مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

ليژنه‌ي‌ لاوان و وه‌رزش پرسه‌ي‌ راهێنه‌ر موحه‌ممه‌د عه‌باس راده‌گه‌يه‌نيت

الأثنين 01 تموز 2013
ليژنه‌ي‌ لاوان و وه‌رزش پرسه‌ي‌ خوالێخۆشبوو موحه‌ممه‌د عه‌باس راهێنه‌ري‌ تۆپي‌ پێي‌  يانه‌ي‌ وه‌رزشي‌ كه‌ربه‌لاي‌ راگه‌ياند و ليژنه‌كه‌ داواي‌ لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كي‌ دادپه‌روه‌رانه‌و به‌خێرايي سزاي‌ تاوانباره‌كان بدرێت و قه‌ره‌بووي‌ خانه‌واده‌كه‌ي‌ بكرێت.

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ لاوان و وه‌رزش ميوانداري‌ ئه‌مينداري‌ دارايي ليژنه‌ي‌ ئۆڵۆمپي‌ نيشتماني‌ ده‌كات

الخميس 09 ايار 2013
پێنجشه‌ممه‌ 9/5/2013 له‌كۆبوونه‌وه‌ي‌ ليژنه‌ي‌ لاوان و وه‌رزش به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌كه‌ په‌رله‌مانتار ره‌سوڵ سه‌عيد خۆشناو و به‌ئاماده‌بوني‌ ئه‌نداماني‌  ميوانداري‌ ئه‌مينداري‌ دارايي ليژنه‌ي‌ ئۆڵۆمپي‌ نيشتماني‌ كرا ، له‌ميانه‌ي‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا كاره‌كاني‌ ليژنه‌ي‌ ئۆڵۆمپي‌ له‌و ماوه‌يه‌دا و ده‌سه‌ڵاتي‌ كاره‌كاني‌ ليژنه‌كه‌ پاش كۆتايي  ماوه‌ي‌  دياريكراو و هه‌ڵبژاردني‌ ليژنه‌ي‌ ئۆڵۆمپي‌ و واده‌ي‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان تاووتوێكرا .

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ لاوان و وه‌رزش رێنمايي هه‌ڵبژاردني‌ ليژنه‌ي‌ پارالامپي‌ تاووتوێده‌كات

الأربعاء 24 نيسان 2013
چوارشه‌ممه‌ 24/4/2013 به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار عه‌لي ئه‌لموبه‌رقه‌ع جێگري‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ لاوان و وه‌رزش و به‌ئاماده‌بووني‌ ژماره‌يه‌ك له‌ئه‌ندامه‌كاني‌ رێنمايي هه‌ڵبژاردني‌ ليژنه‌ي‌ پارالامپي‌ نيشتمانيان تاووتوێكرد.
هه‌روه‌ها ليژنه‌كه‌ بڕياريدا چاوپێكه‌وتنێكي‌ فراوان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ي‌ گشتي‌ ليژنه‌ي‌ پارالامپي‌ و ناڕازيبواني‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان سازبكات تا داڕشتني‌ كۆتايي بۆ رێنمايي هه‌ڵبژاردني‌ پارالامپي‌ دابنێن .

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ لاوان و وه‌رزش بڕياريدا نوسراوێك ده‌رباره‌ي‌ ده‌ركردني‌ ياساي‌ هه‌ردوو ليژنه‌ي‌ ئۆڵۆمپي‌ وپارالامپي‌ ئاراسته‌ي‌ ئه‌نجومه‌ني‌ وه‌زيران بكات

الأربعاء 03 نيسان 2013
ڕۆژي چوارشه‌ممه‌ 3/4/2013 ليژنه‌ي‌ لاوان و وه‌رزش به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار عه‌لي ئه‌لموبه‌رقه‌ع جێگري‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌، و به‌ئاماده‌بوني‌ ئه‌ندامه‌كاني‌ به‌مه‌به‌ستي ده‌ركردني‌ ياساي‌ هه‌ردوو ليژنه‌ي‌ ئۆڵۆمپي‌ وپارالامپي‌ بڕياريدا نوسراوێك ئاراسته‌ي‌ ئه‌نجومه‌ني‌ وه‌زيران بكات.

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ لاوان و وه‌رزش ميوانداري‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ ئۆڵۆمپي‌ نيشتماني‌ ده‌كات

الثلاثاء 05 اذار 2013
سێشه‌ممه‌ 5/3/2013 له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌يدا به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار سه‌عيد ره‌سوڵ خۆشناو سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ لاوان و وه‌رزش، و به‌ئاماده‌بووني‌ ئه‌ندامه‌كاني‌ ميوانداري‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ ئۆڵۆمپي‌ نيشتماني‌ و ژماره‌يه‌ك سه‌رۆكي‌ يه‌كێتييه‌ وه‌رزشييه‌كان و نوێنه‌ري‌ يانه‌كان و پسپۆڕاني‌ وه‌رزشييان كرد.

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ وه‌رزش و لاوان ميوانداري‌ سه‌رۆكي‌ ئه‌نجومه‌ني‌ يانه‌ وه‌رزشيه‌كان له‌ پارێزگاي‌ زيقار ده‌كات

الأثنين 25 شباط 2013
رۆژي‌ دووشه‌ممه‌ 25/2/2013 له‌ كۆبونه‌وه‌ي‌ خۆيدا به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار سه‌عيد ره‌سول خۆشناو سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ و ئاماده‌بوني ئه‌نداماني‌، ليژنه‌ي‌ ناوبراو ميوانداري‌ سه‌رۆكي‌ ئه‌نجومه‌ني‌ يانه‌ وه‌رزشيه‌كان له‌ پارێزگاي‌ زيقار و سه‌رۆكي‌ ده‌سته‌ي‌ به‌رێوه‌به‌رايه‌تي‌ يانه‌ي‌ سوق ئه‌لشيوخ و به‌رێوه‌به‌ري‌ وه‌رزش و لاوان له‌ پارێزگا و ژماره‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكي‌ ده‌سته‌ي‌ به‌رێوه‌به‌رايه‌تي‌ يانه‌كان له‌ پارێزگاي‌ واست كرد.

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ لاوان و وه‌رزش ميوانداري‌ وه‌زيري‌ لاوان و وه‌رزش ده‌كات

الأحد 10 شباط 2013
يه‌كشه‌ممه‌ 10/2/2013 به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار سه‌عيد ره‌سوڵ خۆشناو سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ ليژنه‌ي‌ لاوان و وه‌رزش و به‌ ئاماده‌بووني‌ ئه‌ندامه‌كاني‌ ميوانداري‌ به‌ڕێز موحه‌ممه‌د جاسم جه‌عفه‌ر وه‌زيري‌ لاوان و وه‌رزش و شاندي‌ ياوه‌ري‌ كرا .

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ لاوان و وه‌رزش تاووتوێي‌ رێنمايي هه‌ڵبژاردنه‌كاني‌ ليژنه‌ي‌ پارالامپي‌ ده‌كات

الخميس 24 كانون الثاني 2013
رۆژي چوارشه‌ممه‌ 23/1/2013 له‌كۆبونه‌وه‌ي‌ ليژنه‌ي‌ لاوان و وه‌رزش به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار ره‌سوڵ سه‌عيد خۆشناو سه‌رۆكي‌ ليژنه‌كه‌ و به‌ئاماده‌بووني‌ ئه‌ندامه‌كاني‌، رێنمايي هه‌ڵبژاردنه‌كاني‌ ليژنه‌ي‌ پارالامپي‌ تاووتوێ كرد.


                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ لاوان و وه‌رزش بڕياريدا ليژنه‌يه‌ك بۆ توێژينه‌وه‌ي‌ رێنمايي هه‌ڵبژاردني‌ ليژنه‌ي‌ پارالامپي‌ پێكبهێنێت

السبت 12 كانون الثاني 2013
شه‌ممه‌ 12/1/2013 به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ لاوان و وه‌رزش په‌رله‌مانتار ره‌سوڵ سه‌عيد خۆشناو و ئاماده‌بووني‌ ئه‌ندامه‌كاني‌ كۆبوونه‌وه‌ و بڕيارياندا به‌پێكهێناني‌ ليژنه‌يه‌ك له‌په‌رله‌مانتاران جێگري‌ سه‌رۆك ليژنه‌كه‌ عه‌لي‌ ئه‌لموبه‌رقه‌ع و سوره‌ييا نه‌جم و خاليس ئيشۆع بۆ توێژينه‌وه‌ له‌ رێنمايي هه‌ڵبژاردني‌ ليژنه‌ي‌ پارالامپي‌ .
هه‌روه‌ها ليژنه‌كه‌ ده‌رباره‌ي‌ دواهه‌مواري‌ رێنمايي هه‌ڵبژاردني‌ يه‌كێتييه‌ وه‌رزشييه‌كان چاوي به‌بڕياره‌كاني‌ ليژنه‌ي‌ سێ قۆڵيداخشانده‌وه‌.


                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ لاوان و وه‌رزش هه‌واڵي‌ كشانه‌وه‌ي‌ هه‌ڵبژارده‌ي‌ نيشتماني‌ له‌ پاڵه‌وانێتي‌ كه‌نداوي‌ 21 ره‌تده‌كاته‌وه‌

الأربعاء 09 كانون الثاني 2013
ليژنه‌ي‌ لاوان و وه‌رزش ئه‌وهه‌واڵه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ رۆژنامه‌ي‌ ئه‌لموئته‌مه‌ر رۆژي‌ چوارشه‌ممه‌ 9/1/2013 گواستويه‌تييه‌وه‌ گوايا ليژنه‌ي‌ په‌رله‌ماني‌ داواي‌ كشانه‌وه‌ي‌ هه‌ڵبژارده‌ي‌ نيشتماني‌ تۆپي‌ پێ له‌ پاڵه‌وانێتي‌ كه‌نداوي‌ 21 كردووه‌ كه‌ له‌ده‌وڵه‌تي‌ به‌حره‌ين به‌ڕێوه‌ ده‌چێت به‌مه‌به‌ستي‌ ناڕه‌زايي دژي‌ ده‌سه‌ڵاتداراني‌ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ چونكه‌ هاووڵاتييه‌كاني‌ ده‌چه‌وسێنێته‌وه‌ و سه‌ركوتيان ده‌كات .

                                                                                                             


41 مواضيع (5 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI