مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ په‌يوه‌ندييه‌كاني‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ په‌رله‌مان: پێويسته‌ توركيا وه‌ك ده‌وڵه‌ت مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ عيراق بكات نه‌ك وه‌ك پێكهاته‌يه‌كي‌ به‌شبه‌شكراو

الأثنين 26 تشرين الثاني 2012
ئه‌مڕۆ 26/11/2012 له‌ ئه‌سته‌نبوڵ په‌رله‌مانتار شێخ هومام حه‌ممودي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ په‌يوه‌ندييه‌كاني‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ په‌رله‌مان له‌ لێدوانێكي‌ رۆژنامه‌وانيدا وتي‌  پێويسته‌ توركيا وه‌ك ده‌وڵه‌تێكي‌ يه‌كگرتووي‌ خاوه‌ن سه‌روه‌ري‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ عيراق بكات نه‌ك وه‌ك پێكهاته‌يه‌ك و لايه‌نێكي‌ سياسي جۆراوجۆر كه‌ ده‌بێت به‌ به‌شێك له‌و كێشه‌يه‌ يان لايه‌نێك له‌ پرسي‌ ناوخۆيي كه‌ نابێت وڵاتێكي‌ بياني‌ ده‌ستي تێوه‌ردات و ئاماژه‌يدا كه‌ به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌ به‌رژه‌وه‌ندي‌ و هاوبيني‌ هاوبه‌شيان هه‌يه‌ له‌پێناو خزمه‌تي‌ هه‌ردوو گه‌ل وناوچه‌كه‌ كه‌ به‌ بارودۆخێكي‌ نائاساييدا ده‌ڕوات و پێويسته‌ هه‌موو به‌يه‌كه‌وه‌ و كاري‌ بۆ بكه‌ن

                                                                                                             



ناوه‌ندي‌ عيراقي‌ بۆ راگه‌ياندن و زانياري‌ بڕوانامه‌ي‌ رێزلێنان ده‌به‌خشێته‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ په‌يوه‌ندييه‌كاني‌ ده‌ره‌وه‌

الأربعاء 07 تشرين الثاني 2012
رۆژي‌ سێشه‌ممه‌ 6/11/2012 ناوه‌ندي‌ عيراقي‌ بۆ راگه‌ياندن و زانياري‌ بڕوانامه‌ي‌ رێزلێنان ده‌به‌خشێته‌ په‌رله‌مانتار شێخ هومام حه‌ممودي‌ سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ په‌يوه‌ندييه‌كاني‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و پێناسيني‌ كاري‌ به‌خشنده‌يي دياري‌ پێشكه‌ش كردووه‌ بۆخزمه‌تي‌ عيراق و رێڕه‌وي‌ ديموكراتي‌ له‌سه‌ر ئاستي‌ ناوخۆيي و هه‌رێمي‌ و نێوده‌وڵه‌تي‌ .


                                                                                                             



په‌رله‌مانتار هومام حه‌ممودي پێشوازيكرد له‌ باڵوێزي‌ ئه‌رمينيا له‌ به‌غداد

الثلاثاء 06 تشرين الثاني 2012
رۆژي‌ دووشه‌ممه‌ 5/11/2012 په‌رله‌مانتار شێخ هومام حه‌ممودي سه‌رۆكي‌ ليژنه‌ي‌ په‌يوه‌ندييه‌كاني‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ باره‌گاي‌ ليژنه‌كه‌ پێشوازيكرد له‌ به‌ڕێز موراد موراديان باڵوێزي‌ كۆماري‌ ئه‌رمينيا له‌ به‌غداد .


                                                                                                             



سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ پێشوازی له‌ هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاره‌كانی یابان ده‌كات

الأثنين 01 تشرين الاول 2012
 ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 30-9-2012 په‌رله‌مانتار هومام حه‌مودی سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ له‌باره‌گای لیژنه‌ پێشوازی له‌ به‌ڕێز كوتۆرو سۆزۆكی هه‌ڵسوڕێنه‌ری یابان له‌به‌غداد كرد.

له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات كرا وهاوكاری هاوبه‌ش له‌هه‌موو بواره‌كاندا سه‌ره‌ڕای باسكردنی بارودۆخی سیاسی ئێستای وڵات.


                                                                                                             



لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ تاوتوێی یاسای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ده‌كات

الأثنين 01 تشرين الاول 2012
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 30-9-2012 لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار هومام حه‌مودی سه‌رۆكی لیژنه‌ وئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لیژنه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا تێیدا تاوتوێی پڕۆژه‌ یاسای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كرا به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی وئه‌نجامدانی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆی.


                                                                                                             



سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ پێشوازی له‌ باڵوێزی ئیماراتی ده‌كات

الأحد 30 ايلول 2012
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 26/9/2012 سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ په‌رله‌مانتار هومام حه‌مودی پێشوازیكرد له‌ به‌ڕێز عبدالله ئه‌لشه‌حی باڵوێزی ئیمارات له‌ به‌غداد وبه‌ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاران (عه‌یله‌ حمود، سامی عه‌سكه‌ری، رافع عبدالجبار، ئه‌رشه‌د زێباری)
                                                                                                             



وه‌فدێكی په‌رله‌مانی له‌ لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و مافی مرۆڤ سه‌ردانی په‌رله‌مانی ئۆڕۆپی ده‌كات

الأحد 30 ايلول 2012
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 24/9/2012 وه‌فدێكی په‌رله‌مانی به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار سادق ركابی ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ وبه‌شداری ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی هه‌ردوو لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و مافی مرۆڤ سه‌ردانی شاری برۆكسل یان كرد وه‌كو وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ داوه‌تنامه‌ی لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌ كاروباری عیراق له‌ په‌رله‌مانی ئۆرۆپی.     


                                                                                                             



لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ تاوتوێی پێشهاته‌كانی گۆڕه‌پانی سوریا ده‌كات

الثلاثاء 31 تموز 2012

لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار هومام حه‌مودی له‌گه‌ڵ وه‌كیلی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ لوبه‌ید عه‌باوی كۆبووه‌ وتاوتوێی دوایین پێشهاته‌كانی سوریا وبارودۆخی عیراقیان ودۆسیه‌ی ئاواره‌ سورییه‌كانی كرد.
عه‌باوی شیكردنه‌وه‌یه‌كی فراوانی بارودۆخه‌كه‌ كرد وكاریگه‌ری قه‌یرانه‌كه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی عیراق وعه‌ره‌بی ونێوده‌وڵه‌تی وئه‌وه‌ی پێویسته‌ كه‌ عیراق بیكات وه‌كو سه‌رۆكی خولی ئێستای جامیعه‌ی عه‌ره‌بی وئه‌و رۆڵه‌ی كه‌ پێویسته‌ عیراق بگێڕێت له‌م دۆخه‌دا.
                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ نێوان لیژه‌كه‌و ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیدا له‌گه‌ڵ جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن باسده‌كات

الأثنين 10 تشرين الاول 2011
رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ 9ی‌ /10/2011وبه‌ئاماده‌بوونی‌ جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران  دكتۆر قوسه‌ی‌ ئه‌لسوهێل لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان لیژنه‌كه‌و ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ سازكرد


                                                                                                             



لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ تاوتوێی پرۆژه‌ یاسای چه‌ند ڕێكه‌وتنامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات

الثلاثاء 05 نيسان 2011
لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 30/3/2011 له‌باره‌گای لیژنه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتار هومام حه‌مودی ئه‌نجامدا.له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی بابه‌تی پێشكه‌شكردنی یاساكانی ئه‌و ڕێكه‌وتنامانه‌ كرا كه‌ دراونه‌ته‌ لیژنه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن بكرێن به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆیان


                                                                                                             


107 مواضيع (11 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI