مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

لیژنه‌ی شه‌هیدان چاوی به‌ نووسینگه‌ی پاڵپشتی ده‌ستووری له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌وت

الخميس 23 تشرين الاول 2008
سه‌رۆكی لیژنه‌ی قوربانی وزیندانییه‌ سیاسییه‌كان به‌ڕێز محمد ئه‌حمه‌د وبه‌یاوه‌ری جێگره‌كه‌ی ناجیحه‌ عه‌بدولئه‌میر له‌ باره‌گای لیژنه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران چاوی به‌ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان خاتوونی ڕاوێژكار مابا تلهارو نونو كه‌وت

                                                                                                             



لیژنه‌ی شه‌هیدان چاوی به‌ هه‌ردوو لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ سكاڵا وگله‌ییه‌كان ده‌كه‌وێت وگفتوگۆی هه‌مواركردنه‌ پێشنیاركراوه‌كان ده‌كات سه‌باره‌ت به‌ یاسای گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان ده‌كات

الخميس 23 تشرين الاول 2008
به‌ڕێز محمد ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی شه‌هیدان وقوربانی وزیندانییه‌ سیاسییه‌كان چاوی به‌ هه‌ردوو لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌و سكاڵا وگله‌ییه‌كان كه‌وت له‌باره‌گای‌ ئه‌مانه‌ی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو لیژنه‌یه‌ به‌یاسای گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ركراوه‌ سیاسییه‌كان ژماره‌ (24)ی ساڵی 2005 دامه‌زرابوون

                                                                                                             



لیژنه‌ی شه‌هیدان ڤیتۆی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ده‌رباره‌ی یاسای زیانلێكه‌وتووان په‌سه‌ند ده‌كات

الأربعاء 24 ايلول 2008
به‌زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی لیژنه‌ی شه‌هیدان قوربانیان و زیندانه‌ سیاسیه‌كان له‌ به‌رواری 14/9/2008 ڕه‌زامه‌ندی نیشاندرا له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ یاسای (قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووان به‌هۆی كرده‌وه‌ جه‌نگی و هه‌ڵه‌ سه‌ربازی و كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌كان) ئه‌نجامیداوه‌

                                                                                                             



لیژنه‌ی شه‌هیدان و قوربانیان و زیندانه‌ سیاسیه‌كان سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی شورای ده‌وڵه‌ت ده‌كات

الأربعاء 24 ايلول 2008
شاندێكی لیژنه‌ی شه‌هیدان و قوربانیان و زیندانه‌ سیاسیه‌كان سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی شورای ده‌وڵه‌تی كردو له‌ دیداره‌كه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ چه‌ند یاسایه‌ك تاووتوێكرا، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی شه‌هیدانه‌وه‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ به‌ڕێز موحه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دو خاتوو ناجیحه‌ عه‌بدولئه‌میرو عه‌بد عه‌لی موسه‌وی ئه‌ندامانی لیژنه‌ ئاماده‌بوون.


                                                                                                             



لیژنه‌ی شه‌هیدان و قوربانیان و زیندانه‌ سیاسیه‌كان پێشوازی ده‌كات له‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌رپه‌رشتی ده‌زگای زیندانه‌ سیاسیه‌كان

الأثنين 21 تموز 2008
لیژنه‌ی شه‌هیدان و قوربانیان و زیندانه‌ سیاسیه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری 20/7/2008 پێشوازی كرد له‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌رپه‌رشتی ده‌زگای زیندانه‌ سیاسیه‌كان، له‌ دیداره‌كه‌دا تاووتوێی دواپه‌ره‌سه‌ندنه‌كانی كاری ده‌زگاكه‌ كرا،

                                                                                                             



لیژنه‌ی شه‌هیدان و قوربانیان و زیندانه‌ سیاسیه‌كان میوانداری چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێكی ده‌زگای شه‌هیدان ده‌كات

الخميس 19 حزيران 2008
لیژنه‌ی شه‌هیدان و قوربانیان و زیندانه‌ سیاسیه‌كان به‌سه‌ركایه‌تی به‌ڕێز موحه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رواری 9/6/2008 میوانداری چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێكی ده‌زگای شه‌هیدانی كرد

                                                                                                             



لیژنه‌ی شه‌هیدان و قوربانیان و زیندانه‌ سیاسیه‌كان میوانداری سه‌رۆكی ده‌زگای زیندانه‌ سیاسیه‌كانی پێشوو ده‌كات

الخميس 19 حزيران 2008
لیژنه‌ی شه‌هیدان و قوربانیان و زیندانه‌ سیاسیه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری 8/6/2008 میوانداری به‌ڕێز حاته‌م مه‌یاحی سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای زیندانه‌ سیاسیه‌كانی كرد، له‌ دیداره‌كه‌شدا تاووتوێی له‌كارلادانی ناوبراو له‌ سه‌رۆكایه‌تی ده‌زگاكه‌ كرا

                                                                                                             



لیژنه‌ی شه‌هیدان و قوربانیان و زیندانه‌ سیاسیه‌كان تاووتوێی پێشنیاری یاسای (سه‌رپه‌رشتی كه‌مئه‌ندامان)و پێشنیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی هه‌ڵوه‌شاو ده‌رباره‌ی هه‌ڵهاتووان له‌ خزمه‌تی سه‌ربازی ده‌كات

الأربعاء 11 حزيران 2008
لیژنه‌ی شه‌هیدان و قوربانیان و زیندانه‌ سیاسیه‌كان له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رواری 4/6/2008 له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا تاووتوێی پێشنیاری یاسای (سه‌رپه‌رشتی كه‌مئه‌ندامان)ی كرد كه‌مه‌به‌ست لێی بریتیه‌ له‌ پشتیوانیكردنی ئه‌م توێژه‌ تاوه‌كو وه‌ك كه‌سانی ئاسایی ژیانیان بگوزه‌رێنن، هه‌روه‌ك لیژنه‌ بڕیاری ئه‌وه‌یدا میوانداری نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بكات بۆ ئاگاداربوون له‌و میكانیزمانه‌ی په‌یڕه‌وی ده‌كرێت له‌ سه‌رپه‌رشتیكردنی ئه‌م توێژه‌و كه‌ڵك وه‌رگرتنیش له‌ شاره‌زاییه‌كانی وه‌زاره‌ت به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی یاساكه‌.


                                                                                                             



لیژنه‌ی شه‌هیدان و قوربانیان وزیندانه‌ سیاسیه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجام ده‌دات بۆ تاووتوێكردنی چه‌ند خاڵێك له‌ به‌رنامه‌ی كاری لیژنه‌

الأثنين 02 حزيران 2008
لیژنه‌ی شه‌هیدان وقوربانیان و زیندانه‌ سیاسیه‌كان له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری 25/5/2008 به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لیژنه‌ كۆبۆوه‌ بۆ تاووتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێك كه‌ بریتی بوو له‌ تاووتوێكردن و هه‌مواركردنی پرۆژه‌ی یاسای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی موڵكی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی ڕابردوو زیانیان لێكه‌وتووه‌و تاووتوێكردنی داوای خاتوو عه‌قیله‌ ده‌هان بۆ كاركردن له‌ لیژنه‌ به‌ پۆستی ڕاوێژكار و گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی ئه‌و سكاڵایانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن كه‌سوكاری شه‌هیدانه‌وه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ لیژنه‌و ده‌رباره‌ی به‌ده‌مه‌نه‌چوونی ده‌زگای زیندانه‌ سیاسیه‌كان به‌ داواكانیان بۆ دامه‌زراندنیان،

                                                                                                             



لیژنه‌ی شه‌هیدان و قوربانیان و زیندانه‌ سیاسیه‌كان داوا له‌ ده‌زگای زیندانه‌ سیاسیه‌كان ده‌كات كه‌ كار بكات بۆ لابردنی ئه‌ركی دارایی له‌سه‌ر زیندانه‌ سیاسیه‌كان

الأثنين 19 ايار 2008
خاتوو ناجیحه‌ عه‌بدولئه‌میر جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی شه‌هیدان و قوربانیان و زیندانه‌ سیاسیه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوای كرد كه‌ ده‌زگای زیندانه‌ سیاسیه‌كان ڕۆڵی خۆ ببینێ بۆ له‌ ئه‌ستۆگرتنی كرێی خوێندن بۆ ئه‌و زیندانه‌ سیاسیانه‌ی ده‌یانه‌وێت خوێندن ته‌واو بكه‌ن كه‌ له‌لایه‌ن ڕژێمی ڕابردووه‌وه‌ لێی بێبه‌ش كرابوون

                                                                                                             


80 مواضيع (8 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI