مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاهه‌نگێك ساز ده‌كات به‌بۆنه‌ی ڕۆژی غه‌دیر

الأحد 28 تشرين الثاني 2010
  به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجه‌یفی و جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل له‌ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ به‌رواری 25/11/2010 ئاهه‌نگێكی ساڵانه‌ به‌بۆنه‌ی ڕۆژی غه‌دیر سازكرا له‌ژێر دروشمی (په‌یمانی غه‌دیر ده‌پارێزین..به‌درێژایی چاخه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نین).


                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕاسپارده‌كانی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی دۆسیه‌ی به‌ئامانجگرتنی مه‌سیحیه‌كان په‌سه‌ند ده‌كات

الأحد 28 تشرين الثاني 2010
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ دانیشتنی ئاسایی شه‌شه‌می خۆی له‌ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رواری 24/11/2010 به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی ڕاسپارده‌كانی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی دۆسیه‌ی به‌ئامانجگرتنی مه‌سیحیه‌كانی په‌سه‌ندكردو تاووتوێی هه‌واڵده‌ری نهێنی و گیراوو به‌ندكراوه‌كانیشی كرد.

                                                                                                             



پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی بچووك بۆ دیاریكردنی لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران

الخميس 25 تشرين الثاني 2010
لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌ هه‌مواركردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رواری 24/11/2010 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی خۆی له‌ هۆڵی ده‌ستوری ئه‌نجامدا به‌ ئاماده‌بوونی ڕاوێژكارانی یاسایی ئه‌نجومه‌ن.


                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تاووتوێی به‌ئامانجگرتنی مه‌سیحیه‌كان و كۆبوونی خۆراك و پشتیوانیكردنی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی ده‌كات

الأربعاء 24 تشرين الثاني 2010
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنی ئاسایی پێنجه‌می خۆی له‌ خوولی دووه‌می ساڵی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رواری 23/11/2010 ئه‌نجامداو تێیدا تاووتوێی چه‌ند بابه‌تێك كرا له‌وانه‌ به‌ئامانجگرتنی مه‌سیحیه‌كان و پشتیوانیكردنی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی له‌ پاڵه‌وانێتی بیسته‌می كه‌نداو، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ تاووتوێكردنی كۆبوونی خۆراك و زیادكردنی كرێی كاره‌باو هاتنی ئاوی پیس بۆ نێو شه‌توڵعه‌ره‌ب.

                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ژنان له‌ لیژنه‌كاندا په‌سه‌ند ده‌كات

الثلاثاء 23 تشرين الثاني 2010
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ دانیشتنی چواره‌می ئاسایی له‌ خوولی دووه‌می هه‌ڵبژاردن و ساڵی یه‌كه‌می یاسادانانی به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز ئوسامه‌ النجیفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رواری 22/11/2010  تاووتوێی پێكهێنانی لیژنه‌ په‌رله‌مانیه‌كان و ئه‌ندامبوون له‌و لیژنانه‌و په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كرد ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای تاووتوێكردنی چۆنیه‌تی په‌خشكردنی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.


                                                                                                             



نوێنه‌ری لیسته‌ په‌رله‌مانیه‌كان لیژنه‌یه‌ك پێكده‌هێنن بۆ هه‌مواركردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران

الثلاثاء 23 تشرين الثاني 2010
نوێنه‌ری لیسته‌ په‌رله‌مانیه‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌به‌رواری 22/11/2010 به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر قوسه‌ی سوهه‌یل جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ هۆڵی ده‌ستوری ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك له‌ هه‌ژده‌ په‌رله‌مانتار به‌گوێره‌ی نوێنه‌رایه‌تی لیسته‌ په‌رله‌مانیه‌كان كه‌ ئه‌وانیش بریتی بوون له‌ حه‌وت په‌رله‌مانتار له‌ هاوپه‌یمانی نیشتمانی و چوار په‌رله‌مانتاری هاوبه‌ندی لیستی عێراقیه‌و سێ په‌رله‌مانتاری لیستی فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان و په‌رله‌مانتارێك له‌ هه‌ریه‌ك له‌ هاوپه‌یمانی وه‌سه‌ت و پێكهاته‌ی مه‌سیحی و یه‌زیدی و لیستی گۆڕان.


                                                                                                             



ئەنجومەنی نوێنەران بڕگەکانی ڕێککەوتنی نێوان نوێنەری لیستەکان پەسەند دەکات

السبت 13 تشرين الثاني 2010
ئەنجومەنی نوێنەران لە دانیشتنی ئاسایی دووەمی ساڵی یەکەمی هەڵبژاردنی خوولی دووەمی هەڵبژاردنی خۆیدا بەسەرۆکایەتی بەڕێز ئوسامە نوجەیفی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕۆژی شەممە بەرواری 13/11/2010 بڕگەکانی ڕێککەوتننامەی نێوان لیستە پەرلەمانیەکانی پەسەندکرد، هەروەک لەبەشێکی دیکەی دانیشتنەکەدا پەرلەمانتاران بۆچوونی خۆیان خستەڕوو لەبارەی ڕێککەوتنە سیاسیەکان.

                                                                                                             



سەرۆک و نوێنەری لیستە پەرلەمانیەکان کۆدەبنەوە بەمەبەستی ڕێکخستنی کارەکانی ئەنجومەنی نوێنەران

السبت 13 تشرين الثاني 2010
سەرۆک و نوێنەری لیستە پەرلەمانیەکان کۆبوونەوەکیان سازکرد بەسەرۆکایەتی بەڕێز ئوسامە نوجەیفی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە هۆڵی دەستوری لە ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕۆژی شەممە بەرواری 13/11/2010 بەمەبەستی تاووتوێکردن و دیاریکردنی بڕگەکانی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران، لە کۆبوونەوەکەدا چەند پێشنیارێک تاووتوێکرا بەمەبەستی گەیشتن بە میکانیزمی ڕێکخستنی کاری لیژنەکانی ئەنجومەن و هەموارکردنی ڕەشنووسی پەیڕەوی ناوخۆو داکۆکیردن لەسەر کەڵک وەرگرتن لەو کاتەی لەبەردەستدایە بەمەبەستی پەسەندکردنی یاساکان.
                                                                                                             



ئەنجومەنی نوێنەران دەستەی سەرۆکایەتی و سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێرێت

الخميس 11 تشرين الثاني 2010

 ئەنجومەنی نوێنەران لە دانیشتنی ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 11/11/2010 بەسەرۆکایەتی دکتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆکی کاتی ئەنجومەنی نوێنەران دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەن و سەرۆک کۆماری هەڵبژارد، هەروەک لە دانیشتنەکەدا فەخامەتی سەرۆک کۆمار جەلال تاڵەبانی بەڕێز نوری مالیکی ڕاسپارد بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی وەزیران.


                                                                                                             



له‌هۆڵی ده‌ستوری تاووتوێی زیاتر كاراكردنی ئامانجی سه‌ره‌كی سیمیناره‌كان ده‌كرێت

الأثنين 25 تشرين الاول 2010
له‌ سیمیناری شازده‌یه‌می هۆڵی ده‌ستوری له‌باره‌گای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رواری 20ی تشرینی یه‌كه‌می 2010 به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاران هه‌ردوو خوولی ئێستاو ڕابردوو له‌گه‌ڵ دكتۆر عادل عه‌بدولمه‌هدی جێگری سه‌رۆك كۆمارو نوێنه‌رانی ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌كان و مامۆستایانی زانكۆ ئاماده‌بوون گفتوگۆكرا له‌باره‌ی كاراكردنی زیاتری سیمیناره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه‌.

                                                                                                             


806 مواضيع (81 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 | 31 | 32 | 33 | 34 | 35 | 36 | 37 | 38 | 39 | 40 | 41 | 42 | 43 | 44 | 45 | 46 | 47 | 48 | 49 | 50 | 51 | 52 | 53 | 54 | 55 | 56 | 57 | 58 | 59 | 60 | 61 | 62 | 63 | 64 | 65 | 66 | 67 | 68 | 69 | 70 | 71 | 72 | 73 | 74 | 75 | 76 | 77 | 78 | 79 | 80 | 81 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI