مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

سه‌عه‌د سه‌فوه‌ك مه‌سعودی ئه‌ندامی لیژنه‌ی هۆزه‌كان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ردانی پارێزگای كه‌ربه‌لا ده‌كات

السبت 15 تشرين الثاني 2008
په‌رله‌مانتار سه‌عه‌د سه‌فوه‌ك ئه‌ندامی لیژنه‌ی هۆزه‌كان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ردانی پارێزگای كه‌ربه‌لا ده‌كات وچاوی به‌ پارێزگاری كه‌ربه‌لا به‌ڕێز عه‌قیل خه‌زعه‌لی كه‌وت، هه‌روه‌ها سه‌ردانی چه‌ند ده‌زگایه‌كی حكومی له‌ پارێزگاكه‌دا كرد له‌وانه‌ نووسینگه‌ی كاروباری هۆزه‌كان وبه‌شداریشی له‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئیسنادی ناحیه‌ی حسێنییه‌ی كرد و ووته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد.


                                                                                                             



په‌رله‌مانتار حه‌یدره‌ سویدی به‌شداری له‌ سیمینارێكی په‌ره‌پێدانی بازرگانی عێراقی ده‌كات

السبت 25 تشرين الاول 2008
دكتۆر حه‌یده‌ر سویدی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی سكاڵا له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌رواری 18/10/2008 به‌شداریكرد له‌ سیمیناری دووه‌می ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی بازرگانی عێراقی بۆ تاووتوێكردنی میكانیزمی هاریكاری بازرگانی و په‌ره‌پێدانی له‌سه‌ر ئاستی عێراق و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان، له‌ سیمیناره‌كه‌دا به‌ڕێزیان ژماره‌یه‌ك بیروبۆچوونی بابه‌تی له‌مباره‌یه‌وه‌ خسته‌ڕوو.


                                                                                                             



وه‌فدی عیراقی چاوی به‌ وه‌فدی توركی كه‌وت

الخميس 23 تشرين الاول 2008
له‌ به‌رواری 14/10/2008 وله‌ په‌راوێزه‌كانی خوولی 119 ی كۆنگره‌ی یه‌كێتی په‌رله‌مانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌ی له‌ جنێف به‌سترا وه‌فدی عیراقی به‌سه‌رۆكایه‌تی جابر حبیب جابر جێگری لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران چاوی به‌وه‌فدی توركی كه‌وت.


                                                                                                             



وه‌فدی عیراقی له‌ كۆنگره‌ی یه‌كێتییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی چاوی به‌ وه‌فدی ئوسترالی ده‌كه‌وێت

الأربعاء 22 تشرين الاول 2008
له‌ په‌راوێزی كاره‌كانی كۆنگره‌ی په‌رله‌مانی نیوده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌ی له‌ جنێف به‌سترا وه‌فدی عیراقی به‌شداربوو له‌ كاره‌كانی ئه‌م كۆنگره‌یه‌ وله‌ ڕۆژی 14/10/2008 چاوی به‌وه‌فدی ئوسترالی كه‌وت بۆ تاوتوێكردنی مه‌سه‌له‌ هاوبه‌شه‌كان.


                                                                                                             



شاندی په‌رله‌مانی عێراقی له‌ سویسرا چاوی به‌ شاندی عومانی ده‌كه‌وێت

الأحد 19 تشرين الاول 2008
شاندی په‌رله‌مانی عێراقی به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار دكتۆر جابر حه‌بیب جابر جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 14/10/2008 له‌ سویسرا چاوی به‌ شاندی ئه‌نجومه‌نی شورای عومانی به‌شدار له‌ كۆنگره‌كه‌ كه‌وت

                                                                                                             



كۆمه‌ڵه‌ی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كانی له‌ سویسرا

الأحد 19 تشرين الاول 2008
كۆمه‌ڵه‌ی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری 12/10/2008 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر مه‌حمود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی ئه‌نجامداو به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر زیادكردنی به‌ندێكی گرنگ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی عه‌ره‌بیه‌وه‌ كه‌ وڵاتی ئیمارات و میسر پێشكه‌شیان كردبوو

                                                                                                             



په‌رله‌مانتار وه‌لید شه‌ریكه‌ داوای‌ دامه‌زراندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ ڕۆشنبیری توركمانی‌ ده‌كات

الأحد 10 شباط 2008
په‌رله‌مانتار وه‌لید شه‌ریكه‌ له‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستانی‌ داوای‌ له‌ لیژنه‌ی‌ ڕۆشنبیری‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كرد كه‌ داوا له‌ وه‌زاره‌تی‌ ڕۆشنبیری‌ بكات تا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ كاروباری‌ ڕۆشنبیری‌ توركمان دابمه‌زرێنێ‌، هه‌روه‌ك په‌رله‌مانتار وه‌لید شه‌ریكه‌ له‌ لێدوانێكی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی‌ به‌ پێویستی‌ دامه‌زراندنی‌ ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ كرد به‌مه‌به‌ستی‌ په‌خشكردن و خستنه‌ڕووی‌ هه‌رشتێك كه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ توركمانه‌وه‌ هه‌بێت له‌ ڕووی‌ كه‌لتورو ئه‌ده‌بیان و شێوازه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ ڕۆشنبیری‌ و هونه‌ر. هیواشی‌ خواست كه‌ ئه‌م داوایه‌ جه‌ماوه‌ری‌ و مرۆییه‌ ببێته‌هۆی‌ چه‌سپاندنی‌ برایه‌تی‌ نیشتمانی‌ و كه‌لتوری‌ و پێكه‌وه‌ژیانی‌ ئاشتیانه‌
                                                                                                             



بەیاننامەیەک لە پەرلەمانتار ڕەزا جەواد تەقى لە ئەنجومەنى نوێنەرانەوە

الثلاثاء 07 اب 2007
بە توندى ناڕەزایی خۆم دەردەبڕم بەرامبەر ئەو کارە ناڕەوایەى کە پۆلیسى پادشانشینى سعودیە ئەنجامى دا بەرامبەر پەنجا لاوى عێراقى کاتێک بۆ ئەنجامدانى عەمرە لە لەندەنەوە بەرەو سعودیە بەڕێکەوتبوون


                                                                                                             



کۆنگرەى ڕۆژنامەوانى پەرلەمانتار فەوزى ئەکرەم

الخميس 23 تشرين الثاني 2006
فەرمانگەى ڕاگەیاندن لە ئەنجومەنى نوێنەران کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانى لە ڕۆژى پێنجشەممە بەروارى 23ى تشرینى دووەمى 2006 سازکرد بۆ پەرلەمانتار فەوزى ئەکرەم لە لیستى سەدرى.
                                                                                                             



داوا لە دەستەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى نوێنەران بە رێزلێنانى تیپى تۆپى نیشتمانى عێراقى لەکاتى بردنەوەیدا

السبت 21 تموز 2007
داوا لە دەستەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى نوێنەران بە رێزلێنانى تیپى تۆپى نیشتمانى عێراقى لەکاتى بردنەوەیدا


                                                                                                             


30 مواضيع (3 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI