مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاوو زۆنگاوه‌كان

الأثنين 02 حزيران 2008
لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاوو زۆنگاوه‌كان كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو جێگری وه‌زیری كشتوكاڵ له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رواری 26/5/2008 ئه‌نجامداو تێیدا ڕێوشوێن و پلانه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ خرایه‌ڕوو كه‌ ئاماده‌كراوه‌و ئه‌نجام ده‌درێت ده‌رباره‌ی وشكه‌ساڵی و زیانه‌كانی كه‌ بۆته‌ هۆی كه‌مبوونی به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵیه‌كانی گه‌نم و جۆو كه‌می دانه‌وێڵه‌و عه‌له‌ف، سه‌ره‌ڕای هاوكاری هاوبه‌ش له‌ نێوان لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاوو زۆنگاوه‌كان و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی پێشنیاری یاسای به‌خشینی جوتیاران له‌ كرێی زه‌ویه‌ كشتوكاڵیه‌كان.


                                                                                                             



لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاوو زۆنگاوه‌كان میوانداری به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و شاندێكی شاره‌زایانی كشتوكاڵی ئه‌مریكی ده‌كات

الأثنين 02 حزيران 2008
لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاوو زۆنگاوه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران میوانداری دكتۆر سوبحی مه‌نسور ئه‌لجومه‌یلی و دكتۆر مه‌هدی زه‌مه‌د ئه‌لقه‌یسی هه‌ردوو جێگری وه‌زیری كشتوكاڵ و به‌ڕێزان عامر حه‌سه‌ن شه‌بیب به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنان و دكتۆر عه‌بدولحه‌سه‌ن نوری ئه‌لحه‌كیم شاره‌زا له‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئه‌ندامی باڵای جێبه‌جێكردنی ده‌ستپێشخه‌ری كشتوكاڵی و ره‌عد مه‌مدوح جه‌میل سه‌رۆكی به‌شی پلانی وه‌به‌رهێنان له‌ وه‌زاره‌ت و شاندێكی شاره‌زایانی ئه‌مریكی كرد له‌ كوسنوڵخانه‌ی كشتوكاڵی كه‌ پێكهاتبوون له‌ جۆناسان كۆرفه‌ل و جۆكیل كورل پاشكۆی كشتوكاڵی و دكتۆر موحسین شه‌بیبی شاره‌زای كشتوكاڵی و دكتۆر ماجد موسته‌فا حوسێن شاره‌زا له‌ بواری ئاو له‌ باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر سۆفی نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.

                                                                                                             



لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاوو زۆنگاوه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی سازده‌كات بۆ تاووتوێكردنی چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك و دابنیكردنی تۆو بۆ ساڵی داهاتوو

الأثنين 02 حزيران 2008
لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاوو زۆنگاوه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری 25/4/2008 له‌ باره‌گای لیژنه‌ به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لیژنه‌ سازكرد.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێی پڕۆژه‌ی یاسای دارستانه‌كان كرا كه‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشكه‌شكراوه‌و دوای چه‌ند هه‌مواركردنێك له‌سه‌ر بڕگه‌كانی یاساكه‌ بڕیاردرا به‌وه‌ی كه‌ جارێكی دیكه‌ ڕه‌وانه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكرێـته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی بۆ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م.


                                                                                                             



لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاوو زۆنگاوه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ساز ده‌كات بۆ تاووتوێكردنی یاسای وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌ ئاویه‌كان

الأحد 18 ايار 2008
لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاوو زۆنگاوه‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی  ئاسایی خۆی له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رواری 12/5/2008 به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی لیژنه‌ تاووتوێی پڕۆژه‌ی یاسای وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌ ئاویه‌كانی كرد

                                                                                                             



لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاوو زۆنگاوه‌كان میوانداری وه‌زیری كشتوكاڵ ده‌كات

الأحد 18 ايار 2008
لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاوو زۆنگاوه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌رواری 10/5/2008 میوانداری وه‌زیری كشتوكاڵی كرد له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كانی وه‌زاره‌ت.


                                                                                                             



لیژنه‌ی كشتوكاڵ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سازده‌كات بۆ تاووتوێكردنی ووشكه‌ساڵی و كه‌می ئاوو كرێی زه‌ویه‌ كشتوكاڵیه‌كان

الثلاثاء 13 ايار 2008
لیژنه‌ی كشتوكاڵ له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌رواری 8/5/2008 به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی له‌باره‌گای لیژنه‌ كۆبۆوه‌ به‌مه‌به‌ستی تاووێكردنی یاسای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و كێشه‌ی وشكه‌ساڵی و كه‌می ئاوو دانه‌وێڵه‌و عه‌له‌ف له‌گه‌ڵ كرێی زه‌ویه‌ كشتوكاڵیه‌كان.

                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ كشتوكاڵ و ئاوو زۆنگاوه‌كان میوانداری‌ شاندێكی‌ شاره‌زایانی‌ كشتوكاڵی‌ ئه‌مریكی‌ ده‌كات

الأثنين 05 ايار 2008
لیژنه‌ی‌ كشتوكاڵ و ئاوو زۆنگاوه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌ ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌ به‌رواری‌ 28/4/2008 له‌ باره‌گای‌ لیژنه‌ میوانداری شاندێكی‌ شاره‌زایانی‌ ئه‌مریكی‌ كرد كه‌ بریتی‌ بوون له‌ به‌ڕێزان (جو كیل كورل) پاشكۆی‌ كشتوكاڵی‌ له‌ باڵوێزخانه‌ی‌ ئه‌مریكاو به‌ڕێز (دیڤید دیلم) شاره‌زا له‌ وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵی‌ ئه‌مریكی‌، هه‌روه‌ك به‌ڕێزان دكتۆر موحسین شه‌بیبی و سه‌عد كازم ئاماده‌بوون.


                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ كشتوكاڵ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران تاووتوێی‌ هه‌ردوو پڕۆژه‌ی‌ یاسای وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵ و وه‌زاره‌تی‌ سه‌رچاوه‌ ئاویه‌كان ده‌كات

السبت 26 نيسان 2008
لیژنه‌ی‌ كشتوكاڵ و ئاوو زۆنگاوه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی خۆی‌ له‌ ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ به‌رواری‌ 23/4/2008 له‌ كۆشكی‌ كۆنگره‌كان له‌ به‌غدا ئه‌نجامدا به‌ ئاماده‌بوونی‌ ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ بۆ تاووتوێكردنی‌ ئه‌و بابه‌تانه‌ی‌ كه‌ له‌ به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ لیژنه‌دا خرابوونه‌ ڕوو بریتی‌ بوو له‌ تاووتوێكردنی‌ پڕۆژه‌ی‌ یاسای وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵ و پڕۆژه‌ی‌ یاسای وه‌زاره‌تی‌ سه‌رچاوه‌ ئاویه‌كان و گفتوگۆكردنی‌ داوایه‌ك له‌لایه‌ن كۆمپانیای‌ عێراقی‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی‌ تۆو.


                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ كشتوكاڵ و ئاوو زۆنگاوه‌كان بڕیاریدا به‌ پێكهێنانی‌ لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوونی‌ بڕینی‌ ئاو له‌ ناوچه‌كانی‌ حه‌ویجه‌و زاب

الخميس 27 اذار 2008
لیژنه‌ی‌ كشتوكاڵ و ئاوو زۆنگاوه‌كان له‌ ڕۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ به‌رواری‌ 27/3/2008 له‌ باره‌گای‌ خۆی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ سازكرد به‌ ئاماده‌بوونی‌ ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند ته‌وه‌رێكی‌ گرنگ تاووتوێكرا.
ئه‌وه‌بوو گفتوگۆكرا ده‌رباره‌ی‌ دامه‌زراندنی‌ جێگرێك بۆ وه‌زیری‌ كشتوكاڵ بۆ كاروباری‌ ڤێرتێرنه‌ری‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ پزیشكانی‌ ڤێرتێرنه‌ری‌ خزمه‌تێكی‌ گه‌وره‌ پێشكه‌ش ده‌كه‌ن له‌ پاراستنی‌ سامانی‌ ئاژه‌ڵ و لیژنه‌ش پشتیوانی‌ خۆی‌ بۆ ئه‌م توێژه‌ دووپاتكرده‌وه‌.
                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ كشتوكاڵ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سازده‌كات بۆ گێڕانه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ یاسای‌ به‌كرێدانی‌ زه‌وی‌ كشتوكاڵی‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران

الأثنين 11 شباط 2008
لیژنه‌ی‌ كشتوكاڵ له‌ ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌ له‌باره‌گای‌ خۆی‌ دانیشتنێكی‌ سازكرد به‌ ئاماده‌بوونی‌ ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ تاووتوێكردنی‌ گێڕانه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ یاسای به‌كرێدانی‌ زه‌وی كشتوكاڵی‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران و گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی‌ ڕاپۆرتی‌ په‌رله‌مانتار ئوسامه‌ نجێفی سه‌باره‌ت به‌ دابینكردنی‌ دانه‌وێڵه‌.
                                                                                                             


56 مواضيع (6 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI