مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تاووتوێی پڕۆژه‌ی یاسای مووچه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ و وه‌زیرو پله‌ تایبه‌ته‌كان ده‌كات

السبت 02 نيسان 2011
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ دانیشتنی ئاسایی چل و هه‌شته‌می خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و به‌ ئاماده‌بوونی 173 په‌رله‌مانتار له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌رواری 31/3/2011 تاووتوێی پڕۆژه‌ی یاسای موچه‌و ده‌رماڵه‌ی سه‌رۆك كۆمارو جێگره‌كانی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كانی و وه‌زیرو بریكاری وه‌زیرو ئه‌وانه‌ی له‌و پله‌یه‌دان یان هه‌مان مووچه‌ وه‌رده‌گرن له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاران و خاوه‌ن پله‌ تایبه‌ته‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كان و ئه‌وانه‌ی له‌و پله‌یه‌دان و هه‌مان مووچه‌ وه‌رده‌گرن و پاداشتی مانگانه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و دوو جێگره‌كه‌ی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی تاووتوێكردو بڕیاریش وایه‌ له‌ دانیشتنی داهاتوودا گفتوگۆكان درێژه‌یان هه‌بێت پاش ئه‌وه‌ی هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و دارایی ڕاپۆرتی هاوبه‌شی خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.


                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆنگره‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و ئه‌و پارێزگایانه‌ی له‌ هه‌رێمدا نین ڕێكده‌خات

الخميس 31 اذار 2011
له‌ ژێر دروشمی (له‌ پێناو سیسته‌مێكی لامه‌ركه‌زی پته‌و له‌ ژێر سایه‌ی عێراقێكی دیموكرات و فیدڕال) به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆنگره‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و ئه‌و پارێزگایانه‌ی له‌ هه‌رێمدا نین كه‌ ڕۆژانی 30-31ی ئازار ده‌خایه‌نێت ده‌ستی به‌كاره‌كان كرد.له‌سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌كه‌دا سوره‌تی فاتیحه‌ بۆ گیانی شه‌هیدانی ڕووداوه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین خوێندرا.


                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ركوتكردنی ڕاپه‌ڕینی شه‌عبانی به‌ تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی داده‌نێت

الأربعاء 30 اذار 2011
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ دانیشتنی ژماره‌ چل و حه‌وته‌می ئاسایی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌‌ به‌رواری 29/3/2011 به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ سه‌ركوتكردنی ڕاپه‌ڕینی شه‌عبانی و ئازاری موباره‌ك له‌ ساڵی 1991‌ به‌ تاوانی دژ به‌مرۆڤایه‌تی دانا به‌ هه‌موو ماناكانیه‌وه‌.


                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران میوانداری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ده‌كات

الثلاثاء 29 اذار 2011
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ دانیشتنی ژماره‌ چل و شه‌شه‌می ئاسایی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌‌ به‌رواری 28/3/2011 میوانداری به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردۆگان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیاو شاندی هاوڕێی كردو سه‌ره‌تاش سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌خێرهاتنی شاندی میوانی كردو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ ڕایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی عێراق و توركیا زۆرن.


                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ردوو پڕۆژه‌ یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كێڵگه‌ی نه‌وتی ئه‌حده‌ب و هه‌مواركردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی نه‌وت له‌گه‌ڵ توركیا په‌سه‌ند ده‌كات

الأثنين 28 اذار 2011
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ دانیشتنی ژماره‌ چل و پێنجه‌می ئاسایی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌‌ به‌رواری 27/3/2011 هه‌ردوو پڕۆژه‌ یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كێڵگه‌ی نه‌وتی ئه‌حده‌ب و یاسای هه‌مواركردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی نه‌وت له‌گه‌ڵ توركیا په‌سه‌ند كرد كه‌ له‌ به‌رواری 27/8/1973 له‌ نێوان كۆماری عێراق و حكومه‌تی توركیا مۆركراوه‌.

                                                                                                             



دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی كوه‌یت به‌رز ده‌نرخێنێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی به‌حره‌ین نه‌كرد

الخميس 24 اذار 2011
دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی كوه‌یتی به‌رز نرخاند له‌به‌رئه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی كوه‌یت نه‌كردو نه‌بووه‌ به‌شێك له‌ سه‌ركوتكردنی گه‌لی به‌حره‌ین كه‌ داوای مافه‌كانی ده‌كات.


                                                                                                             



به‌یاننامه‌ی ڕۆژنامه‌وانی

الخميس 24 اذار 2011
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ دواخستنی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن بۆ ڕۆژی 27ی ئه‌م مانگه‌ به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆیه‌ پاش ئه‌وه‌ی ده‌ دانیشتنی یه‌ك له‌دوای یه‌ك ئه‌نجامدرا

                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی تایه‌فه‌ی مه‌ندائیه‌ ده‌كات به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی خه‌لیقه‌وه‌

الخميس 24 اذار 2011
به‌بۆنه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌ تایه‌فه‌ی سابیئه‌ی مه‌ندائی به‌هاتنی جه‌ژنی خه‌لیقه‌وه‌ جوانترین و گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م برایانی مه‌ندائی ده‌كه‌ین له‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی عێراق، داوا له‌ خوای گه‌وره‌ ده‌كه‌ین كه‌ هه‌موو بۆنه‌و جه‌ژنه‌كانی گه‌لی عێراقی مه‌زن به‌سه‌رجه‌م تایه‌فه‌و نه‌ته‌وه‌كانیه‌وه‌ به‌ ته‌بایی و یه‌كگرتوویی بكه‌ینه‌وه‌ له‌ عێراقێكدا كه‌ هه‌موو ڕۆڵه‌كانی له‌خۆبگرێت و ئه‌وانیش به‌ خێروبێره‌كانی دڵخۆش ببن.


                                                                                                             



سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر هه‌وڵی تیرۆركردنی په‌رله‌مانتار عیتاب ئه‌لدوری

الخميس 24 اذار 2011
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی ناڕه‌زایی ده‌بڕی به‌رامبه‌ر هه‌وڵی تیرۆركردنی په‌رله‌مانتار عیتاب ئه‌لدوری.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر ڕزگاربوونی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، داواشی له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد كه‌ به‌دواداچوونی جیددیان هه‌بێت بۆ ده‌ستگیركردنی تاوانكاران و ڕه‌وانه‌كردنیان بۆ دادگا تاوه‌كو ئاسایش و به‌رقه‌راری پارێزراو بێت و سه‌رجه‌م ڕۆڵه‌كانی خه‌ڵكی عێراق پارێزراو بن.
                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ پشتیوانیكردنی خۆپیشانده‌رانی به‌حره‌ین دانیشتنى خۆی ڕاده‌گرێت

الخميس 24 اذار 2011
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ دانیشتنی ژماره‌ چل و چواره‌‌‌می ئاسایی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌‌ به‌رواری 17/3/2011 به‌ ئاماده‌بوونی 196 ده‌نگیدا له‌سه‌ر هه‌ڵپه‌ساردنی دانیشتنی خۆی وه‌ك پشتیوانیه‌ك بۆ خۆپیشانده‌رانی ده‌وڵه‌تی به‌حره‌ین، هه‌روه‌ك ده‌نگیشدرا له‌سه‌ر بڕیارێك به‌وه‌ی ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌دا هات له‌ به‌رواری 16/3/1988 به‌ تاوانی له‌ناوبردنی به‌كۆمه‌ڵ داده‌نرێت.

                                                                                                             


806 مواضيع (81 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 | 31 | 32 | 33 | 34 | 35 | 36 | 37 | 38 | 39 | 40 | 41 | 42 | 43 | 44 | 45 | 46 | 47 | 48 | 49 | 50 | 51 | 52 | 53 | 54 | 55 | 56 | 57 | 58 | 59 | 60 | 61 | 62 | 63 | 64 | 65 | 66 | 67 | 68 | 69 | 70 | 71 | 72 | 73 | 74 | 75 | 76 | 77 | 78 | 79 | 80 | 81 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI