مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

شێخ هومام حه‌مودی چاوی ده‌كه‌وێت به‌ باڵوێز زیاد هادی ڕاگری په‌یمانگای خزمه‌تی ده‌ره‌كی

الأربعاء 07 ايار 2008
شێخ هومام حه‌مودی سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی 5/5/2008 پێشوازیكرد له‌ باڵوێز زیاد هادی ڕاگری په‌یمانگای خزمه‌تی ده‌ره‌كی، هه‌ردوولاش تاووتوێی كاروباری په‌یمانگاكه‌و پڕۆژه‌ی یاسای خزمه‌تی ده‌ره‌كیان كرد

                                                                                                             



سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران چاوی‌ ده‌كه‌وێت به‌ باڵوێزی‌ ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق

الأثنين 05 ايار 2008
شێخ هومام حه‌مودی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌و سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ پێداچوونه‌وه‌ی‌ ده‌ستور له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌ ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ به‌رواری‌ 30/4/2008  چاوی‌ كه‌وت به‌ به‌ڕێز هانز شوماخه‌ر باڵوێزی‌ ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق و هه‌ردوولا ئایینده‌ی‌ بارودۆخی‌ سیاسی‌ و ئاسایشیان له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی‌ عێراقی تاووتوێكرد.
                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ شاندێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ تاووتوێكردنی‌ پڕۆژه‌ی‌ یاسای خزمه‌تی‌ ده‌ره‌وه‌

الأثنين 05 ايار 2008
لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ شێخ هومام حه‌مودی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌و ئاماده‌بوونی‌ دكتۆر حه‌بیب جابر و به‌ڕێز سامی ئه‌لعه‌سكه‌ری‌ له‌گه‌ڵ شاندێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق كۆبۆوه‌ كه‌ بریتی‌ بوو له‌ به‌ڕێز له‌بید عه‌باوی جێگری‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌و باڵوێز دكتۆر جه‌واد هینداوی

                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ دۆستایه‌تی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقی‌ و یابانی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ باڵوێزی‌ یابان له‌ به‌غدا سازده‌كات

الأحد 27 نيسان 2008
لیژنه‌ی‌ دۆستایه‌تی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقی‌ یابانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كۆنجیرۆ مونجی باڵوێزی‌ یابان له‌ به‌غدا سازكرد له‌ میوانخانه‌ی‌ ڕه‌شید، ئه‌مه‌ش پاش ده‌ستپێشخه‌ری‌ لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق بۆ پێكهێنانی‌ چه‌ندین لیژنه‌ی‌ دۆستایه‌تی‌ په‌رله‌مانی‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند په‌رله‌مانێكی‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی‌ و ئیسلامی و ڕۆژئاوایی به‌مه‌به‌ستی‌ بنیاتنانی‌ پردی‌ په‌یوه‌ندی و پته‌وكردنی‌ دۆستایه‌تی‌ له‌ نێوان عێراق و ئه‌و وڵاتانه‌

                                                                                                             



دیدارو چاوپێكه‌وتنه‌كانی‌ لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ په‌راوێزی‌ كاره‌كانی‌ كۆنگره‌ی‌ یه‌كێتی‌ په‌رله‌مانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌

السبت 26 نيسان 2008
لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌ په‌راوێزی‌ كاره‌كانی‌ كۆنگره‌ی‌ یه‌كێتی‌ په‌رله‌مانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ چه‌ندین دیدارو كۆبوونه‌ه‌ی‌ له‌گه‌ڵ شاندی‌ په‌رله‌مانه‌ به‌شداره‌كان سازكرد به‌ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌.


                                                                                                             



چالاكیه‌كانی‌ به‌ڕێز شێخ هومام حه‌مودی سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ كۆنگره‌ی‌ یه‌كێتی‌ په‌رله‌مانی‌ نێوده‌وله‌تی‌ له‌ وڵاتی‌ باشووری‌ ئه‌فریقیا

الخميس 17 نيسان 2008
به‌ڕێز سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ چاوی‌ ده‌كه‌وێت به‌ شاندێكی‌ توركیا
له‌ په‌راوێزی‌ كۆنگره‌ی‌ 118 یه‌كێتی‌ په‌رله‌مانی‌ ئه‌فریقی سه‌ماحه‌تی‌ شێخ هومام حه‌مودی‌ چاوی كه‌وت به‌ شاندێكی‌ توركی و شێخ هومام ده‌رباره‌ی‌ ڕۆڵی‌ سوننه‌ له‌ عێراقدا دوا له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ قاعیده‌و زیادبوونی‌ هۆشیاری‌ له‌لای ئه‌م پێكهاته‌یه‌ به‌به‌شداری‌ كاریگه‌ر له‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌، هه‌روه‌ك ویستی‌ حكومه‌تی‌ خسته‌ڕوو بۆ سه‌پاندنی‌ هه‌یبه‌تی‌ خۆی‌ به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی‌ وڵات به‌بێ‌ جیاوازی‌
                                                                                                             



سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ چاوی‌ ده‌كه‌وێت به‌ هه‌ڵسوڕێنه‌ری‌ كاروباری‌ یابانی‌ له‌ عێراق

الخميس 03 نيسان 2008
شێخ هومام حه‌مودی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ به‌رواری‌ 3/4/2008 چاوی‌ كه‌وت به‌ به‌ڕێز فۆمیۆ ئه‌یوا هه‌ڵسوڕێنه‌ری‌  كاروباری‌ یابانی‌ له‌ عێراق، له‌دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا تاووتوێی‌ بارودۆخی‌ ئاسایش و ئابووری‌ و سیاسی‌ عێراقیان كرد له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی‌ پته‌وكردنی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ نێوان هه‌ردوو وڵات.
                                                                                                             



لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشوازی‌ ده‌كات له‌ شاندێكی‌ په‌رله‌مانی‌ ئه‌وروپا

الثلاثاء 01 نيسان 2008
لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ شێخ هومام حه‌مودی‌ و به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ كه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌ڕێزان میسال ئالوسی‌ و عه‌بدولباری‌ زێباری‌ و دكتۆر بوخاری عه‌بدوڵاو خاتوو تانیا ته‌ڵعه‌ت، پێشوازیان كرد له‌ شاندێكی‌ په‌رله‌مانی‌ ئه‌وروپا كه‌ به‌سه‌ردانێك له‌ باره‌گای‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بوون
                                                                                                             



سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ چاوی‌ ده‌كه‌وێت به‌ باڵوێزی‌ به‌ریتانیا له‌ عێراق

الأربعاء 26 اذار 2008
سه‌ماحه‌تی‌ شێخ هومام حه‌مودی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ 26ی‌ ئازاری‌ 2007 چاوی‌ كه‌وت به‌ به‌ڕێز كریستۆڤه‌ر باڵوێزی‌ به‌ریتانیا له‌ عێراق و له‌دانیشتنه‌كه‌دا تاووتوێی ئایینده‌ی‌ بارودۆخی‌ ئاسایش و سیاسی‌ عێراق كرا، ئه‌وه‌بوو شێخ هومام گوێبیستی‌ بۆچوونه‌كانی‌ شاندی‌ میوان بوو ده‌رباره‌ی‌ بارودۆخی‌ عێراق و باڵوێزی‌ به‌ریتانیا گه‌شبینی‌ خۆی‌ نیشاندا به‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌م وه‌رزی‌ یاسادانانه‌ ده‌ستكه‌وتی‌ گه‌وره‌ی‌ تێداده‌بێت.
                                                                                                             



سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران چاوی‌ ده‌كه‌وێت به‌ په‌رله‌مانتار ئه‌ڵمانیا ئه‌لكا هۆف

الأربعاء 26 اذار 2008
سه‌ماحه‌تی‌ شێخ هومام حه‌مودی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌رواری‌ 26ی‌ ئازاری‌ 2008 پێشوازی‌ كرد له‌ په‌رله‌مانتاری‌ ئه‌ڵمانی‌ خاتوو ئه‌لكا هۆف، له‌ دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا تاووتوێی‌ ئایینده‌ی‌ بارودۆخ و دۆسیه‌ی‌ سیاسی‌ و ئاسایش و ئابووریان كرد كه‌ مایه‌ی‌ گرنگیدانی‌ هه‌ردوو وڵاته‌
                                                                                                             


107 مواضيع (11 صفحة, 10 موضوع في الصفحة)
[ 1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 ]

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI