مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

ليژنه‌ي‌ ده‌زگاكاني‌ كۆمه‌ڵگه‌ي‌ مه‌ده‌ني‌ تاوتوێي‌ ياساي‌ كار ده‌كات

الأربعاء 08 ايار 2013
ڕۆژي‌ چوار شه‌ممه‌ 8/5/2013 ليژنه‌ي‌ ده‌زگاكاني‌ كۆمه‌ڵگه‌ي‌ مه‌ده‌ني‌ به‌ سه‌رۆكايه‌تي‌ قه‌رله‌مانتار عه‌لي‌ ته‌ميمي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ كۆبونه‌وه‌ي‌ خۆي‌ سازكرد.
له‌ كوبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێي‌ ياساي‌ كار كرا كه‌ ليژنه‌كه‌ له‌ گه‌ڵ ليژنه‌ي‌ كار خوێندنه‌وه‌ي‌ دووه‌م بۆي‌ كرا , و گه‌يشتنه‌ ئه‌نجامێك كه‌ پێويسته‌ به‌ندي‌ رێكخراوي‌ سه‌نديكاي‌ له‌ ياساكه‌دا ئاماژه‌ي‌ پێبكرێت .

                                                                                                             



وورك شوپێك بۆ په‌ره‌پێداني‌ رێكخراواني‌ كۆمه‌ڵگه‌ي‌ مه‌ده‌ني‌

الأحد 28 نيسان 2013
ڕۆژي‌ يه‌ك شه‌ممه‌ 28/4/2013 ليژنه‌ي‌ كۆمه‌ڵگه‌ي‌ مه‌ده‌ني‌ به‌ هاوكاري‌ له‌ گه‌ڵ نوسينگه‌ي‌ گه‌شه‌پێداني‌ نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتوه‌كان  UNDPوورك شۆپێك له‌ باره‌گاي‌ ئه‌نجومه‌ني‌ نوێنه‌ران سازكرد سه‌باره‌ت په‌ره‌پێداني‌ رێكخراواني‌ كۆمه‌ڵگه‌ي‌ مه‌ده‌ني‌ له‌ عيراق.

                                                                                                             



په‌رله‌مانتار عه‌لي‌ ته‌ميمي‌ ژماره‌يه‌ك له‌ ئه‌نداماني‌ تۆڕه‌ي‌ چاودێري‌ هه‌لبژاردنه‌كان خه‌لات ده‌كات

السبت 20 نيسان 2013
ڕۆژي‌ دوو شه‌ممه‌ 20/4/2013په‌رله‌مانتار عه‌لي‌ ته‌ميمي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ ده‌زگايه‌كاني‌ كۆمه‌ڵگه‌ي‌ مه‌ده‌ني‌ له‌ باره‌گاي‌ ليژنه‌ پێشوازي‌ له‌ ئه‌نداماني‌ تۆڕه‌ي‌ چاودێري‌ هه‌لبژاردنه‌كاني‌ ئه‌نجومه‌ني‌ پارێزگاكان كرد كه‌ پێكهاتبوون له‌ ( تۆڕه‌ي‌ عێن ي‌ غيراقي‌ بۆ چاودێريكردني‌ هه‌لبژاردنه‌كان, تۆڕه‌ي‌ شه‌مس , تۆڕه‌ي‌ حه‌مۆرابي‌ , تۆڕه‌ي‌ ته‌مۆز ).

                                                                                                             



په‌رله‌مانتار عه‌لي‌ ته‌ميمي‌ پێشوازي‌ له‌ يه‌ڕێوه‌به‌ري‌ پرۆژه‌ي‌ په‌ره‌پێداني‌ كۆمه‌ڵگه‌ي‌ مه‌ده‌ني‌ ده‌كات

الأربعاء 27 اذار 2013
ڕۆژي‌ چوارشه‌ممه‌ 27/3/2013 په‌رله‌مانتار عه‌لي‌ ته‌ميمي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ داموده‌زگاكاني كۆمه‌ڵگه‌ي‌ مه‌ده‌ني‌ له‌ باره‌گاي‌ ليژنه‌، پێشوازي‌ له‌ خاتوو تيريزا ينتوا ( به‌ڕێوه‌به‌ري‌ پرۆژه‌ي‌ په‌ره‌پێداني‌ كۆمه‌ڵگه‌ي‌ مه‌ده‌ني‌ ) له‌ به‌رنامه‌كاني‌ نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتوه‌كان يۆ گه‌شه‌پێدان UNDP كرد.

                                                                                                             



په‌رله‌مانتار عه‌لي‌ ته‌ميمي‌ پێشوازي‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌ري‌ به‌رنامه‌ي‌ كۆمه‌ڵگه‌ي‌ مه‌ده‌ني‌ و ئاشته‌وايي‌ ده‌كات

الأربعاء 27 اذار 2013
ڕۆژي‌ چوارشه‌ممه‌ 27/3/2013 په‌رله‌مانتار عه‌لي‌ ته‌ميمي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ داموده‌زگاكاني كۆمه‌ڵگه‌ي‌ مه‌ده‌ني‌ له‌ باره‌گاي‌ ليژنه‌، پێشوازيكرد له‌ به‌رێز كه‌ريم ئه‌لبه‌يار به‌ڕێوه‌به‌ري‌ نوێي‌ به‌رنامه‌ي‌ كۆمه‌ڵگه‌ي‌ مه‌ده‌ني‌ و ئاشته‌وايي‌ له‌ نوسينگه‌ي‌ نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتوه‌كان بۆ خزمه‌تكردني‌ پرۆژه‌كان.




                                                                                                             



سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ ده‌زگاكاني‌ كۆمه‌ڵگه‌ي‌ مه‌ده‌ني‌ چاوي‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌ي‌ شه‌هيداني‌ رۆژنامه‌نوسي‌ عيراق ده‌كه‌وێت

الأربعاء 20 شباط 2013
چوارشه‌ممه‌ 20/2/2013 سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ ده‌زگاكاني‌ كۆمه‌ڵگه‌ي‌ مه‌ده‌ني‌ په‌رله‌مانتار عه‌لي‌ ئه‌لته‌ميمي‌ پێشوازيكرد له‌ به‌ڕێزعه‌لي‌ ئه‌لقوره‌يشي‌ سه‌رۆكي‌  كۆمه‌ڵه‌ي‌ شه‌هيداني‌ رۆژنامه‌نوسي‌ عيراق له‌ميانه‌ي‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا باسي‌ چه‌ندين بابه‌ت كرا له‌وانه‌ش شه‌هيداني‌ رۆژنامه‌نوسي‌ عيراق و ئازادي‌ بيروڕا و ئه‌وگرفتانه‌ي‌ دێته‌ڕێي‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ له‌ به‌دينه‌هێناني‌ ئامانجه‌كه‌ي‌ هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتار عه‌لي‌ ئه‌لته‌ميمي‌ پشتگيري‌ ليژنه‌كه‌ي‌ بۆ سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كاني‌ كۆمه‌ڵگه‌ي‌ مه‌ده‌ني‌ كارا دووپاتكرده‌وه‌ به‌تايبه‌تي‌ ئه‌و رێكخراوانه‌ي‌ مافي‌ رۆژنامه‌ و رۆژنامووسان له‌خۆده‌گرێت.
                                                                                                             



سه‌رۆكي ليژنه‌ي داموده‌زگاكاني كۆمه‌ڵگه‌ي مه‌ده‌ني پێشوازيده‌كات له‌ وه‌فدي ڕێكخراوه‌كاني كۆمه‌ڵگه‌ي مه‌ده‌ني ئه‌وه‌ي كه‌ سه‌رداني خۆپيشانده‌راني شاري فه‌للوجه‌و وره‌مادي كردبوو

الأربعاء 13 شباط 2013
په‌رله‌مانتار عه‌لي تميمي سه‌رۆكي ليژنه‌ي داموده‌زگاكاني كۆمه‌ڵگه‌ي مه‌ده‌ني ڕۆژي 13/2/2013، پێشوازيكرد له‌ وه‌فدي ڕێكخراوه‌كاني كۆمه‌ڵگه‌ي مه‌ده‌ني، ئه‌وه‌ي كه‌ سه‌رداني خۆپيشانده‌راني هه‌ردوو شاري فه‌للوجه‌و ره‌مادي كردبوو.


                                                                                                             



ليژنه‌ي داموده‌زگاكاني كۆمه‌ڵگه‌ي مه‌ده‌ني تاوتوێي پڕۆژه‌ى به‌ڵێننامه‌ى هاوكاري له‌نێوان كۆمه‌ڵگه‌ي مه‌ده‌ني وئه‌نجومه‌ني نوێنه‌ران ده‌كات

الخميس 07 شباط 2013
ليژنه‌ي داموده‌زگاكاني كۆمه‌ڵگه‌ي مه‌ده‌ني به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار عه‌لي ته‌ميمي سه‌رۆكي ليژنه‌، ڕۆژي يه‌كشه‌ممه‌ 7/2/2013 كۆبوونه‌وه‌يه‌كي به‌ست، تێيدا تاوتوێي پڕۆژه‌ي به‌ڵێننامه‌ى هاوكاري له‌نێوان كۆمه‌ڵگه‌ي مه‌ده‌ني وئه‌نجومه‌ني نوێنه‌ران كرا.

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ ده‌زگاكاني‌ كۆمه‌ڵگه‌ي‌ مه‌ده‌ني‌ له‌ گه‌ڵ رێكخراوي‌ مێرسي‌ گرۆپ MERCYCOPS كۆده‌بێته‌وه‌

الأحد 27 كانون الثاني 2013
رۆژي‌ چوارشه‌مه‌ 23/1/2013 په‌رله‌مانتار جوله‌ حاجي‌ نوێنه‌ري‌ ليژنه‌ي‌ ده‌زگاكاني‌ كۆمه‌ڵگه‌ي‌ مه‌ده‌ني‌ له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌ گه‌ڵ رێكخراوي‌ مێرسي‌ گرۆپ وبه‌ ئاماده‌بوني‌( ستيڤن كلابۆرن)  به‌رێوه‌به‌ري‌ قه‌ته‌ري‌ بۆ پرۆژه‌ي‌ فراوانكردني‌ به‌شداريكردن له‌ چوارچێوه‌ي‌ كۆمه‌ڵگه‌ي‌ مه‌ده‌ني‌ BPCS .

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ رێكخراوه‌كاني‌ كۆمه‌ڵگه‌ي‌ مه‌ده‌ني‌ كۆتايي به‌ خوێندنه‌وه‌ي‌ يه‌كه‌م بۆ پێشنياري ياساي‌ يه‌كێتي‌ بڵاوكاران هێنا

الأحد 27 كانون الثاني 2013
رۆژي‌ يه‌ك شه‌مه‌ 27/1/2013 ليژنه‌ي‌ رێكخراوه‌كاني‌ كۆمه‌ڵگه‌ي‌ مه‌ده‌ني‌ به‌ سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار عه‌لي‌ ئه‌لته‌ميمي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌، وبه‌ ئاماده‌بووني‌ يه‌كێك له‌ پێشنياركه‌راني‌ پێشنياري‌ يه‌كێتي‌ بڵاوكاران به‌رێزبڵاوكار سه‌باح جه‌عفه‌ر, كۆبونه‌وه‌ي‌ ئاسايي‌ خۆي به‌ست.
                                                                                                             


34 مواضيع (4 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI