مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

بەندى چوارەم

بوارەکانى دەسەڵاتى فیدرالى
مادەى(109)
دەسەڵاتى فیدرالى یەکێتىو یەکپارچەیىو سەربەخۆیىو سەروەرىو یاساى دیموکراسیخوازانەى فیدرالى عێراق دەپارێزێت.


مادەى(110)
ئەم دەسەڵاتانەى خوارەوە تایبەتن بە حکومەتى فیدرالیەوە:
یەکەم: ڕەنگڕێژکردنى سیاسەتى دەرەوەو نوێنەرایەتى دبلۆماسىو ئەنجامدانى دانوستان لەسەر پەیماننامەو ڕێکەوتنە نێودەوڵەتیەکان و سیاسەتى قەرزکردن و واژۆکردن لەسەریان و یەکلاکردنەوەو ِەنگڕێژکردنى سیاسەتە ئابوورىو بازرگانیە دەرەکیە سەروەریەکان.
دووەم: دانان و جێبەجێکردنى سیاسەتى ئاسایشى نیشتمانى لەوانەش پێکهێنان و بەڕێوەبردنى هێزێکى چەکدار بەمەبەستى دڵنیابوون لە پاراستن و مسۆگەرکردنى ئاسایشى سنوورەکانى عێراق و بەرگریکردن لێیان.
سێیەم: ڕەنگڕێژکردنى سیاسەتى دارایىو گومرگ و دەرکردنى دراوو ڕێکخستنى سیاسەتى بازرگانى لەسەر سنوورى هەرێم و پارێزگاکانى عێراق و دانانى بودجەى گشتى دەوڵەت و ڕەنگڕێژکردنى سیاسەتى دراوو دامەزراندن و بەڕێوەبردنى بانکێکى ناوەندى.
چوارەم: ڕێکخستنى کاروبارى پێوەرو پێوان و کێشان.
پێنجەم: ڕێکخستنى کاروبارى ڕەگەزنامەوبەهاوڵاتى بوون (تجنس)و  نیشتەجێبوون و مافى پەنابەرێتى سیاسی.
شەشەم: ڕێکخستنى سیاسەتى لەرەلەرەکانى پەخشکردن و پۆستە.
حەوتەم: دانانى پڕۆژەى بودجەى گشتىو وەبەرهێنان.
هەشتەم: پلاندانانى تایبەت بە سیاسەتى ئەو سەرچاوە ئاویانەى لە دەرەوەى عێراقەوە دێن و مسۆگەرکردنى گەیشتنى بڕە ئاوى پێویست بۆ ناو عێراق بەگوێرەى یاساو نەریتە نێودەوڵەتیەکان.
نۆهەم: ئامارو سەرژمێرى گشتیى دانیشتوان.


مادەى (111)
نەوت و غازى موڵکى سەرجەم خەڵکى عێراقن لە هەموو هەرێم و پارێزگاکاندا.


مادەى(112)
یەکەم: حکومەتى فیدرالى لەگەڵ هەرێم و پارێزگا بەرهەمهێنەرەکان نەوت و غازى بەرهەمهێنراوى کێڵگەکانى ئێستا بەڕێوە دەبات بەمەرجێک داهاتەکانیان بەشێوەیەکى دادپەروەرىو بەگوێرەى دابەشبوونى دانیشتوان لەسەرجەم پارچەکانى وڵاتدا دابەش بکرێت لەگەڵ دیاریکردنى پشک بۆ ماوەیەک بۆ ئەو هەرێمە زیانلێکەوتوانەى ڕژێمى پێشوو بێبەشى کردبوون و ئەوانەش کەپاشتر زیانیان لێکەوت بەجۆرێک گەشەسەندنێکى هاوتەریب بۆ ناوچە جیاوازەکانى وڵات مسۆگەر بکات و ئەمەش بە یاسا ڕێکدەخرێت.
دووەم: حکومەتى فیدرالىو حکومەتى هەرێمەکان و پارێزگا بەرهەمهێنەرەکان بەیەکەوە هەڵدەستن بە ڕەنگڕێژکردنى سیاسەتى ستراتیجى پێویست بۆ بەرەوپێشبردنى سامانى نەوت و غاز بەجۆرێک کەببێتە مایەى دەستخستنى زۆرترین سوودو کەڵک بۆ گەلى عێراق ئەویش بە پشتبەستن بە نوێترین تەکنیکى بنەماکانى بازاڕو هاندانى وەبەرهێنان.
مادەى (113)
          ئاسەوار و شوێنەوار و ژێرخانى کەلەپورى و دەستنووس و دراوەکان بە سامانى نیشتمانى ئەژمار دەکرێت کە لە تایبەتمەندى دەسەڵاتى فیدڕاڵیەو بە هاوکارى لەگەڵ هەرێم و پارێزگاکان بەڕێوەدەبرێت، ئەمەش بە یاسا ڕێکدەخرێت.


مادەى(114)
دەسەڵاتە هاوبەشەکانى نێوان حکومەتى فیدرالىو حکومەتى هەرێمەکان ئەمانەن:
یەکەم: بەڕێوەبردن و ڕێکخستنى گومرگ بەهەماهەنگى لەگەڵ حکومەتى هەرێمەکان و ئەو پارێزگایانەى ناکەونە سنوورى هیچ هەرێمێکەوە.ئەمەش با یاسا ڕێکدەخرێت.
دووەم: ڕێکخستن و دابەشکردنى سەرچاوە سەرەکیەکانى وزەى کارەبا.
سێیەم: ڕەنگڕێژى سیاسەتى ژینگە بەمەبەستى دڵنیابوون لە پاراستنى ژینگە لە پیسبوون و پارێزگاریکردن لە خاوێنى بەهاوکارى لەگەڵ هەرێمەکان و ئەو پارێزگایانەى ناکەونە سنوورى هیچ هەرێمێکەوە.
چوارەم: ڕەنگڕێژکردنى سیاسەتەکانى گەشەپێدان و پلاندانانى گشتى.
پێنجەم: ڕەنگڕێژکردنى سیاسەتى تەندروستیى گشتى بەهاوکارى لەگەڵ هەرێمەکان و و ئەو پارێزگایانەى ناکەونە سنوورى هیچ هەرێمێکەوە.
شەشەم: ڕەنگڕێژکردنى سیاسەتى فێرکردن و پەروەردەى گشتى بەڕاوێژ لەگەڵ هەرێمەکان و و ئەو پارێزگایانەى ناکەونە سنوورى هیچ هەرێمێکەوە.
حەوتەم: ڕەنگڕێژکردنى سیاسەتى سامانە ئاویەکان و ڕێکخستنیان بە جۆرێک کە دادپەروەرى بهێنێتەدىو ئەوەش بەیاسا ڕێکدەخرێت.


مادەى(115)
هەرشتێک لە سنورى دەسەڵاتە تایبەتەکانى حکومەتى فیدرالیدا ئاماژەى پێنەکرابێت، ئەوە دەبێتە دەسەڵاتى هەرێمەکان و ئە ێزگایانەى ناکەونە سنوورى هیچ هەرێمێکەوە. ئەگەر ناکۆکى دروستبوو لەسەر دەسەڵاتە هاوبەشەکانى نێوان حکومەتى فیدرالىو حکومەتى هەرێمەکان، ئەوا پێشینە بۆ یاساى هەرێمەکەیە.










 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI