مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

لیژنه‌ی شه‌هیدان وقوربانیان وزیندانیه‌ سیاسیه‌كان یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می ژماره‌ 5ی ساڵی 2009 وهه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2012 به‌رزده‌كاته‌وه‌

الثلاثاء 02 تشرين الاول 2012
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 26-9-2012 لیژنه‌ی شه‌هیدان وقوربانیان وزیندانیه‌ سیاسیه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار محمد هنداوی سه‌رۆكی لیژنه‌ به‌ست تێیدا تاوتوێی یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می ژماره‌ 5ی ساڵی 2009 (یاسای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووان ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌شێكی جه‌سته‌یان به‌هۆی ڕژێمی پێشووه‌ له‌ده‌ستداوه‌) هه‌روه‌ها بڕیاردرا كه‌ پێشنیاری یاساكه‌ بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن به‌رزبكرێته‌وه‌ بۆ دانانی له‌ لیستی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن وده‌نگدان له‌سه‌ری، سه‌ره‌ڕای به‌رزكردنی پێشنیاری هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2012 به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆی وبریتیه‌ له‌ هه‌مواركردنی مادده‌ی 43 كه‌ ئاماژه‌ ده‌كات به‌ پابه‌ندكردنی وه‌زیری دارایی به‌ قه‌رزكردن له‌ بانكه‌كان بۆ پێدانی مافی ئه‌وانه‌ی كه‌ یاساكانی (ده‌سته‌ی داواكاری خاوه‌ندارێتی-شه‌هیدان- زیندانیه‌ سیاسیه‌كان- یاسای ژماره‌ 20ی ساڵی 2009 ویاسای ژماره‌ 16 ی ساڵی 2010) ده‌یانگرێته‌وه‌.     


                                                                                                             



لیژنه‌ی شه‌هیدان ڕه‌زامه‌ندی وه‌زیری فێركردنی باڵا به‌ده‌ستدێنێت بۆ خزمه‌تكردنی توێژی زیندانیه‌ سیاسی وئاواره‌كان

الثلاثاء 02 تشرين الاول 2012
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری 30-9-2012 لیژنه‌ی شه‌هیدان وئاواره‌و زیندانییه‌ سیاسیه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار محمد هنداوی / سه‌رۆكی لیژنه‌ سه‌ردانی وه‌زیری فێركردنی باڵای كرد له‌باره‌گای وه‌زاره‌ت وتاوتوێی یاداشتنامه‌ی تایبه‌ت به‌ توێژی شه‌هیدان وزیندانی و ده‌ركراوه‌ سیاسیه‌كان وقوربانیانی كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌كانی له‌گه‌ڵدا كرد، ودانیشتنه‌كه‌ چه‌ند به‌رهه‌مێكی هه‌بوو له‌وانه‌ ڕه‌زامه‌ندی وه‌زیری فێركردنی باڵا له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كورسی خوێندنی باڵای تایبه‌ت به‌ زیندانیه‌ سیاسیه‌كان وڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دابینكردنی كورسیه‌كی تری خوێندن بۆ كه‌سوكاری قوربانیانی كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌كان سه‌ره‌ڕای دابینكردنی 400 نێرده‌ی خوێندن بۆ ده‌ره‌وه‌ بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و 200 تریش بۆ زیندانیه‌ سیاسیه‌كان و وه‌رگرتنی داواكارییه‌كانی كه‌سوكاری شه‌هیدان به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له‌ڕێگای وه‌زاره‌ته‌وه‌ .
                                                                    


                                                                                                             



لیژنه‌ی شه‌هیدان وقوربانیان وزیندانیه‌ سیاسیه‌كان یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می ژماره‌ 5ی ساڵی 2009 وهه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2012 به‌رزده‌كاته‌وه‌

الأثنين 01 تشرين الاول 2012
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 26-9-2012 لیژنه‌ی شه‌هیدان وقوربانیان وزیندانیه‌ سیاسیه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار محمد هنداوی سه‌رۆكی لیژنه‌ به‌ست تێیدا تاوتوێی یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می ژماره‌ 5ی ساڵی 2009 (یاسای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووان ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌شێكی جه‌سته‌یان به‌هۆی ڕژێمی پێشووه‌ له‌ده‌ستداوه‌) هه‌روه‌ها بڕیاردرا كه‌ پێشنیاری یاساكه‌ بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن به‌رزبكرێته‌وه‌ بۆ دانانی له‌ لیستی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن وده‌نگدان له‌سه‌ری، سه‌ره‌ڕای به‌رزكردنی پێشنیاری هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2012 به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆی وبریتیه‌ له‌ هه‌مواركردنی مادده‌ی 43 كه‌ ئاماژه‌ ده‌كات به‌ پابه‌ندكردنی وه‌زیری دارایی به‌ قه‌رزكردن له‌ بانكه‌كان بۆ پێدانی مافی ئه‌وانه‌ی كه‌ یاساكانی (ده‌سته‌ی داواكاری خاوه‌ندارێتی-شه‌هیدان- زیندانیه‌ سیاسیه‌كان- یاسای ژماره‌ 20ی ساڵی 2009 ویاسای ژماره‌ 16 ی ساڵی 2010) ده‌یانگرێته‌وه‌.     


                                                                                                             



لیژنه‌ی شه‌هیدان وقوربانیان وزیندانیانی سیاسی تاوتوێی هه‌مواركردنی یاسای زیندانیانی سیاسی ده‌كات

الثلاثاء 05 نيسان 2011
لیژنه‌ی شه‌هیدان وقوربانیان وزیندانیانی سیاسی له‌ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ 3/4/2011 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا تێیدا تاوتوێی پێشنیاری یاسای ده‌زگای زیندانیانی سیاسی كرد هه‌روه‌ها تاوتوێی ڕاپۆرتی به‌ڕێزانی ئه‌ندامانی لیژنه‌ كرد سه‌باره‌ت به‌ چاڵاكیه‌كانیان له‌ماوه‌ی ڕابردوودا.


                                                                                                             



لیژنه‌ی شه‌هیدان میوانداری ژماره‌یه‌ك له‌ زیندانییه‌ سیاسیه‌كان ده‌كات

الأثنين 04 نيسان 2011
لیژنه‌ی شه‌هیدان وقوربانیان و زیندانی سیاسی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 2/4/2011میوانداری كۆمه‌ڵێك له‌ زیندانی سیاسی كرد.. وله‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا باسی ئه‌و كێشانه‌ كرا كه‌ زیندانیانی سیاسی ڕوبه‌ڕوی ده‌بنه‌وه‌ وهۆكاری چاره‌سه‌ركرنی ئه‌و كێشانه‌.. له‌كۆتاییدا لیژنه‌ به‌ڵێنیدا كه‌ به‌دواداچوون بۆ ئه‌م كێشانه‌ بكات وهه‌موو گرفته‌كانی ئه‌م توێژه‌ چاره‌سه‌ربكات.


                                                                                                             



لیژنه‌ی شه‌هیدان سه‌ردانی ده‌زگای زیندانیانی سیاسی ده‌كات

الأثنين 04 نيسان 2011
رۆژی چوارشه‌ممه‌ 31/3/2011 لیژنه‌ی شه‌هیدان وقوربانیان وزیندانی سیاسی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ردانی ده‌زگای زیندانیانی سیاسی كرد بۆ باسكردنی كێشه‌كانیان وئه‌و ڕێگریانه‌ی كه‌ ڕوبه‌ڕوی كاره‌كانیان ده‌بێته‌وه‌ ودۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆیان.


                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ شه‌هیدان میواندارێتی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ده‌كات

الخميس 10 اذار 2011
ڕۆژی‌ 8/3/2011 لیژنه‌ی‌ شه‌هیدو قوربانی‌ وزیندانییه‌ سیاسییه‌كان میواندارێتی‌ (سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ لێكۆڵبنه‌وه‌ دادوه‌ر لوقمان جاسم محه‌مه‌د و  جێگره‌كه‌ی‌ خاتوو له‌میا داوود كازیم )ی كرد له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا  كێشه‌و كۆسپه‌كانی‌  كاری‌ لیژنه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ باسكرا و تاوتوێی‌  هه‌ندێ‌ كێشه‌ی‌ خۆپیشانده‌ران كراو چاره‌سه‌ركردنی‌ شیاویان بۆ دانرا  , له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌  لیژنه‌ی‌ شه‌هیدان سكالاَو پێشنیاره‌كانی‌  ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كانی‌ خسته‌ به‌رچاوی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌  لێكۆڵینه‌وه‌ وئه‌ویش به‌ڵێنی‌ دا  كه‌ له‌ ته‌واوی‌ كێشه‌ و كۆسپه‌كان بكۆڵێته‌وه‌و ئاسانكارییان بۆ بكات  وداواكارییه‌كانی‌ ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان ئه‌نجام بدات


                                                                                                             



سه‌رۆكی لیژنه‌ی شه‌هیدان سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌هیدانی كه‌ربه‌لا ده‌كات

الثلاثاء 01 اذار 2011
سه‌رۆكی لیژنه‌ی شه‌هیدان و قوربانیان و زیندانه‌ سیاسیه‌كان په‌رله‌مانتار محمد هنداوی له‌ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ به‌رواری 17/2/2011 سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌هیدانی كه‌ربه‌لای كرد وسه‌یری كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی كرد وئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه‌ پێشكه‌شی خێزانی شه‌هیدانی پارێزگاكه‌ ده‌كات، وباسی ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی كرد كه‌ ڕوبه‌ڕوی كاریان ده‌بێته‌وه‌.

                                                                                                             



په‌رله‌مانتار نائيل عبدالاله سه‌رداني به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تي شه‌هيداني ديوانيه‌ ده‌كات

الأثنين 28 شباط 2011
په‌رله‌مانتار نائيل عبدالاله ئه‌ندامي ليژنه‌ي شه‌هيدان و قوربانيان و زيندانه‌ سياسيه‌كان له‌ڕۆژي پێنج شه‌ممه‌ 9/2/2011 سه‌رداني به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تي شه‌هيداني ديوانيه‌ي كرد و چاوي خشاند به‌سه‌ر كاري به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيه‌كه‌ وئه‌و خزمه‌تگوزارييانه‌ي كه‌ پێشكه‌شي خێزاني شه‌هيدان ده‌كات له‌ پارێزگاكه‌دا، هه‌روه‌ها باسي ئه‌و كێشانه‌ كرا كه‌ ڕوبه‌ڕوي كاره‌كه‌ي ده‌بنه‌وه‌ وئه‌و ڕۆڵه‌ي كه‌ ده‌كرێت ليژنه‌ له‌دواڕۆژدا بيبينێت بۆ پاڵپشتيكردني به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيه‌كه‌ له‌داهاتوودا.


                                                                                                             



سه‌رۆكی لیژنه‌ی شه‌هیدان پێشوازی له‌كۆمه‌ڵێك به‌ندكراوی سیاسی ده‌كات

الأثنين 28 شباط 2011
په‌رله‌مانتار محمد هنداوی سه‌رۆكی لیژنه‌ی لیژنه‌ی‌ شه‌هیدان و قوربانیان و زیندانه‌ سیاسیه‌كان له‌ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ به‌رواری 10/2/2011 پێشوازیكرد له‌كۆمه‌ڵێكی زیندانیه‌ سیاسیه‌كانی پارێزگای بابل، وتاوتوێی ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی كرد كه‌ ڕوبه‌ڕوی كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانیه‌ سیاسیه‌كان ده‌بنه‌وه‌ له‌پارێزگادا وهه‌نگاوی چاره‌سه‌ركردنیان له‌ئاینده‌دا. 


                                                                                                             


80 مواضيع (8 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI