مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

بڕیار

الخميس 24 اذار 2011
پاش ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه‌، ئه‌م بڕیاره‌ی خواره‌وه‌ له‌ دانیشتنی ژماره‌ 44ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ به‌رواری 17/3/2011 په‌سه‌ندكرا:
به‌پشتن به‌ستن به‌ بڕیاری دادگای باڵای تاوانی عێراقی له‌ به‌رواری 28/2/2010دا ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌دا هات له‌ به‌رواری 16/3/1988 به‌ تاوانی له‌ناوبردنی به‌كۆمه‌ڵ داده‌نرێت به‌هه‌موو ئه‌و واتایانه‌ی كه‌ ئه‌و چه‌مكه‌ ده‌یگه‌یه‌نێت.


                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یادی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كاته‌وه‌و كۆتاییش ده‌هێنێت به‌ خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند یاسایه‌ك

الخميس 17 اذار 2011
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ دانیشتنی ژماره‌ چل و سێیه‌‌‌می ئاسایی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رواری 15/3/2011 به‌ ئاماده‌بوونی 227 په‌رله‌مانتار كۆتایی هێنا به‌ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پڕۆژه‌ی یاسای ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری و په‌سه‌ندكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی هێڵی نه‌وتی خاو له‌لایه‌ن كۆماری عێراقه‌وه‌ له‌ نێوان هه‌ریه‌ك له‌ عێراق و توركیا كه‌ له‌ به‌رواری 27ی ئابی 1973یه‌وه‌ مۆركراوه‌.

                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران میوانداری جێگری سه‌رۆكی وه‌زیران و وه‌زیره‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان ده‌كات

الثلاثاء 15 اذار 2011
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ دانیشتنی ژماره‌ چل و دووه‌‌می ئاسایی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رواری 14/3/2011 میوانداری هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێز ساڵح موتڵه‌گ جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانی كرد كه‌ بریتی بوون له‌ به‌ڕێزان وه‌زیری بازرگانی و وه‌زیری شاره‌وانیه‌كان و وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.

                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران میوانداری وه‌زیره‌كان ده‌كات بۆ ئاگاداربوون له‌ پلانه‌كانیان

الأثنين 14 اذار 2011
به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری 13/3 له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبۆوه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی هاریكاری هاوبه‌ش له‌ نێوان حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و دانانی میكانیزمی میوانداریكردنی وه‌زیره‌كان و ئاگاداربوون له‌ پلانی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان.هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بووان ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر میوانداری دكتۆر ساڵح موتڵه‌گ جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری خزمه‌تگوزاری له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زیره‌كانی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی،  بازرگانی، شاره‌وانی.


                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه‌ی یاسای مووچه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌دات

الأحد 13 اذار 2011
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ دانیشتنی ژماره‌ چل و یه‌كه‌می ئاسایی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌رواری 12/3/2011 كۆتایی هێنا له‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه‌ یاسای دیوانی چاودێری دارایی هه‌روه‌ك كۆتاییش هێنرا به‌ تاووتوێكردنی پڕۆژه‌ یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی.


                                                                                                             



به‌یاننامه‌

السبت 12 اذار 2011
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌ دانیشتنی رۆژی شه‌ممه‌ به‌رواری 12/3/2011 هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان دكتۆر حوسێن شه‌هرستانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری ووزه‌و وه‌زیره‌كانی تایبه‌ت به‌ بواری ووزه‌ ئاماده‌ ده‌بن.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق


                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران میوانداری سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات

السبت 12 اذار 2011
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ دانیشتنی ژماره‌ چلی ئاسایی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌رواری 10/3/2011و به‌ ئاماده‌بوونی 264 په‌رله‌مانتار میوانداری به‌ڕێز نوری مالیكی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كرد به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت و ڕاپۆرتی پارێزگاكان پاش خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی وڵات.


                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دروستی ئه‌ندامێتی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ په‌سه‌ند ده‌كات كه‌ ناڕه‌زاییان له‌باره‌وه‌ هه‌بوو

الأربعاء 09 اذار 2011
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ دانیشتنی سی و نۆیه‌می ئاسایی خۆی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رواری 8/3/2011 دروستی ئه‌ندامێتی شه‌ش په‌رله‌مانتاری په‌سه‌ندكرد كه‌ پێشتر ناڕه‌زایی هه‌بوو له‌ ئه‌ندامبوونیان كه‌ ئه‌وانیش بریتی بوون له‌ هه‌ریه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاران جه‌واد بۆلانی و فارس ئه‌لسنجری و مونا ساڵح و مه‌هدی موحه‌ممه‌د ئه‌لهینداوی و عه‌بدوڵا خه‌ڵه‌ف موحه‌ممه‌دو جه‌واد غانم ئه‌لشهێلی.
                                                                                                             



به‌یاننامه‌یه‌ك له‌باره‌ی داخستنی نوسینگه‌كانی حیزبی شیوعی عێراقی و حیزبی ئوممه‌ی عێراقیه‌وه‌

الأربعاء 09 اذار 2011
له‌ دوای په‌سه‌ندكردنی ده‌ستور له‌لایه‌ن چه‌ندین ملیۆنه‌وه‌، هاوڵاتیانی عێراقی هیوایان ده‌خواست ڕۆژێك بێته‌دی كه‌ مافی ژیان و ئاسایش و ئازادی و ژیانی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌یان مسۆگه‌ر بێت و ده‌وڵه‌تی تاكه‌كان بپارێزێت له‌ هه‌ر زۆركردنێكی فیكری و سیاسی و ئایینی، هه‌روه‌ك ده‌ستور جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر ئازادی كۆمه‌ڵایه‌تی و خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌و ئازادی دامه‌زراندنی پارتی سیاسی.
                                                                                                             



دادگای باڵای فیدڕاڵی جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستی ڕێزگرتنی ئاشكرای ده‌قه‌كانی ده‌ستور له‌باره‌ی ده‌سته‌كانی سه‌ربه‌خۆ

الأربعاء 09 اذار 2011
پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌نووسراوێك داوایه‌كی پێشكه‌ش به‌ دادگای فیدڕاڵی كرد بۆ خستنه‌ڕووی ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌باره‌ی بڕیاره‌ ڕاڤه‌ ئامێزه‌كه‌ی ژماره‌ 21ی ساڵی 2011  كه‌ كێشه‌ی نایه‌وه‌ له‌ڕووی ئه‌و لایه‌نه‌ی مه‌رجه‌عی ده‌سته‌ سه‌ربه‌خۆكانن، دادگای فیدڕاڵی نووسراوێكی ده‌ركردووه‌و تێیدا به‌پێویستی زانیوه‌ ڕێز له‌ ده‌قه‌كانی ده‌ستور بگیرێت به‌وه‌ی ده‌سته‌ سه‌ربه‌خۆكان به‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یان ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ببه‌سترێنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پێداگری له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ده‌سته‌كان له‌ ڕووی پیشه‌یی بوون و كارگێڕی و داراییه‌وه‌.
                                                                                                             


806 مواضيع (81 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 | 31 | 32 | 33 | 34 | 35 | 36 | 37 | 38 | 39 | 40 | 41 | 42 | 43 | 44 | 45 | 46 | 47 | 48 | 49 | 50 | 51 | 52 | 53 | 54 | 55 | 56 | 57 | 58 | 59 | 60 | 61 | 62 | 63 | 64 | 65 | 66 | 67 | 68 | 69 | 70 | 71 | 72 | 73 | 74 | 75 | 76 | 77 | 78 | 79 | 80 | 81 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI