مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

لیژنه‌ی‌ گه‌شتوگوزارو شوێنه‌وار میوانداری‌ وه‌زیری‌ گه‌شتوگوزار ده‌كات

الأربعاء 03 تموز 2013

لیژنه‌ی‌ گه‌شتوگوزارو شوێنه‌وار ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ 3/7/2013 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانتار به‌كر حه‌مه‌ سددیق سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ به‌ست، تێیدا میوانداری‌ دكتۆر لیوا سمێسم  وه‌زیری‌ گه‌شتوگوزار و وه‌فدی‌ یاوه‌ری‌ كرد.
له‌دیدارێكدا هه‌ردوولا یاسای‌ په‌یمانگا گه‌شتوگوزارییه‌كان ژماره‌ (120)ی ساڵی‌ 1978 وپێشنیاره‌ پێشكه‌شكراوه‌كان ده‌رباره‌ی‌ تاوتوێكرد، وجه‌ختیان له‌سه‌ر پاڵپشتیكردنی‌ ئه‌و په‌یمانگانه‌یان كرده‌وه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی‌ بواری‌ گه‌شتوگوزاری‌ له‌ وڵاتدا.

                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ گه‌شتوگوزار و شوێنه‌واره‌كان میوانداری‌ لیژنه‌ی‌ ئه‌وقاف وكاروباری‌ ئاینی‌ ده‌كات بۆ تاوتوێكردنی‌ یاسای‌ شوێنه‌وارو كه‌لتور

الأحد 23 حزيران 2013
 لیژنه‌ی‌ گه‌شتوگوزار و شوێنه‌واره‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانتار به‌كر حه‌مه‌ سددیق سه‌رۆكی‌ لیژنه‌، رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ 23/6/2013 میوانداری‌ لیژنه‌ی‌ ئه‌وقاف وكاروباری‌ ئاینی‌ ده‌كات بۆ تاوتوێكردنی‌ یاسای‌ شوێنه‌وارو كه‌لتور.

                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ گه‌شتوگوزارو شوێنه‌واره‌كان میوانداری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ گه‌ڕان وهه‌لكه‌ندن له‌ وه‌زاره‌تی‌ گه‌شت وگوزار و شوێنه‌وار ده‌كات

الأربعاء 19 حزيران 2013
 لیژنه‌ی‌ گه‌شتوگوزارو شوێنه‌واره‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانتار به‌كر حه‌مه‌ سددیق سه‌رۆكی‌ لیژنه‌، ڕۆژی‌ 19/6/2013 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ به‌ست تێیدا میوانداری‌ به‌ڕێز ئه‌حمه‌د كامل به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ گه‌ڕان وهه‌لكه‌ندن وبه‌ڕێز حه‌مود محسن یه‌عقوبی‌ ڕاوێژكاری‌ كاروباری‌ گه‌شتوگوزار له‌ وه‌زاره‌تی‌ گه‌شت وگوزار و شوێنه‌وار كرد.

                                                                                                             



ليژنه‌ي گه‌شتوگوزارو شوێنه‌واره‌كان ميوانداري نوێنه‌راني ده‌سته‌ي گشتي شوێنه‌وار وكه‌لتور ده‌كات

الأحد 12 ايار 2013
ليژنه‌ي گه‌شتوگوزارو شوێنه‌واره‌كان ڕۆژي يه‌كشه‌ممه‌ 12/5/2013 له‌باره‌گاي خۆي، ميوانداري نوێنه‌راني ده‌سته‌ي گشتي شوێنه‌وار وكه‌لتور كرد، بۆ تاوتوێكردني هه‌ردوو مادده‌ي (10) و (11) له‌ پرۆژه‌ي ياساي هه‌مواركردني يه‌كه‌م بۆ ياساي شوێنه‌وارو كه‌لتور ژماره‌ (55)ي ساڵي 2002.

                                                                                                             



ليژنه‌ي گه‌شتوگوزارو ليژنه‌ي ئه‌وقاف وكاروباري ئايني تاوتوێي هه‌مواركردنه‌كاني ياساي گه‌شتوگوزارو شوێنه‌واري ژماره‌ (55) ساڵي 2002 ده‌كه‌ن

الأربعاء 08 ايار 2013
ليژنه‌ي گه‌شتوگوزارو ليژنه‌ي ئه‌وقاف وكاروباري ئايني ڕۆژي چوارشه‌ممه‌ 8/5/2013 كۆبوونه‌وه‌يه‌كي هاوبه‌شيان له‌باره‌گاي ليژنه‌ي ئه‌وقافدا به‌ست، تێيدا تاوتوێي هه‌مواركردنه‌كاني ياساي گه‌شتوگوزارو شوێنه‌واري ژماره‌ (55) ساڵي 2002 كرد، به‌هۆي تێكه‌ڵبووني ئه‌و ياسايه‌ به‌ ياساي ديوانه‌كان ئه‌وه‌ي كه‌ له‌ لايه‌ن ليژنه‌ي ئه‌وقاف وكاروباري ئاينيه‌وه‌ ده‌ركراوه‌.

                                                                                                             



په‌رله‌مانتار ته‌لال زه‌وبه‌عي به‌شداري له‌ دانيشتنێكي گوێبيستن سه‌باره‌ت به‌ باڵه‌خانه‌ فلكلۆرييه‌كاني شاري كازمييه‌ ده‌كات

السبت 23 شباط 2013
په‌رله‌مانتار ته‌لال زه‌وبه‌عي جێگري سه‌رۆكي ليژنه‌ي گه‌شتوگوزارو شوێنه‌واره‌كان ڕۆژي شه‌ممه‌ 23/2/2013، به‌شداري له‌ دانيشتنێكي گوێبيستن كه‌ له‌لايه‌ن ليژنه‌ي ڕۆشنبيري وڕاگه‌ياندنه‌وه‌ به‌سترابوو، سه‌باره‌ت به‌ سه‌رپێچيه‌كاني ده‌رهه‌ق به‌ باڵه‌خانه‌ فلكلۆرييه‌كاني شاري كازمييه‌ ده‌كرێن، له‌ڕێگاي كاره‌كاني فراوانكردن ونۆژه‌نكردنه‌وه‌ي ئه‌مانه‌ي به‌غدا له‌ شاري كازمييه‌.

                                                                                                             



ليژنه‌ي گه‌شتوگوزار و شوێنه‌واره‌كان تاوتوێي ئێستاي گه‌شتياري له‌ عيراق ده‌كات

الأربعاء 20 شباط 2013
ليژنه‌ي گه‌شتوگوزار و شوێنه‌واره‌كان به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار ته‌لال حسێن زه‌وبه‌عي جێگري سه‌رۆكي ليژنه‌، ڕۆژي چوارشه‌ممه‌ 20/2/2013 له‌باره‌گاي ليژنه‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كي به‌ست، تێيدا تاوتوێي ئێستاي گه‌شتياري له‌ عيراق كرد، وئه‌و سه‌رپێچيانه‌ي كه‌ له‌سه‌ر چه‌ند شوێني شوێنه‌واريدا كراون، هه‌روه‌ها سه‌رداني جێگري سه‌رۆكي ليژنه‌ بۆ مه‌قامي پێغه‌مبه‌ر زي لكفل (س.خ)، بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ي باري گه‌شتياري وشوێنه‌واري ناوچه‌كه‌، وئاستي پێويستي ناوچه‌كه‌ بۆ گرنگيپێدان وبه‌دواداچووني ڕاسته‌قينه‌ له‌لايه‌ن هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتي جێبه‌جێكردن وياساداناندا.

                                                                                                             



ليژنه‌ي گه‌شتوگوزارو شوێنه‌واره‌كان تاوتوێي به‌ربه‌سته‌كاني به‌رده‌م كاري چاودێري وياسادانانيدا ده‌كات

الأربعاء 06 شباط 2013
ليژنه‌ي گه‌شتوگوزارو شوێنه‌واره‌كان به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار به‌كر حه‌مه‌ سدديق سه‌رۆكي ليژنه‌ وئاماده‌بووني ئه‌نداماني ليژنه‌، ڕۆژي چوارشه‌ممه‌ 6/2/2013 كۆبوونه‌وه‌يه‌كي له‌ باره‌گاي ليژنه‌ به‌ست، تێيدا تاوتوێي 

                                                                                                             



ليژنه‌ي گه‌شتوگوزار و شوێنه‌واره‌كان ميوانداري وه‌زيري گه‌شتوگوزارو شوێنه‌واره‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ري گشتي نووسراوه‌ مێژووييه‌كان ده‌كات

الأحد 27 كانون الثاني 2013
ليژنه‌ي گه‌شتوگوزارو شوێنه‌واره‌كان ڕۆژي يه‌كشه‌ممه‌ 27/1/2013 به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار به‌كر حه‌مه‌ سدديق سه‌رۆكي ليژنه‌، ميوانداري هه‌ريه‌ك له‌به‌ڕێزان وه‌زيري گه‌شتوگوزارو شوێنه‌واره‌كان دكتۆر لوا سمێسم كرد، وبه‌ڕێز قه‌يس حسێن ڕه‌شيد به‌ڕێوه‌به‌ري فه‌رمانگه‌ي نووسراوه‌ مێژووييه‌كان ده‌كات.

                                                                                                             



ليژنه‌ي گه‌شتوگوزار و شوێنه‌واره‌كان تاوتوێي هه‌مواركردني پڕۆژه‌ ياساي شوێنه‌وارو كه‌لتور ده‌كات

الأربعاء 23 كانون الثاني 2013
ليژنه‌ي گه‌شتوگوزارو شوێنه‌واره‌كان ڕۆژي چوارشه‌ممه‌ 23/1/2013 كۆبوونه‌وه‌يه‌كي به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار به‌كر حه‌مه‌ سدديق سه‌رۆكي ليژنه‌ به‌ست، بۆ تاوتوێكردني هه‌مواركردني يه‌كه‌م بۆ ياساي شوێنه‌وارو كه‌لتور ژماره‌ (55)ي ساڵي 2002.

                                                                                                             


19 مواضيع (2 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI