مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ ده‌دات له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كان

الأثنين 20 كانون الاول 2010
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ دانیشتنی ئاسایی دوازده‌یه‌می خۆی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری 19/12/2010 ده‌نگیدا له‌سه‌ر دووباره‌ خه‌رجكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێمه‌كان و بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان و بڕی پاره‌ی پیترۆدۆلاری پارێزگاكان و داهاتی خاڵه‌ سنوریه‌كان.

                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاری لێپرسینه‌وه‌و دادوه‌ری له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ موتڵه‌گ و عانی و كه‌ربولی هه‌ڵده‌گرێت

الأحد 19 كانون الاول 2010
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ دانیشتنی ئاسایی یازده‌یه‌می خۆی به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌رواری 18/12/2010 ده‌نگیدا له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی بڕیاری لێپرسینه‌وه‌و دادوه‌ری له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ ساڵح موتڵه‌گ و زافر ئه‌لعانی و جه‌مال ئه‌لكه‌ربولی و كۆتاییشی هێنرا به‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه‌ی بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2011.


                                                                                                             



دیاریكردنی وه‌زیره‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتوویی و پیشه‌یی بوون ده‌بێت

الأربعاء 08 كانون الاول 2010
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رواری 7/12/2010 له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێز نوری مالیكی كۆبۆوه‌و هه‌ردوولا تاووتوێی گرنگترین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی گۆڕه‌پانی عێراقیان كرد، هه‌روه‌ك گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی هاوبه‌شی نیشتمانی و په‌له‌كردن له‌ پێكهێنانی حكومه‌ت و میكانیزمی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی سیاسه‌ته‌ ستراتیژیه‌كان و هه‌مواركردنی یاسای لێپرسینه‌وه‌و دادوه‌ری.

                                                                                                             



پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك له‌ سێ په‌رله‌مانتار بۆ دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و دوو جێگره‌كه‌ی

الأربعاء 08 كانون الاول 2010
دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ به‌رواری 6/12/2010 سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌ هه‌مواركردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی كرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و دوو جێگره‌كه‌ی به‌ گوێره‌ی ده‌ستورو بریاری دادگای باڵای فیدڕاڵی كه‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ له‌به‌رواری 2ی ئه‌م مانگه‌ ده‌رچووه‌

                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تاووتوێی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌

الأربعاء 08 كانون الاول 2010
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ دانیشتنی ئاسایی ده‌یه‌می خۆی به‌سه‌رۆكایه‌تی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن دكتۆر قوسه‌ی ئه‌لسوهه‌یل له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رواری 6/12/2010 تاووتوێی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی كرد له‌لایه‌ن حكومه‌ت له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی ئاودێری (كیفل-شه‌نافیه‌) و وه‌رگرتنه‌وه‌ی قوتابیانیه‌ ده‌ركراوه‌كان له‌ زانكۆو په‌یمانگاكان.


                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق میوانداری پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی و ڕاوێژكاره‌كانی ده‌كات

الأثنين 06 كانون الاول 2010
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ دانیشتنی ئاسایی نۆیه‌می خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌رواری 4/12/2010 میوانداری پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی و ڕاوێژكاره‌كانی كرد.

سه‌ره‌تاش سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پۆزشی به‌ڕێز سه‌فائه‌دین ئه‌لسافی وه‌زیری بازرگانی خوێنده‌وه‌ به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی له‌و دانیشتنه‌ی كه‌ میوانداری ناوبراوی تێداكرابوو،

                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی ده‌هێنێت به‌ تاووتوێكردنی مووچه‌ی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی و گرێبه‌ستی هێزه‌كانی ئیسناد

السبت 04 كانون الاول 2010
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ دانیشتنی هه‌شته‌می ئاسایی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رواری 1/12/2010 كۆتایی هێنا به‌ تاتووێكردنی مووچه‌ی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نه‌كانی ئیسناد.


                                                                                                             



ناوی‌ ئه‌و ئه‌ ندامانه‌ی‌ له‌ دانیشتنی‌ ژماره‌3ی‌ ڕۆژی‌ 21/11/2010ئاماده‌ نه‌بوون

الأربعاء 01 كانون الاول 2010
به‌پێی‌ مادده‌ (18 _ یه‌كه‌م )ی‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ ئه‌نجوومه‌ن ، به‌ڕێز سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران بڕیاریدا به‌ جێبه‌جێكردنی‌ ڕێوشوێنی پێویست ده‌رهه‌ق به‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی له‌ دانیشتنی‌  ژماره‌ 3 ی‌ ڕۆژی‌ 21/11/2010دا ئاماده‌ نه‌بوون.


                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران میوانداری وه‌زیری گه‌یاندن ده‌كات

الأربعاء 01 كانون الاول 2010
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ دانیشتنی ئاسایی حه‌وته‌می خۆی له‌ خوولی دووه‌می ساڵی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رواری 29/11/2010 میوانداری فاروق عه‌بدولقادر وه‌زیری گه‌یاندنی كرد، هه‌روه‌ك له‌ دانیشتنه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی مووچه‌ی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی و دیارده‌ی بێكاری و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی.


                                                                                                             



لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌ هه‌مواركردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی ده‌هێنێت به‌كاره‌كانی

الأثنين 29 تشرين الثاني 2010
لیژنه‌ی ڕاسپێردراو به‌ هه‌مواركردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری 28/11/2010 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سازكرد به‌ سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ هۆڵی ده‌ستوری به‌ ئاماده‌بوونی ڕاوێژكارانی یاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.


                                                                                                             


806 مواضيع (81 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 | 31 | 32 | 33 | 34 | 35 | 36 | 37 | 38 | 39 | 40 | 41 | 42 | 43 | 44 | 45 | 46 | 47 | 48 | 49 | 50 | 51 | 52 | 53 | 54 | 55 | 56 | 57 | 58 | 59 | 60 | 61 | 62 | 63 | 64 | 65 | 66 | 67 | 68 | 69 | 70 | 71 | 72 | 73 | 74 | 75 | 76 | 77 | 78 | 79 | 80 | 81 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI