مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

سیمیناره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ست به‌ تاووتوێكردنی بارودۆخی ئابووری ده‌كات

الأحد 26 ايلول 2010
له‌ پێنجه‌مین سیمیناری هۆڵی ده‌ستوری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری 26ی ئه‌یلولی 2010 ده‌ستكرا به‌ تاووتوێكردنی دۆسیه‌ی ئابووری به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی خوولی ئێستاو پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ لیسته‌ جیاوازه‌كان و به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی جێگری سه‌رۆك كۆمارو ژماره‌یه‌ك شاره‌زای ئابووری و چالاكوانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ئه‌كادیمی و مامۆستایانی زانكۆكان.


                                                                                                             



سیمیناره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران درێژه‌ به‌ تاووتوێكردنی بارودۆخی ئاسایش ده‌دات

الأربعاء 22 ايلول 2010
سیمیناره‌كانی هۆڵی ده‌ستوری له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر تاووتوێكردنی بارودۆخی ئاسایش له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رواری 22ی ئه‌یلولی 2010 به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی جێگری سه‌رۆك كۆمارو بیست و پێنج په‌رله‌مانتارو ژماره‌یه‌كی دی له‌ ئه‌كادیمی و مامۆستایانی زانكۆو نوێنه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و به‌به‌شداری ڕاوێژكارانی پسپۆڕ له‌بواری ئاسایشدا، له‌سیمیناره‌كه‌شدا تاووتوێی چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌كی سه‌ره‌كی كرا كه‌ بریتی بوو له‌ هه‌واڵگری و سیسته‌می سه‌ركردایه‌تی و هه‌مه‌هانگی و بنیاتنانی ده‌زگاكانی ئاسایش.

                                                                                                             



سیمیناره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران درێژه‌یان هه‌یه‌

الأثنين 20 ايلول 2010
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ به‌رواری 20ی ئه‌یلولی 2010 سیمیناره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران درێژه‌یان هه‌بوو به‌ ئاماده‌بوونی بیست و شه‌ش په‌رله‌مانتارو ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتارانی خوولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی جێگری سه‌رۆك كۆمارو چه‌ندین كه‌سایه‌تی ئه‌كادیمی و مامۆستایانی زانكۆو نوێنه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی كاراكردنی ڕۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و كۆتاییهێنان به‌ ته‌نگژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت، ئاماده‌بووانیش پێداگریان له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م سیمینارانه‌ به‌هۆی ئه‌و فشاره‌ میللیانه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ن بۆ كاراكردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.


                                                                                                             



سازدانی سیمینارێك بۆ كاراكردنی ڕۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی

الأحد 19 ايلول 2010
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری 19/9/2010 سیمینارێك له‌ هۆڵی ده‌ستوری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سازكرا به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و جێگری سه‌رۆك كۆمار به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی و نوێنه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سانی ئه‌كادیمی بۆ تاووتوێكردنی كاراكردنی ڕۆڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی.
                                                                                                             



ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ دیوانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌

الأثنين 27 ايلول 2010
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕاگه‌یاندن ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌وانه‌ی به‌شداریان كردووه‌ له‌ خۆنیشاندانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی (ده‌ستپێشخه‌ری مه‌ده‌نی) كه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری 7/9/2010 ئه‌نجامدرا، ڕێگه‌یان لێگیراوه‌ بچنه‌ نێو باخچه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی مانگرتنه‌كه‌یان، له‌كاتێكدا دیوانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رسوڕمانی خۆی نیشاندا به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌نگۆیانه‌، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ ڕاسته‌وخۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌م بابه‌ته‌كردو له‌ده‌ره‌نجامیشدا ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ به‌ده‌ركه‌وت:


                                                                                                             



ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی هێشتنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌كراوه‌یی

الأثنين 23 اب 2010

                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنی كراوه‌ی خۆی دواده‌خات

الثلاثاء 27 تموز 2010
دكتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند كه‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنی كراوه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دواخراوه‌، سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رواری 27/7/2010 له‌كۆشكی كۆنگره‌كان كه‌ تێیدا نوێنه‌ری لیسته‌ په‌رله‌مانیه‌كان ئاماده‌بوون ووتی:

                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ده‌ست به‌ دانیشتنی ئاسایی خۆی ده‌كاته‌وه‌

الأحد 25 تموز 2010
دكتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رواری 27/7/2010 كاتژمێر 11ی سه‌رله‌به‌یانی ده‌ست ده‌كاته‌وه‌ به‌ دانیشتنی ئاسایی كراوه‌ی خۆی، داواشی له‌ به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد له‌واده‌ی دیاریكراودا له‌ كۆشكی كۆنگره‌كان ئاماده‌بن.

                                                                                                             



لیسته‌ په‌رله‌مانیه‌كان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گفتوگۆكانیان ده‌ره‌نجامی ئیجابی لێبكه‌وێته‌وه‌

الأثنين 19 تموز 2010
دكتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرد كه‌ گفتوگۆی نێوان نوێنه‌ری لیسته‌ په‌رله‌مانیه‌كان سووربوونی پێوه‌دیاربووه‌ به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌دره‌نجامی ئیجابی، ئه‌مه‌ش ده‌قی لێدوانه‌كه‌یه‌:

                                                                                                             



دكتۆر فوئاد مه‌عسوم: لیسته‌ په‌رله‌مانیه‌كان كۆكن له‌سه‌ر به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كان به‌مه‌به‌ستی پێكهاتنیان

الأثنين 12 تموز 2010
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ به‌رواری 12 ته‌مموزی 2010 سه‌رۆك و نوێنه‌ری لیسته‌ په‌رله‌مانیه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ كۆشكی كۆنگره‌كان له‌ به‌غدا به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنی كراوه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.


                                                                                                             


806 مواضيع (81 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 | 31 | 32 | 33 | 34 | 35 | 36 | 37 | 38 | 39 | 40 | 41 | 42 | 43 | 44 | 45 | 46 | 47 | 48 | 49 | 50 | 51 | 52 | 53 | 54 | 55 | 56 | 57 | 58 | 59 | 60 | 61 | 62 | 63 | 64 | 65 | 66 | 67 | 68 | 69 | 70 | 71 | 72 | 73 | 74 | 75 | 76 | 77 | 78 | 79 | 80 | 81 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI