مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

په‌رله‌مانتار عه‌لی‌ ئه‌لموبه‌رقه‌ع چاوی‌ به‌هه‌ندێ‌ له‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتییه‌ وه‌رزشییه‌كان ده‌كه‌وێت

الأربعاء 03 تشرين الاول 2012
په‌رله‌مانتار عه‌لی‌ ئه‌لموبه‌رقه‌ع جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ لاوان و وه‌رزش سێشه‌ممه‌ 2/10/2012 له‌ باره‌گای‌ لیژنه‌ چاوی‌ به‌هه‌ندێ‌ له‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتییه‌ وه‌رزشییه‌كانی‌ عیراق كه‌وت .

له‌ میانه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا باسی‌ لیستی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ یه‌كێتییه‌ وه‌رزشییه‌كان كرا .

كۆبوونه‌وه‌كه‌ باسی‌ لیستی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ تیاكرا و گوێیان له‌ راوبۆچوونی‌ ئاماده‌بووان گیرا تا به‌لیستێك بێنه‌ده‌ره‌وه‌ خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ وه‌رزشی‌ عیراقی‌ بكات .

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ په‌رله‌مانتار ئه‌لموبه‌رقه‌ع رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ 24/9/2012 چاوی‌ به‌ هه‌ندێ‌ پسپۆڕانی‌ وه‌رزشی‌ كه‌وت و باسی‌ ئێستای‌ وه‌رزشی‌ و گه‌شه‌پێدانی‌ له‌گه‌ڵداكردن

                                                                                                             



پیرۆزبایی

الثلاثاء 02 تشرين الاول 2012
لیژنه‌ی وه‌رزش و لاوان پیرۆزبایی له‌ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عیراقی بۆ تازه‌ پێگه‌یشتووان ده‌كات به‌بۆنه‌ی گه‌یشتنی بۆ كۆتاییه‌كانی خولی جیهانی بۆ تۆپی پێ ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ساڵی 2013 له‌ وڵاتی ئیماراتی یه‌كگرتوو ئه‌نجام ده‌درێت، هیوادارین ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ تۆپی پێی عیراقی به‌ده‌ستبێنن.        
 

په‌رله‌مانتار سه‌عید ره‌سول خۆشناو
سه‌رۆكی لیژنه‌ی وه‌رزش و لاوان
له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران عیراق                  

                                                                                                             



لیژنه‌ی وه‌رزش ولاوانی په‌رله‌مان بڕیارده‌دات هه‌ر حه‌فتانه‌ میوانداری یه‌كێك له‌ یه‌كێتییه‌كان بكات

الأثنين 01 تشرين الاول 2012
لیژنه‌ی وه‌رزش ولاوان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار سه‌عید ره‌سول خۆشناو – سه‌رۆكی لیژنه‌ وبه‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لیژنه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 30-9-2012 به‌ست تێیدا بڕیاردرا كه‌ هه‌موو حه‌فته‌یه‌ك میوانداری یه‌كێك له‌ یه‌كێتیه‌كان بكه‌ن بۆ پێشكه‌شكردنی ڕاپۆرتی دارایی وئیداری خۆی.
هه‌روه‌ها بڕیاردرا كه‌ ناوی ئه‌و وه‌رزشوانانه‌ی سه‌ركه‌وتوو له‌یارییه‌كاندا بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رزبكرێته‌وه‌ بۆ خه‌ڵاتكردنیان.


                                                                                                             



وه‌فدێكی په‌رله‌مانی سه‌ردانی شاری وه‌رزشی له‌پارێزگای به‌سره‌ ده‌كات

الأحد 30 ايلول 2012
 

به‌پێی داوه‌تنامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن وه‌زیری وه‌رزش ولاوانه‌وه‌ ڕۆژی ئه‌ینی 28-9-2012 وه‌فدێكی په‌رله‌مانی له‌لیژنه‌ی وه‌رزش ولاوان وبه‌ به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ردانی شاری وه‌رزشی له‌پارێزگای به‌سره‌ كرد وله‌لایه‌ن به‌ڕێز پارێزگاری به‌سره‌ و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه‌ پێشوازییان لێكرا.
                                                                                                             



لیژنه‌ی وه‌رزش ولاوان بريارده‌دات سه‌ردانی شاری وه‌رزشی بكات

الأحد 30 ايلول 2012
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 26/9/2912 لیژنه‌ی وه‌رزش ولاوان به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار سه‌عید ره‌سول خۆشناو- سه‌رۆكی لیژنه‌ وبه‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لیژنه‌ سه‌ردانی شاری وه‌رزشی له‌پارێزگای به‌سره‌ كرد، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ لیژنه‌ بڕیاریدا لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنێت به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار سوره‌یا نه‌جم وڕاوێژكاری به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ كاروباری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران. 
                                                                                                             



لیژنه‌ی وه‌رزش و لاوان میوانداری سه‌رۆكی لیژنه‌ی لاوان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا ده‌كات

الأحد 27 اذار 2011
لیژنه‌ی وه‌رزش و لاوان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران میوانداری به‌ڕێز كه‌ریم زه‌یدی سه‌رۆكی لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزشی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا كرا به‌مه‌به‌ستی هاریكاری هاوبه‌ش له‌ نێوان ئه‌و دوو لیژنه‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غداو ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی دیكه‌.


                                                                                                             



لیژنه‌ی وه‌رزش و لاوان په‌رله‌مانتار سه‌عید خۆشناو به‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ هه‌ڵده‌بژێرێت

الخميس 03 شباط 2011
لیژنه‌ی وه‌رزش و لاوان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رواری 3/2/2011 له‌ باره‌گای لیژنه‌ ئه‌نجامداو له‌ دانیشتنه‌كه‌دا په‌رله‌مانتار سه‌عید ڕه‌سول خۆشناو به‌ سه‌رۆكی لیژنه‌و په‌رله‌مانتار عه‌لی عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لموبه‌رقه‌ع به‌ جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ هه‌ڵبژێردرا، به‌ڵام دیاریكردنی بڕیارده‌ری لیژنه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو دواخرا.


                                                                                                             



ده‌قی‌ وتاره‌كه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ وه‌رزش ولاوان له‌ كوَنگره‌ی‌ دانیشتوان وگه‌شه‌كردن

الثلاثاء 17 تشرين الثاني 2009
وتاری‌  په‌رله‌مانتاربه‌ڕێز حه‌سه‌ن عوسمان له‌دانیشتنی‌ یه‌كه‌می‌ كوَنگره‌ی‌ سنووقی‌ نێو ده‌وڵتیی‌ دانیشتوان وگه‌شه‌كردنكه‌ له‌ماوه‌ی‌27ـ28 ی‌ تشرینی‌ دووهه‌می‌ 2009 له‌ ئه‌دیس ئه‌بابا  به‌سترا .


                                                                                                             



لیژنه‌ی وه‌رزش ولاوان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق چاوپێكه‌وتنێك له‌ گه‌ڵ

الثلاثاء 04 تشرين الثاني 2008
له‌ به‌رواری 2/11/2008 لیژنه‌ی وه‌رزش ولاوان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق چاوپێكه‌وتنێكی سازكرد له‌ گه‌ڵ سه‌نته‌ری تۆماركردنی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌ چوارچێوه‌ی چاڵاكییه‌كانی پڕۆژه‌ی (روری) ڕا وڕایه‌كه‌ی تر- بۆ پاڵشتی دیموكراتی له‌ عیراق.

                                                                                                             



لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزش كۆنگره‌یه‌كی وه‌رزشی سازده‌كات

الأحد 28 ايلول 2008
لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزش له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رواری 23/9/2008 كۆنگره‌یه‌كی سازكرد كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ نوێنه‌رانی لیژنه‌ ئۆلۆمپیه‌كان له‌ پارێزگاكان و كۆمه‌ڵێك له‌ سه‌رۆكی یانه‌ وه‌رزشیه‌كان و ژماره‌یه‌ك له‌ ڕاگرانی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی سه‌ره‌ڕای ده‌سته‌ی ئۆڵۆمپی كاتی كه‌ به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره‌ 184 له‌ 23/5/2008 پێكهێنراوه‌، ئاماده‌بوون، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كه‌ كاره‌كانی ڕاگیراوه‌، گفتوگۆشكرا ده‌رباره‌ی كاریگه‌ری ئه‌م بڕیاره‌ له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی وه‌رزشی و ئه‌و بڕیارانه‌ی دراون له‌ نێوان لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نێوده‌وڵه‌تی و حكومه‌تی عێراقی له‌ لۆزانی شاری سویسراو په‌كین.


                                                                                                             


41 مواضيع (5 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI