مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

لیژنه‌ی سكاڵا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سازده‌كات بۆ تاووتوێكردنی كێشه‌ی نه‌خۆشی كۆلێرا له‌ شاری بابل

السبت 25 تشرين الاول 2008
دكتۆر حه‌یده‌ر سویدی  جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی سكالا له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رواری 15/10/2008 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزاری و ته‌ندروستیه‌كان له‌ پارێزگای بابل سازكرد له‌وانه‌ (ته‌ندروستی و ئاوو ئاوه‌ڕۆو شاره‌وانی و ژینگه‌) به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی كێشه‌ی نه‌خۆشی كۆلێر

                                                                                                             



لیژنه‌ی سكاڵا له‌گه‌ڵ ده‌زگای شه‌هیدان كۆده‌بێته‌وه‌

الأربعاء 24 ايلول 2008
لیژنه‌ی سكاڵا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌رواری 20/9/2008 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ شاندی ده‌زگای شه‌هیدان ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستی هه‌مواركردنی یاسای ده‌زگای شه‌هیدان ژماره‌ 3ی ساڵی 2006.

                                                                                                             



كؤبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان لیژنه‌ی سكاڵاكانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران وده‌زگای شه‌هیدان

الثلاثاء 23 ايلول 2008
ڕؤژی شه‌ممه‌ی به‌رواری 20/9/2008 لیژنه‌ی سكاڵاكانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كؤبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی له‌ گه‌ڵ وه‌فدێكی ده‌زگای شه‌هیدان ئه‌نجامدا بؤ باسكردنی هه‌مواركردنی یاسای ژماره‌ (3) ده‌زگا له‌ساڵی 2006. 


                                                                                                             



لیژنه‌ی سكاڵای هاولاتیان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چاره‌سه‌ری پاسه‌وانه‌كانی شه‌و له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق ده‌كات

الخميس 03 تموز 2008
پاش به‌ هه‌وڵَێكی زۆری لیژنه‌ی سكاڵای هاوڵاتیان و سووربوونی سه‌رۆكی لیژنه‌ به‌ڕێز عه‌بدولكه‌ریم عنزی و هاوكاری به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆو بریكاری كارگێڕی وه‌زاره‌ت چاره‌سه‌ری پاسه‌وانه‌كانی شه‌وانه‌ له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق كرا.


                                                                                                             



لیژنه‌ی سكاڵا پێشوازی له‌ شاره‌زای كاروباری په‌رله‌مانی له‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ده‌كات

السبت 21 حزيران 2008
لیژنه‌ی سكاڵا له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رواری 2/6/2008 پێشوازیكرد له‌ به‌ڕێز كریك بۆر شاره‌زای كاروباری په‌رله‌مانی له‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا.
سه‌ره‌تاش كریك بۆر له‌باره‌ی كێشه‌كانی لیژنه‌ی سكاڵای كۆڵیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی لابردنی ئه‌و له‌مپه‌رانه‌ی دێته‌ڕێگای لیژنه‌و چۆنیه‌تی پێشوازیكردنی سكالای هاوڵاتیان و مامه‌ڵه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش له‌گه‌ڵ لیژنه‌، پێشی وابوو ناونانی ئه‌م لیژنه‌ به‌ لیژنه‌ی سكاڵا گرنگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌.
دواتر سه‌رۆكی لیژنه‌ی سكاڵا گرنگترین چالاكی و ده‌ستكه‌وته‌كانی لیژنه‌كه‌ی خسته‌ڕوو له‌گه‌ڵ ئه‌و له‌مپه‌رانه‌ی دێته‌به‌رده‌میان و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو لیژنه‌كه‌ی له‌وسكاڵایانه‌ ده‌كۆڵیته‌وه‌ كه‌ سه‌رپێچی یاسایی تێداباسكراوه‌و ئاشكراشی كرد كه‌ ئێستا زیاتر له‌ 7 هه‌زار سكاڵای هاولاتیان پێشوازی لێكراوه‌و چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌كیش پێشكه‌شكراوه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سكاڵاوه‌. پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرد كه‌ لیژنه‌ی سكاڵا كاری كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ پردی نێوان ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هاوڵاتیان.
هه‌روه‌ك جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ كارمه‌ندانی لیژنه‌ی سكاڵاو نوسینگه‌كانی سكاڵا له‌ پارێزگاكان پێویستیان به‌وه‌یه‌ تواناكانیان به‌ره‌وپێش ببرێت و ئاگاداری ئه‌زموونی وڵاتانی دیكه‌ بن له‌مڕوه‌وه‌.
لیژنه‌ی سكاڵا
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق


                                                                                                             



لیژنه‌ی سكاڵا میوانداری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای گشتی پیشه‌سازی ڕۆنی ڕووه‌كی ده‌كات

السبت 21 حزيران 2008
لیژنه‌ی سكاڵا میوانداری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای گشتی پیشه‌سازی ڕۆنی ڕووه‌كی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی كارگێڕی كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا گرنگترین ئه‌و كێشه‌و ڕێگریانه‌ تاووتوێكرا كه‌ ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه‌ له‌ كاره‌كانیاندا، به‌تایبه‌ت نه‌بوونی كاره‌باو سووته‌مه‌نی. له‌به‌رئه‌وه‌ش ئه‌م كۆمپانیایه‌ گرێبه‌ستی كردووه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بارزگانی به‌وه‌ی به‌شێك له‌ كۆبوونی خۆراك دابین بكات، هه‌ربۆیه‌ كه‌می كاره‌باو سووته‌مه‌نی كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر كاره‌كانیان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ لیژنه‌ی سكاڵا به‌ده‌مه‌وه‌چوونی ئه‌م كێشه‌یه‌ی خسته‌ ئه‌ستۆی خۆی ئه‌ویش به‌ په‌یوه‌ندیكردن به‌ وه‌زیری نه‌وت و كاره‌با بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕێگریانه‌.
هه‌ر له‌ دانیشتنه‌كه‌دا تاووتوێی پڕۆژه‌ی یاسای پاراستنی به‌رهه‌می نیشتمانی كراو چه‌ند بیروبۆچوونێك له‌مباره‌یه‌وه‌ خرایه‌ڕوو.


                                                                                                             



لیژنه‌ی سكاڵا میوانداری سه‌رۆكی ده‌زگای زیندانه‌ سیاسیه‌كانی ده‌كات

الخميس 08 ايار 2008
لیژنه‌ی سكاڵا له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌ ڕۆژی 27/4/2008 میوانداری به‌رێز حاته‌م مه‌یاجی سه‌رۆكی ده‌زگای زیندانه‌ سیاسیه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی یاسایی ئه‌و ده‌زگایه‌ی كردو كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدولكه‌ریم عنێزی سه‌رۆكی لیژنه‌ی سكاڵاو ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌ به‌ڕێوه‌چوو

                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ سكاڵا میوانداری ئه‌مینداری به‌غدا ده‌كات

الخميس 08 ايار 2008
لیژنه‌ی سكاڵا له‌ به‌رواری 27/4/2008 دانیشتنێكی تایبه‌تی سازكرد بۆ بانگهێشتكردنی ئه‌مینداری به‌غدا به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی ژماره‌یه‌ك له‌ سكاڵای هاولاتیان و له‌ دانیشتنه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌و چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی له‌ ئه‌میندارێتی به‌غدا ئاماده‌بوون و وورده‌كاریه‌كانی سكاڵاكان و ڕێوشوێنه‌كانی پێویست له‌وباره‌یه‌وه‌ تاووتوێكرا سه‌ره‌ڕای چاره‌سه‌ری كرده‌یی بۆ زۆرێك له‌وكێشانه‌

                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ سكاڵا كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی‌ سازده‌كات بۆ تاووتوێكردنی‌ چه‌ندین بابه‌تی‌ گرنگ

الأثنين 28 نيسان 2008
لیژنه‌ی‌ سكاڵا له‌ نوسینگه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌و له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ ئاماده‌بوون چه‌ندین خاڵی‌ گرنگی‌ تاووتوێكردو به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ دانیشتنه‌كه‌ش بریتی‌ بوو له‌ تاووتوێكردنی‌ كێشه‌ی‌ نوسینگه‌ی‌ سكاڵای‌ كه‌ربه‌لای‌ پیرۆز و تاووتوێكردنی‌ پێشنیاری‌ یاسای هه‌مواركردنی‌ یاسای خزمه‌تی‌ شارستانی‌ كه‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی ڕه‌تی‌ كردبۆوه‌ له‌گه‌َڵ گفتۆگۆكردن ده‌رباره‌ی‌ سكاڵای‌ هاولاتیان و ڕێكخستنی‌ موڵكایه‌تی‌

                                                                                                             



هه‌ردوو لیژنه‌ی‌ سكاڵاو لیژنه‌ی‌ شه‌هیدان و قوربانیان و زیندانه‌ سیاسیه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن

الأثنين 28 نيسان 2008
هه‌ردوو لیژنه‌ی‌ سكاڵاو لیژنه‌ی‌ شه‌هیدان و قوربانیان و زیندانه‌ سیاسیه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ هاوبه‌شیان له‌ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری‌ 13/4/2008 له‌باره‌گای‌ لیژنه‌ی‌ سكاڵا ئه‌نجامدا

                                                                                                             


61 مواضيع (7 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI