مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

سەرۆکی‌ لیژنەی‌ پەیوەندییەکانی‌ دەرەوە لەگەڵ باڵوێزی‌ عیراق لە هۆڵەندا کۆدەبێتەوە

الخميس 11 تموز 2013
بەیانی‌ پێنجشەممە 11/7/2013 سەرۆکی‌ لیژنەی‌ پەیوەندییەکانی‌ دەرەوە پەرلەمانتار شێخ هومام حەممودی‌ لەگەڵ باڵوێزی‌ عیراق لە هۆڵەندا بەڕێز سەعد عەبدولمەجید ئیبراهیم کۆبۆوە. لەسەرەتای‌ چاوپێکەوتنەکەدا شێخ حەممودی ستایشی‌ بەرێز باڵوێزەکەی‌ کرد لەهاندانی‌ حکومەتی‌ هۆڵەندا و گەورەکۆمپانیاکانی‌ تا وەبەرهێنان لە عیراقدا بکەن ، وتی‌ بوونی‌ کۆمپانیا هۆلەندییەکان لە عیراقدا کە کار لەبواری‌ نەوت و غازدا دەکەن گرنگییەکی‌

                                                                                                             



سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ په‌يوه‌ندييه‌كاني‌ ده‌ره‌وه‌ پێشوازي‌ له‌ وه‌زيري‌ نه‌وت و غازي‌ سروشتي‌ هندستان ده‌كات

الأثنين 08 تموز 2013
دووشه‌ممه‌ 8/7/2013 سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ په‌يوه‌ندييه‌كاني‌ ده‌ره‌وه‌ په‌رله‌مانتار شيخ هومام حه‌ممودي پێشوازيكرد له‌ به‌رێز فيرابا مويلي وه‌زيري‌ نه‌وت و غازي‌ سروشتي‌ هندستان كه‌ به‌داوه‌تنامه‌يه‌كي‌ فه‌رمي‌ سه‌رداني‌ عيراقي‌ كرد ، له‌ميانه‌ي‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا  باسي‌ پته‌وكردني‌ په‌يوه‌ندي‌ نێوان هه‌ردوو وڵات كرا  دواي‌ پێكهێناني‌ ليژنه‌كاني‌ هاوڕێي په‌رله‌ماني‌ نێوان هه‌ردوو وڵات ، شێخ هومام وتي‌ عيراق ده‌يه‌وێت په‌يوه‌ندييه‌كي‌ به‌هێز له‌ نێوان هه‌ردوو گه‌لي‌ عيراق و هندستاندا دروست بكات كه‌ پشتي پێببه‌سترێت له‌ دروستكردني‌ په‌يوه‌ندييه‌كي‌ په‌رله‌ماني‌ و حكومي‌ فراوانتردا.هه‌روه‌ها هه‌ردوو لايه‌ن باسيگرنگي‌ سوود وه‌رگرتن له‌ پسپۆري‌ پێشكه‌وتوويي هندستان وه‌ربگيرێت له‌ بواري‌ پزيشكي‌ و گه‌شه‌پێداني‌ نه‌خۆشخانه‌كاندا ، شێخ حه‌ممودي‌ روونيكرده‌وه‌ كه‌عيراق سوره‌ له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ي‌ هێڵێكي‌ راسته‌وخۆي‌ ئاسماني‌ له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا كه‌ كاريگه‌رييه‌كي‌ باشي‌ له‌ پته‌وكردني‌ هه‌لي هاوكاري‌ و نزيكبوونه‌وه‌ي‌ هه‌ردوو وڵاتدا ده‌بێت

                                                                                                             



سه‌رۆکي‌ ليژنه‌ي‌ په‌يوه‌ندييه‌کاني‌ ده‌ره‌وه‌ پێشوازي‌ له‌ باڵوێزي‌ کۆرياي‌ باشوور ده‌کات

الأحد 07 تموز 2013
يه‌کشه‌ممه‌ 7/7/2013 سه‌رۆکي‌ ليژنه‌ي‌ په‌يوه‌ندييه‌کاني‌ ده‌ره‌وه‌ په‌رله‌مانتار شيخ هومام حه‌ممودي پێشوازيکرد له‌ به‌رێز هيونگ ميونگ کيم باڵوێزي‌ کۆرياي‌ باشوورله‌ به‌غدا له‌ميانه‌ي‌ چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا باسيان له‌پته‌وکردني‌ په‌يوه‌ندي دوولايه‌ني‌ نێوان هه‌ردوو وڵات کرد، هه‌روه‌ها باڵوێزي‌ کۆريا ئاماژه‌يدابه‌ پته‌وکردني‌ په‌يوه‌ندي‌ ئابوري‌ و ديبلوماسي‌ دواي‌ ئه‌وه‌ي‌ چاويکه‌وت به‌ژماره‌يه‌ک له‌به‌رپرسه‌ عيراقييه‌کان ، لاي‌ خۆيه‌ شێخ هومام حه‌مودي ئاماژه‌يدا که‌ عيراق سوره‌ له‌سه‌رمانه‌وه‌ي‌ کۆمپانيا کۆرييه‌کان له‌عيراقدا چونکه‌ پسپۆري‌ و ناوبانگي باشيان واي‌ کردووه‌ که‌له‌عيراقدا کاربکه‌ن . هه‌ردوولايه‌ن ئاماده‌يي خۆيان نيشاندا بۆ پێشوازيکردن له‌ سه‌رۆکي‌ په‌رله‌ماني‌ کۆري به‌م زووانه‌ سه‌رداني‌ عيراق ده‌کات به‌پێي‌ ئه‌و داوه‌تنامه‌يه‌ي‌ که‌سه‌رۆکي‌ ئه‌نجومه‌ني‌ نوێنه‌ران ئاراسته‌ي‌ کردووه‌ .

                                                                                                             



سه‌رۆكي ليژنه‌ي په‌يوه‌ندييه‌كاني ده‌ره‌وه‌ پێشوازي له‌ وه‌فدێكي په‌رله‌ماني ئوستراليا ده‌كات

الأثنين 08 نيسان 2013
 سه‌رله‌به‌ياني ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 8/4/2013 په‌رله‌مانتار هومام حه‌مودي سه‌رۆكي ليژنه‌ي په‌يوه‌ندييه‌كاني ده‌ره‌وه‌، پێشوازي له‌ وه‌فدێكي په‌رله‌ماني ئوستراليا كرد.

                                                                                                             



سه‌رۆكي ليژنه‌ي په‌يوه‌ندييه‌كاني ده‌ره‌وه‌ پێشوازي له‌ وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي كه‌نه‌دا و وه‌فدي ياوه‌ري ده‌كات

الأثنين 01 نيسان 2013
په‌رله‌مانتار هومام حه‌مودي سه‌رۆكي ليژنه‌ي په‌يوه‌ندييه‌كاني ده‌ره‌وه‌، ڕۆژي دووشه‌ممه‌ 1/4/2013 وبه‌ئاماده‌بووني به‌ڕێز لوبه‌يد عه‌باوي بريكاري وه‌زاره‌تي ده‌ره‌وه‌ وباڵوێزي عيراق له‌ كه‌ندا، پێشوازي له‌ به‌ڕێز جۆن بێرد وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي كه‌نه‌دا و وه‌فدي ياوه‌ري كرد.

                                                                                                             



په‌رله‌مانتار رافيع عه‌بدولجه‌بار به‌شداري له‌ كۆبونه‌وه‌ي‌ ليژنه‌ي‌ هه‌ميشه‌يي سێهه‌م (ليژنه‌ي‌ ديموكراتي‌ و مافي‌ مرۆڤ) ده‌كات

الأثنين 01 نيسان 2013
په‌رله‌مانتار رافيع عه‌بدولجه‌بار ئه‌ندامي‌ ليژنه‌ي‌ په‌يوه‌ندييه‌كاني‌ ده‌ره‌وه‌ وه‌ك نوێنه‌ري‌ عيراق له‌سێ رۆژي‌ رابردوودا له‌يه‌كێتي‌ په‌رله‌ماني‌ نێوده‌وڵه‌تي‌، به‌شداريكرد له‌كۆبونه‌وه‌ي‌ ليژنه‌ي‌ هه‌ميشه‌يي سێهه‌م (ليژنه‌ي‌ ديموكراتي‌ و مافي‌ مرۆڤ) .

                                                                                                             



وه‌فدي‌ په‌رله‌ماني‌ عيراق چاوي‌ به‌ وه‌زيري‌ ده‌وڵه‌تي‌ سودان بۆ كاروباري‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌كه‌وێت

الثلاثاء 22 كانون الثاني 2013
رۆژي سێشه‌ممه‌ 22/1/2013 وه‌زيري‌ ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباري‌ ده‌ره‌وه‌ي‌ سودان سه‌ڵاحه‌دين وه‌نسي‌ پێشوازيكرد له‌ په‌رله‌مانتار هومام حه‌ممودي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ په‌يوه‌ندييه‌كاني‌ ده‌ره‌وه‌ سه‌رۆكي‌ وه‌فدي‌ په‌رله‌ماني‌ عيراق كه‌به‌شداره‌ له‌خولي‌ ئێستاي‌ ئه‌نجومه‌نه‌ په‌رله‌مانيه‌كاني‌ وڵاتاني‌ ئه‌ندام له‌ رێكخراوي‌ هاريكاري‌ ئيسلامي‌ كه‌له‌ خه‌رتووم سازده‌كرێت.

                                                                                                             



سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ په‌يوه‌ندييه‌كاني‌ ده‌ره‌وه‌: عيراق دژبه‌ هه‌موو پرۆسه‌يه‌كي‌ گه‌ل و كۆمه‌ڵگا ده‌وه‌ستێت

الثلاثاء 22 كانون الثاني 2013
په‌رله‌مانتار هومام حه‌ممودي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ په‌يوه‌ندييه‌كاني‌ ده‌ره‌وه‌ داواي‌ له‌هه‌موو وڵاته‌ ئيسلامي‌ و عه‌ره‌بييه‌كان كرد هه‌ڵوێستێكي‌ نه‌به‌ردانه‌ بگرنه‌به‌ر دژ به‌وبڕيارانه‌ي‌ وڵاتاني‌ رۆژئاوا روبه‌ڕووي‌ هه‌ردوو جيهاني‌ ئيسلامي‌ و عه‌ره‌بي ده‌بنه‌وه‌.
                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ په‌يوه‌ندييه‌كاني‌ ده‌ره‌وه‌ برياريدا ميوانداري‌ وه‌زيري‌ په‌روه‌رده‌ بكات

الأحد 23 كانون الاول 2012
ليژنه‌ي‌ په‌يوه‌ندييه‌كاني‌ ده‌ره‌وه‌ رۆژي‌ يه‌كشه‌ممه‌ 23/12/2012 نزيك بوونه‌وه‌ي‌ ميوانداري‌ وه‌زيري‌ په‌روه‌رده‌ موحه‌ممه‌د ته‌ميم ي‌ ئاشكراكرد بۆ تاووتوێكردني بارودۆخي‌ خوێندنگا عيراقييه‌كاني‌ ده‌ره‌وه‌ي‌ وڵات، دواي‌ ئه‌و راپۆرته‌ي‌ كه‌ په‌رله‌مانتار رافيع عه‌بدولجه‌بار ده‌رباره‌ي‌ خويندنگاي‌ عيراق له‌ هيندستان پێشكه‌شيكردبوو.

                                                                                                             



ليژنه‌ي‌ په‌يوه‌ندييه‌كاني‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌ڵوێستي‌ يه‌كێك له‌ عيراقييه‌كاني‌ تاراووگه‌ به‌رز ده‌نرخێنێت

الأحد 16 كانون الاول 2012
رۆژي‌ يه‌كشه‌ممه‌ 16/12/2012 ليژنه‌ي‌ په‌يوه‌ندييه‌كاني‌ ده‌ره‌وه‌ له‌كۆبونه‌وه‌ي‌ ئاسايي خۆيدا به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ په‌رله‌مانتار هومام حه‌ممودي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌كه‌ و به‌ئاماده‌بووني‌ ئه‌ندامه‌كاني‌ ئه‌و سه‌ردانه‌ي‌ شاندي‌ په‌رله‌ماني‌ ئه‌وروپا بۆعيراق به‌سه‌رۆكايه‌تي‌ ستۆران ستيڤنسن له‌ ماوه‌ي‌ 11 تا 17 ي‌ شوباتي‌ داهاتوودا  تاووتوێكرد.


                                                                                                             


107 مواضيع (11 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI