مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

ليژنه‌ي‌ ده‌زگاكاني‌ كومه‌ڵگه‌ي‌ مه‌ده‌ني‌ به‌شداري ده‌كات له‌ كونگره‌ي‌ مافي‌ راگوێزراوان وده‌ركراوان له‌ عيراق

السبت 26 كانون الثاني 2013
ليژنه‌ي‌ ده‌زگاكاني‌ كومه‌ڵگه‌ي‌ مه‌ده‌ني‌ به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار عه‌لي‌ موحسن ئه‌لته‌ميمي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ ، به‌شداري‌ له‌ كۆنگره‌ي‌ مافي‌ راگوێزراوان وده‌ركراوان و ئه‌وانه‌ي‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ عيراق كرد كه‌ رۆژي‌ 26/1/2013  له‌ لايه‌ن مه‌لبه‌ندي‌ مه‌ده‌ني‌ بۆ توێژبنه‌وه‌ و چاكسازي‌ ئاماده‌ كرابوو .

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ داموده‌زگاكاني كۆمه‌ڵگه‌ي‌ مه‌ده‌ني‌ په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر پێشنياري ياساي‌ يه‌كێتي‌ په‌رله‌مانتاراني‌ عيراق ده‌دات

الأربعاء 23 كانون الثاني 2013
رۆژي‌ چوارشه‌ممه‌ 23/1/2013 ليژنه‌ي‌ كۆمه‌ڵگه‌ي‌ مه‌ده‌ني‌ كۆبونه‌وه‌يه‌كي به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار عه‌لي‌ ته‌ميمي‌ به‌ست، تێيدا ده‌نگي له‌سه‌ر پرۆژه‌ ياساي يه‌كێتي‌ په‌رله‌مانتاراني‌ عيراقي‌ دا، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر تاوتوێكردني‌ بڕگه‌كاني‌ ياساي يه‌كێتي‌ بڵاوكاراني عيراق.

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ ريكخراوه‌كاني‌ كۆمه‌ڵگه‌ي‌ مه‌ده‌ني‌ ده‌نگ ئه‌ده‌ن به‌ پێشنياري‌ ياسايي‌ سندوقي‌ پشتگيريكردني‌ رێكخراوه‌كاني‌ نا حكومي‌ وبه‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ده‌ركردني

الأثنين 03 كانون الاول 2012
 ليژنه‌ي‌ ده‌زگاكاني‌ كۆمه‌ڵگه‌ي‌ مه‌ده‌ني‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ي‌ رۆژي‌ يه‌كشه‌ممه‌ 2/12/2012 كه‌ به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار عه‌لي‌ ته‌ميمي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ به‌سترا، پێشنياري‌ ياساي سندوقي‌ پشتگيريكردني‌ رێكخراوه‌كاني‌ نا حكومي‌ وبه‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ده‌ركردني په‌سه‌ندكرد، و وه‌رگرتني‌ بيرو وبوچونه‌كاني‌ لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان به‌و بابه‌ته‌وه‌.

                                                                                                             



شاندێكي‌ ئه‌نجومه‌ني‌ نوێنه‌ران به‌ سه‌رۆكايه‌تي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ كۆمه‌ڵگه‌ي مه‌ده‌ني‌ سه‌ر‌داني‌ كۆماري‌ ئه‌ستۆنيا ده‌كات

السبت 17 تشرين الثاني 2012

ڕۆژي‌ 11/11/2012 په‌رله‌مانتار عه‌لي‌ ته‌ميمي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ كۆمه‌ڵگه‌ي‌ مه‌ده‌ني‌ به‌ سه‌رۆكايه‌تيكردني‌ شاندێك كه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌رێزان ئه‌نداماني ئه‌نجومه‌ني‌ نوێنه‌ران ونوێنه‌راني‌ ژماره‌يه‌ك له‌ رێكخراواني‌  كۆمه‌ڵگه‌ي مه‌ده‌ني‌ به‌ سه‌ر‌دان گه‌يشتنه‌ كۆماري‌ ئه‌ستۆنيا بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ له‌ ئه‌زمووني‌ ئه‌ستۆنيا له‌ بواره‌كاني‌ بنياتنانه‌وه‌ي‌ په‌يوه‌ندييه‌كان وده‌ركردني‌ په‌يماننامه‌ي‌ هاوكاري‌ نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كاني‌ گشتي‌ و كۆمه‌ڵگه‌ي مه‌ده‌ني‌.


                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ دامه‌زراوه‌ي‌ كۆمه‌ڵگه‌ي‌ مه‌ده‌ني‌ له‌ به‌رنامه‌ي‌ ( وه‌رشه‌ي‌ كار) له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ري‌ پرۆژه‌ي‌ به‌ تواناكردني‌ كۆمه‌ڵگه‌ي‌ مه‌ده‌ني‌ له‌ به‌رنامه‌ي‌ گه‌شه‌پێداني‌ نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتوه‌كان ده‌كۆڵێته‌وه‌

الخميس 15 تشرين الثاني 2012
 ڕۆژي‌ چوارشه‌ممه‌ 14/11/2012 ليژنه‌ي‌ داموده‌زگاكاني‌ كۆمه‌ڵگه‌ي‌ مه‌ده‌ني‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كي به‌ سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار عه‌لي‌ ته‌ميمي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ له‌ گه‌ڵ خاتوو ته‌بريزا بينتو به‌ڕێوه‌به‌ري‌ پرۆژه‌ي‌ به‌ تواناكردني‌ كۆمه‌ڵگه‌ي‌ مه‌ده‌ني‌ له‌ به‌رنامه‌ي‌ گه‌شه‌پێداني‌ نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتوه‌كان UNDP له‌ عێراق ئه‌نجامدا.


                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ داموده‌زگاكاني‌ كۆمه‌ڵگه‌ي‌ مه‌ده‌ني‌ ده‌ستپێشخه‌ري‌ ( ڕۆژي‌ كۆمه‌ڵگه‌ي‌ مه‌ده‌ني‌ عيراقي‌ ) ڕاگه‌ياند

الجمعة 12 تشرين الاول 2012
ليژنه‌ي‌ داموده‌زگاكاني‌ كۆمه‌ڵگه‌ي‌ مه‌ده‌ني‌ په‌رله‌ماني‌ ده‌ستپێشخه‌ري‌ ( ڕۆژي‌ كۆمه‌ڵگه‌ي‌ مه‌ده‌ني‌ عيراقي‌ ) ڕاگه‌ياند، وبڕياريدا كه‌ ڕۆژي‌ بيست وچواري‌ مانگي‌ ته‌شريني‌ يه‌كه‌م رۆژي‌ كۆمه‌لِگه‌ي‌ مه‌ده‌ني‌ بێت

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ ده‌زگاكاني‌ كومه‌ڵگه‌ي‌ مه‌ده‌ني‌ په‌رله‌ماني‌ به‌شداري له‌ كۆنگره‌ي‌ كه‌م ئه‌ندامان ده‌كات

الأحد 14 تشرين الاول 2012
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 13/10/2012 ليژنه‌ي‌ ده‌زگاكاني‌ كۆمه‌ڵگه‌ي‌ مه‌ده‌ني‌ په‌رله‌ماني‌ به‌شداري له‌ كۆنگره‌ي‌ په‌ككه‌وتوان له‌ به‌غدا كرد وبه‌ڕێز عه‌لي‌ ته‌ميمي‌ له‌ گوتارێكدا له‌ كونگره‌كه‌ دياريكرد: كه‌ تێكه‌ڵكردني‌ په‌ككه‌وتوان به‌رپسيارييه‌تێكي گه‌وره‌يه‌ كه‌ پێويسته‌ هه‌موويان بزانن, وهه‌موو تواناكاني ده‌زگاكاني‌ ده‌سه‌ڵات ته‌رخان بكرێت 

                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ ده‌زگاكانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌ له‌ په‌رله‌مان له‌ گه‌ڵ رێكخراوی‌ ( به‌سیره‌) ی‌ رۆشنبیری‌ بۆچاودێری‌ نا بینایان كۆبووه‌

الخميس 04 تشرين الاول 2012
ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی‌ 1/10/2012 به‌ڕێز عه‌لی‌ ته‌میمی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ده‌زگاكانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌ له‌ په‌رله‌مان چاوی‌ به‌ رێكخراوی‌ ( به‌سیره‌ ی‌ ڕوشه‌نبیری بۆ چاودێری‌ نابینایان ) كه‌وت، وله‌ كۆبونه‌وه‌یه‌َكدا رێكخراوه‌كه‌ هه‌ندێك له‌ چاڵاكیه‌كانی‌ له‌ سالی‌ 2005 وه‌ خسته‌ڕوو، كه‌ بریتی بوو له‌ چاودێری‌ نابینایان به‌تایبه‌تی چینی‌ قوتابیان له‌ڕێگای‌ دابینكردنی‌ پرۆگرامه‌كانی‌ خوێندن  به‌ به‌رنامه‌كانی‌

                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ لیژنه‌ی ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌ په‌رله‌مان به‌رده‌وامه‌ له‌ تاوتوێكردنی بڕگه‌كانی‌ پێشنیاری‌ یاسای‌ سندوقی‌ پشتیوانیكردنی‌ رێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان

الخميس 04 تشرين الاول 2012
ڕۆژی‌ یه‌ك شه‌ممه‌ 30/9/2012لیژنه‌ی‌ ده‌زگاكانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌ كۆبونه‌ی‌ خۆی‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ به‌رێز علی‌ ته‌میمی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ به‌ست، وتێیدا گفتوگۆ له‌ سه‌ر بڕگه‌كانی‌ پێشنیاری‌ یاسای‌ سندۆقی‌ پشتیوانیكردنی‌ رێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان كرا، له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌و پێداچونه‌وه‌ی بڕگه‌كانی‌ (1 تا 7 ) له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ پێشووی لیژنه‌، وپاش گفتوگۆكردنی‌ بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كان ئه‌وانه‌ی‌ به‌هه‌ند گیراون له‌كاتی‌ داڕشتنی‌ یاساكه‌دا ووچه‌ند بڕگه‌یه‌كی داڕشتنه‌كه‌ هه‌مواربكه‌ن، سه‌ره‌ڕای ده‌ستنیشانكردنی هه‌ندێك خاڵی ناكۆك له‌سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی‌ زیاتر گفتوگۆی له‌ سه‌ر بكرێت تا گه‌یشتن به‌ باشترین شێوه‌ی‌ دارشتن.


                                                                                                             



لیژنه‌ی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری دارئه‌لسه‌لام سمینارێكی سه‌باره‌ت به‌ چه‌مكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌ست

الأثنين 01 تشرين الاول 2012
لیژنه‌ی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار عه‌لی ته‌میمی سه‌رۆكی لیژنه‌ وبه‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ونوێنه‌رێكی فه‌رمانگه‌ی ڕێكخراوه‌كانی ناحكومی سه‌ربه‌ ئه‌مانه‌ی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وسه‌رۆكی سه‌نته‌ری دارئه‌لسه‌لامی عیراقی دكتۆر سامی شاتی وژماره‌یه‌ك له‌ فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وچه‌ند پسپۆرێكی بواری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، له‌به‌رواری 29-9-2012 وبه‌هاوكاری له‌گه‌ڵ سه‌رنته‌ری دارئه‌لسه‌لام)ی عیراقیدا سمینارێكی له‌ژێرناونیشانی (چه‌مكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی) سه‌باره‌ت به‌ پێشخستنی شێوازه‌كانی هاوبه‌شی له‌نێوان ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وده‌زگاكانی حكومیدا به‌ست.


                                                                                                             


34 مواضيع (4 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI