مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

شاندێكي‌ له‌ ليژنه‌ي‌ شه‌هيدان سه‌رداني‌ به‌رێوه‌به‌رايه‌تي‌ چاودێري‌ كۆمه‌ڵايه‌تي‌ له‌ وه‌زاره‌تي‌ ناوخۆ ده‌كات

الأربعاء 27 شباط 2013
ڕۆژي‌ چوارشه‌ممه‌ 27/2/2013 شاندێكي‌ ليژنه‌ي‌ شه‌هيدان و قوربانيان و زيندانياني‌ سياسي‌ به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار ناجيحه‌ عه‌بدولئه‌مير بريارده‌ده‌ري‌ ليژنه‌، سه‌رداني‌ به‌رێوه‌به‌رايه‌تي‌ چاودێري‌ كۆمه‌ڵايه‌تي‌ له‌ وه‌زاره‌تي‌ ناوخۆ كرد، به‌ مه‌به‌ستي‌ تاوتوێكردني‌ پرۆژه‌ي‌ هه‌مواركردني‌ يه‌كه‌م بۆ ياساي‌ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ي‌ زيانلێكه‌وتيان له‌ئه‌نجامي‌ كرده‌وه‌ جه‌نگيه‌كان و هه‌ڵه‌كاني‌ له‌شكه‌ري‌ وكرده‌وه‌ تيرورستيه‌كان ،و ئه‌و فه‌رمانگه‌يه‌ تواناي هه‌بێت كه‌ چاودێري ئه‌م توێژه‌يه‌ له‌ كارمه‌نداني‌ هێزي‌ ئاسايشي‌ ناوخۆ به‌ ئه‌ستويي‌ خۆيه‌وه‌ بگيرێت.

                                                                                                             



په‌رله‌مانتار ناجيحه‌ عه‌بدولئه‌مير ئه‌ندامي‌ ليژنه‌ي‌ شه‌هيدان و قوربانيان وزيندانياني‌ سياسي‌ سه‌ره‌داني‌ لق و نوسينگاكاني‌ ده‌زگاي‌ شه‌هيدان و زيندانياني‌ سياسي‌ ده‌كات

الثلاثاء 30 تشرين الثاني 1999
رۆژاني‌  12/13/2/2013 په‌رله‌مانتار ناجيحه‌ عه‌بدولئه‌ميربريارده‌ده‌ري‌ ليژنه‌ي‌ شه‌هيدان و قوربانيان وزيندانياني‌ سياسي‌ سه‌رداني‌ لق و نوسينگاكاني‌ ده‌زگاي‌ شه‌هيدان و زيندانياني‌ سياسي‌ له‌ به‌غدا كرد، بۆ ئه‌وه‌ي له‌ نزيكه‌وه‌ ئاگاداري‌ كاره‌كانيان بێت و چاوي‌ به‌ فه‌رمانبه‌راني‌ هه‌ردوو ده‌زگاكان و كۆمه‌ڵێك له‌ زيندانياني‌ سياسي‌ و خانه‌واده‌كه‌يان كه‌وت، له‌و سه‌ردانه‌دا تاوتوێي‌ گرفته‌كان كرد.

                                                                                                             



په‌رله‌مانتار ناجيحه‌ عه‌بدولئه‌مير ئه‌ندامي‌ ليژنه‌ي شه‌هيدان و قوربانيان و زيندانياني‌ سياسي‌ تاوتوێي‌ دۆسيه‌ي‌ گرتنه‌به‌ري‌ خه‌لكي‌ ره‌فحا له‌گه‌ڵ ئه‌ميندارێتي‌ گشتي‌ ئه‌نجومه‌ني‌ نوێنه‌ران

الخميس 28 شباط 2013
په‌رله‌مانتار ناجيحه‌ عه‌بدولئه‌مير بريارده‌ده‌ري‌ ليژنه‌ي شه‌هيدان و قوربانيان و زيندانياني‌ سياسي‌ وه‌كو نوێنه‌ري‌ ليژنه‌، به‌شداريكرد له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ي‌ هاوبه‌ش له‌ گه‌ڵ به‌رێز ره‌حمان عيسا ياريده‌ده‌ري‌ ئه‌مينداري‌ گشتي‌ ئه‌نجومه‌ني‌ نوێنه‌ران و به‌رێز سه‌فائه‌لدين ئه‌لسافي‌ وه‌زيري‌ ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباري‌ ئه‌نجومه‌ني‌ نوێنه‌ران له‌ ئه‌مانه‌ي‌ گشتي‌ ئه‌نجومه‌ني‌ نوێنه‌ران كه‌ له‌ 28/2/2013 به‌سترا.

                                                                                                             



شاندێكي‌ ليژنه‌ي‌ شه‌هيدان سه‌رداني‌ به‌رێوه‌به‌رايه‌تي‌ چاودێري‌ كۆمه‌ڵايه‌تي‌ ده‌كات

الأربعاء 27 شباط 2013
ڕۆژي‌ چوارشه‌ممه‌ 27/2/2013 شاندێكي‌ ليژنه‌ي‌ شه‌هيدان و قوربانيان و زيندانياني‌ سياسي‌ به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار ناجيحه‌ عه‌بدولئه‌مير بريارده‌ده‌ري‌ ليژنه‌ سه‌رداني‌ به‌رێوه‌به‌رايه‌تي‌ چاودێري‌ كۆمه‌ڵايه‌تي‌ له‌ وه‌زاره‌تي‌ ناوخۆ كرد، به‌ مه‌به‌ستي‌ تاوتوێكردني‌ پرۆژه‌ي‌ هه‌مواركردني‌ يه‌كه‌م بۆ ياساي‌ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ي‌ زيانلێكه‌وتيان له‌ئه‌نجامي‌ كرده‌وه‌ جه‌نگيه‌كان و هه‌ڵه‌كاني‌ له‌شكري‌ وكرده‌وه‌ تيرورستيه‌كان، و تواناي‌ ئه‌و فه‌رمانگه‌يه‌ هه‌بێت كه‌ چاودێري ئه‌م توێژه‌يه‌ له‌ كارمه‌نداني‌ هێزي‌ ئاسايشي‌ ناوخۆ به‌ ئه‌ستويي‌ خۆيه‌وه‌ بگيرێت.

                                                                                                             



سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ شه‌هيدان ڕاده‌گه‌ێنێت كه‌ ئه‌نجومه‌ني‌ دادگاي‌ باڵا ڕازيبوو له‌ ده‌ركردني‌ وه‌فاتنامه‌ بۆ خاوه‌ن شه‌هيدان

الثلاثاء 12 شباط 2013
سه‌رۆكي‌ ئه‌نجومه‌ني‌ دادگاي‌ باڵا گشتكردنێك بۆ هه‌موو دادگاكاني‌ باري‌ كه‌سي‌ ده‌ركرد، بۆ كاركردن له‌ داواكاريه‌كاني‌ خاوه‌ن شه‌هيدان به‌ ده‌ركردني‌ به‌هانه‌ي‌ مردن بۆيان.
                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ شه‌هيدان له‌ گه‌ڵ ئه‌مانه‌ي‌ گشتي‌ ئه‌نجومه‌ني‌ وه‌زيران رێككه‌وت كه‌ ياساي‌ ده‌ركراواني‌ سياسي‌ خه‌لكي ره‌فحاش بگرێته‌وه‌

الثلاثاء 12 شباط 2013
په‌رله‌مانتار ناجيحا عه‌بدولئه‌مير بريارده‌ده‌ري‌ ليژنه‌ي‌ شه‌هيدان و قوربانيان و زيندانياني‌ سياسي‌، له‌ گه‌ڵ له‌ميا داوود سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ به‌دواداچوني‌ گه‌ڕانه‌وه‌ي‌ دامه‌زراندني‌ ده‌ركراواني‌ سياسي‌  له‌ ئه‌مانه‌ي‌ گشتي‌ 

                                                                                                             



ليژنه‌ شه‌هيدان ميوانداري‌ ليژنه‌ي‌ به‌دواداچوني‌ گه‌ڕانه‌وه‌ي‌ ده‌ركراواني‌ سياسي‌ ده‌كات

الأحد 10 شباط 2013
رۆژي‌ يه‌كشه‌ممه‌ 10/2/2013 ليژنه‌ي‌ شه‌هيدان و قوربانيان و زيندانياني‌ سياسي‌ كۆبونه‌وي‌ خۆي‌ به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار مه‌حه‌مه‌د ئه‌لهنداوي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ وئاماده‌بووني‌ ئه‌نداماني‌ ليژنه‌ سازكرد.

                                                                                                             



به‌ياننامه‌يه‌ك له‌ ليژنه‌ي‌ شه‌هيدان و قوربانيان و زيندانياني‌ سياسي‌ سه‌باره‌ت ته‌قينه‌وه‌ خوێناويه‌كان

السبت 09 شباط 2013
دوێنێ‌ خاكي‌ عيراقي‌ پيرۆز ته‌قينه‌وه‌يه‌كي‌ خوێناوي‌ به‌خۆيه‌وه‌ بيني، له‌ ئه‌نجامدا ده‌يان شه‌هيد وبريندار له‌ شاروچكه‌كاني‌ كازميه‌ و شۆملي‌ و تويريجي لێكه‌وته‌وه‌, وبه‌و چه‌نده‌ش تيرورستان كه‌ پێكهاتوون له‌ به‌عسيه‌كان و ئايين لاده‌ران و قاعيده‌ سه‌لمانديان كه‌ سورن له‌سه‌ر كوشتني‌ ڕۆڵي‌ بێتاوانه‌كاني‌ عيراقي‌ و تيكدان وله‌ ناو بردني‌ پێكهاته‌ كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كانيان.

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ شه‌هيدان و قوربانيان و زيندانياني‌ سياسي‌ تاوتوێي‌ هه‌مواركردني‌ ياساي‌ گه‌ڕانه‌وه‌ي‌ ده‌ركراواني‌ سياسي‌ ده‌كات

الأربعاء 06 شباط 2013
رۆژي‌ چوارشه‌ممه‌ 6/2/2013  ليژنه‌ي‌ شه‌هيدان و قوربانيان و زيندانياني‌ سياسي‌ كۆبونه‌وه‌ي‌ خۆي به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار مه‌حه‌مه‌د ئه‌لهنداوي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ و ئاماده‌بووني‌ ئه‌نداماني‌ ليژنه‌ به‌ست، تێيدا پرۆژه‌ي‌ هه‌مواركردني‌ دووه‌م بۆ ياساي‌ گه‌ڕانه‌وه‌ي‌ ده‌ركراواني‌  سياسي‌ ژماره‌ 24 ي‌ ساڵي‌ 2005 ي‌ هه‌مواركراو تاوتوێكرا، كه‌ ده‌خرێته‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن پاش خوێندنه‌وه‌ي‌ دووه‌م بۆ بكرێته‌وه‌.

                                                                                                             



په‌رله‌مانتار ناجيحا عه‌بدولئه‌مير له‌ گه‌ڵ سه‌رۆكي‌ ده‌زگاي‌ زيندانيان به‌ وه‌كاله‌ت تاوتوێي‌ داواكاري‌ گيراوه‌كاني‌ زينداني‌ ره‌فحا ده‌كات

الخميس 31 كانون الثاني 2013
رۆژي‌ پێنج شه‌ممه‌ 31/1/2013 په‌رله‌مانتار ناجيحا عه‌بدولئه‌مير بريارده‌ده‌ري‌ ليژنه‌ي‌ شه‌هيدان وقوربانيان و زيندانياني‌ سياسي‌، پێشوازي‌ له‌ شاندێكي‌ گيراواني‌ زينداني‌ ره‌فحا خه‌ڵكي‌ پارێزگاي‌ سماوه‌ كرد.
له‌ كۆبونه‌وه‌يه‌كدا به‌ ئاماده‌بووني‌ به‌رێز شلتاغ عه‌بود به‌ريوه‌به‌ري‌ نوسينگه‌ي‌ حزبي‌ ده‌عوه‌ي‌ ئيسلامي‌, تاوتوێي‌ بارودۆخ و داواكاريه‌كاني‌ شاندي‌ ناوبرا و پێويستي‌ مامه‌ڵه‌كردني‌ دادپه‌روه‌رانه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌م چينه‌ كرا.

                                                                                                             


80 مواضيع (8 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI