مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

به‌ڕێز عارف ته‌يفور جێگري سه‌رۆكي ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌ران ته‌قينه‌وه‌ تيرۆريستيه‌كاني دوێنێي شاري كه‌ركوك به‌توندي ڕسواده‌كات

الأحد 03 شباط 2013
به‌ڕێز عارف ته‌يفور جێگري سه‌رۆكي ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌ران ته‌قينه‌وه‌ تيرۆريستيه‌كاني دوێنێي شاري كه‌ركوك به‌توندي ڕسواده‌كات، ودووپاتيكرده‌وه‌ كه‌ به‌ئامانجگرتني شاري كه‌ركوك به‌مشێوه‌ دڕندانه‌يه‌ به‌ڵگه‌يه‌كي ڕوونه‌ له‌سه‌ر درێژه‌پێداني پلاني ته‌كفيري وتيرۆريسته‌كان وپاشماوه‌ي به‌عسيه‌كان دژي به‌ وڵاته‌كه‌مان.

                                                                                                             



به‌رێزعارف ته‌يفورپيرۆزبايي‌ له‌ سه‌رجه‌م عيراقي‌ و ته‌واوي‌ موسڵمانان ده‌كات

السبت 26 كانون الثاني 2013
به‌ناوي‌ خواي‌ گه‌وره‌و ميهره‌بانه‌وه‌ "لقد كان الم في‌ رسول الله اسوه‌ حسنه‌ لمن كان يرجو الله واليوم الاخر وژكر الله كپيرا "                                           صدق الله العڤيم به‌خۆشه‌ويستييه‌كي‌ زۆر و شانازييه‌كي‌ مه‌زنه‌وه‌ پێخۆشحاڵين له‌م رۆژه‌ پيرۆزه‌دا وبه‌بۆنه‌ي‌ له‌دايكبووني‌ موسته‌فاي‌ گه‌وره‌ي‌ مرۆڤايه‌تي‌ وپێشه‌نگي‌ دنياو دوا پێغه‌مبه‌ر, راسگۆي‌ پاك "محه‌مه‌د" د.خ پيرۆزبايي‌ له‌ گه‌لي‌ عيراقي‌ ئازيز وگه‌لي‌ كوردمان له‌ كوردستان ونه‌ته‌وه‌ي‌ موسڵمان بكه‌ين .
                                                                                                             



به‌رێز عارف ته‌يفور ده‌ڵێ‌ حسێن شارستاني‌ له‌ وتووێژه‌كردني‌ خۆپيشانده‌راندا نوشوستي‌ هێناوه‌و هه‌وڵي‌ خوڵقاندني‌ قه‌يرانێكي‌ نوێ‌ ده‌دات له‌ نێوان هه‌رێم وحكوومه‌تي‌ فيدراڵدا

الأثنين 21 كانون الثاني 2013
جێگري‌ سه‌رۆكي‌ ئه‌نجوومه‌ني‌ نوێنه‌ران عارف ته‌يفور نيگه‌رانه‌ له‌ ئاست ئه‌وه‌ي‌ كه‌ وه‌زيري‌ نه‌وتي‌ فيدرال عه‌بدولكه‌ريم لعێبي‌ و جێگري‌ سه‌رۆك وه‌زيران بۆ كاروباري‌ وزه‌ حسێن شارستاني‌ له‌ رێگاي‌ هه‌ره‌شه‌كردني‌ به‌ دادگايي‌ كردني‌ كۆمپانييه‌  به‌كاره‌كان له‌هه‌رێمي‌ كوردستاندا و داواكردني‌ داشكاندني‌ بووجه‌ي‌ هه‌رێم هه‌وڵي‌ خوڵقاندني‌ قه‌يرانێكي‌ نوێ‌ ده‌ده‌ن له‌ گه‌ڵ حكوومه‌تي‌ هه‌رێمي‌ كوردستاندا ,ئه‌گه‌ر چي‌ گرێبه‌سته‌كان ياسايين و له‌ سنووري‌ ده‌سه‌لاَتي‌ هه‌رێمدان وبه‌پێي‌ ده‌ستووري‌ عيراقن.
                                                                                                             



به‌رێز عارف ته‌يفور زۆر به‌توندي‌ كاره‌ تيرۆرستييه‌كاني‌ دژ به‌هاوولاَتييان رسوا ده‌كات

الأحد 20 كانون الثاني 2013
به‌داخه‌وه‌ كه‌ هێشتا پاشماوه‌ي‌ قاعيده‌و به‌عسي‌ گۆربه‌گۆركراو, دوژمناني‌ عيراقي‌ نوێ‌ كه‌ ياري‌ به‌ ئاسووده‌يي‌ ولاَت ده‌كه‌ن و سه‌رله‌نوێ‌ گه‌رانه‌وه‌ تا خوێني‌ بێتاوانان زه‌وت كه‌ن ونائومێدانه‌ بارێكي‌ ترس وتۆقاندن و  پشێوي‌ بخنه‌ نێوانه‌وه‌ .له‌كاتێكدا كه‌ به‌توندي‌ كردنه‌ ئارمانجي‌ هاوولاَتيان و رێكخراوه‌كاني‌ كۆمه‌ڵگاي‌ مه‌ده‌ني‌ اه‌ كه‌ركووك و دوزخورماتوو به‌و شێوه‌ ناشرينه‌ رسواده‌كه‌ين , هاوكات داوا لو هه‌مووان ده‌كه‌ين پشتگيري‌ ده‌زگاكاني‌ ئاسايش بكه‌ن وپشتيواني‌ هه‌وڵه‌كانيان بن به‌ره‌و دابينكردني‌ سه‌قامگێري‌ و ده‌ستێوه‌رنه‌داني‌ كاروباريان له‌ كاتي‌ جێبه‌جێكردني‌ ئه‌ركه‌ كاني‌ ئاسايش ونيشتمانييه‌كانيان .
                                                                                                             



به‌رێز عارف ته‌ يفور سه‌ رۆكايه‌ تي‌ كۆبوونه‌ وه‌ي‌ ليژنه‌ ي‌ به‌ دواداچووني‌ دۆسييه‌ي‌ بيناي‌ قوتابخانه‌ كان ده‌كات

الأربعاء 12 كانون الاول 2012
رۆژي‌ چوارشه‌ مه‌ ي‌ 12 / 12/ 2012 جێگري‌ سه‌رۆكي‌ ئه‌ نجوومه‌ ني‌ نوێنه‌ ران به‌ رێز عارف ته‌ يفور سه‌ رۆكا يه‌ تي‌ كۆبوونه‌وه‌ي‌ ليژنه‌ ي‌ به‌ دوادا چوني‌ دۆسييه‌ ي‌ بيناي‌ قوتابخا نه‌ كاني‌ كرد ئه‌ و ليژنه‌ يه‌ له‌ ليژنه‌ كاني‌ په‌روه‌ رده‌ و دارايي‌ وياساييه‌وه‌ پێكهاتووه‌ , كۆبوونه‌وه‌كه‌ ميواندارێتي‌بريكاري‌ وه‌زاره‌تي‌ نيشته‌ جێكردن و په‌روه‌رده‌و پيشه‌ سازي‌ و پشكنه‌ ره‌ گشتييه‌كان وبه‌رێوه‌به‌ره‌ گشتييه‌كاني‌ ئه‌و كۆمپانييانه‌ي‌ كه‌ پرۆ ژه‌ي‌ بيناي‌ قوتابخانه‌كان جێبه‌ جێده‌ كه‌ ن  كرد .
                                                                                                             



نووسينگه‌ي ڕاگه‌ياندني جێگري دووه‌مي سه‌رۆكي ئه‌نجومه‌ن روونكردنه‌وه‌يه‌ك سه‌باره‌ت به‌ به‌ياننامه‌كه‌ي‌ رۆژي‌ شه‌ممه‌ي‌ رابردووي‌ نووسينگه‌ي به‌رێز عارف ته‌يفور بڵاوده‌كاته‌وه‌

الأربعاء 12 كانون الاول 2012
رۆژي‌8/12/2012 جێگري سه رۆكي‌ ئه‌نجوومه‌ني‌ نوێنه‌ران به‌رێز عارف ته‌يفور به‌ياننامه‌يه‌كي‌ بڵاوكرده‌وه‌، تيايدا داواي‌ له‌سه‌رۆك ( باراك ئۆباما ) كردبوو رۆڵي‌ خۆي‌ ببينێ‌ كه‌ رێ‌ به‌ سوپاي‌ عيراق نه‌دات چه‌كي‌ ئه‌مه‌ريكا له‌ ڕووي‌ رۆڵه‌كاني‌ گه‌لي‌ كورد به‌كاربێنێ‌، ته‌نانه‌ت ئه‌و چه‌كانه‌ نه‌بنه‌ ئامرازي‌ داپڵۆسين و چه‌وساندنه‌وه‌ له‌ دژ رۆڵه‌كاني‌ گه‌ل له‌ كوردستان و سه‌رجه‌م عيراق، هاوكات به‌رێزي‌ بانگهێشي‌ كۆمه‌ڵگاو رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تييه‌كاني‌ كرد كه‌ هه‌ڵوێسته‌يه‌ك بكه‌ن  له‌ ئاست په‌ره‌پيداني‌ سه‌ربازي و كه‌ڵه‌كه‌ كردن و سوپا كێش كردني‌ هێزه‌كاني‌ حكوومه‌تي‌ فيدرال له‌ ناوچه‌ دابراوه‌كاندا، ودووپاتيكرده‌وه‌ كه‌ پێويسته‌ ناكۆكي‌ وكێشه‌كان به‌ته‌واوه‌تي‌ چاره‌سه‌ربكرێن، ئه‌وه‌تا گه‌لي‌ كورد به‌ش به‌حاڵي‌ خۆي‌ سته‌م وده‌رده‌سه‌ري‌ چێشتووه‌ وچيتر به‌رگه‌ي ده‌رده‌سه‌ري ناگرێت.

                                                                                                             



به‌رێز ته‌يفور: به‌هيچ داشكاندنێكي‌ پشكي‌ هه‌رێمي‌ كوردستان رازي‌ نابين وده‌بێ‌ سه‌رژمێري‌ گشتي‌ له‌ سه‌رتاپاي‌ عيراقدا رايي‌ بكرێت

الثلاثاء 11 كانون الاول 2012
جێگري‌ سه‌رۆكي‌ ئه‌نجوومه‌ني‌ نوێنه‌ران به‌رێز عارف ته‌يفور داشكاندني‌ پشكي‌ هه‌رێمي‌ كوردستان له‌ بووجه‌ي‌ فيدراڵي‌ ساڵي‌ 2013دا ره‌تده‌كاته‌وه‌ چونكه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ي‌ ياساو رێكه‌وتننامه‌ي‌ نێوان هێزو هاوبه‌شه‌كاني‌ پرۆسه‌ي‌ سياسيدايه‌، له‌ لێدوانێكي‌ رۆژنامه‌وانيدا ئه‌وه‌ي‌ دووپاتكرد كه‌ رێژه‌ي‌ هه‌رێم به‌ بري‌ 17% دايه‌ به‌ گوێره‌ي‌ ياسايه‌كي‌ ده‌وڵه‌تي‌ عيراق له‌ سه‌رێني‌ حكوومه‌ته‌كه‌ي‌ ئه‌ياد عه‌لاويدا دياريكراوه‌و له‌ بووجه‌ي‌ سالاَني‌ پێشوودا چه‌سپاوه‌.سه‌ربار ته‌يفور وتي‌"به‌ هيچ داشكاندنێك رازي‌ نابين كه‌ له‌ سه‌ر گه‌لي‌ كوردمان بكه‌وێت و ده‌بێ‌ ئاماري‌ گشتي‌ له‌ هه‌موو ناوچه‌كاني‌ عيراقدا رايي‌ بكرێت

                                                                                                             



نووسينگه‌ي‌ راگه‌ياندني‌ به‌رێز عارف ته‌يفور بووني‌ راوێژكاري‌ ياسايي‌ يان وته‌بێژي‌ فه‌رمي‌ ئه‌نجوومه‌ني‌ نوێنه‌ران به‌ناوي‌ سالح مالكييه‌وه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌

الأربعاء 28 تشرين الثاني 2012
نووسينگه‌ي‌ راگه‌ياندني‌ به‌رێز عارف ته‌يفور ئه‌وه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌نجوومه‌ني‌ نوێنه‌ران راۆێژكاري‌ ياسايي‌ يان وته‌ بێژي‌ فه‌رمي‌ هه‌بێت به‌ ناوي‌ سالح ئه‌لمالكييه‌وه‌ وئه‌وه‌ لێدوانه‌شي‌ بۆ ئاژانسه‌كاني‌ هه‌واڵ به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌ كه‌ گوايه‌ لايه‌نگيري‌ رێگه‌ پێنه‌داني‌ چونه‌ ده‌ره‌وه‌ي‌  لێپرسراوه‌ كورده‌كانه‌ له‌ عيراق و 

                                                                                                             



به‌رێز عارف ته‌يفور پيرۆزبايي‌ ساڵي‌ نوێي‌ كۆچي‌ ئارا سته‌ي‌ گه‌لي‌ عيراق و هه‌رێمي‌ كوردستان ده‌كات

الأحد 18 تشرين الثاني 2012
 به‌ بۆنه‌ي‌ سه‌ري‌ ساڵي‌ نوێي‌ كۆچببه‌وه‌ گه‌رمترين پيرۆزبايي‌ ئاراسته‌ي‌ گه‌لي‌ ئازيزي‌ عيراق وكه‌س وكاره‌ به‌خشنده‌كاني‌ هه‌رێمي‌ كوردستان ده‌كه‌م، هاوكات پێخۆشحاڵ ده‌بين پيرۆزبايي‌ له‌ پێشه‌نگه‌ شكۆمه‌ندو ته‌واوي‌ ئيمانداران و ئازاداني‌ جيهاني‌ موسڵمان بكه‌ين، ئه‌ڵبه‌ته‌ به‌م بۆنه‌ پيرۆزه‌وه‌ خازياري‌ پشتگيري‌ و سه‌ركه‌وتنين به‌ره‌وئه‌وپه‌ري‌ ئه‌مانه‌ت و دڵسۆزانه‌ي‌ خزمه‌تكردني‌ ولاَت ورۆڵه‌كانمان . سالاَنه‌ كه‌ يادي‌ ئه‌م رووداوه‌ گرنگه‌ي‌ مێژووي‌ نه‌ته‌وه‌ي‌ موسڵمانان ده‌كه‌ينه‌وه‌  پێويسته‌ له‌ سه‌رمان وه‌ك ئيماندار په‌ندو وانه‌ له‌ ره‌وتي‌ كۆچ و رێره‌وي‌ پێغه‌مبه‌ر وه‌رگرين كه‌ واتاي‌ به‌هادار و رێگاي‌ باوه‌ر و به‌خششي‌ مرۆڤايه‌تي‌ لێوه‌ به‌دي‌ ده‌كرێت. 
                                                                                                             



به‌رێز عارف ته‌يفور داواي‌ رايي‌ كردني‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاني‌ كه‌ركوك له‌گه‌ڵ پارێزگاكاني‌ عيراقدا ده‌كات

الأثنين 12 تشرين الثاني 2012
جێگري‌ سه‌رۆكي‌ ئه‌نجوومه‌ني‌ نوێنه‌ران به‌رێز عارف ته‌يفور له‌ لێدوانێكي‌ رۆژنامه‌وانيدا داواي‌ رايي‌ كردني‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاني‌ كه‌ركووكي‌ كرد له‌گه‌ڵ پارێزگاكاني‌ تري‌ عيراقدا به‌بێ‌ ئه‌وه‌ي‌ ياسايه‌كي‌ تايبه‌تي‌ بۆ ده‌ركرێت , به‌و پێيه‌ي‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان كارێكي‌ ديموكراتيانه‌يه‌و مافي‌ هه‌مووانه‌ به‌شداري‌ پرۆسه‌ي‌ هه‌ڵبژاردني‌ نوێنه‌راني‌ خۆيان بكه‌ن له‌ حكوومه‌تي‌ ناوخۆييدا. 
                                                                                                             


169 مواضيع (17 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI