مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خوولی دووه‌می كاره‌كانی ده‌ست پێده‌كات

الأثنين 14 حزيران 2010
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رواری 14/6/2010 خوولی دووه‌می 2010-2014ی خۆی كرده‌وه‌ به‌ ئه‌نجامدانی دانیشتنی یه‌كه‌م به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز فوئاد مه‌عسوم كه‌ به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامه‌، به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ردوو جێگری سه‌رۆك كۆمارو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی و سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی و وه‌زیره‌كان و ئه‌ندامانی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و نوێنه‌ری ئه‌مینداری گشتی  نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و نوێنه‌رانی دیبلۆماسی له‌ به‌غدا.
                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنی هاوێرده‌یی خوَی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌

الأثنين 08 شباط 2010
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنی ئاسایی ژماره‌ چل ویه‌كه‌مینی خۆی به‌سه‌رۆكایه‌تی شێخ خالید عه‌تیه‌ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری 8ی شوباتی 2009 له‌ كۆشكی كۆنگره‌كان له‌ به‌غدا ئه‌نجامداو سه‌ره‌تاش چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز خوێنرایه‌وه‌.

                                                                                                             



دكتۆر ستار عه‌بود داهێنانی نوێ به‌ده‌ست ده‌هێنێت

الأثنين 01 شباط 2010
دكتۆر ستار عه‌بود داهێنانێكی نوێی به‌ده‌ست هێناو له‌ مانگی كانونی دووه‌می 2010شدا ئه‌و داهێنانه‌ش له‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ك‌ داهێنانێكی نوێ تۆماركرا به‌ناوی سیسته‌می كارای هاككردنی به‌رنامه‌كان، ئه‌م داهێنانه‌ش پاش هه‌وڵێكی زۆری زانستی دكتۆر ستار عه‌بود به‌ده‌ست هات.
داهێنانه‌كه‌ش له‌ خانه‌ی به‌نسامی زانستی بڵاوكرایه‌وه‌ به‌ناوی فه‌رمی خانه‌كه‌وه‌و له‌چوارچێوه‌ی داهێنانه‌ نوێیه‌كانی دیكه‌ی بواری زانستی كۆمپیوته‌ر بۆ ساڵی 2010.
                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی ساڵی 2010ی په‌سه‌ندكرد

الأربعاء 27 كانون الثاني 2010
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌دانیشتنی ئاسایی بیست و نۆیه‌می خۆیدا له‌ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رواری كانوونی دووه‌می 2010 به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد سامه‌ڕائی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2010 په‌سه‌ندكرد.


                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران حه‌وت یاسا په‌سه‌ند ده‌كات

الثلاثاء 26 كانون الثاني 2010
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌دانیشتنی بیست و هه‌شته‌می ئاسایی خۆیدا له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رواری بیست و پێنجی كانونی دووه‌می 2010 به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد سامه‌ڕائی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران حه‌وت یاسای په‌سه‌ندكرد‌.

                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌مواركردنی یاسای كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌سه‌ند ده‌كات

الأثنين 25 كانون الثاني 2010
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌دانیشتنی بیست و حه‌وته‌می ئاسایی خۆیدا له‌ ڕۆژی يه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری بیست و چواری كانونی دووه‌می 2010 به‌سه‌رۆكایه‌تی شێخ خالید عه‌تیه‌ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یاسای هه‌مواركردنی يه‌كه‌می یاسای كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره‌ (11)ی ساڵی 2007ی په‌سه‌ندكرد

                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تاووتوێی پڕۆژه‌ی یاسای گێڕانه‌وه‌ی دارایی و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كانی عێراق ده‌كات

الأحد 24 كانون الثاني 2010
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌دانیشتنی بیست و شه‌شه‌می ئاسایی خۆیدا له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌رواری بیست و سێیه‌می كانونی دووه‌می 2010 به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد سامه‌ڕائی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی هێنا به‌ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می چه‌ند پێشنیاره‌ یاسایه‌ك.

                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی ده‌هێنێت به‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می چه‌ند یاسایه‌ك

السبت 23 كانون الثاني 2010
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌دانیشتنی بیست و شه‌شه‌می ئاسایی خۆیدا له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌رواری بیست و یه‌كه‌می كانونی دووه‌می 2010 به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد سامه‌ڕائی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی هێنا به‌ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پێشنیاری یاسای زانكۆی ئه‌بو حه‌نیفه‌ی نوعمان و پێشنیاری یاسای زانكۆی ئیمام موسای كازم و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پێشنیاری یاسای سندوقی سه‌رپه‌رشتی هه‌تیوان

                                                                                                             



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی ده‌هێنێت به‌ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پێشنیاری هه‌مواركردنی یاسای پارێزگاكان

الخميس 21 كانون الثاني 2010
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ دانیشتنی ئاسایی بیست و شه‌شه‌می خۆی له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رواری 20ی كانوونی دووه‌می 2010 به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد سامه‌ڕائی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی هێنا به‌ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای پارێزگاكان كه‌ مه‌به‌ست لێی بریتیه‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی له‌به‌ره‌نجامی جێبه‌جێكردنی یاسای پارێزگاكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌كان ژماره‌ (21)ی ساڵی 2008 به‌دیهاتوون

                                                                                                             



ده‌سته‌ی دادوه‌ری تایبه‌ت به‌ تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادوه‌ری ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات

الخميس 21 كانون الثاني 2010
ده‌سته‌ی دادوه‌ری تایبه‌ت به‌ تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و به‌ پێداچوونه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادوه‌ری و ووردبینیكردنی سكاڵای ئه‌و پاڵێوراوانه‌ی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادوه‌ری گرتوونیه‌ته‌وه‌ له‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌رواری 19/1/2010وه‌ ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
                                                                                                             


806 مواضيع (81 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 | 31 | 32 | 33 | 34 | 35 | 36 | 37 | 38 | 39 | 40 | 41 | 42 | 43 | 44 | 45 | 46 | 47 | 48 | 49 | 50 | 51 | 52 | 53 | 54 | 55 | 56 | 57 | 58 | 59 | 60 | 61 | 62 | 63 | 64 | 65 | 66 | 67 | 68 | 69 | 70 | 71 | 72 | 73 | 74 | 75 | 76 | 77 | 78 | 79 | 80 | 81 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI