مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌له‌دوا قۆناغی‌ قه‌یرانی‌ نێوان عیراق و سووریا ده‌دوێ

الخميس 17 ايلول 2009
به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ نوێنه‌ر هومام حه‌مودی‌ ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ی‌ 9/9/2009 لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ سازكرد  ,.له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیار درا سه‌ردانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ بكرێ‌ ودیداری‌ به‌ڕێز وه‌زیری‌ دده‌ره‌وه‌ بكرێت  دواقۆناغی‌ قه‌یرانی‌ نێوان عیراق و سووریا پاش ته‌قینه‌وه‌كانی‌ ڕۆژی‌19  /8 /2009 بزانن و هاوكات سه‌رخۆشی‌قوربانییه‌كانی‌ كاره‌ساته‌كه.‌


                                                                                                             



سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازیكرد له‌باڵوێزی یابانی و باڵوێزی به‌ریتانی له‌عیراق

الأربعاء 18 شباط 2009
له‌به‌رواری 12/2/2009 شێخ هومام حه‌مودی سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌باڵوێزی یابانی له‌به‌غداد ( ئۆجی ئۆكاوا )كرد وتاوتوێی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی هه‌ردو وڵاتكرد.


                                                                                                             



سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ پێشوازی له‌ وه‌فدێكی په‌رله‌مانی ئۆكرانیا ده‌كات

الأربعاء 19 تشرين الثاني 2008
 له‌به‌رواری 16-11-2008 شێخ هومام حه‌مودی سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ باره‌گای تایبه‌تی لیژنه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌ وه‌فدێكی په‌رله‌مانی ئۆكرانیای كرد كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رپرسی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئۆكرانیا به‌ڕێز بیلارۆس دوبریاك بوو.


                                                                                                             



سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ پێشوازی له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئۆكرانیا له‌ عیراق ده‌كات

السبت 15 تشرين الثاني 2008
سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ شێخ هومام حه‌مودی پێشوازی له‌ به‌ڕێز ڤیكتۆر نیداباس به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئۆكرانیا له‌ عیراق كرد بۆ تاوتوێكردنی سه‌ردانی وه‌فدی په‌رله‌مانی ئۆكرانیا بۆ به‌غداد.
 له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ حه‌مودی هه‌نگاوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئۆكرانی به‌رزنرخاند وهیوای خواست كه‌ سه‌ردانه‌كه‌ سه‌ركه‌وتووبێت وببێته‌ هۆكارێك بۆ دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌ نێوان هه‌ردوولادا وله‌ هه‌موو ئاسته‌كاندا.


                                                                                                             



سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ پێشوازی له‌ سه‌رۆكی نێردراوی كۆمه‌ڵه‌ی عه‌ره‌بی له‌ به‌غداد ده‌كات

السبت 15 تشرين الثاني 2008
سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ شێخ هومام حه‌مودی پێشوازی له‌ سه‌رۆكی نێردراوی كۆمه‌ڵه‌ی عه‌ره‌بی له‌ به‌غداد باڵوێز هانی خه‌لاف ده‌كات، له‌ دانیشتنه‌كه‌دا باسی پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی عیراق كرا وڕۆڵی كۆمه‌ڵه‌ی عه‌ره‌بی له‌ كاراكردنی بڕیاره‌كانی عه‌ره‌بی تایبه‌ت به‌ سڕینه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان ونوێنه‌رایه‌تی دیبلوماسی له‌ به‌غداد.


                                                                                                             



لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ باسی ئاسته‌نگ وكێشه‌كانی بازرگانه‌ عیراقییه‌كانی كرد له‌ گه‌ڵ باڵوێزخانه‌ی چین

الأربعاء 29 تشرين الاول 2008
رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی به‌رواری 26/10/2008 لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق چاویان كه‌وت به‌ به‌ڕێز وانگ نیشۆ هۆنگ ڕاوێژكاری سیاسی له‌ باڵوێزخانه‌ی چینی له‌ عیراق.


                                                                                                             



شێخ د.هومام حه‌مودی پێشوازی له‌ باڵوێزی ئه‌ڵمانی ده‌كات

السبت 25 تشرين الاول 2008
شێخ د.هومام حه‌مودی جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ عیراق ده‌یه‌وێت ئه‌ڵمانیا ڕۆڵێكی به‌هێز وكاریگه‌ری له‌ عیراقدا هه‌بێت وله‌ بواره‌كانی بازرگانی وپیشه‌سازی وڕۆشه‌نبیری ...هتد.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌ كاتی چاوپێكه‌وتنی له‌ گه‌ڵ باڵوێزی ئه‌ڵمانی له‌ عیراق د.كریستۆفه‌ر فایل

                                                                                                             



لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ گفتوگۆی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فدی په‌رله‌مانی بۆ جنێف ده‌كات

السبت 25 تشرين الاول 2008
لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی د.هومام حه‌مودی وبه‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان ( ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین وته‌ها ئه‌لهێبی وئه‌ندازیار زه‌هرا هاشمی ود.نه‌سار ئه‌لروبه‌یعی وتانیا ته‌لعه‌ت ود.بوخاری عه‌بدوللا و د.سه‌عده‌دین محمد ئه‌مین و د.جابر حه‌بیب جابر ) له‌ 22/10/2008 كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا.


                                                                                                             



لیژنه‌ی دۆستایه‌تی په‌رله‌مانی عێراقی – به‌ریتانی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی باڵوێزخانه‌ی به‌ریتانیا له‌ به‌غدا كۆده‌بێته‌وه‌

الثلاثاء 14 تشرين الاول 2008
شاندێكی باڵوێزخانه‌ی به‌ریتانیا به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز ڕیتشارد ئۆبنهایم سه‌رۆكی به‌شی سیاسی له‌ باڵوێزخانه‌ پێش ئه‌وه‌ی به‌ره‌و وڵاته‌كه‌یان به‌ڕێبكه‌ون له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دۆستایه‌تی عێراقی – به‌ریتانی میوانداریكران

                                                                                                             



شێخ هومام حه‌مودی داوا ده‌كات به‌زووترین كات باڵوێزخانه‌ی سویدی له‌ به‌غداد بكرێته‌وه‌

الأثنين 13 تشرين الاول 2008
دكتۆر هومام حه‌مودی سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ باشبوونی بارودۆخی ئه‌منی له‌ عیراق وكرانه‌وه‌ی دیبلوماسییه‌تی عه‌ره‌بی و ڕێكه‌وتنی لایه‌نه‌كانی عیراقی له‌سه‌ر كێشه‌ی كه‌ركوك نیشانه‌ن بۆ پێشكه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسی وئه‌منی له‌ عیراقدا

                                                                                                             


107 مواضيع (11 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI