مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دوو بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی هه‌ڵوه‌شاوی په‌سه‌ندكردو كۆتاییشی هێنا به‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆ

الأربعاء 13 نيسان 2011
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ دانیشتنی ئاسایی په‌نجاو دووه‌می خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رواری 12/4/2011 هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ردوو بڕیاری 349ی ساڵی 1991و ژماره‌ 100ی ساڵی 1995 ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی هه‌ڵوه‌شاوی په‌سه‌ندكردو كۆتاییشی هێنا به‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌ن.


                                                                                                             



پرسه‌

الثلاثاء 12 نيسان 2011
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ دیوانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و فه‌رمانبه‌ران پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیان ئاڕاسته‌ ده‌كه‌ن به‌هۆی شه‌هیدبوونی دكتۆر ڕه‌غه‌د ساڵح عه‌زیز ئه‌لهه‌دله‌ كه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری 10/4/2011 له‌كرده‌وه‌یه‌كی ترسنۆكانه‌ی تیرۆریستی شه‌هیدبوو.خوالێخۆشبوو نموونه‌ی فه‌رمانبه‌ری دڵسۆزو پاك بوو له‌ماوه‌ی كاره‌كانیشیدا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ لێهاتوویی و كاری پیشه‌یی به‌رزو ڕه‌وشت جوانی ناسرابوو، هه‌ربۆیه‌ كۆچی دوایی خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ هاوڕێكانی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یناسن.


                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ۆرك شۆپێك ساز ده‌كات بۆ پته‌وكردنی كاری په‌رله‌مانی ئه‌لیكترۆنی له‌ عێراق و میسرو لوبنان

الخميس 07 نيسان 2011
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ ڕۆژانی 4-5/4/2011 ۆرك شۆپێكی سازكرد له‌ ژێر ناوونیشانی (پته‌وكردنی ڕۆڵی په‌رله‌مان له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و چاكسازیه‌ ئابووریه‌كان و به‌هێزكردنی په‌رله‌مانی ئه‌لیكترۆمی له‌ عێراق و میسرو لوبنان)، ۆرك شۆپه‌كه‌ش به‌هاریكاری ڕێكخراوی ئیپالمۆی ئیتاڵی بوو.


                                                                                                             



نوێنه‌رانی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ندیكای تایبه‌ت به‌ هه‌مه‌ئاهه‌نگی كاروباره‌كانیان هه‌ڵده‌بژێرن

الخميس 07 نيسان 2011
نوێنه‌رانی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رواری 5/4/2011 لیژنه‌یه‌كی هه‌مه‌ئاهه‌نگیان هه‌ڵبژارد تاوه‌كو به‌شداریان هه‌بێت له‌ ڕێكخستنی میكانیزمی كاری ڕاگه‌یاندن له‌ نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.


                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دواخستنی یاسا گرنگه‌كان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

الخميس 07 نيسان 2011
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نووسراوێكی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ پێگه‌یشتووه‌و تێیدا داوایكردووه‌ په‌سه‌ندكردنی پێنج پڕۆژه‌ یاسا دوابخرێت كه‌ ئه‌وانیش بریتین له‌ یاساكانی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌و دیوانی چاودێری دارایی و ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری و دادگای فیدڕاڵی و پشكنه‌رانی گشتی.


                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوا له‌ ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌كات تاوانی سوتاندنی قورئانی پیرۆز مه‌حكوم بكه‌ن

الخميس 07 نيسان 2011
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ دانیشتنی ئاسایی ژماره‌ په‌نجاو یه‌كه‌می ئاسایی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و به‌ ئاماده‌بوونی 164 په‌رله‌مانتار له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رواری 4/4/2011 داوای له‌ له‌ ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌كات تاوانی سوتاندنی قورئانی پیرۆز مه‌حكوم بكه‌ن له‌ پێش هه‌مووشیانه‌وه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و كۆنگره‌ی ئیسلامی و وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاو ده‌وڵه‌تی ڤاتیكان.


                                                                                                             



ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌

الثلاثاء 05 نيسان 2011
ڕۆژنامه‌ی سه‌باح له‌ ژماره‌ی (2212) له‌ به‌رواری 2/4/2011دا هه‌واڵێكی بڵاوكردۆته‌وه‌و تێیدا ئاماژه‌یكردووه‌ به‌و سولفه‌ داراییه‌ی دراوه‌ به‌ۆ په‌رله‌مانتاران و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و دابینكردنی زه‌وی بۆ فه‌رمانبه‌ران له‌ شوێنی باش به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌كه‌.

                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران میوانداری جێگری سه‌رۆكی وه‌زیران بۆ كاروباری ووزه‌و وه‌زیری كاره‌با ده‌كات

الأثنين 04 نيسان 2011
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ دانیشتنی ئاسایی ژماره‌ په‌نجای ئاسایی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و به‌ ئاماده‌بوونی 165 په‌رله‌مانتار له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری 3/4/2011 له‌سه‌ره‌تا دانیشتنه‌كه‌شدا كه‌ به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران میوانداری جێگری سه‌رۆكی وه‌زیران بۆ كاروباری ووزه‌و وه‌زیری كاره‌بای كرد.


                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی به‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می 8 پڕۆژه‌ی یاسای گرنگ ده‌هێنێت

الأحد 03 نيسان 2011
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ دانیشتنی ئاسایی چل و نۆیه‌می خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و به‌ ئاماده‌بوونی 192 په‌رله‌مانتار له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌رواری 2/4/2011 كۆتایی به‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می 8 پڕۆژه‌ی یاسای گرنگ هێنا.


                                                                                                             



كۆنگره‌ی هه‌رێم و پارێزگاكان به‌چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌كی گرنگ كۆتایی به‌كاره‌كانی ده‌هێنێت

السبت 02 نيسان 2011
كۆنگره‌ی هه‌رێم و ئه‌و پارێزگایانه‌ی له‌ هه‌رێمدا نین كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سازكرابوو و دوو ڕۆژی خایاند ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌رواری 31/3/2011 كۆتایی به‌كاره‌كانی هێنا، كۆنگره‌كه‌ كه‌ له‌ ژێر دروشمی "له‌ پێناوی سیسته‌مێكی لامه‌ركه‌زی پته‌و له‌ ژێر عێراقێكی دیموكرات و فیدڕاڵ"دا بوو چه‌ند بڕیارو ڕاسپارده‌یه‌كی گرنگی په‌سه‌ندكردو دواتریش ئه‌و بڕیارو ڕاسپاردانه‌ی ده‌خرێته‌ به‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌ویش ڕه‌وانه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌كات به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی

                                                                                                             


806 مواضيع (81 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 | 31 | 32 | 33 | 34 | 35 | 36 | 37 | 38 | 39 | 40 | 41 | 42 | 43 | 44 | 45 | 46 | 47 | 48 | 49 | 50 | 51 | 52 | 53 | 54 | 55 | 56 | 57 | 58 | 59 | 60 | 61 | 62 | 63 | 64 | 65 | 66 | 67 | 68 | 69 | 70 | 71 | 72 | 73 | 74 | 75 | 76 | 77 | 78 | 79 | 80 | 81 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI