مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

لیژنه‌ی ئافره‌ت وخێزان ومنداڵپارێزی به‌شداری له‌ كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ په‌ككه‌وته‌كان ده‌كات

الأحد 08 شباط 2009
له‌ ژێر دروشمی ( مسۆگه‌ركردنی مافی په‌ككه‌وته‌كان بۆ لكاندنیان به‌ كۆمه‌ڵگاوه‌ ) وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌به‌رواری 5 -6/2/2009 كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌تی به‌ست بۆ چاودێری په‌ككه‌وته‌كان له‌ هۆتێلی ڕه‌شید له‌ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی یاسایه‌ك ده‌وربكرێت بۆ چاودێریكردنی په‌ككه‌وته‌كان وكاربكات بۆ پێشخستنی تواناكانیان

                                                                                                             



لیژنه‌ی ئافره‌ت ومنداڵپارێزی نامه‌یه‌كی لایه‌نگیری وهاوده‌نگی ده‌نێرێت بۆ سندوقی گه‌شه‌پێدانی ئافره‌ت له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان

الأحد 23 تشرين الثاني 2008
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئافره‌ت ومنداڵپارێزی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سه‌میره‌ جه‌عفه‌ر موسه‌وی نامه‌یه‌كی لایه‌نگیری وهاوده‌نگی بۆ سندوقی گه‌شه‌پێدانی ئافره‌ت له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان نارد تێیدا سڵاوی خۆی ولیژنه‌كه‌ی بۆ ناردن وده‌ستخۆشی لێكردن له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌ بۆ به‌رگریكردن له‌مافی ئافره‌ت ده‌یده‌ن،

                                                                                                             



لیژنه‌ی ئافره‌ت و خێزان و منداڵ میوانداری ئه‌ندامانی ده‌زگای شه‌هیدان ده‌كات

السبت 25 تشرين الاول 2008
لیژنه‌ی ئافره‌ت و خێزان و منداڵ میوانداری ئه‌ندامانی ده‌زگای شه‌هیدان كرد، به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی ڕێگریه‌كانی به‌رده‌می جێبه‌جێكردنی یاسای ده‌زگای شه‌هیدان ژماره‌ 3ی ساڵی 2006، لیژنه‌ی ئافره‌ت و خێزانیش داوایانكرد ئه‌ندامانی ده‌زگاكه‌ تێبینی و پێشنیاره‌كانیان به‌ نووسراو بخه‌نه‌ڕوو به‌مه‌به‌ستی ڕه‌وانه‌كردنی بۆ لیژنه‌ی شه‌هیدان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تاوه‌كو مافی كه‌سوكاری شه‌هیدان مسۆگه‌ر بكرێت كه‌ نمونه‌ی قوربانیدان بوون له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی پێشوو.

                                                                                                             



لیژنه‌ی ئا فر ه‌ت و خێزان و منداڵ به‌شداری ده‌كات له‌ ۆرك شۆپێكی سندوقی په‌ره‌پێدانی مرۆیی سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان

الثلاثاء 12 اب 2008
سندوقی په‌ره‌پێدانی مرۆیی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ هاوكاری لیژنه‌ی ئافره‌ت و خێزان و منداڵ له‌ ڕۆژانی 24-27/7/2008 ۆرك شۆپێكی سازكرد به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی تواناكان و نه‌هێشتنی كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ به‌تایبه‌ت كێشه‌كانی ئافره‌ت.

                                                                                                             



لیژنه‌ی ئافره‌ت و خێزان و منداڵ میوانداری وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ژنان ده‌كات

الأحد 03 اب 2008
له‌سه‌ر بانگهێشتی لیژنه‌ی ئافره‌ت و خێزان و منداڵ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌ڕێز خاتوو نه‌وال مه‌جید وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ژنان له‌ باره‌گای لیژنه‌ له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رواری 30/7/2008 ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌بوو.


                                                                                                             



لیژنه‌ی ئافره‌ت و خێزان و منداڵ پێشوازی ده‌كات له‌ به‌ره‌ی ڕاپه‌ڕینی عێراقی یه‌كگرتوو

الخميس 19 حزيران 2008
لیژنه‌ی ئافره‌ت و خێزان و منداڵ له‌ به‌رواری 15ی حوزه‌یرانی 2008 به‌ ئاماده‌بوونی خاتوو سه‌میره‌ موسه‌وی سه‌رۆكی لیژنه‌و خاتوو نادیره‌ عایف عانی و خاتوو په‌روین ساڵح مه‌ولود ئه‌ندامانی لیژنه‌و ڕاوێژكاری لیژنه‌ پێشوازیان كرد له‌ شاندێكی به‌ره‌ی ڕاپه‌ڕینی عێراقی یه‌كگرتوو.


                                                                                                             



لیژنه‌ی ئافره‌ت و خێزان و منداڵ پێشوازی له‌ وه‌زیری مافی مرۆڤ ده‌كات

الخميس 19 حزيران 2008
لیژنه‌ی ئافره‌ت و خێزان و منداڵ له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌رواری 7/6/2008 پێشوازی كرد له‌ وه‌زیری مافی مرۆڤ كردو له‌ دیداره‌كه‌شدا تاووتوێی گرتنی 512 عێراقی كرا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی فره‌نه‌ته‌وه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ خوار 17-18 ساڵیدایه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ یاسای عێراقی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سانی خوار ته‌مه‌نی یاسایی جیاكردۆته‌وه‌ له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نی یاساییان ته‌واو كردووه‌.

                                                                                                             



لیژنه‌ی ئافره‌ت و خێزان و منداڵ داوا ده‌كات حكومه‌ت گرنگی بدات به‌ دۆسیه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی

الثلاثاء 13 ايار 2008
لیژنه‌ی ئافره‌ت و خێزان و منداڵ داوای له‌ حكومه‌ت كرد گرنگی بدات به‌ دۆسیه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌وه‌بوو سه‌رۆكی لیژنه‌ داوای له‌ جێگری سه‌رۆك وه‌زیران كرد كه‌ هاوتا له‌گه‌ڵ  دۆسیه‌ی سیاسی گرنگی به‌ دۆسیه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیش بدرێت له‌كاتێكدا كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری بێوه‌ژن و بێباوك هه‌یه‌و ڕێژه‌ی نه‌خوێنده‌واریش گه‌لێك به‌رزه‌

                                                                                                             



لیژنه‌ی ئافره‌ت و خێزان و ئافره‌ت و منداڵ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی ده‌كات له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا

الثلاثاء 13 ايار 2008
ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئافره‌ت و خێزان و منداڵ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌رواری 8/5/2008 پێشوازیان كرد له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای نه‌ینه‌واو له‌لایه‌ن سه‌رۆكی لیژنه‌وه‌ به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا

                                                                                                             



لیژنه‌ی ئاقره‌تان و خێزان و منداڵێتی به‌شداری ده‌كات له‌ ڤیستیڤاڵی یه‌كه‌می منداڵ

الخميس 08 ايار 2008
ڕاوێژكاری لیژنه‌ی ئاقره‌تان و خێزان و منداڵێتی به‌شداری كرد له‌ ڤیستیڤاڵی یه‌كه‌می منداڵ له‌ به‌رواری 26/4/2008 كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووری عێراقی به‌ڕێوه‌چوو.
                                                                                                             


32 مواضيع (4 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI