مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

به‌رێز ته‌يفور بروسكه‌ي‌ پيرۆزبايي‌ ئاراسته‌ي‌ گه‌لي‌ عيراق وهه‌رێمي‌ كوردستان ده‌كات

السبت 27 تشرين الاول 2012
به‌بۆنه‌ي‌ جه‌ژني‌ قورباني‌ پيرۆزه‌وه‌ جوانترين پيرۆزبايي ئاراسته‌ي‌ گه‌لي‌ عيراقي‌ خۆشه‌ويست وكه‌سوكارمان له‌ هه‌رێمي‌ كوردستان ده‌كه‌ين ,ئه‌م هه‌له‌ش به‌باش ده‌زانيين وپيرۆزبايي‌ له‌ پێشه‌نگه‌ پايه‌دارو پياواني‌ 

                                                                                                             



جێگري‌ سه‌رۆكي‌ ئه‌نجوومه‌ني‌ نوێنه‌ران به‌ريز عارف ته‌يفور پێشوازي‌ له‌ رايي‌ كاري‌ كاره‌كاني‌ باڵوێزخانه‌ي‌ ژاپۆن له‌ به‌غدا ده‌كات

الأثنين 15 تشرين الاول 2012
جێگري‌ سه‌رۆكي‌ ئه‌نجوومه‌ني‌ نوێنه‌ران به‌رێز عارف ته‌يفور پێشوازي‌ له‌ رايي‌ كاري‌ كاره‌كاني‌ باڵوێزخانه‌ي‌ ژاپۆن له‌ به‌غدا به‌رێز كوتارۆ سۆزۆكي‌ كرد ,له‌سه‌ره‌تاي‌ ديداره‌كه‌دا باس له‌ته‌واوي‌ كيشه‌كاني‌ عيراق و گۆره‌پاني‌ نێو ده‌وڵه‌تي‌ و رووداوه‌كاني‌ ئيستاي‌ سووريا كرا. 
                                                                                                             



جێگري‌ سه‌رۆكي‌ ئه‌نجوومه‌ن به‌رێز عارف ته‌يفور : ده‌بێ‌ رژێمي‌ ئه‌سه‌د هه‌ست به‌مه‌ترسي‌ باره‌كه‌ بكات وده‌ست به‌جێ‌ بروات

السبت 13 تشرين الاول 2012
 له‌ لێدوانێكي‌ رۆژنامه‌وانيدا جێگري‌ سه‌رۆكي‌ ئه‌نجوومه‌ني‌ نوێنه‌ران به‌رێز عارف ته‌يفور له‌باري‌ مه‌ترسيداري‌ ئيستاي‌ سووريا دوا ,كه‌ كه‌ساني‌ مه‌ده‌ني‌ بێتاوان به‌شێوه‌يه‌كي‌ قێزوه‌ند وبه‌ زه‌بري‌ تفه‌نگ ده‌كوژرێن و بۆردوماني‌ گه‌ره‌كه‌ ميلليه‌كان ده‌كرێت كه‌ ئه‌وه‌ش ده‌ستدرێژييه‌كي‌ ئاشكراوروونه‌ بۆ سه‌رمافي‌ مرۆڤ و به‌داخه‌وه‌ له‌به‌ر چاوي‌ جيهاني‌ شارستانييه‌ت دا ئه‌نجام ده‌درێت .

                                                                                                             



به‌رێز عارف ته‌یفور جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران: ئه‌مڕۆ عیراق پێویستی‌ به‌ هاوكاری‌ جیهانی‌ هه‌یه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ په‌ره‌پێدان وبنیاتنانه‌وه‌ .

الثلاثاء 02 تشرين الاول 2012
به‌رێز عارف ته‌یفور جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران جه‌ختی‌ كرد كه‌ ئه‌مڕۆ عیراق پێویستی‌ به‌ هاوكاری‌ جیهانی‌ هه‌یه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ پێشخستنی‌ كه‌رتی‌ بنیاتنانه‌وه‌ وگه‌شه‌پێدان وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ , ئه‌م چه‌نده‌ هاته‌ پێشه‌وه‌ له‌ رێورسمی‌ پێشوازیكردنی‌ به‌رێزی‌ له‌ خاتوو (بریتا فاغز) باڵوێزی‌ نوێی‌ كۆماری‌ ئه‌لمانی‌ فیدرالی‌ له‌ به‌غدا .

 وله‌ ده‌ستپێكی‌ دیداره‌كه‌دا خاتوو بریتا فاغز سوپاسی‌ به‌رێز جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی كرد له‌ سه‌ر ئه‌و پێشوازیه‌ گه‌رمه‌ی‌ لێكرا هه‌روه‌ها باسی‌ دوا‌ پێشهاته‌كان له‌سه‌ر گۆڕپانی‌ عیراق وده‌ڤه‌ره‌كه‌ كرا
                                                                                                             



جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌رێز عارف ته‌یفور پیرۆزبایی‌ له‌ به‌رێز سه‌ربه‌ست مسته‌فا ده‌كات

السبت 29 ايلول 2012
جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌رێز عارف ته‌یفور به‌بۆنه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنییه‌وه‌ وه‌ك سه‌رۆكی‌ نوێی‌ كۆمیسیۆنی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ بالاَی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان پیرۆزبایی‌ له‌ به‌رێز سه‌ربه‌ست مسته‌فا ده‌كات وهاوكات پیرۆزبایی‌ له‌ كۆمیسه‌رانی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ كۆمیسیۆن ده‌كات .
                                                                                                             



به‌رێز عارف ته‌یفور بروسكه‌یه‌كی‌ سه‌رخۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ به‌رێز سه‌ید موقته‌دا سه‌در ده‌كات

الثلاثاء 25 ايلول 2012
 

                 بسم الله الرحمن الرحیم
"من المۆمنیین رجل صدقو ا ما عاهدوا الله علیه فمنهم من قچی‌ نحبه ومنهم من ینتڤر وما بدلوا تبدیلا "
                                                                                                             



كارمه‌ندانی‌ نووسینگه‌ی‌ به‌رێز عارف ته‌یفور پرسه‌ی‌ هاورێی‌ خوالێخۆشبوویان سیروان ئازاد مه‌جید سازده‌كه‌ن

الثلاثاء 25 ايلول 2012
                 بسم الله‌ الرحمن الرحیم
كل نفس ژائقه‌ الموت ه‌إنما توفون اجوركم یوم القیامه‌
                                          صدق الله العڤیم
به‌ خه‌م وپژارێكی‌ زۆره‌وه‌ هه‌واڵی‌ كۆچی‌ دوایی‌ جوانه‌ مه‌رگی‌ خوالێخۆشبووی‌ هاورێ و برامان (سیروان ئازاد مه‌جید) مان پێگه‌یشت كه‌ له‌ رووداوێكی‌ دڵته‌زێنی‌ هاتووچۆدا گیانی‌ له‌ده‌ستدا و به‌م بۆنه‌ پر ئازارو كاره‌ساته‌ گه‌وره‌یه‌وه‌ ئێمه‌ی‌ براده‌رو هاورێیانی‌ سه‌رخۆشی‌ ته‌واوی‌ خۆمان ئاراسته‌ی‌ خانه‌واده‌ی‌ خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و له‌یه‌زدانی‌ مه‌زن داواكارین گیانی‌ كۆچكردوو له‌ به‌زییی‌ و به‌خشنده‌یی‌   یه‌زدانی‌ مه‌زن بێبه‌ش نه‌بێ‌ وله‌گه‌ڵ شه‌هیده‌ نه‌به‌رده‌كاندا  به‌هه‌شتی‌ به‌رین  جێی‌ بێت وسه‌بووری‌ به‌ خانه‌واده‌ی‌ ببه‌خشی‌ .
                                   إنا لله وإنا إلیه‌ راجعون

هه‌ینی‌21/9/ 2012
نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ جێگری‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران
                                                                                                             



به‌ڕێز عارف ته‌یفوور جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پرسه‌ی‌ سه‌ره‌خۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ خاتوو ئه‌شواق ئه‌لجاف په‌رله‌مانتاری‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستانی‌ ده‌كات به‌هۆی‌ كۆچی‌ دوایی دایكییه‌وه‌

الأحد 16 ايلول 2012
به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی‌ زۆره‌وه‌ هه‌واڵی‌ كۆچی‌ دوایی دایكی‌ په‌رله‌مانتاری‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستانی‌ ئه‌شواق ئه‌لجافمان بیست به‌م بۆنه ‌دڵگرانه‌دا پرسه‌ی‌ خۆمان ئاراسته‌ی‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاری‌ خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، داواكارین له‌یه‌زدانی‌ مه‌زن خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی‌ به‌رین شادبكات و ئارامی‌ به‌كه‌سوكاری‌ بدات .
انا لله وانا الیه راجعون



            عارف ته‌یفوور سه‌ردار 
       جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران

                                                                                                             



به‌رێز عارف ته‌یفور بروسكه‌یه‌كی‌ پیرۆزبای‌ ئاراسته‌ی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌رێز مه‌سعود بارزانی‌ كرد به‌بۆنه‌ی (51) ساڵه‌ی‌ شوڕشی‌ ئه‌یلول

الأربعاء 12 ايلول 2012

به‌رێز مه‌سعود بارزانی  سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وسه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان به‌رێز نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وجێگری‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان


                                                                                                             



به‌رێز عارف ته‌یفور جێگری‌ سه‌روكی‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ره‌خۆشی‌ له‌ هونه‌رمه‌ند وده‌رهێنه‌ری‌ گه‌وره‌ی‌ سینه‌مایی عه‌بدولهادی‌ موباره‌ك ده‌كات.

الأثنين 03 ايلول 2012
به‌وپه‌ره‌ی‌ دڵگرانییه‌وه‌ كۆچی‌ دوای‌ خوالیخۆشبوو هونه‌رمه‌ند و ده‌رهێنه‌ری‌ گه‌وره‌ی سینه‌مایی عه‌بدولهادی‌ موباره‌ك پێمان گه‌یشت كه‌ به‌ گه‌وره‌ دامه‌زرێنه‌رانی سینه‌مایی له‌ عیراق ده‌ژمێردرێت ویه‌كێكه‌ له‌ لق وسه‌رچاوه‌كانی‌ په‌رتوكخانه‌ی‌ وێنه‌گری‌
                                                                                                             


169 مواضيع (17 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI