مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

ليژنه‌ي‌ خوێندني‌ باڵاو توێژينه‌وه‌ي‌ زانستي‌ ياساي‌ به‌خششي‌ خوێندكاران تاووتوێ ده‌كات

الأربعاء 12 كانون الاول 2012
رۆژي‌ چوارشه‌ممه‌  12 /12/ 2012 ليژنه‌ي‌ خوێندني‌ باڵاو توێژينه‌وه‌ي‌ زانستي‌ به‌ سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار عه‌بدولهادي ئه‌لحه‌كيم كۆبۆوه‌ و ياساي‌ به‌خششي‌ خوێندكاران كه‌ نه‌توانرا بخرێته‌ ناو بووجه‌ي‌ ساڵي‌ 2013 ه‌وه‌ و سه‌ردانكردني‌ په‌رله‌مانتار ئه‌لحه‌كيم بۆ زانكۆي‌ كوفه‌ و بۆ چاوپياخشاندن به‌ سيسته‌مي‌ خوێندن و ئاماده‌كردني‌ ئه‌و خويندكارانه‌ي‌ به‌هه‌ردوو به‌شي‌ زانستي‌ و وێژه‌يي كه‌ له‌و زانكۆيه‌دا وه‌رگيراوون و زيادبووني‌ رێژه‌ي‌ ئه‌مساڵ له‌چاو ساڵاني‌ پێشوودا وێڕاي‌ ئه‌وه‌ش چاوخشاندن به‌ پۆسته‌ي‌ ليژنه‌كه‌ و تاووتوێكردني‌ هه‌ندێك سكاڵا تا چاره‌سه‌ري‌ گونجاوي‌ بۆ بكرێت تاوتوێكرا.
                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ خوێندني‌ باڵا و توێژينه‌وه‌ي‌ زانستي‌ يه‌كه‌مي‌ زانكۆكاني‌ عيراق خه‌ڵات ده‌كات

الأحد 09 كانون الاول 2012
به‌چاودێري‌ به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌يفي‌ سه‌رۆكي‌ ئه‌نجومه‌ني‌ نوێنه‌ران رۆژي‌ چوارشه‌ممه‌ 5/12/2012 ليژنه‌ي‌ خوێندني‌ باڵا و توێژينه‌وه‌ي‌ زانستي‌ ئاهه‌نگي‌ خه‌ڵاتكردني‌ يه‌كه‌مه‌كاني‌ ئه‌مساڵي‌ زانكۆكاني‌ عيراقي‌ سازكرد، سه‌ره‌تاي‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌چه‌ند ئايه‌تێك له‌ قورئاني‌ پيرۆز ده‌ستيپێكرد و به‌ڕێز نوجه‌يفي‌ سه‌رۆكي‌ ئه‌نجومه‌ني‌ نوێنه‌ران پيرۆزبايي ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ي‌ لێكردن وبه‌ختيار بوو به‌و چاوپێكه‌وتنه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌توانا گه‌ورانه‌ و جه‌ختيكرد كه‌ ئه‌نجومه‌ني‌ نوێنه‌ران به‌رپرسياري‌ چاودێري‌ ئه‌م توانايانه‌يه‌  و ستايشي‌ خانه‌واده‌ي‌ ئه‌م خوێندكارانه‌ي‌ كرد كه‌ رۆڵه‌كانيان گه‌ياندۆته‌ ئه‌م پله‌ به‌رزه‌ و ئاماژه‌يدا كه‌ئه‌و توانانانه‌‌ عيراق ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ شوێني‌ مێژوويي‌ خۆي له‌ جيهاندا.


                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ خوێندني‌ باڵاو توێژينه‌وه‌ي‌ زانستي‌ ميواندارێتي‌ راوێژكاري‌ وه‌زاره‌تي‌ خوێندني‌ باڵاو شاندي‌ ياوه‌ري‌ ده‌كات

الأحد 02 كانون الاول 2012
رۆژي‌ يه‌كشه‌ممه‌  2 /12/ 2012 ليژنه‌ي‌ خوێندني‌ باڵاو توێژينه‌وه‌ي‌ زانستي‌ به‌ سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار عه‌بد زياب ئه‌لعه‌جيلي‌ له‌باره‌گاي‌ ليژنه‌ ميوانداري‌ راوێژكاري‌ وه‌زاره‌تي‌ خوێندني‌ باڵاو شاندي‌ ياوه‌ري‌ كرد له‌دانيشتنه‌كه‌دا باس له‌بابه‌تي‌ بودجه‌ي‌ وه‌به‌رهێناني‌ وه‌زاره‌ت و پله‌ي‌ فه‌رمانبه‌ري‌ و پرۆژه ‌ياساي‌ زانكۆ تازه‌پێكهێنراوه‌كان و ياساي‌ زانكۆكان و كۆليژه‌ ئه‌هلييه‌كان كرا هه‌روه‌ها باسي‌ بابه‌تي‌ ئامێري‌ ئه‌ندازياري‌ بۆ كۆمه‌ڵه‌ي‌ كۆليژه‌ ئه‌ندازيارييه‌كان تاووتوێكرا هه‌روه‌ها باس له‌گرنگي‌ بودجه‌ بۆ تاقيگه‌ي‌ كۆليژه‌ زانستييه‌كان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌و په‌ره‌پێداني‌ به‌شه‌ ناوخۆييه‌كان و به‌دواداچوون بۆ به‌خششي‌ خوێندكاران كرا.
                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ خوێندني‌ باڵاو توێژينه‌وه‌ي‌ زانستي‌ ۆركشۆپێك سه‌باره‌ت به‌ بودجه‌ي‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تي‌ خوێندني‌ باڵاو توێژينه‌وه‌ي‌ زانستي‌ و زانست و ته‌كنۆلۆژيا رێكده‌خات

السبت 01 كانون الاول 2012
رۆژي‌ شه‌ممه‌‌ 1/12/2012 به‌ئاماده‌بووني‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ په‌رله‌مانتار عه‌بد زياب ئه‌لعه‌جيلي‌ و به‌رێزان ئه‌نداماني‌ ليژنه‌ له‌باره‌گاي‌ ليژنه‌ي‌ خوێندني‌ باڵاو توێژينه‌وه‌ي‌ زانستي‌ به‌هاوكاري‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ي‌ توێژينه‌وه‌ي‌ ئه‌نجومه‌ني‌ نوێنه‌ران ۆركشۆپێك سه‌باره‌ت به‌ بودجه‌ي‌ هه‌ردوو  وه‌زاره‌تي‌ خوێندني‌ باڵاو توێژينه‌وه‌ي‌ زانستي‌ و زانست و ته‌كنۆلۆژيا به‌هه‌ردوولاي‌ به‌كاربردن و وه‌به‌رهێنان سازكرد

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ خويتدني‌ باڵا وتوێژينه‌وه‌ي‌ زانستي‌ ميوانداري‌ كۆمه‌ڵێك قوتابياني‌ زانكۆه‌كاني‌ عێراقي‌ كرد

الأربعاء 14 تشرين الثاني 2012
ڕۆژي‌ چوارشه‌ممه‌ 14/11/2912 په‌رله‌مانتارعه‌بد زياب ئه‌لعوجێلي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ له‌ باره‌گايي‌ ليژنه‌ پێشوازي‌ له‌ كۆمه‌ڵێك قوتابياني‌ زانكۆه‌كاني‌ عێراقي‌ كرد يۆ گوێگرتن له‌ كێشه‌كانيان به‌ نيازي‌ چاره‌سه‌ركردنيان له‌ گه‌ل لايه‌نه‌كاني‌ بسپۆردا.


                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ خوێندني‌ باڵا وتوێژينه‌وه‌ي‌ زانستي‌ به‌شداري‌ كۆنگره‌ي‌ جيهاني‌ ( ته‌كنيكي‌ هه‌ستپێكردن له‌ دووره‌وه‌و چاره‌سه‌ركردني‌ وێنه‌ ديجيتاڵه‌كان) ده‌كات

الثلاثاء 13 تشرين الثاني 2012
رۆژي‌ يه‌كشه‌ممه‌ 11/11/2012 هه‌ردوو په‌رله‌مانتار وه‌ليد ئه‌لحلي و عامر ئه‌لكه‌فيشي‌ به‌شداري‌ كۆنگره‌ي‌ جيهاني‌ (ته‌كنيكي‌ هه‌ستپێكردن له‌ دووره‌وه‌و چاره‌سه‌ركردني‌ وێنه‌ ديجيتاڵه‌كان) يان كرد كه‌ كۆليژي‌ زانستي‌ زانكۆي‌ به‌غدا سازيكرد ، په‌رله‌مانتار ئه‌لحلي وته‌يه‌كي‌ پێشكه‌ش كرد به‌نوێنه‌رايه‌تي‌ ليژنه‌ي‌ 

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ خوێندني‌ باڵا بڕياريدا سه‌رداني‌ به‌شه‌ناوخۆييه‌كان و به‌دواداچووني‌ ياساي‌ زانكۆ و كۆليژه‌ ئه‌هلييه‌كان بكات

الأحد 11 تشرين الثاني 2012
رۆژي‌ شه‌ممه‌ 10/11/2012 ليژنه‌ي‌ خوێندني‌ باڵا و توێژينه‌وه‌ي‌ زانستي‌ به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ دكتۆر عه‌بد زياب ئه‌لعه‌جيلي كۆبۆوه‌ تا  گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكي‌ كارنامه‌ي‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ بكه‌ن .

                                                                                                             



سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ خوێندني‌ باڵا چاويكه‌وت به‌ وه‌زيري‌ گه‌نجينه‌وپيشه‌سازي‌ حكومه‌تي‌ سێبه‌ري‌ ئوسترالي

الثلاثاء 06 تشرين الثاني 2012
رۆژي‌ يه‌كشه‌ممه‌ 4/11/2012 په‌رله‌مانتار عه‌بد زياب ئه‌لعه‌جيلي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ خوێندني‌ باڵا و توێژينه‌وه‌ي‌ زانستي‌ چاويكه‌وت به‌ شاندي‌ ئوستورالي به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار تيم هۆڵدينگ وه‌زيري‌ گه‌نجينه‌وپيشه‌سازي‌ حكومه‌تي‌ سێبه‌ري‌ ئوسترالي و خاتوو ليندڵ ساكس باڵوێزي‌ ئوستوراليا

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ خوێندني‌ باڵا وتوێژينه‌وه‌ي‌ زانستي‌ پێشوازي‌ له‌ باڵوێزي‌ ئيتاڵيا ده‌كات

الأحد 14 تشرين الاول 2012
رۆژي‌ شه‌ممه‌ 13/10/2012 ليژنه‌ي‌ خوێندني‌ باڵاوتوێژينه‌وه‌ي‌ زانستي‌ به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ سه‌رۆكه‌كه‌ي‌  په‌رله‌مانتار عه‌بد زياب ئه‌لعه‌جيلي‌ پێشوازي‌ له‌ باڵوێزي‌ ئيتاڵيا  ماسيمو كارنيلۆس كرد، هه‌ردوولا باسيان له‌ پته‌وكردني‌ هاوكاري‌ زانستي‌ و په‌رله‌ماني‌ نێوان هه‌ردوو وڵات كرد.
لاي‌ خۆيه‌وه‌ داوه‌تنامه‌ي‌ ئاڕاسته‌ي‌ ژماره‌يه‌ك له‌ ئه‌نداماني‌ ليژنه‌ي‌ خوێندني‌ باڵا ي‌ په‌رله‌ماني‌ كرد تا سه‌رداني‌ ئيتاڵيا بكه‌ن و ئاشنا ببن به‌ زانستي‌ تايبه‌تمه‌ندي‌ ئێستاي‌ ئيتاڵيا  بۆ ئه‌وه‌ي‌ له‌ ئه‌زمووني‌ وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كان له‌و كه‌رته‌دا سودمه‌ندبن .


                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ خوێندني‌ باڵا وتوێژينه‌وه‌ي‌ زانستي‌ له‌گه‌ڵ وه‌زيري‌ خوێندني‌ باڵا وتوێژينه‌وه‌ي‌ زانستي‌ كۆده‌بێته‌وه‌

الخميس 11 تشرين الاول 2012
 رۆژي‌ چوارشه‌ممه‌ 10/10/2012 ليژنه‌ي‌ خوێندني‌ باڵا وتوێژينه‌وه‌ي‌ زانستي‌ په‌رله‌ماني‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌لي  ئه‌لئه‌ديب وه‌زيري‌ خوێندني‌ باڵا وتوێژينه‌وه‌ي‌ زانستي‌ كۆبووه‌وه‌ بۆ باسكردني‌ ئه‌و خاڵانه‌ي‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌ به‌شێوه‌يه‌كي‌ وورد و رێكبكه‌ون له‌سه‌ر ميكانيزمێكي‌ كاري‌ هاوبه‌ش بۆچاره‌سه‌ركردني‌ ئه‌و كێشانه‌ي‌ خراونه‌ته‌ ڕوو هه‌روه‌ها هاوكاري‌ هاوبه‌ش له‌ پشتگيريكردني‌ زانكۆكاني‌ عيراق و مامۆستا و خوێندكاران و توێژينه‌وه‌ي‌ زانستي‌ ، وێڕاي‌ پشتگيريكردني‌ خوێندكاري‌ نێردراو بۆ خوێندن .

                                                                                                             


61 مواضيع (7 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI