مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

به‌رێز عارف ته‌یفور برۆسكه‌یه‌كی‌ پیرۆزبایی‌ ئاراسته‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌كات

السبت 18 شباط 2012
سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌رێز ئه‌رسه‌لان بایز. جێگری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان به‌رێزحسن محه‌ممه‌د سووره‌ به‌بۆنه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنتان بۆ پۆستی‌ سه‌رۆك وجێگری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان , خۆشحاڵم  به‌وپه‌ری‌ شانازییه‌وه‌ پیرۆزبایی‌ له‌ جه‌ماوه‌ری‌ تێكۆشه‌ری‌  كوردستان وبه‌رێزان ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان بكه‌م .


                                                                                                             



له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌رێز ته‌یفورداوای‌ ده‌ست تێوه‌رنه‌دانی‌ بریاره‌كانی‌ دادگای‌ دژ به‌ پیاوانی‌ رژێمی‌ پێشوو ده‌كات

السبت 18 شباط 2012
به‌داخه‌وه‌ به‌جۆره‌ها شێوه‌و هه‌ندێ‌ ده‌نگ ده‌بیسرێت كه‌ داوای‌ ئازادكردنی‌ تاوانبارلنی‌ تاوانه‌كانی‌ دژ به‌ مرۆڤایه‌تی‌ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر حیسابی‌ خوێنی‌ بیاتاوانان سه‌وداده‌كه‌ن , ئه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌وه‌ی‌ داوای‌ بریاری‌ لێخۆشبوون و ئازادكردنی‌ وه‌زیری‌ پێشووی‌ به‌رگری‌ رژێمی‌ به‌عسی‌ گۆربه‌گۆركراو سولتان هاشم ده‌كات ده‌بێَت ئه‌و تاوانه‌ درندانه‌ و به‌كۆ كوشتن و جینۆساید وئه‌نفال بێنێته‌وه‌ یاد 

                                                                                                             



به‌رێز ته‌یفور : په‌رله‌مانی‌ عیراق هه‌وڵی‌ به‌ده‌ر ده‌دات به‌ره‌و سازكردنی‌ سه‌ركه‌وتوانه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ چاوه‌روانكراوی‌ نیشتمانیی‌

السبت 18 شباط 2012
جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌رێز عارف ته‌یفورپێشوازی‌ له‌ شاندی‌ باڵوێزخانه‌ی‌  ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ وه‌زیری‌ ده‌سه‌لاَت پێدراوی‌ كاروباری‌ سیاسی‌ دۆغلاس ئی‌ سیلیمان كرد,

                                                                                                             



به‌رێز عارف ته‌یفور ده‌ستووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان مافێكی‌ یاساییه‌و مادده‌ی‌ 120ی‌ ده‌ستووری‌ هه‌میشه‌یی‌ عیراق پشتگیری‌ ده‌كات

الثلاثاء 07 شباط 2012
له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا بۆ ئامرازه‌ فه‌رمییه‌كانی‌ ڕاگه‌یاندن جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران  به‌رێز عارف ته‌یفور  دووپاتی‌ كرده‌وه‌ كه‌ ده‌ستووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان مافێكی‌ یاساییه‌ومادده‌ی‌ 120ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌میشه‌یی‌ عیراق پشتگیری‌ لێده‌كات ,ئه‌ویش بۆ دیاریكردنی‌ شێوه‌ی‌ ده‌سه‌لاَته‌كانی‌ هه‌رێم ومیكانیزمی‌ پابه‌ندبوون به‌ ده‌سه‌لاَته‌كانه‌وه‌ له‌سنووری‌ سیسته‌می‌ لامه‌ركه‌زی‌ فیدراڵدا .

                                                                                                             



به‌ بۆنه‌ی‌ ساڵیادی‌ له‌دایكبوونی‌ پیرۆزی‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌(د.خ)به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ گه‌لی‌ عیراق و كوردستان ده‌كات

الثلاثاء 07 شباط 2012
                       بسم الله‌ الرحمن الرحیم
لقد كان لكم فی‌ رسول الله‌ اسوه‌ حسنه‌ لمن كان یرجو الله‌ والیوم الاخر وژكر الله‌ كپیرا
                                  صدق الله‌ العڤیم
به‌ بۆنه‌ی‌ له‌دایكبوونی‌ رابه‌رو گه‌وره‌ی‌ خه‌ڵق و پێشه‌نگی‌ دونیاو دوا پێغه‌مبه‌ر راست گۆ كه‌ به‌ره‌و ئاسمانه‌كان بۆوه‌ ئه‌لموسته‌فا ((موحه‌مه‌د))وه‌, به‌وپه‌ری‌ شانازی‌ خۆشییه‌وه‌ پێخۆشحاڵین پیرۆزبایی‌ له‌ته‌واوی‌ گه‌لی‌ ره‌سه‌نی‌ عیراق وگه‌لی‌ كوردی‌ خانه‌دانمان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و ته‌واوی‌ موسڵمانانی‌ جیهان ده‌كه‌ین

                                                                                                             



به‌رێز نوجه‌یفی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ به‌رێوه‌به‌رانی‌ نووسینگه‌كانی‌ ئه‌نجوومه‌ن ده‌كات

الخميس 26 كانون الثاني 2012
سه‌رله‌به‌یانی‌ رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ی‌ 23/1/2012به‌ ئاماده‌بوونی‌ هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی‌ به‌رێز قوسه‌ی‌ ئه‌لسوهێل و به‌رێز. عارف ته‌یفور,سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌رێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ نوسینگه‌كانی‌ ئه‌نجوومه‌ن ده‌كات .
                                                                                                             



به‌بۆنه‌ی‌ یادی‌ وه‌فاتی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ مه‌زنه‌وه‌ (د.خ )جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌رێز عارف ته‌یفورسه‌رخۆشی‌ له‌ عیراقی‌ وموسڵمانانی‌ جیهان ده‌كات

الأثنين 23 كانون الثاني 2012
                        بسم الله الرحمن الرحیم

((ومامحمد الا رسول قد خلت من قبله‌ الرسل افان مات او قتل انقلبتم علی‌ اعقابكم ومن ینقلب علی‌ عقبیه‌ فلن یچر الله شیئا وسیجزی‌ الله الشاكرین )) صدق الله العڤیم


                                                                                                             



عارف ته‌یفور:عیراق ولاَتێكی‌ فیدرالی‌ شارستانییه‌ وهه‌مووپارێزگاكان بۆیان هه‌یه‌ به‌ هه‌رێم بن

الثلاثاء 22 تشرين الثاني 2011
جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌رێز عارف ته‌یفور له‌ لیدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا  پشتگیری‌ كردنی‌ بۆ پێكهێنانی‌ هه‌رێمی‌ فیدرالی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ عیراقی‌ یه‌كگرتوودا دووپات كرده‌وه‌ به‌مه‌رجێ‌ ناوچه‌ له‌سه‌ر رێك نه‌كه‌وتووه‌كان نه‌گرێته‌وه‌ وتی‌ ئه‌ڵبه‌ته‌ پێویسته‌ ده‌ستوبه‌ربكرێ‌ له‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ 140ی‌ ده‌ستوری‌ عیراقدا


                                                                                                             



عارف ته‌یفوور:ده‌بێ‌ شارستانی‌ ده‌ستبه‌رداری‌ فیشارخستنه‌ سه‌ر هه‌ردوو وه‌زاره‌تی‌ نه‌وت وكاره‌با بێت وبواری ‌به‌رێوه‌بردنی‌ كاره‌كانیان بدات

الأحد 20 تشرين الثاني 2011
له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا بۆ ئاژانس و ئامرازه‌ فه‌رمییه‌كانی‌ راگه‌یاندن به‌رێز عارف ته‌یفووربه‌هۆی‌ شێوازوجۆری‌ هه‌ڵه‌ی‌ به‌رێوه‌بردنی‌ دۆسییه‌ی‌ وزه‌ له‌ عیراقدا  ره‌خنه‌ی‌ له‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیران به‌رێزحسێن شارستانی‌ گرت

                                                                                                             



به‌رێز عارف ته‌یفور:پێویسته‌ له‌ سه‌ر رژێمی‌ ئه‌سه‌د ده‌ستبه‌رداری‌ چه‌وساندنه‌وه‌ی‌ گه‌له‌كه‌ی‌ بێت و بواری‌ هه‌ڵبژاردنی‌ چاره‌ نووسی‌ بدات

الأثنين 10 تشرين الاول 2011
به‌هۆی‌ كوشتنی‌ به‌رهه‌ڵستكارو چالاكی‌ سیاسی‌ كوردی‌ سوریا (مشعه‌ل ته‌موو ) له‌ شاری‌ قامشلۆ به‌ده‌ستی‌ چه‌كداره‌كانی‌ رژێم زۆر به‌توندی‌ ناره‌زایی‌ خۆمان له‌ ئاست ئه‌و  كرداره‌ تاوانبارییه‌ ده‌رده‌برین , ئه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌م كارانه‌ی‌ دژ به‌ كه‌سایه‌تییه‌ كورده‌كان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ سوكایه‌تی‌ كردنه‌ به‌ ره‌وتی‌ برایه‌تی‌ نێوان كوردو عه‌ره‌ب هه‌روه‌ها نیگه‌رانی‌ خۆمان له‌ ئاست به‌رده‌وامبوونی‌ كاره‌ سه‌ربازییه‌ داپڵۆسێنه‌ره‌كانی‌ دژ به‌ خۆپیشانده‌رانی‌ ئازادی‌ وگوزه‌رانی‌ سه‌ربه‌ست ده‌رده‌برین ,

                                                                                                             


169 مواضيع (17 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI