مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

ليژنه‌ي‌ شه‌هيدان و قوربانيان و زيندانياني‌ سياسي‌ له‌ گه‌ڵ ليژنه‌ي‌ دارايي‌ تاوتوێي‌ بودجه‌ي‌ ده‌زگاي‌ شه‌هيدان ده‌كات

الأحد 27 كانون الثاني 2013
رۆژي‌ يه‌كشه‌ممه‌ 27/1/2013 ليژنه‌ي‌ شه‌هيدان و قوربانيان و زيندانياني‌ سياسي‌ به‌ نوێنه‌رايه‌تي‌ ناجيحا عه‌بدولئه‌مير بريارده‌ده‌ري‌ ليژنه‌، وپه‌رله‌مانتار عه‌بدلئيلاه ئه‌لنائلي‌ له‌ گه‌ڵ ليژنه‌ي‌ دارايي‌ به‌ سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار حه‌يده‌ر ئه‌لعوبادي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ كۆبوونه‌وه‌، وله‌ ديدارێكدا بودجه‌ي‌ ته‌رخانكراو بۆ ده‌زگاي‌ شه‌هيدان كه‌ كۆژمه‌كه‌ي‌ 220 مليار ديناره‌ تاوتوێكرا، كه‌ ئه‌مه‌ش بودجه‌ي‌ ئه‌ركه‌كان پڕناكاته‌وه‌.

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ شه‌هيدان وقوربانيان و زيندانياني‌ سياسي‌ له‌ ئه‌گه‌ري‌ گرتنه‌وه‌ي‌ ده‌ست به‌سه‌راني‌ ره‌فحا به‌و مافانه‌ي‌ كه‌ دراون به‌ زينداني‌ و ده‌ست به‌سه‌راني‌ سياسيه‌وه‌‌ ده‌دوێ‌

الأحد 27 كانون الثاني 2013
رۆژي‌ يه‌ك شه‌ممه‌ 27/1/2013 ليژنه‌ي‌ شه‌هيدان وقوربانيان و زيندانياني‌ سياسي‌ به‌ سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار مه‌حه‌مه‌د ئه‌لهنداوي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ وئاماده‌بوني‌ ئه‌نداماني‌ كۆبونه‌وه‌يه‌كي به‌ست، تێيدا تاوتوێي‌ هه‌مواركردني‌ ياساي‌ ژماره‌ 20 ي‌ ساڵي‌ 2013 كرا، و هه‌مواركردني‌ ياساي‌ زيندانياني‌ سياسي‌ كه‌ ئيمتيازات و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌، گيراوه‌كاني‌ ره‌فحاش بگرێته‌وه‌.
                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ شه‌هيدان وقوربانيان وزيندانياني‌ سياسي‌ تاوتوێي‌ پێشنياري‌ هه‌مواركردني‌ ياساي ده‌زگاي‌ ژماره‌ 3 ي‌ ساڵي‌ 2006ي‌ هه‌مواركراو ده‌كات

الأربعاء 23 كانون الثاني 2013
رۆژي‌ چوارشه‌ممه‌ 23/1/2013 ليژنه‌ي‌ شه‌هيدان وقوربانيان وزيندانياني‌ سياسي‌ كۆبونه‌وه‌ي‌ خۆي به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار مه‌حه‌مه‌د ئه‌لهنداوي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ وئاماده‌بوني‌ ئه‌ندامه‌كاني‌ به‌ست.

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ كومه‌ڵگه‌ي‌ مه‌ده‌ني‌ په‌رله‌ماني‌ تاوتوێي‌ پێشنياري‌ يه‌كێتي‌ په‌رله‌مانتاران وسندوقي‌ نشتيماني‌ بۆ پيشتگيريكردني‌ رێكخراوه‌كان ده‌كات

الأحد 13 كانون الثاني 2013
رۆژي‌ يه‌كشه‌ممه‌ 13/1/2013 ليژنه‌ي‌ كۆمه‌ڵگه‌ي‌ مه‌ده‌ني‌ به‌ سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار عه‌لي‌ ته‌ميمي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ كۆبونه‌وه‌ي‌ ئاسايي‌ خۆي به‌ست بۆ تاوتوێكردني‌ پێشنياري‌ يه‌كێتي‌ په‌رله‌مانتاران، وئاماده‌كردني‌ نه‌خشه‌يه‌ك بۆ به‌دواداچووني‌ پێشنياري‌ ياساي سندوقي‌ نشتيماني‌ بۆ پشتگيريكردني‌ رێكخراوه‌ نا حكوميه‌كان له‌ پرۆژه‌كاني‌ بۆژاندنه‌وه‌دا، سه‌ره‌ڕايي‌ ئاماده‌كردني‌ نه‌خشه‌يه‌ك بۆ  سه‌رداني‌ ئه‌و يه‌كێتي‌ وسه‌نديكانه‌ي له‌ هه‌ڵبژاردني‌ ئه‌م دواييه‌ سه‌ركه‌وتنيان به‌ده‌ست هێناوه‌.


                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ شه‌هيدان وقوربانيان و زيندانياني‌ سياسي‌ به‌شداري‌ له‌ ئاهه‌نگي‌ ده‌زگاي‌ شه‌هيدان ده‌كات

الخميس 10 كانون الثاني 2013
رۆژي‌ پينج شه‌ممه‌ 10/1/2013 ليژنه‌ي‌ شه‌هيدان وقوربانيان و زيندانياني‌ سياسي‌ به‌نوێنه‌رايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار مه‌حه‌مه‌د هنداوي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌، و په‌رله‌مانتار عه‌بدئيلاه  ئه‌ندامي‌ ليژنه‌ به‌شداري له‌و ئاهه‌نگه‌ كرد كه‌ له‌ لايه‌ن ده‌زگاي‌ شه‌هيدانه‌وه‌ له‌ ئه‌مانه‌ي‌ گشتي‌ ئه‌نجومه‌ني‌ وه‌زيرانه‌وه‌ سازكرا

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ شه‌هيدان وقوربانيان و زيندانياني‌ سياسي‌ ميوانداري‌ بالوێزي‌ باشووري‌ ئه‌فريقيا ده‌كات

الأربعاء 09 كانون الثاني 2013
رۆژي‌ چوارشه‌ممه‌ 9/1/2013 ليژنه‌ي‌ شه‌هيدان وقوربانيان و زيندانياني‌ سياسي‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ي‌ خۆيدا به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ مه‌حه‌مه‌د هنداوي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ وئاماده‌بوني‌ ئه‌ندامان، ميوانداري‌ به‌رێز هيشام ئه‌لعه‌له‌وي‌ بالوێزي‌ عيراق له‌ كۆماري باشووري‌ ئه‌فريقا كرد، له‌ديداره‌كه‌دا به‌رێزي‌ به‌ درێژي‌ باسي‌ ئه‌زموني‌ باشوري‌ ئه‌فريقيا له‌ بواري‌ به‌رژه‌وه‌ندي‌ نيشتيماني‌ وقه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ي قوربانيان ودادگايكردني‌ تاوانباراني‌ ده‌هه‌ق به‌ گه‌لي ئه‌و وڵاته‌ كرد.

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ شه‌هيدان و قوربانيان و زيندانياني‌ سياسي‌ چاوي به‌ ئه‌مينداري‌ گشتي‌ ئه‌نجومه‌ني‌ وه‌زيران كه‌وت

الأثنين 17 كانون الاول 2012
رۆژي‌ دووشه‌ممه‌  17/12/2012 په‌رله‌مانتار مه‌حه‌مه‌د ئه‌لهنداوي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي شه‌هيدان و قوربانيان و زيندانياني‌ سياسي‌ له‌ باره‌گاي‌ ليژنه‌ چاوي‌ به‌ به‌رێز عه‌لي‌ ئه‌لعه‌لاق ئه‌مينداري‌ گشتي‌ ئه‌نجومه‌ني‌ وه‌زيران وژماره‌يه‌ك له‌  به‌رپرسه‌كاني‌ ئه‌مينداريه‌تي‌ گشتي‌ ئه‌نجومه‌ني‌ وه‌زيران كه‌وت.

                                                                                                             



په‌رله‌مانتار مه‌حه‌مه‌د هنداوي‌ به‌شداري‌ له‌ كۆنگره‌ي‌ هاوسۆزي‌ له‌ گه‌ڵ ديل وزيندانياني‌ فه‌له‌ستيني‌ ده‌كات

الأحد 16 كانون الاول 2012
ڕۆژي‌ سێ‌ شه‌ممه‌ 11/12/2012 په‌رله‌مانتار مه‌حه‌مه‌د هنداوي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ شه‌هيدان و قوربانبان و زيندانياني‌ سياسي‌ وه‌كو نوێنه‌ري‌ ليژنه‌ له‌ ته‌لاري‌ حكومه‌ت له‌ به‌غدا به‌شداريكرد له‌ كۆنگره‌ي‌ هاوسۆزي‌ له‌ گه‌ڵ ديل وزيندانياني‌ فه‌له‌ستيني‌.


                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ شه‌هيدان و قوربانيان و زيندانياني‌ سياسي‌ له‌ گه‌ڵ ليژنه‌ي‌ دارايي‌ تاوتوێي‌ چاره‌سه‌ري‌ ئه‌گه‌ره‌كاني‌ كةمبووني‌ بودجه‌ي‌ ده‌زگاي شه‌هيدان ده‌كات

الأحد 16 كانون الاول 2012
رۆژي‌ يه‌ك شه‌ممه‌ 16/12/2012 ليژنه‌ي‌ شه‌هيدان و قوربانيان و زيندانياني‌ سياسي‌ كۆبونه‌وه‌ي‌ خۆي‌ ژماره‌ (1)ي‌ وه‌رزي ياساداناني دووه‌م  به‌ سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار مه‌حه‌مه‌د ئه‌لهنداوي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ به‌ست، وليژنه‌كه‌ گفتوگۆي له‌سه‌ر ياساي‌ هه‌مواركردني‌ يه‌كه‌م بۆ ياساي‌ گه‌ڕانه‌وه‌ي‌ ده‌ركراوه‌كاني‌ سياسي‌ ژماره‌ 24 ي‌ ساڵي‌ 2005 هه‌مواركراو كرد، هه‌روه‌ها پێشنياريكرد كه‌ هه‌مواركردنێك بكرێت له‌ سه‌ر ياساكه‌ له‌ 

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ شه‌هيدان وقوربانيان وزيندانياني‌ سياسي‌ تاوتوێي‌ پرۆژه‌ي‌ هه‌مواركردني‌ دووه‌م بۆ ياساي‌ ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ي‌ سياسيه‌كان كرد

الأثنين 03 كانون الاول 2012
ڕۆژي‌ يه‌ك شه‌ممه‌ 2/12/2012  ليژنه‌ي‌ شه‌هيدان وقوربانيان وزيندانياني‌ سياسي‌ به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار مه‌حه‌مه‌د ئه‌لمه‌هداوي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ وبه‌ ئاماده‌بووني‌ ئه‌ندامه‌كاني‌، گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌ي‌ هه‌مواركردني‌ دووه‌م بۆ ياساي‌ ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ي‌ سياسيه‌كان ژماره‌ 24 ي‌ ساڵي‌2005 ي‌ هه‌مواركراو وپێكهاتوو له‌ درێژكردني‌ ماوه‌ي‌ پێشكه‌شكردن بۆ ئه‌وانه‌ي‌ ياسايه‌كه‌ي‌ له‌سه‌ره‌وه‌ باسكرا له‌ خۆي‌ ده‌يانگيرێته‌وه‌.
                                                                                                             


80 مواضيع (8 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI