مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

لیژنه‌ی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی میوانداری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێكخراوه‌كانی ناحكومی كرد

الأثنين 01 تشرين الاول 2012
لیژنه‌ی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار عه‌لی ته‌میمی سه‌رۆكی لیژنه‌ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ 27-9-2012 میوانداری دكتۆر عه‌لی مه‌كی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی نا حكومی) كرد وله‌ دانیشتنێكدا تاوتوێی هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی ده‌ركردنی مۆڵه‌تی ڕێكخراوه‌كان كرا سه‌ره‌ڕای باسكردنی نووسراوی فه‌رمانگه‌ سه‌رباره‌ت به‌ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، وئه‌و چاره‌سه‌رییانه‌ی كه‌ پێشنیاركراون بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ وپێویستی بڵاوكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی زانیارییه‌كان بۆ ڕێكخراوه‌ مۆڵه‌ت پێدراوه‌كان كه‌ تێیدا ناوی ڕێكخراو وژماره‌ی مۆڵه‌ت وپۆستی ئه‌لیكترۆنی وبواری چاڵاكی له‌خۆبگرێت سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی ده‌رهه‌ق ڕێكخراوه‌كه‌ گیراونه‌ته‌ به‌ر به‌پێی مادده‌ی نۆیه‌می یاسای ژماره‌ 12ی ساڵی 2010، هه‌روه‌ها باسی ئه‌و سكاڵایانه‌ كرا كه‌ لیژنه‌ پێی ده‌گات سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵسوكه‌وتی چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكی فه‌رمانگه‌كه‌ وده‌ستێوه‌ردانی له‌كاروباری ڕێكخراوه‌كان هه‌روه‌ها ده‌ستكه‌وت وپلانه‌كانی ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ بۆ ئێستاو داهاتوودا.


                                                                                                             



لیژنه‌ی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی تاوتوێی بنه‌ماكانی پێشنیاری یاسای سندوقی نیشتیمانی بۆ پاڵپشتیكردنی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی

الأثنين 01 تشرين الاول 2012
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 26-9-2012 لیژنه‌ی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار عه‌لی ته‌میمی سه‌رۆكی لیژنه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ست وله‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی بنه‌ماكانی پێشنیاری یاسای سندوقی نیشتیمانی بۆ پاڵپشتیكردنی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كرا، وباسی خاڵه‌كانی ئه‌و پێشنیاره‌ كرا كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌وه‌ پێشنیاركراوه‌ به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ باشترین شێوه‌ بۆ ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ گرنگه‌.


                                                                                                             



لیژنه‌ی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ (UNOPS) یه‌كه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ سه‌باره‌ت كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌عیراق داده‌نێت

الثلاثاء 25 ايلول 2012
له‌به‌رواری 16 ئه‌یلوولی 2012 لیژنه‌ی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار عه‌لی ته‌میمی سه‌رۆكی لیژنه‌ وبه‌ به‌شداری كۆمه‌ڵێك له‌په‌رله‌مانتاری سه‌ر به‌ لیژنه‌ جیاجیاكانی ئه‌نجومه‌ن ونوێنه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وبه‌ڕێز ئاده‌م ستێپ ریكۆفسكی/ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌ عیراق UNOPS  كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌ گه‌ڵ "به‌رنامه‌ی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی به‌ڵێننامه‌ی هاوكاری له‌ نێوان كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وده‌سه‌ڵاتی یاساداناندا" ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه‌ پڕۆژه‌ی به‌ڵێننامه‌ی هاوكاری له‌نێوان كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وده‌سه‌ڵاتی یاسادانان له‌خۆی ده‌گرێت كه‌ یه‌كه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ی سیاسی عیراقی ده‌بێت سه‌باره‌ت به‌ كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وده‌سه‌ڵاتی گشتیدا، كه‌ تێیدا باسی ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر شێوازی ده‌زگاییبوون له‌هاوكاریكردندا ده‌كات.
                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگای‌ مه‌ده‌نی‌ سه‌ردانی‌ په‌رله‌مانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات

السبت 18 حزيران 2011
رۆژی‌21/5/2011به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانتار عه‌لی‌ تمیمی‌   شاندێكی‌  لیژنه‌ی‌ دامه‌زراوی‌ كۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نییه‌كان  سه‌ردانی‌ لیژنه‌ی‌ دامه‌زراوی‌ كۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نییه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات .
له‌و چاوبه‌یه‌ك كه‌وتنه‌دا  باسی‌ چۆنێتی‌  تۆماركردنی‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگای‌ مه‌ده‌نی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كرا  ,هه‌ردوولا ئاڵگۆری‌ پسپۆری‌ بواری‌ كۆمه‌ڵگای‌ مه‌ده‌نییان كرد  


                                                                                                             



لیژنه‌ی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی چاویكه‌وت به‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌په‌رله‌مانی كوردستان

الأربعاء 25 ايار 2011
رۆژی شه‌ممه‌ 21/5/2011 لیژنه‌ی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار عه‌لی ته‌میمی سه‌رۆكی لیژنه‌ و وه‌فدی یاوه‌ری چاویكه‌وت به‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌په‌رله‌مانی كوردستان.


                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ داموده‌زگاكانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌

الأثنين 21 شباط 2011
لیژنه‌ی‌ داموده‌زگاكانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ 20/2/2011 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ست تێیدا په‌رله‌مانتار عه‌فاف عه‌بدولڕه‌زاق جوبه‌یر وه‌ك جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ جولا حاجی عومه‌ر وه‌كو بڕه‌یارده‌ری لیژنه‌ هه‌ڵبژێردرا. شایه‌نی باسه‌ كه‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پێشتردا په‌رله‌مانتار عه‌لی موحسین عاسی تمیمی وه‌كو سه‌رۆكی لیژنه‌ هه‌ڵبژاردبوو.


                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ دامه‌زراوه‌كانی‌ كۆَمه‌ڵگای‌ مه‌ده‌نی‌ یه‌كه‌م دانیشتنی‌ سه‌باره‌ت به‌ یاسای‌ سه‌ندیكاو یه‌كێتییه‌ پیشه‌ییه‌كان سازده‌كات

الثلاثاء 24 تشرين الثاني 2009
لیژنه‌ی‌ دامه‌زراوه‌ كانی‌ كۆَمه‌ڵگای‌ مه‌ده‌نی‌  له‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران دانیشتنی‌ یه‌كه‌می‌ گوێگرتن له‌ یاسای‌ سه‌ندیكاو یه‌كێتییه‌ پیشه‌ییه‌كانی‌ سازكرد دانیشتنه‌كه‌ بریتی‌ بوو له‌


                                                                                                             



لیژنه‌ی ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی چاوی ده‌كه‌وێت به‌ ده‌سته‌ی پزیشكی نێوده‌وڵه‌تی له‌عیراق وتاوتوێی واقیعی ئافره‌ت ومنداڵ ده‌كات

الأحد 08 شباط 2009
له‌به‌رواری 5 شوباتی 2009 وبه‌ئاماده‌بونی سه‌رۆكی لیژنه‌ ئاڵا تاله‌بانی وبه‌ڕێزان مه‌یسون ده‌مه‌لۆجی وخالد ئه‌سه‌دی ونایف جبۆری وخاتو ئه‌سمه‌ر حوسێن، لیژنه‌ی ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی چاویكه‌وت به‌ نوێنه‌ری ده‌سته‌ی پزیشكی نێوده‌وڵه‌تی له‌عیراق خاتو جاكۆلین ئێم فۆسته‌ر.


                                                                                                             



لیژنه‌ی ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی میوانداری ژماره‌یه‌ك له‌ نوێنه‌رانی ڕێكخراوه‌ نا حكومییه‌كان ده‌كات

الخميس 23 تشرين الاول 2008
خاتوو ئاڵا تاڵه‌بانی چاوی كه‌وت به‌ هه‌ر یه‌ك له‌ به‌ڕێز عائید محمد غازی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئه‌كایدیمیای فوراتی ئه‌وسه‌ت وخاتوو له‌یلا خه‌لیل الروبه‌یعی سه‌رۆكی ناوه‌ندی خه‌نسا‌ بۆ ئافره‌تان له‌ باره‌گای لیژنه‌ی ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ به‌غداد

                                                                                                             



لیژنه‌ی داموده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی میوانداری سه‌رۆكی یه‌كێتی سه‌ندیكاكانی كرێكاران ده‌كات

الأربعاء 25 حزيران 2008
لیژنه‌ی داموده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌سه‌رۆكایه‌تی خاتوو ئاڵا تاڵه‌بانی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی خاتوو مه‌یسون ده‌مه‌لوجی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌و به‌ڕێز خالید عوبێد ئه‌سه‌دی بڕیارده‌ری لیژنه‌و به‌ڕێز نایف جاسم و خاتوو ئه‌سمه‌ر حوسێن ئه‌ندامانی لیژنه‌ میوانداری به‌ڕێز جه‌بار تارش سه‌رۆكی یه‌كێتی كرێكاران و شاندی هاوڕێیان كرد به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی ڕه‌شنووسی یاسای سه‌ندیكاو یه‌كێتیه‌ پیشه‌ییه‌كان.


                                                                                                             


34 مواضيع (4 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI