مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

ليژنه‌ي گه‌شتوگوزار وشوێنه‌واره‌كان تاوتوێي پڕۆژه‌ ياساي هه‌مواركردني يه‌كه‌م بۆ ياساي شوێنه‌وارو كه‌لتور ژماره‌ (55) بۆ ساڵي 2002 ده‌كات

الأحد 16 كانون الاول 2012
ليژنه‌ي گه‌شتوگوزار وشوێنه‌واره‌كان به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار به‌كر حه‌مه‌ سدديق ڕۆژي يه‌كشه‌ممه‌  16/12/2012 له‌باره‌گاي ليژنه‌، كۆبوونه‌وه‌يه‌كي به‌ست تێيدا تاوتوێي پڕۆژه‌ ياساي هه‌مواركردني يه‌كه‌م بۆ ياساي شوێنه‌وارو كه‌لتور ژماره‌ (55) بۆ ساڵي 2002 كرد، پاش ئه‌وه‌ي له‌ دانيشتني ڕۆژي پێنج شه‌ممه‌ي ئه‌نجومه‌ندا خوێندنه‌وه‌ي دووه‌مي بۆ كرا، وپه‌رله‌مانتاران تێبيني خۆيان سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌كه‌ پێشكه‌شكرد، وله‌م كۆبوونه‌وه‌يه‌دا تاوتوێي ئه‌و تێبينيانه‌ كرا، وكاريان پێكرا.

                                                                                                             



ليژنه‌ي گه‌شتوگوزار وشوێنه‌واره‌كان بڕيارده‌دات سه‌رداني شاري بابلي شوێنه‌واري بكات

الخميس 13 كانون الاول 2012
ليژنه‌ي گه‌شتوگوزار وشوێنه‌واره‌كان به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار به‌كر حه‌مه‌ سدديق ڕۆژي چوارشه‌ممه‌ 12/12/2012 له‌باره‌گاي ليژنه‌، كۆبوونه‌وه‌يه‌كي به‌ست تێيدا تاوتوێي تێبيني وڕاپۆرتي ليژنه‌ كرا سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌ي ياساي هه‌مواركردني يه‌كه‌م بۆ ياساي شوێنه‌وارو كه‌لتور ژماره‌ (55)ي ساڵي 2002 .. بۆ ئه‌وه‌ي له‌ دانيشتني ڕۆژي پێنجشه‌ممه‌ي 13/12/2012  ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌ران خوێندنه‌وه‌ي دووه‌م بۆ بكرێت.

                                                                                                             



ليژنه‌ي گه‌شتوگوزارو شوێنه‌واره‌كان تاوتوێي دۆسيه‌ي ئه‌رشيفي جووله‌كه‌ي عيراق وچۆنيه‌تي گه‌ڕاندنه‌وه‌ي ده‌كات

الأحد 02 كانون الاول 2012
ليژنه‌ي گه‌شتوگوزارو شوێنه‌واره‌كان به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار ته‌لال زه‌وبه‌عي جێگري سه‌رۆكي ليژنه‌ وبه‌ئاماده‌بووني ئه‌ندامه‌كاني ليژنه‌ ڕۆژي يه‌كشه‌ممه‌ 2/12/2012 له‌باره‌گاي خۆي كۆبوونه‌وه‌يه‌كي به‌ست تێيدا ميواندارێتي نوێنه‌راني وه‌زاره‌تي گه‌شتوگوزاري كرد و تاوتوێي بوودجه‌ي وه‌زاره‌تي گه‌شتوگوزار بۆ ساڵي 2013 و ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ي كه‌ دووچاري وه‌زاره‌ت بووه‌ وه‌كو كه‌مي ده‌رماڵه‌ داراييه‌كان له‌ بوودجه‌دا، 

                                                                                                             



ليژنه‌ي گه‌شتوگوزار وشوێنه‌واره‌كان تاوتوێي بابه‌تي سه‌رپێچه‌كان له‌سه‌ر شاري كازمييه‌ي پيرۆز ده‌كات

الخميس 08 تشرين الثاني 2012
ليژنه‌ي گه‌شتوگوزار وشوێنه‌واره‌كان به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار به‌كر حه‌مه‌ سدديق سه‌رۆكي ليژنه‌ ڕۆژي چوارشه‌ممه‌ 7/11/2012 كۆبوونه‌وه‌يه‌كي به‌ست تێيدا تاوتوێي ده‌ره‌نجامه‌كاني ڕاكێشاني بۆڕي نه‌وت له‌ناو شاري بابلي شوێنه‌واري وبڕياردرا به‌دواداچوون بۆ شێوه‌ي ئه‌و بڕياره‌ بكرێت كه‌ ليژنه‌ي ياسايي ئاماده‌ي ده‌كات سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌كه‌ بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ري.


                                                                                                             



ليژنه‌ي گه‌شتوگوزارو شوێنه‌واره‌كان ميوانداري وه‌فدێكي ڕابيته‌ي كۆمپانياكاني گه‌شتوگوزار ده‌كات

الأثنين 15 تشرين الاول 2012
ليژنه‌ي گه‌شتوگوزارو شوێنه‌واره‌كان به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار به‌كر حه‌مه‌ سدديق ڕۆژي يه‌كشه‌ممه‌ 14/10/2012 وئاماده‌بووني ئه‌نداماني ليژنه‌ ميوانداري ده‌سته‌ي به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تي ڕابيته‌ي كۆمپانياكاني گه‌شتوگوزاري عيراق كرد.

                                                                                                             



ليژنه‌ي گه‌شتوگوزارو شوێنه‌واره‌كان ميوانداري ژماره‌يه‌ك به‌رپرس له‌وه‌زاره‌تي گه‌شتوگوزارو شوێنه‌واره‌كان ده‌كات

الأثنين 15 تشرين الاول 2012
ليژنه‌ي گه‌شتوگوزارو شوێنه‌واره‌كان به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار به‌كر حه‌مه‌ سدديق سه‌رۆكي ليژنه‌ وئاماده‌بووني ئه‌نداماني ليژنه‌ ڕۆژي يه‌كشه‌ممه‌ 14/10/2012  ميوانداري وه‌فدێكي وه‌زاره‌تي گه‌شتوگوزارو شوێنه‌واره‌كان كرد كه‌ پێكهاتبوو له‌ ڕاوێژكاري ياسايي وه‌زاره‌ت وبه‌ڕێوه‌به‌ري گشتي فه‌رمانگه‌ي ئيداري ودارايي وبه‌ڕێوه‌به‌ري گشتي نۆژه‌نكردنه‌وه‌و پاراستني شوێنه‌واره‌كان له‌ وه‌زاره‌تي گه‌شتوگوزارو شوێنه‌واره‌كان .

                                                                                                             



ليژنه‌ي گه‌شتوگوزارو شوێنه‌واره‌كان تاوتوێي پڕۆژه‌ي پێشخستني شاري كازمييه‌ي پيرۆز ده‌كات

الجمعة 12 تشرين الاول 2012
ليژنه‌ي گه‌شتوگوزارو شوێنه‌واره‌كان ڕۆژي چوارشه‌ممه‌ 10/10/2012 كۆبوونه‌وه‌يه‌كي به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار به‌كر حه‌مه‌ سدديق سه‌رۆكي ليژنه‌ به‌ست تێيدا تاوتوێي پڕۆژه‌ي پێشخستني شاري كازمييه‌ي پيرۆز كرد وداواكاري ميوانداري كردني ده‌سته‌ي به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تي رابيته‌ي كۆمپانياكاني گه‌شتوگوزار كرد، سه‌ره‌ڕاي تاوتوێكردني ڕاپۆرته‌ وه‌رزييه‌كاني ديواني چاودێري دارايي سه‌باره‌ت به‌كاري وه‌زاره‌تي گه‌شتوگوزارو وشوێنه‌واره‌كان وده‌سته‌ي گشتي شوێنه‌واره‌كان وكه‌لتوور وده‌سته‌ي گه‌شتوگوزار

                                                                                                             



ليژنه‌ي گه‌شتوگوزارو شوێنه‌واره‌كان تاوتوێي بابه‌تي دزيني 33 پارچه‌ي شوێنه‌واري له‌مۆزه‌خانه‌ي بابل ده‌كات

الأحد 30 ايلول 2012
ڕۆژي چوار شه‌ممه‌ 26-9-2012 ليژنه‌ي گه‌شتوگوزارو شوێنه‌واره‌كان كۆبوونه‌وه‌يه‌كي هاوبه‌شي به‌سه‌رۆكايه‌تي په‌رله‌مانتار ته‌لال زه‌وبه‌عي جێگري سه‌رۆكي ليژنه‌ وبه‌شداري چه‌ند ئه‌ندامێكي ليژنه‌ي ڕاگه‌ياندن به‌ست تێيدا تاوتوێي بابه‌تي ڕێڕه‌وي بۆڕي نه‌وت له‌سه‌ر خاكي بابلي شوێنه‌واري هه‌روه‌ها تاوتوێكردني ئامۆژگارييه‌كاني دانيشتني پێشوو وبڕياردرا كه‌ بڕيارێك دابڕێژرێت له‌ڕێگاي ليژنه‌ي ياساييه‌وه‌ وبۆ ده‌سته‌ي سه‌رۆكايه‌تي ئه‌نجومه‌ن به‌رزبكرێته‌وه‌ پاش بينيني له‌لايه‌ن ليژنه‌وه‌.

                                                                                                             



سه‌رۆكي ليژنه‌ي گه‌شتوگوزار وشوێنه‌واره‌كان به‌شداري له‌ دانيشتني گوێبيستن سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تي ڕاكێشاني بۆڕي نه‌وت له‌شاري بابلي شوێنه‌واري

الأحد 29 تموز 2012
به‌ڕێز به‌كر حه‌مه‌ صديق سه‌رۆكي ليژنه‌ي گه‌شتوگوزارو شوێنه‌واره‌كان به‌شداري كرد له‌ دانيشتنێكي گوێبيستن له‌ ليژنه‌ي نه‌وت وغازدا ڕۆژي چوارشه‌ممه‌ 25/7/2012 وبه‌ئاماده‌بووني به‌ڕێز ليوا سمێسم وه‌زير گه‌شتوگوزارو شوێنه‌واره‌كان ونوێنه‌راني وه‌زاره‌تي نه‌وت، سه‌باره‌ت به‌ ڕاكێشاني بۆڕي نه‌وت له‌ناو شاري بابلي شوێنه‌وارييه‌وه‌. 
له‌دانيشتنه‌كه‌دا ئاماده‌بووان تاوتوێي كاريگه‌ري بۆڕي نه‌وت له‌سه‌ر شاري بابلي شوێنه‌واري كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ي ئه‌م بۆڕييه‌ شاره‌كه‌ دابه‌شي دوو كه‌رت ده‌كات وديواري ده‌ره‌وه‌ي له‌ت ده‌كات هه‌روه‌كو وه‌زيري گه‌شت و گوزار ئاشكرايكرد.
له‌كۆتاييدا ئاماده‌بووان ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر گرنگي پارێزگاريكردن له‌ شوێنه‌واره‌ شارستانيه‌كان وڕێگه‌گرتن له‌ سه‌رپێچيه‌كان دژي ئه‌م سامانه‌ مێژووييه‌ كه‌ بۆ شه‌ش هه‌زار ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

                                                                                                             


19 مواضيع (2 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI