مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

بڕیارو ڕاسپارده‌كانی به‌شی چواره‌می دانیشتنی ئاسایی ژماره‌ چلی و یه‌كه‌می كراوه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران

الأحد 09 تشرين الثاني 2008
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاریدا به‌ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ ئه‌ندامانی هه‌ریه‌ك له‌ لیژنه‌ی هه‌رێم و پارێزگاكان و لیژنه‌ی یاسایی و نوێنه‌ری ئه‌و لیستانه‌ی ئه‌ندامیان نیه‌ له‌و دوو لیژنه‌یه‌، به‌رمه‌رجێك لیژنه‌كه‌ ڕاپۆرتی خۆی له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ داهاتوو پێشكه‌ش بكات.
هه‌روه‌ك به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئاماده‌بوو بڕیاردرا به‌وه‌ی بڕگه‌ی بودجه‌ی ته‌واوكاری بخرێته‌ نێو به‌رنامه‌ی كاری ئه‌مڕۆی دانیشتنه‌كه‌.


                                                                                                             



بڕیارو ڕاسپارده‌كانی به‌شی سێیه‌می دانیشتنی ئاسایی ژماره‌ چلی و یه‌كه‌می كراوه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران

الأحد 09 تشرين الثاني 2008
1-           ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاریدا به‌ میوانداریكردنی وه‌زیری ناوخۆو وه‌زیری به‌رگری و وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ئاسایشی نیشتمانی و وه‌زیری دادو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادگا.

2-         پێكهێنانی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ به‌ ئه‌ندامێتی هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌و لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری و كارمه‌ندێكی وه‌زاره‌تی مافه‌كانی مرۆڤ به‌مه‌رجێك پله‌كه‌ی له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت، به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ.


                                                                                                             



بڕیارو ڕاسپارده‌كانی به‌شی دووه‌می دانیشتنی ئاسایی ژماره‌ چلی و یه‌كه‌می كراوه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران

الأحد 09 تشرين الثاني 2008
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاریدا به‌ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك له‌ به‌ڕێزان په‌رله‌مانتاران و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ئاگاداربوون له‌ ڕاستی بارودۆخی بیابانی عێراقی به‌هۆی ئه‌و ووشكه‌ساڵیه‌ی به‌دیهاتووه‌و كاركردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ ئه‌م باره‌ كه‌ مه‌ترسی دروست كردووه‌ بۆ سه‌ر ژیان و ئایینده‌ی زۆرێك له‌ عێراقیه‌كان له‌و ناوچه‌یه‌.
 


                                                                                                             



بڕیارو ڕاسپارده‌كانی دانیشتنی ئاسایی ژماره‌ چلی و یه‌كه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران

الأحد 09 تشرين الثاني 2008
1-       به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران بڕیاردا له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ژماره‌ 50ی ساڵی 2007.
2-         به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران پڕۆژه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاو قه‌زاو ناحیه‌كان په‌سه‌ندكراو، بۆچوونی دووه‌میش له‌ماده‌ی 24 زۆرینه‌ی ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا.


                                                                                                             



بڕیارو ڕاسپارده‌كانی دانیشتنی ئاسایی ژماره‌ چلی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران

الأحد 09 تشرين الثاني 2008
به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران پڕۆژه‌ی یاسای پاداشتی هه‌واڵهێنه‌ران په‌سه‌ند كرا.


                                                                                                             



بڕیارو ڕاسپارده‌كانی دانیشتنی ئاسایی سی و نۆیه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران

الأحد 09 تشرين الثاني 2008
به‌ڕێز نه‌بیل ئیسماعیل وه‌ك په‌رله‌مانتارێكی نوێ له‌ جیاتی خاتوو نیزاڵ ته‌ڵحان سوێندی یاسایی خوارد.

                                                                                                             



بڕیار

الخميس 18 ايلول 2008
له‌به‌ر ڕوَشنایی ده‌ستووری عێراقدا هه‌روه‌ك له‌ پێشده‌ستیه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ ئه‌م ده‌ستووره‌ ده‌نگی ناڕه‌زایی وبه‌ده‌مه‌وه‌چوونی ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌كانی گه‌لی عێراقه‌ له‌وانه‌ش ئازاره‌نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌و بارزان و ئه‌نفالكردنی كورده‌فه‌یلیه‌كاندا به‌رجه‌سته‌بوون،

                                                                                                             



بڕیارو ڕاسپارده‌كانی دانیشتنی سی و هه‌شته‌‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران

الأثنين 21 تموز 2008
- به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دامه‌زراندنی وه‌زیره‌ نوێیه‌كان ‌سه‌ندكراو وه‌زیره‌كانیش سوێندی یاساییان خوارد كه‌ بریتی بوون له‌:

به‌ڕێز رافیع جیاد ئه‌لعیساوی بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران
به‌ڕێز عامر عه‌بدولجه‌بار وه‌زیری گواستنه‌وه‌
دكتۆر عه‌بد زیاب ئه‌لعجێلی وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی
دكتۆر محه‌ممه‌د مه‌ناجید عیفن دلێمی وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌

                                                                                                             



بڕیارو ڕاسپارده‌كانی دانیشتنی سی و حه‌وته‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران

الأثنين 21 تموز 2008
به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پڕۆژه‌ی یاسای هه‌مواركردنی ماده‌ی 24ی یاسای خزمه‌تی شارستانی ژماره‌ 24ی ساڵی 1960 ی ساڵی 1960په‌سه‌ندكرا.


                                                                                                             



بڕیارو ڕاسپارده‌كانی دانیشتنی سی و شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران

الأثنين 21 تموز 2008
 

1- به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاردرا به‌وه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رواری 21/7/2008 پڕۆژه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌.
2- به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پڕۆژه‌ی یاسای ئه‌ندامبوونی كۆماری عێراق له‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی به‌گژاچوونه‌وه‌ی سزادان په‌سه‌ندكرا.


                                                                                                             


38 مواضيع (4 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI