مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

ليژنه‌ي‌ کشتوکاڵ ميوانداري‌ به‌ڕێوبه‌ري‌ گشتي‌ بانکي‌ کشتوکاڵي‌ ده‌کات

الأحد 07 تموز 2013
يه‌كشه‌ممه‌ 7/7/2013 ليژنه‌ي‌ كشتوكاڵ و ئاو و زۆنگاوه‌كان له‌ كۆبونه‌وه‌يه‌كيدا به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌كه‌ په‌رله‌مانتار حاميد ئه‌لخوزه‌ري‌ ميوانداري‌ به‌ڕێز موحه‌ممه‌د ئه‌لخه‌فاجي به‌ڕێوبه‌ري‌ گشتي‌ بانكي‌ كشتوكاڵي‌ و خاتوو ويجدان عه‌بدولره‌شيد ياريده‌ده‌ري‌ به‌ڕيِوبه‌ري‌ گشتي‌ فه‌رمانگه‌ي‌ ياسايي له‌ وه‌زاره‌تي‌ كشتوكاڵ كرد .
له‌ميانه‌ي‌ ميواندارييه‌كه‌دا باسي‌ هۆكاري‌ پێويست بۆ هه‌مواركردني‌ ياساي‌ سندووقي‌ قه‌رزپێدان به‌جوتياران و  جوتياره‌ بچوكه‌كان  ژماره‌ 28 ي‌ ساڵي‌ 2009 كرا .

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ كشتوكاڵ وئاو وزۆنگاوه‌كان ميوانداري‌ وه‌زيري‌ سه‌رچاوه‌كاني‌ ئاو ده‌كات

الأربعاء 08 ايار 2013
چوارشه‌ممه‌ 8/5/2013 له‌كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار حاميد ئه‌لخوزه‌ري‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ كشتوكاڵ وئاو وزۆنگاوه‌كان به‌ئاماده‌بوني‌ ئه‌نداماني بۆ تاووتوێكردني‌ ئه‌و شه‌پۆله‌ لافاو و بارانه‌ي‌ هه‌ردوو پارێزگاي‌ واسيت و ميساني‌ گرتۆتۆته‌وه‌ بريارياندا رۆژي‌ يه‌كشه‌ممه‌ 12/5/2013 ميوانداري‌ وه‌زيري‌ سه‌رچاوه‌كاني‌ ئاو و ژماره‌يه‌ك به‌رپرساني‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ي‌ بكه‌ن.

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ كشتوكاڵ و ئاو و زۆنگاوه‌كان ميوانداري‌ شاندێكي‌ يه‌كێتي‌ گشتي‌ هه‌ره‌وه‌زي‌ جوتياراني‌ پارێزگاي‌ واسيت ده‌كات

الأربعاء 27 اذار 2013
چوارشه‌ممه‌ 27/3/2013 له‌كۆبونه‌وه‌ي‌ ليژنه‌ي‌ كشتوكاڵ و ئاو و زۆنگاوه‌كان به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار حاميد ئه‌لخوزه‌ري‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌كه‌ و ئاماده‌بووني‌ ئه‌ندامه‌كاني‌، ميوانداري‌ شاندێكي‌ يه‌كێتي‌ گشتي‌ هه‌ره‌وه‌زي‌ جوتياراني‌ پارێزگاي‌ واسيتي‌ كرد .

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ كشتوكاڵ ميوانداري‌ شاندێكي‌ سه‌نديكاي‌ پزيشكه‌ به‌يتاڵه‌كان ده‌كات

الأربعاء 06 اذار 2013
چوارشه‌ممه‌ 6/3/2013 له‌كۆبونه‌وه‌يه‌كدا به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار حاميد ئه‌لخوزه‌ري‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ كشتوكاڵ و ئاو و زۆنگاوه‌كان و به‌ئاماده‌بوني‌ ئه‌ندامه‌كاني‌ ميوانداري‌ شاندێكي‌ سه‌نديكاي‌ پزيشكه‌ به‌يتاڵه‌كاني‌ كرد .

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ كشتوكاڵ و ئاوو زۆنگاوه‌كان ميوانداري‌ بريكاري‌ له‌پێشي‌ وه‌زاره‌تي‌ كشتوكاڵ ده‌كات

الأربعاء 20 شباط 2013
چوارشه‌ممه‌ 20/2/2013 به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار حاميد ئه‌لخوزه‌ري‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ كشتوكاڵ و ئاوو زۆنگاوه‌كان و ئاماده‌بووني‌ ئه‌ندامه‌كاني‌ كۆبوونه‌وه‌ ميوانداري‌ هه‌ردوو به‌ڕێزان بريكاري‌ له‌پێشي‌ وه‌زاره‌تي‌ كشتوكاڵ سوبحي‌ ئه‌لجومه‌يلي‌ و مه‌هدي‌ زه‌مه‌د ئه‌لقه‌يسي‌ بريكاري‌ هونه‌ري‌ وه‌زاره‌تي‌ كشتوكاڵيان كرد.
                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ كشتوكاڵ و ئاو و زۆنگاوه‌كان پێشوازي‌ له‌ شاندێكي‌ جوتياراني‌ شاري‌ كه‌ربه‌لاي‌ پيرۆز ده‌كات

الأحد 27 كانون الثاني 2013
دووشه‌ممه‌ 27/1/2013 به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار حاميد ئه‌لخوزه‌ري‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ كشتوكاڵ و ئاو و زۆنگاوه‌كان، پێشوازي‌ له‌ شاندێكي‌ جوتياراني‌ شاري‌ كه‌ربه‌لاي‌ پيرۆز كرد، و له‌ميانه‌ي‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا تاوتوێي بابه‌تي‌ كاراكردني‌ چه‌سپاندني‌ مافي‌ كێڵگه‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌بێت كه‌ده‌يچێنێت. 

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ كشتوكاڵ و ئاو و زۆنگاوه‌كان ياساي‌ وه‌زاره‌تي‌ كشتوكاڵ و پێشنياره‌كاني‌ تاوتوێده‌كات

الأربعاء 23 كانون الثاني 2013
چوارشه‌ممه‌ 23/1/2013 له‌كۆبوونه‌وه‌ي‌ ليژنه‌ي‌ كشتوكاڵ و ئاو و زۆنگاوه‌كان به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌كه‌ په‌رله‌مانتار حاميد ئه‌لخوزه‌ري‌ و ئاماده‌بووني‌ ئه‌ندامه‌كاني‌ پرۆژه‌ ياساي‌ وه‌زاره‌تي‌ كشتوكاڵ و پێشنياره‌كاني‌ تاووتوێده‌كات، و ليژنه‌كه‌ بڕياريدا پرۆژه‌كه‌ بۆ ده‌سته‌ي‌ سه‌رۆكايه‌تي‌ به‌رزبكاته‌وه‌ و بخرێته‌ خشته‌كاري‌ ئه‌نجومه‌ني‌ نوێنه‌رانه‌وه‌ بۆده‌نگدان.

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ كشتوكاڵ و ئاو و زۆنگاوه‌كان ميوانداري‌ دكتۆر قوسه‌ي‌ ئه‌لسوهه‌يل ده‌كات

الأربعاء 12 كانون الاول 2012
رۆژي‌ چوارشه‌ممه‌ 12/12/2012 ليژنه‌ي‌ كشتوكاڵ و ئاو و زۆنگاوه‌كان به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار حاميد ئه‌لخوزه‌ري‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌كه‌ و به‌ئاماده‌بووني‌ ئه‌ندامه‌كاني‌ ميوانداري‌ دكتۆر قوسه‌ي‌ ئه‌لسوهه‌يل جێگري‌ يه‌كه‌مي‌ سه‌رۆكي‌ ئه‌نجوومه‌ني‌ نوێنه‌راني‌ كرد به‌ مه‌به‌ستي‌ تاوتوێكردني پرۆژه ‌ياساي‌ " ئه‌نجومه‌ني‌ نيشتماني‌ ئاو".


                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ كشتوكاڵ و ئاو و زۆنگاوه‌كان ياساي‌ ئه‌نجومه‌ني‌ نيشتماني‌ ئاو و پێشنياره‌كاني‌ تايبه‌ت به‌و تاووتوێ ده‌كات

الأربعاء 12 كانون الاول 2012
رۆژي‌ چوارشه‌ممه‌ 12/12/2012 ليژنه‌ي‌ كشتوكاڵ و ئاو و زۆنگاوه‌كان به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار حاميد ئه‌لحه‌زه‌ري‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌كه‌ و به‌ئاماده‌بووني‌ ئه‌ندامه‌كاني‌ پرۆژه‌ ياساي‌ " ئه‌نجومه‌ني‌ نيشتماني‌ ئاو" و پێشنياري‌ تايبه‌ت به‌وي‌ تاووتوێكرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ليژنه‌كه‌ بڕياريدا پرۆژه‌كه‌ بگه‌يه‌نێته‌ ده‌سته‌ي‌ سه‌رۆكايه‌تي‌ تا بخرێته‌ خشته‌ي‌ كاري‌ ئه‌نجوومه‌ني‌ نوێنه‌رانه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ي‌ دووه‌مي‌ بۆ بكرێت.


                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ كشتوكاڵ و ئاو و زۆنگاوه‌كان ميوانداري‌ شاندێك له‌ جوتياراني‌ پارێزگاي‌ واسيت ده‌كات

الأربعاء 14 تشرين الثاني 2012
رۆژي‌ يه‌كشه‌ممه‌ 11/11/2012 سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ كشتوكاڵ و ئاو و زۆنگاوه‌كان په‌رله‌مانتار حاميد ئه‌لخوزه‌ري‌ له‌ باره‌گاي‌ ليژنه‌ به‌ئاماده‌بووني‌ ژماره‌يه‌ك له‌ ئه‌نداماني‌ ليژنه‌كه‌ و په‌رله‌مانتار قه‌يس ئه‌لشه‌زر سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ لێپرسينه‌وه‌ و ئاشتبوونه‌وه‌ي‌ نيشتيماني‌ پێشوازي‌ له‌ شاندێكي‌ جوتياراني‌ پارێزگاي‌ واسيت كرد .


                                                                                                             


56 مواضيع (6 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI