مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

له‌ چوارچێوه‌ی‌ به‌شداریكردنی‌ له‌ كۆنگره‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ڤینیسیا،

الخميس 03 كانون الثاني 2008
به‌ڕێز عارف ته‌یفور جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌ چوارچێوه‌ی‌ به‌شداریكردنی‌ له‌ گۆنگره‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ (ئه‌و شارانه‌ی‌ چه‌ندین جۆر نه‌ته‌وه‌ی‌ تێكه‌ڵی‌ تێدا ده‌ژی‌) كه‌ به‌م دواییه‌ له‌ شاری‌ ڤینیسیا ئه‌نجامدرا

                                                                                                             



جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بەرێز عارف تەیفور پیرۆزبایى دەکات لە گەلى عێراق و موسوڵمانانى جیهان بەبۆنەى هاتنى جەژنى رەمەزانى پیرۆزەوە

الخميس 11 تشرين الاول 2007
جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بەرێز عارف تەیفور بروسکەنامەیەکى پیرۆزبایى نادر بۆ گەلى عێراق و موسوڵمانانى جیهان بەبۆنەى هاتنى جەژنى رەمەزانى پیرۆزەوە، ئەمەش دەقەکەیەتى:
                                                                                                             



پرسه‌نامه‌

الخميس 06 كانون الاول 2007
بۆ به‌ڕِێز /خاتوو سون گوڵ چاپوك

به‌وپه‌ڕی‌ خه‌مه‌وه‌ هه‌واڵی‌ كۆچی‌ دوایی خوالێخشبوو به‌ڕێز (یه‌لماز حه‌مید ته‌رزی)یمات پێگه‌یشت
                                                                                                             



به‌ڕێز عارف ته‌یفور جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشوازی‌ له‌ نوێنه‌ری‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا له‌ عێراق ده‌كات

السبت 01 كانون الاول 2007
به‌ڕێز عارف ته‌یفور جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌ نوسینگه‌ی‌ خۆی‌ له‌ به‌غدا پێشوازی‌ كرد له‌ به‌ڕێز (ئیلكا ئوسیتالۆ) نوێنه‌ری‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا له‌ عێراق و له‌ دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا چه‌ند بابه‌تێكیان تاووتوێكرد كه‌ مایه‌ی‌ گرنگیدانی‌ هه‌ردوولایه‌ن، سه‌ره‌ڕای‌ په‌ره‌سه‌ندنی‌ په‌یوه‌ندیه‌ دووقۆڵیه‌كان له‌ نێوان عێراق و یه‌كێتی‌ ئه‌وروپی‌ و باشبوونی‌ باری‌ ئاسایش له‌ شه‌قامی‌ عێراقی‌.
به‌ڕێز جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێداگری‌ كرد له‌سه‌ر گرنگی‌ پشتیوانیكردنی‌ ئه‌ورووپی‌ بۆ ده‌وڵه‌تی‌ عێراقی‌ و پته‌وكردنی‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌ نێوان یه‌كێتی‌ ئه‌وروپاو عێراق.
                                                                                                             



به‌ڕێز عارف ته‌یفور جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراقی‌: ماده‌ی‌ 140 ڕوون و ئاشكرایه‌و پێویستی‌ به‌ لێكدانه‌وه‌ی‌ نوێ نیه‌

الأربعاء 28 تشرين الثاني 2007
به‌ڕێز عارف ته‌یفور جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراقی‌ ناڕه‌زایی ده‌ربڕی‌ به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كانی‌ عه‌باس به‌یاتی‌ و ئه‌و لیسته‌ سیاسیانه‌ی‌ كه‌ پشتیوانی‌ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ركوك ببێته‌ هه‌رێمێكی‌ سه‌ربه‌خۆو ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ ووروژاندنی‌ ئه‌م جۆره‌ لێدوانه‌ بێسه‌روبه‌رانه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا نیه‌و ناگونجێت له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌ له‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌دا كه‌ هه‌ندێك له‌ سیاسه‌تمه‌داران هه‌وڵ ده‌ده‌ن ماده‌ی‌ 140 دوابخرێت له‌ڕێی‌ په‌كشخستن و دۆزینه‌وه‌ی‌ پێچ و په‌نا به‌ ئامانجی جێبه‌جێ نه‌كردنی‌ ئه‌م ماده‌یه‌.
                                                                                                             



به‌ڕێز عارف ته‌یفور جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق: ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ ناڕازین له‌سه‌ر ئه‌و گرێبه‌سته‌ نه‌وتیانه‌ی‌ كه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان واژووی‌ كردوون ده‌توانێت په‌نا بۆ دادگای‌ فیدڕاڵی‌ به‌رێت

الأربعاء 28 تشرين الثاني 2007
به‌ڕێز عارف ته‌یفور جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ڕه‌خنه‌ی‌ له‌ لێدوانه‌كانی‌ وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ عێراقی‌ حوسێن شه‌رهستانی گرت ده‌رباره‌ی‌ واژووكردنی‌ گرێبه‌سته‌ نه‌وتیه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانیه‌كان و ئه‌و لێدوانانه‌ی‌ به‌ نابه‌رپرس و نانیشتمانی‌ داناو ئه‌وه‌ی‌ خسته‌ڕوو كه‌ ناوبراو ده‌بوو هه‌وڵ و چالاكیه‌كانی‌ چڕبكردایه‌ته‌وه‌ بۆ ڕێگرتن له‌ دزینی‌ نه‌وت و فرۆشتنی‌ له‌ بازاڕی‌ ڕه‌شدا
                                                                                                             



به‌ڕِێز عارف ته‌یقور جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران داوا له‌و لایه‌نانه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌و هاوڵاتیه‌ نه‌مساویه‌ی له‌ پارێزگای‌ به‌سره‌ ڕفێنراوه‌ به‌بێ‌ مه‌رج و به‌په‌له‌ ڕزگار بكه‌ن

الأثنين 26 تشرين الثاني 2007
له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ نوسینگه‌ی‌ عارف ته‌یفور جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌ری‌ كردووه‌، داوا له‌و لایه‌نانه‌ كراوه‌ ئه‌و هاوڵاتیه‌ نه‌مساویه‌ی‌ كه‌ له‌ به‌سره‌ ڕفێنراوه‌ به‌بێ‌ مه‌رج و به‌په‌له‌ ئازادبكرێت، ئه‌مه‌ی‌ خواره‌وه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی‌:
                                                                                                             



به‌ڕێز عارف ته‌یفور: كێشه‌ی‌ كه‌ركوك كێشه‌یه‌كی‌ ناوخۆییه‌و ده‌ستور بڕیاری‌ له‌سه‌رداوه‌و هیچ لایه‌ك له‌ ناوچه‌كه‌ و له‌سه‌ر ئاستی‌ نێوده‌وڵه‌تیش بۆی‌ نیه‌ ده‌ستوه‌ر بداته‌ كاروباری‌ ناوخۆی‌ عێراق

الأثنين 05 تشرين الثاني 2007
به‌ڕێز عارف ته‌یفور جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)ی‌ ده‌ستور
                                                                                                             



بەرێز عارف تەیفور نامەیەک دەنێرێت بۆ سەرۆکى وڵاتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بەمەبەستى دانەدەستى تاوانبارنى ئەنفال تا سزاى ڕەواى خۆیان ببینن

الأثنين 29 تشرين الاول 2007
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کە خۆى ئاشکرا نەکرد رایگەیاند بەرێز عارف تەیفور سى نامەى ناردوە بۆ هەریەک لە سەرۆکى ئەمریکى جۆرج بۆش و باڵوێزخانەى ئەمریکى و سەرۆک وەزیران نورى ئەلمالکى کە تیایدا داواى لێکردن تاوانبارانى ئەنفال بدەنە دادگا تا سزاى رەواى خۆیان ببینن چونکە گەلى کوردیان لەناوبرد بە هەموو شێوەیەکى درندانە

                                                                                                             



جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بەرێز عارف تەیفور: پێویستە لەسەر حکومەتى تورکى شێوازى ووتوێژکردنى سیاسى پەیرەوى بکات بۆ وەستاندنى خوێن ڕشتن و پاراستنى ئاسایشى ناوچەکە لە بارى سیاسى و ئابوریەوە

الثلاثاء 30 تشرين الاول 2007
جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەران بەرێز عارف تەیفور رایگەیاند کە پێویستە حکومەتى تورکى شێوازى ووتوێژکردن پەیرەو بکات لەگەلڕ حکومەتى عێراق و نوێنەرانى هەرێمى کوردستان بۆ چارەسەرکردنى کێشەى پارتى کرێکارانى کوردستان و وەستاندنى خوێن رشتن و پاراستنى ئاشتى ناوچەکە بەڵام سوربون لەسەر کارى و هێرشى سەربازى و ناقایل بون بە ووتوێژکردن لەگەلڕ نوێنەرانى حکومەتى هەرێمى کوردستان کارێکى نابەجێیە و ئاکامەکانى خراپە دەشکێتەوە بەسەر پەیوەندى هەردوو وڵاتدا

                                                                                                             


169 مواضيع (17 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI