مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

ليژنه‌ي‌ ڕاگوێزراوان و ده‌ركراوان و تاراوگه‌ ميوانداري‌ بريكاري‌ وه‌زيري‌ ئاواره‌ و ده‌ركراوان ده‌كات بۆ تاوتوێكردني‌ دابينكردني‌ يه‌كه‌ نيشته‌جيبوون بۆ ئه‌و خيزانه‌ گه‌ڕاوانه‌ي‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ دێن

الثلاثاء 02 تموز 2013
ڕۆژي‌ سێ‌ شه‌ممه‌ 2/7/2013 ليژنه‌ي‌ ڕاگوێزراوان و ده‌ركراوان و تاراوگه‌ به‌ سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار ليقا مه‌هدي‌ وه‌ردي‌ سه‌روكي‌ ليژنه‌ و به‌ ئاماده‌بووني‌ ژماره‌يه‌ك له‌ ئه‌نداماني‌ ليژنه‌  ميوانداري‌ دادوه‌ر ئه‌سغه‌ر ئه‌لموسه‌وي‌ بريكاري‌ وه‌زيري‌ ئاواره‌ و ده‌ركراوان كرد , له‌ كوبونه‌وه‌ێكدا تاوتوێي‌ ڕێنمايه‌كاني‌ وه‌زاره‌تي‌  ئاواره‌ و ده‌ركراوان  كرا سه‌باره‌ت دابينكردني‌ يه‌كه‌ي‌ نيشته‌جيبوون له‌ لايه‌ن وه‌زاره‌تي‌ گه‌شه‌پێدان و نيشته‌جيبوون بۆ ئه‌و خێزانه‌ ئاواره‌ و ده‌ركراوانه‌ي‌ ده‌گه‌ڕنه‌وه‌ له‌ ناو خۆ و ده‌ره‌وه‌ي‌ عيراق.

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ ڕاگوێزراوان و ده‌ركراوان و ئاواره‌ ميوانداري‌ بريكاري‌ وه‌زيري‌ ڕاگوێزراوان ده‌كات

الأحد 12 ايار 2013
ڕۆژي‌ يه‌ك شه‌ممه‌ 12 /5/ 2013 ليژنه‌ي‌ ڕاگوێزراوان و ده‌ركراوان و تاراوگه‌  به‌ سه‌لرۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار ليقا ئه‌لمه‌هدي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌  ميوانداري‌ بريكاري‌ وه‌زيري‌ ڕاگوێزراوان به‌رێز سه‌لام ئه‌لخه‌فاجي‌ و به‌ڕێوه‌به‌ري‌ گشتي‌ لقه‌كان به‌ڕێز مه‌حه‌مه‌د سه‌فوه‌ت مه‌حه‌مه‌د كرد بۆ تاوتوێكردني‌.

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ ڕاگوێزراوان و ده‌ركراوان و تاراوگه‌ ميوانداري‌ بريكاري‌ وه‌زاره‌تي‌ كۆچ وكۆچبه‌ران ده‌كات

الأربعاء 27 اذار 2013
ڕۆژي‌ چوارشه‌ممه‌ 27/3/2013 ليژنه‌ي ڕاگوێزراوان و ده‌ركراوان و تاراوگه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ي‌ خۆيدا به‌ سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار ليقا وه‌ردي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌، ميوانداري‌ دكتور سه‌لام ئه‌لخه‌فاجي‌ بريكاري‌ وه‌زاره‌تي‌ كۆچ وكۆچبه‌ران و به‌رێز سه‌مير ئه‌لناهي‌ به‌ڕێوه‌به‌ري‌ گشتي‌ فه‌رمانگه‌ي‌ مرۆڤي‌ له‌ وه‌زاره‌ت كرد.

                                                                                                             



سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ ڕاگوێزراوان له‌ گه‌ڵ بريكاري وه‌زيري‌ ده‌ره‌وه‌ي‌ هۆڵه‌ندا تاوتوێي‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ي‌ 15 هه‌زار په‌نابه‌ري‌ عيراقي‌ به‌ زۆري‌ بۆ عيراق كرد

الأربعاء 20 شباط 2013
رۆژي‌ دووشه‌ممه‌ 18/2/2013 په‌رله‌مانتار ليقا مه‌هدي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ ڕاگوێزراوان و ده‌ركراوان و تاراوگه‌ له‌ باره‌گاي‌ ليژنه‌ تاوتوێي‌ بابه‌تي‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ي‌ په‌نابه‌راني‌ عيراقي‌ به‌ زۆري‌ له‌ هۆڵه‌ندا بۆ عيراق له‌ گه‌ڵ بريكاري‌ وه‌زاره‌تي‌ ده‌ره‌وه‌ي‌ هۆڵه‌ندا كرا.

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ ڕاگوێزراوان و ده‌ركراوان و تاراوگه‌ ميوانداري‌ پشكنه‌ري‌ گشتي‌ وه‌زاره‌تي‌ كۆچ و كۆچبه‌ران ده‌كات

الأربعاء 20 شباط 2013
رۆژي‌ چوارشه‌ممه‌ 20/2/2013 ليژنه‌ي‌ ڕاگوێزراوان و ده‌ركراوان و تاراوگه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ي‌ خۆيدا به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار ليقا وه‌ردي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ له‌ باره‌گاي‌ ليژنه‌ پێشوازي‌ له‌ به‌رێز كه‌مال نه‌عيم حه‌سه‌ن  به‌رێوه‌به‌ري‌ گشتي‌ فه‌رمانگه‌ي‌ پشكنه‌ري‌ گشتي‌ وه‌زاره‌تي‌ كۆچ و كۆچبه‌ران كرد.

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ ڕاگوێزراوان قه‌باره‌ي‌ هاوكارياني وه‌زاره‌تي‌ ڕاگوێزراوان و ده‌ركراوانه‌وه‌ بۆ زيانلێكه‌وتوواني لافاوي پارێزگاي‌ سه‌لاحه‌دين تاوتوێده‌كات

الأربعاء 06 شباط 2013
رۆژي‌ چوارشه‌ممه‌ 6/2/2013 ليژنه‌ي‌ ڕاگوێزراوان و ده‌ركراوان و تاراوگه‌ به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار ليقا مه‌هدي‌ وه‌ردي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ و به‌ ئاماده‌بووني‌ ئه‌نداماني ليژنه‌ كوبونه‌وه‌ي‌ خۆي سازكرد.

                                                                                                             



سه‌رۆك وئه‌نداماني‌ ليژنه‌ي‌ ڕاگوێزراوان و ده‌ركراوان و تاراوگه‌ چاويان به‌ وه‌زيري‌ ڕاگوێزراوان و ده‌ركراوان دةكه‌وێت

الأثنين 28 كانون الثاني 2013
رۆژي‌ دوو شه‌ممه‌ 28/1/2013 په‌رله‌مانتار ليقا وه‌ردي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ ڕاگوێزراوان و ده‌ركراوان وتاراوگه‌ به‌ ياوه‌ري‌ ژماره‌يه‌ك له‌ ئه‌نداماني‌ ليژنه‌، سه‌رداني‌ وه‌زاره‌تي‌ ڕاگوێزراوان و ده‌ركراوان كرد، وله‌ لايه‌ن به‌رێز ديندار دوسكي‌ وه‌زير ڕاگوێزراوان و ده‌ركراوان و بريكاري‌ وه‌زاره‌ت و و ژماره‌يه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌ره‌ گشتيه‌كان پێشوازيان لێكرا.

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ ڕاگوێزراوان و ده‌ركراوان ئه‌نداماني‌ بۆ كۆنگره‌ي‌ ئه‌و به‌هره‌ عيراقيانه‌ي كه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ وڵات ده‌پاڵێوێت

الأربعاء 23 كانون الثاني 2013
رۆژي‌ چوارشه‌ممه‌ 23/1/ 2013 ليژنه‌ي‌ ڕاگوێزراوان و ده‌ركراوان له‌ كۆبونه‌وه‌ي‌ خويدا به‌ سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار   لويس كارو ئه‌ندامي‌ ليژنه‌ي‌ ئاماده‌كاري‌ كونگره‌ي‌ به‌هره‌مه‌نده‌كاني‌ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ گه‌ڕاون بۆ عيراق، وئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ي‌ كه‌ له‌ ناو عيراق ڕوبه‌ڕويان ده‌بنه‌وه‌، سه‌ره‌ڕاي‌ كانديدكردني‌ هه‌ردوو په‌رله‌مانتار رياز ئه‌لزه‌يدي‌ و روقه‌ييه‌ ئه‌لته‌ميمي‌ بۆ ئه‌ندامێتي‌ كونگره‌كه‌.

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ ڕاگوێزراوان و ده‌ركراوان له‌ گه‌ڵ ده‌سته‌ي‌ ناكۆكي‌ مولكيه‌ت تاوتوێي‌ برياره‌كاني‌ چۆلكردني‌ خانوه‌كان به‌رامبه‌ر قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ي‌ دارايي‌ كرد

الثلاثاء 22 كانون الثاني 2013
رۆژي‌ سێشه‌ممه‌ 22/1/2013 ليژنه‌ي‌ ڕاگوێزراوان و ده‌ركراوان وتاراوگه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ي‌ خۆيدا به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ ليقا مه‌هدي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌، وئاماده‌بوني‌ ئه‌نداماني ميوانداري‌ هه‌ريه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌ري‌ گشتي‌ فه‌رمانگه‌ي‌ ياسايي له‌ ده‌سته‌ي‌ ناكۆكي‌ مولكيه‌ت و ئه‌ندامان مه‌حه‌مه‌د حه‌مزه‌ ئه‌لمه‌هداوي‌ و به‌رێوه‌به‌ري‌ به‌شي‌ قه‌ره‌بوكرنه‌وه‌ له‌ ده‌سته‌ي‌ ناكۆكي‌ مولكيه‌ت فيراس عه‌بدئه‌لريزا كرد.

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ ڕاگوێزراوان وكوچبه‌ران وتاراوگه‌ گفتوگۆي‌ ئاسانكاريكردني‌ ڕێوشوێني‌ وه‌رگرتني‌ قوتابياني‌ عيراقي‌ ئه‌وانه‌ي‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ له‌ سوريا كرد

الخميس 13 كانون الاول 2012
ڕۆژي‌ چوارشه‌ممه‌ 12/12/2012 ليژنه‌ي‌ ڕاگوێزراوان وكۆچبه‌ران وتاراوگه‌ كوبونه‌وه‌يه‌ك به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار ليقا مه‌هدي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ وبه‌ ئاماده‌بووني‌ به‌رێزان ئه‌نداماني ليژنه‌ به‌ست، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر نوێنه‌راني هه‌ر يه‌ك له‌ ليژنه‌‌كاني‌ خوێندني‌ باڵا و ته‌ندروستي‌ و ژينگه‌ و فه‌رمانگه‌ي‌ په‌يوه‌ندي‌ ورێوره‌سمه‌كان و فه‌رمانگه‌ي‌ راگه‌ياندن كرا بۆ به‌شداريكردن له‌ رێكخستني‌ كونگره‌يه‌كي‌ تايبه‌ت به‌ لێهاتوو عيراقيه‌كان‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ و تاوتوێكردني‌ ئاسانكردني‌ كارورايه‌كاني‌ وه‌رگرتني‌ قوتابياني‌ عيراقي‌ گه‌ڕاوه‌كان له‌ سوريا و رێنمايه‌كاني‌ كۆبونه‌وه‌‌كاني‌ پێشوو.
                                                                                                             


23 مواضيع (3 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI