مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی ده‌هێنێت به‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه‌ی یاسای دادگای فیدڕاڵی

الأحد 06 شباط 2011
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ دانیشتنی بیست و نۆیه‌می ئاسایی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن له‌ ڕۆژی شه‌‌ممه‌ به‌رواری 5/2/2011 كۆتایی هێنا به‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می یاسای دادگای فیدڕاڵی و به‌كۆی ده‌نگیش پێشكه‌شكردنی پشتیوانی دارایی بۆ سه‌رخستنی پاڵه‌وانێتی كه‌نداوی 21 په‌سه‌ندكرا كه‌ بڕیار وایه‌ له‌ شاری به‌سره‌ سازبكرێت.


                                                                                                             



به‌یاننامه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه‌ له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانی میسر

السبت 05 شباط 2011
بسم الله الرحمن الرحيم


فلولا كان من قبلكم القرون أولوا بقية ينهون عن الفساد في الارض " صدق الله العلي العظيم

گه‌وره‌ی شه‌هیدان ئیمام حوسه‌ین پێش 1400 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ووتوویه‌تی:"من به‌نیازی خراپه‌و پله‌ی به‌رز نیم، به‌ڵكو ده‌مه‌وێت چاكسازی بكه‌م له‌ نه‌ته‌وه‌ی باپیرم پێغه‌مبه‌ری خودا".
                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌یاننامه‌یه‌ك له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانی میسر ده‌رده‌كات

السبت 05 شباط 2011
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ دانیشتنی بیست و هه‌شته‌می ئاسایی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن له‌ ڕۆژی پێنجشه‌‌ممه‌ به‌رواری 3/2/2011 به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردو پشتیوانی خه‌ڵك و لاوانی میسری كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادی، به‌یاننامه‌كه‌ جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر یه‌كێتی ڕیزه‌كانی خه‌ڵكی میسرو به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر هه‌وڵێك بۆ دووبه‌ره‌كی نانه‌وه‌و پشتیوانی خه‌ڵكی عێراقیشی خسته‌ڕوو بۆ به‌دیهاتنی دیموكراتی و ئاڵوگۆڕی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ میسر.


                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران میوانداری سه‌رۆكی ده‌سته‌ سه‌ربه‌خۆكان ده‌كات بۆ تاووتوێكردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی

الأربعاء 02 شباط 2011
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ دانیشتنی بیست و حه‌وته‌می ئاسایی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رواری 1/2/2011 میوانداری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و گه‌یاندن و پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی كرد بۆ تاووتوێكردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی له‌باره‌ی ده‌سته‌ سه‌ربه‌خۆكانه‌وه‌.

                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رنامه‌یه‌ك بۆ په‌ره‌پێدانی په‌رله‌مانی تایبه‌ت به‌ په‌رله‌مانتاران سازده‌كات

الثلاثاء 01 شباط 2011
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌هاوكاری ئاژانسی ئه‌مریكی بۆ په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رواری 31/1/2011 زنجیره‌یه‌ك ۆرك شۆپ له‌ چواچێوه‌ی به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی په‌رله‌مانی بۆ په‌رله‌مانتاران ساز ده‌كات كه‌ ئامانج لێی بریتیه‌ له‌ پشتیوانیكردن و په‌ره‌پێدانی په‌رله‌مان له‌ ڕێی بنیاتنان و پته‌وكردنی تواناكان به‌تایبه‌ت هاریكاریكردن بۆ ئاگاداربوون به‌ لایه‌نه‌ جیاوازه‌كانی به‌رپرسیاریه‌تی په‌رله‌مانتاران و خستنه‌ڕووی پێشنیار بۆیان له‌باره‌ی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له‌و كێشانه‌ی وه‌ك یاسادانه‌ر ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه‌.

                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك په‌سه‌ند ده‌كات له‌باره‌ی ڕاكردنی ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ندیه‌كانی به‌سره‌

الأثنين 31 كانون الثاني 2011
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ دانیشتنی بیست و شه‌شه‌‌می ئاسایی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری 30/1/2011 پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌سه‌ندكرد له‌باره‌ی ڕاكردنی ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ندیه‌كان له‌ پارێزگای به‌سره‌، له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌شدا كه‌ به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد په‌رله‌مانتار فوئاد كازم ئه‌لدۆره‌كی به‌یاننامه‌یه‌كی خوێنده‌وه‌ له‌باره‌ی چله‌ی ئیمام حوسه‌ین سه‌لامی خوای لێبێت و تێیدا جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه

                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تاووتوێی گرێبه‌سته‌ كستوكاڵیه‌كان و پاسه‌وانی داموده‌زگاكان ده‌كات

الأربعاء 19 كانون الثاني 2011
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ دانیشتنی بیست و پێنجه‌می ئاسایی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رواری 18/1/2011 تاووتوێی گرێبه‌سته‌ كستوكاڵیه‌كان و پاسه‌وانی داموده‌زگاكانی كرد، له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌شدا كه‌ به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد په‌رله‌مانتار ئیبراهیم جه‌عفه‌ری له‌ لیستی هاوپه‌یمانی نیشتمانی به‌یاننامه‌یه‌كی خوێنده‌وه‌ له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی تونس و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ سیسته‌می له‌ناوچووی تونس سته‌می له‌ ڕۆڵه‌كانی گه‌لی ئه‌و وڵاته‌ كردووه‌و داواشیكرد كه‌ڵك و وانه‌ی پێویست وه‌ربگیرێت له‌ ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی خه‌ڵكی تونس

                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كان ده‌دات

الثلاثاء 18 كانون الثاني 2011
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ دانیشتنی ئاسایی بیست و چواره‌می ئاسایی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رواری 17/1/2011 لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌سه‌ندكرد، له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌شدا كه‌ به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد زۆرینه‌ی ئاماده‌بووان ده‌نگیاندا له‌سه‌ر ئه‌ندامانی هه‌ر 26 لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:

                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی ساڵی 2011 ده‌هێنێت

الأثنين 17 كانون الثاني 2011
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ دانیشتنی ژماره‌ بیست و سێیه‌‌می خۆیدا له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری 16/1/2011 به‌سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی هێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی ساڵی 2011.له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌شدا كه‌ به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد په‌رله‌مانتار ئه‌رشه‌د ساڵحی به‌بۆنه‌ی ڕۆژی شه‌هیدی توركمانی وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو تێیدا یادی له‌سێداره‌دانی ژماره‌یه‌ك له‌ شه‌هیدانی توركمانی عێراقی كرده‌وه‌ له‌ساڵی 1980 پاش ئه‌وه‌ی داوای مافی توركمان و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی عێراقیان كردبوو، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ توركمانه‌كان مافی خۆیانه‌ داوای مافه‌كانیان بكه‌ن هه‌روه‌ك چۆن خه‌ڵكی دیكه‌ش داوای مافه‌كانیان ده‌كه‌ن.


                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران میوانداری هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ ده‌كات

الأحد 16 كانون الثاني 2011
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ دانیشتنی ژماره‌ بیست و دووه‌می خۆیدا له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌رواری 11/1/2011 به‌سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران میوانداری هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كرد، له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌شدا كه‌ به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد دوڕه‌ید كشموله‌ له‌جیاتی په‌رله‌مانتاری كۆچكردوو سامی شۆڕش سوێندی یاسایی خوارد.


                                                                                                             


806 مواضيع (81 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 | 31 | 32 | 33 | 34 | 35 | 36 | 37 | 38 | 39 | 40 | 41 | 42 | 43 | 44 | 45 | 46 | 47 | 48 | 49 | 50 | 51 | 52 | 53 | 54 | 55 | 56 | 57 | 58 | 59 | 60 | 61 | 62 | 63 | 64 | 65 | 66 | 67 | 68 | 69 | 70 | 71 | 72 | 73 | 74 | 75 | 76 | 77 | 78 | 79 | 80 | 81 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI