مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران میواندارێتی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیران ده‌كات وده‌نگ بۆ یاسایه‌ك ده‌دات

الأحد 16 ايلول 2012
رۆژی‌ 15/9/2012به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران وئاماده‌بوونی‌ 199 په‌رله‌مانتار ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران دانیشتنی‌بیست و دووهه‌مینی‌ سازكردو میواندارێتی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیران به‌رێز نوری‌ مالیكی‌ كردوتاوتۆیی‌ پرۆژه‌ یاسای‌ ژێرخانی‌ په‌ره‌پێداكردو هاوكات ده‌نگی‌ بۆ یاسای‌ خاوه‌ندێتی‌ ئه‌وبه‌ڵگه‌ نامانه‌ی‌ نا زناوی‌ كۆچ وراگوێزكراوانی‌ دا وكۆتایی‌ هێنا به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ دووهه‌می‌ پرۆژه‌ یاسای‌ راستكردنه‌وه‌ی‌ دووهه‌مه‌ یاسای‌ خزمه‌ت له‌ زانكۆكاندا
                                                                                                             



ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌نگ بۆ سێ ‌یاسا ده‌دات ونیگه‌رانی‌ خۆی‌ له‌ ئاست سوكایه‌تی‌ پێكردنی‌ پێغه‌مبه‌ر د .خ ده‌رده‌بڕێ‌

الأحد 16 ايلول 2012
رۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ 13/9 /2012 به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌ن وئاماده‌بوونی‌ 233 په‌رله‌مانتار ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران دانیشتنی‌ بیست ویه‌كه‌مینی‌ سازكردو ده‌نگی‌ بۆ سێ‌ پرۆژه‌و پێشنیاری‌ یاسا دا  . دانیشتنه‌كه‌ به‌ چه‌ند ئایه‌تێكی‌ قورئانی‌ پیرۆز ده‌ستی‌ پێكرد ودوابه‌دوا لیژنه‌ی‌ ئه‌وقاف وكاروباری‌ ئاینی‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ ناره‌زایی‌ له‌ ئاست به‌رهه‌مهێنان وبلاَوكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و فلیمه‌ی‌ كه‌ سوكایه‌تی‌ به‌ پێغه‌مبه‌ر (د,خ)ده‌كات كه‌ كردارێكی‌ ناشرینی‌ ره‌وشت به‌دییه‌وده‌ستدرێژییه‌كی‌ ئاشكرایه‌ بۆ سه‌ر ئاینی‌ ئیسلام به‌ یاننامه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ دا كه‌ ته‌واوی‌ موسڵمانانی‌ جیهان ناره‌زاییان له‌ ئاست كرداره‌ تیرۆرستییه‌كه‌ی‌ له‌ مه‌ر 11 ی‌ ئه‌یلولدا ده‌ربری‌  وهاوسۆزی‌ قوربانییه‌كانی‌ بوون و داوای‌ له‌ حكوومه‌تی‌ ئه‌مه‌ریكا كرد كه‌ رێگا نه‌دا به‌ نمایشكردنی‌ ئه‌و فلیمه‌و له‌ بازار
                                                                                                             



سه‌رۆكی‌ دیوانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ تیمی‌ كاری‌ تایبه‌ت به‌ شاكاره‌ شارستانیه‌كه‌ ( بالاخانه‌ی نوێی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق ) كۆبووه‌.

السبت 15 ايلول 2012
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 13/9/2012 به‌ڕێز ئه‌یاد نامق مه‌جید سه‌رۆكی‌ دیوانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ تیمی‌ كاری‌ تایبه‌ت به‌ شاكاره‌ شارستانیه‌كه‌ ( باڵاخانه‌ی‌ نوێی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراقی‌ ) كۆبووه‌ .وله‌كۆبونه‌كه‌دا  ئاگاداری‌ چۆنیه‌تی‌ جێبه‌جێكردنی‌ كاره‌كانی‌ ( تیمی‌ كار كه‌ پێهاتوه‌ له‌ ده‌زگای‌ نیشتیمانی‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی‌ ئه‌ندازیاری‌
                                                                                                             



ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران كۆتایی‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م ودووهه‌می‌ پێنج پرۆژه‌ یاسا دێنێ‌

الأربعاء 12 ايلول 2012
به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ به‌رێز نوجه‌یفی‌ وئاماده‌بوونی‌ 184 په‌رله‌مانتار ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران دانیشتنی‌ بیسته‌می‌ سازكردوكۆتایی‌ به‌  خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م ودووهه‌می‌ پێنج پرۆژه‌ یاسا هێنا 
دانیشتنه‌كه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ قورئانی‌ پیرۆز ده‌ستی‌ پێكردو به‌رێز نوجه‌یفی‌ به‌ناوی‌ ئه‌نجومه‌نه‌وه‌  سه‌رخۆشی‌ئاراسته‌ی‌  په‌رله‌مانتاران كرد یاسریاسری‌ به‌هۆی‌ وه‌فاتی‌ دایكییه‌وه‌ وپه‌رله‌مانتار ئه‌زهار شیخلی‌ به‌هۆی‌ وه‌فاتی‌ دایكییه‌وه‌وپه‌رله‌مانتار عه‌بدولئه‌میر میاحی‌ به‌هۆی‌ وه‌فاتی‌ مامییه‌وه‌  سه‌ره‌رای‌ خانه‌واده‌ی‌ خوالێخوشبو په‌رله‌مانتار پێشوو دكتوره‌ تلبه‌ قه‌دوری‌ .
                                                                                                             



ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌نگ بۆ درێژه‌ پێدانی‌ كاری‌ كۆمیسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌دات و كۆتایی‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ دووهه‌می‌ سێ‌ یاسا دێنێ‌

الأربعاء 08 اب 2012

به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌رێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی‌ وئاماده‌بوونی‌ 201 په‌رله‌مانتار  ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 6 / 8 /2012ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران دانیشتنی‌ شازده‌هه‌می‌ سازكردو ده‌نگی‌ بۆ درێژه‌پێدانی‌ ماوه‌ی‌ 35 رۆژی‌ تری‌  كاری‌ كۆمیسیۆنی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ بالاَی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ه‌كان دا هاوكات بریاری‌ مه‌حكوومكردنی‌ ئه‌و تاوانانه‌ درا كه‌ دژ به‌  موسڵمانانی‌ بۆرما ده‌كرێ‌  جگه‌ له‌ سێ‌ پرۆژه‌و پێشنیاری‌ یاسا .
سه‌ره‌تا دانیشتنه‌كه‌ به‌ چه‌ند ئایه‌تێكی‌ قورئانی‌ پیرۆز ده‌ستی‌ پێكرد و, به‌رێز نوجه‌یفی‌ داوای‌ له‌ لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ كرد كه‌ به‌زووترین كات میواندارێتی‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ به‌رێز هوشیار زێباری‌ بكرێت و هه‌ڵویستی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌ سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ  بۆ كه‌ركووك بزانرێ‌ , ئه‌نجوومه‌ن ده‌نگی‌ بۆ بریاری‌ مه‌حكوومكردنی‌ تاوانه‌كانی‌ دژ به‌موسڵمانانی‌ ماینمار( بۆرما )دا وداوای‌ له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ كرا هه‌نگاوی‌ خێرا بنێن به‌ره‌و پاراستنی‌ موسڵمانان له‌ بۆرما .
                                                                                                             



ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران كۆتایی‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م ودووهه‌می‌ حه‌وت پێشنیارو پرۆژه‌ یاسا دێنێ‌

الأربعاء 08 اب 2012
به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران و ئاماده‌بوونی‌ 170 په‌رله‌مانتار رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ی‌ 5/8/2012ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دانیشتنی‌ پازده‌ هه‌می‌ سازكردو كۆتایی‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م ودووهه‌می‌ حه‌وت پێشنیارو پرۆژه‌ یاسا هێنا.
دانیشتنه‌كه‌ به‌چه‌ند ئایه‌تێكی‌ قورئانی‌ پیرۆز ده‌ستیپێكرد وده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ بریاری‌  دواخستنی‌ ده‌نگدانی‌ دا له‌ سه‌ر هه‌ردوو پرۆژه‌ یاسای‌ دادگای‌ بالاَی‌ فیدرال و ئه‌نجوومه‌نی‌ بالاَی‌ دادوه‌ری‌ بۆ دانیشتنی‌ سبه‌ینێ‌ .
دوابه‌دوا ئه‌نجوومه‌ن كۆتایی‌ هێنا به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ یاسای‌ پێشنیار كراوی‌ راستكردنه‌وه‌ی‌  دووهه‌می‌ یاسای‌ خزمه‌تكردنی‌ زانكۆیی‌ ژماره‌ 23ی‌ ساڵی‌ 2008كه‌ نرخاندنێكه‌ بۆ ئه‌ركه‌كانی‌ كادیره‌ زانستییه‌كانی‌ عیراق و له‌ پێناوی‌ پشتگیری‌ كردن  لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ و دابینكردنی‌
                                                                                                             



ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران تاوتوێی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا ده‌كات وكۆتایی‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م ودووهه‌می‌ چوار یاسا دێنێ‌

الأحد 05 اب 2012
به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌رێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی‌ وئاماده‌بوونی‌ 205 په‌رله‌مانتار  رۆژی‌ شه‌ممه‌ی‌ 4/8/2012ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران دانیشتنی‌ چورده‌هه‌می‌سازكرد و له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا بۆ پارێزگای‌ كه‌ركووك دواو و كۆتایی‌ هێنان به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م ودووهه‌می‌ چوار یاسا هێنا .
دانیشتنه‌كه‌ به‌ چه‌ند ئایه‌تێكی‌ قورئانی‌ پیرۆز ده‌ستی‌ پێكرد و , ئینجا ئه‌نجوومه‌ن له‌سه‌ر داواكاری‌ چه‌ند په‌رله‌مانتارێك له‌سه‌ردانه‌كه‌ی‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا داوود ئۆغلۆ بۆ كه‌ركووك دوان . ئه‌ڵبه‌ته‌ په‌رله‌مانتار حه‌نان فه‌تلاوی‌ وتی‌ سه‌ردانه‌كه‌ به‌ بێ‌ هه‌ماهه‌نگی‌ ئه‌نجامدراو ئه‌مه‌ش كارێكی‌ ره‌تكراوه‌یه‌و له‌ لایه‌ن عیراقه‌وه‌ و داوای‌ له‌ حكوومه‌ت كردهه‌ڵویستێكی‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بنوێنێ‌ وله‌ ئاست چۆنێتی‌ پێدانی‌ فیزا له‌  وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ بپرسرێ‌  , جگه‌ له‌ لێپرسینه‌وه‌ی‌ پارێزگاری‌ كه‌ركووك وسه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ پارێزگا .
په‌رله‌مانتار سه‌لمان جومه‌یلی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌گرنگێتی‌ بوونی‌ سیاساتێكی‌ ئاشكرا له‌عیراقدا و به‌تایبه‌تی‌ له‌گه‌ڵ بوونی‌ناته‌واوییه‌ك له‌ سیاسه‌تی‌ ده‌ره‌وه‌دا وئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ دا كه‌ هیچ جۆره‌ هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌ نێوان لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كاندا نییه‌ .
                                                                                                             



ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌نگ بۆ به‌رده‌وامبوونی‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ یاسای‌ پێشنیار كراوی‌ راستكردنه‌وه‌ی‌ یاسای‌ كۆیسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌دات

السبت 04 اب 2012
به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌رێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی‌ وئاماده‌بوونی‌ 232 په‌رله‌مانتار رۆژی‌ سێشه‌ممه‌ 31 / 7 / 2012ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران دانیشتنی‌ یازده‌هه‌می‌ وه‌رزی‌ یاسایی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ یاسایی‌ سێهه‌می‌ سازكردو ده‌نگی‌ بۆ به‌رده‌وامبوونی‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ پێشنیاری‌ یاسای‌ راستكردنه‌وه‌ی‌ یاسای‌ كۆمیسیۆنی‌ بالای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دا .
دانیشتنه‌كه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ چه‌ند ئایه‌تێكی‌ قورئانی‌ پیرۆز ده‌ستی‌ پێكرد , ئه‌نجوومه‌ن ده‌نگی‌ بۆ بریارێك دا كه‌ لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ پێشكه‌شی‌ كردبوو ده‌قی‌ بریاره‌كه‌ ئه‌وه‌ بوو كه‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ ره‌وه‌ خولی‌ راهێنانی‌ دیبلۆماسی‌ ژماره‌ 27ی‌ راگرت تائه‌وكاته‌ی‌ كیشه‌و سه‌رپێچی‌ كردنه‌ كانی‌ یاسایی‌ وده‌ستورییه‌كان یه‌كلاده‌كرێنه‌وه‌ به‌مه‌رجێ‌ لیژنه‌كه‌ به‌داداچوونی‌ جێبه‌جێكردنی‌ بریاره‌كه‌ بگرێته‌ ئه‌ستۆ
                                                                                                             



ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران میواندارێتی‌ پارێزگارو ئه‌مینداری‌ به‌غدا ده‌كات و كۆتایی‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ یاسای‌ بووجه‌ی‌ ته‌واوكه‌ر دێنێ‌

الثلاثاء 31 تموز 2012
رۆژی‌ 30ی‌ته‌مموزی‌ 2012 به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌رێز نوجه‌یفی‌ وئاماده‌بوونی‌  204 په‌رله‌مانتارئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران دانیشتنی‌ ده‌یه‌می‌ وه‌رزی‌ یاسایی‌ سێهه‌می‌ سازكرد وده‌نگی‌ بۆ بریاریك دا سه‌باره‌ت به‌ وه‌به‌رهێنان له‌كه‌رتی‌ كاره‌باداو كۆتایی‌ هێنان به‌خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ پرۆژه‌ یاسایه‌ك , جگه‌ له‌ میواندارێتی‌ كردنی‌ پارێزه‌روئه‌مینداری‌ به‌غدا .
                                                                                                             



ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌نگ بۆ دوو پرۆژه‌ یاسا ده‌دات ومیواندارێتی‌ وه‌زیری‌ داهاته‌ ئاوییه‌كان ده‌كات

السبت 28 تموز 2012
 رۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ 26/7/2012 به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌رێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی‌ و ئاماده‌بوونی‌ 240 په‌رله‌مانتار ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران دانشتنی‌ هه‌شته‌می‌ وه‌رزی‌ یاسایی‌ سێهه‌می‌ سازكرد وده‌نگی‌ بۆ هه‌ردوو پرۆژه‌ یاسای‌ وه‌قفی‌ سننه‌ وه‌قفی‌ شییعه‌ دا ومیواندارییه‌تی‌ وه‌زیری‌ سامانه‌ ئاوییه‌كانی‌ كرد.
دانیشتنه‌كه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ چه‌ند ئایه‌تێكی‌ قورئانی‌ پیرۆز ده‌ستیپێكرد  . دوا به‌دوا سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ كارو خزمه‌تگوزارییه‌كان  په‌رله‌مانتار ڤیان ده‌خیل له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی‌ به‌غدای‌ پایته‌خت پێویستی‌ به‌ ئاو هه‌یه‌ و داوای‌ میواندارێتی‌ ئه‌میندارێتی‌ به‌غدای‌ كرد .
به‌رێز نوجه‌یفی‌ ئاراسته‌ی‌ میواندارێتی‌ به‌رێزان ئه‌مینداری‌ به‌غداو پارێزگاری‌ به‌غدای‌ كرد به‌مه‌به‌سته‌ی‌ تاوتوێی‌ كردنی‌ پلانه‌ په‌یره‌وكراوه‌كانی‌ دابینكردنی‌ ئاوی‌  خواردنه‌وه‌ .
له‌پاشان ئه‌نجوومه‌ن به‌ شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ره‌تایی‌ ده‌نگی‌ بۆ پرۆژه‌ یاسای‌ زه‌مانی‌ كومه‌لاَیه‌تی‌ دا كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ ویاساییه‌وه‌ خرابووه‌ روو .
ئه‌نجوومه‌ن ده‌نگی‌ بۆ پرۆژه‌ یاسای‌ وه‌قفی‌ سننه‌ ووه‌قفی‌ شییعه‌ دا كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ ئه‌وقاف و كاروباری‌ ئاینییه‌وه‌ خرابووه‌ روو .
                                                                                                             


806 مواضيع (81 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 | 31 | 32 | 33 | 34 | 35 | 36 | 37 | 38 | 39 | 40 | 41 | 42 | 43 | 44 | 45 | 46 | 47 | 48 | 49 | 50 | 51 | 52 | 53 | 54 | 55 | 56 | 57 | 58 | 59 | 60 | 61 | 62 | 63 | 64 | 65 | 66 | 67 | 68 | 69 | 70 | 71 | 72 | 73 | 74 | 75 | 76 | 77 | 78 | 79 | 80 | 81 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI