مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

بەندى پێنجەم

دەسەڵاتى هەرێمەکان

بەشى یەکەم
هەرێمەکان

مادەى(116)
ڕژێمى فیدرالى لە عێراقدا پێکدێت لە پایتەخت و هەرێمەکان و پارێزگا لامەرکەزیەکان و ئیدارە ناوخۆییەکان.


 مادەى(117)
یەکەم: ئەم دەستوورە لە بەروارى پیادەکردنیەوە دان بە هەرێمى کوردستان و ئەو دەسەڵاتەى ئێستایدا دەهێنێت وەک هەرێمێکى فیدرالى.
دووەم: ئەم دەستوورە دان بەو هەرێمە نوێیانەدا دەنێت کە بە گوێرەى بڕگەکانى دەستوور دادەمەزرێنرێن.

 

مادەى(118)
دەبێت ئەنجومەنى نوێنەران لەماوەیەکى دیاریکراودا بەمەرجێک شەش مانگ زیاتر تێنەپەڕیبێت بەسەر یەکەم دانیشتنیدا، بە زۆرینەى سادە یاسایەک دەربکات بۆ دیاریکردنى ئەو ڕێوشوێنە جێبەجێکاریانەى تایبەتن بە پێکهێنانى هەرێمەکانەوە.


 

مادەى(119)
پارێزگایەک یان زیاتر مافى پێکهێنانى هەرێمێکیان هەیە بەپشتبەستن بە داواکاریەک بۆ ئەنجامدانى ڕاپرسى لەسەرى. داواکاریەکە بەیەکێک لەم دوو ڕێگایەى خوارەوە پێشکەش دەکرێت:
ڕ-لەسەر داواکارى سێیەکى(3/1 )  ئەندامانى ئەنجومەنى ئەو پارێزگایانەى کە داواى پێکهێنانى هەرێمەکە دەکەن.
ب-لەسەر داواکارى دەیەکى (10/1) دەنگدەرانى ئەو پارێزگایانەى کە داواى پێکهێنانى هەرێمەکە دەکەن.


 

مادەى(120)
هەرێم دەستوورێک بۆخۆى دادەڕێژێت، هەرەمى دەسەڵاتەکانى هەرێم و میکانیزمى بەکارهێنانى ئەو دەسەڵاتانە دیاریدەکات بەمەرجێک ناکۆک نەبێت لەگەڵ ئەم دەستوورەدا.


 

مادەى(121)
یەکەم: دەسەڵاتى هەرێمەکان مافى پیادەکردنى دەسەڵاتەکانى  یاسادانان و ڕاپەڕاندن و دادوەریان هەیە بەگوێرەى ئەم دەستوورە جگەلەو دەسەڵاتانەى کەتایبەتن بە حکومەتى فیدرالیەوە.
دووەم: حکومەتى هەرێم مافى هەموارکردنى جێبەجێکردنى یاساى فیدرالى لە هەرێمەکەدا هەیە ئەگەر ناکۆکى یان دژیەک لەنێوان یاساى فیدرالىو یاساى هەرێمدا هەبوو لەسەر بابەتێک کە لە سنوورى ئەو دەسەڵاتانەدا نەبێت کە تایبەتن بە حکومەتى فیدرالى.
سێیەم:دەبێت لەو داهاتانەى لە حکومەتى فیدرالیدا بەدەست دەهێنرێت پشکێکى گونجاو بۆ هەرێمەکان تەرخان بکرێت کە بەشى هەستان بە ئەرکەکانى بکات بە لەبەرچاوگرتنى داهات و پێویستیەکانىو ڕێژەى دانیشتوانیشى.
چوارم: نووسینگەى تایبەت بە هەرێم و پارێزگاکان دەکرێتەوە لە باڵوێزخانەو نێردە دبلۆماسیەکاندا بەمەبەستى بەدواداچوونى کاروبارى ڕۆشنبیرىو کۆمەڵایەتىو گەشەپێدان.
پێنجەم: هەرچى پەیوەندى بە بەڕێوەبردنى هەرێمەوە هەیە لە ئەستۆى حکومەتى هەرێمدایە بەتایبەتى پێکهێنان و ڕێکخستنى هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆى هەرێم وەک پۆلیس و ئاسایش و پاسەوانى هەرێم.



 


بەشى دووەم
ئەو پارێزگایانەى ناکەونە سنوورى هیچ هەرێمێکەوە


 

مادەى(122)
یەکەم: پارێزگا لە ژمارەیەک قەزاو ناحیەو گوند پێکهاتووە.
دووەم: ئەو پارێزگایانەى سەر بەهیچ هەرێمێک نین دەسەڵاتێکى بەڕێوەبردن و دارایى فراوانیان پێدەدرێت بەجۆرێک کەبتوانن کاروبارى خۆیان بەڕێوەبەرن بەگوێرەى بنەماى (لامەرکەزیەتى ئیدارى) و ئەوەش بەیاسا ڕێکدەخرێت.
سێیەم: ئەو پارێزگارەى ئەنجومەنى پارێزگا هەڵیدەبژێرێت سەرۆکى ڕاپەڕاندنى باڵایە لە پارێزگادا بۆ پیادەکردنى ئەو دەسەڵاتانەى کە لەلایەن ئەنجومەنەوە پێى بەخشراوە.
چوارەم: هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاو پارێزگارو دەسەڵاتەکانیان بە یاسا ڕێکدەخرێت.
پێنجەم: ئەنجومەنى پارێزگا ناکەوێتە ژێر ڕکێف و چاودێرى هیچ وەزارەت یان لایەنێکەوە کە پەیوەست نەبێت بە وەزارەتێکەوەو داراییەکى سەربەخۆى خۆى هەیە.


 

مادەى(123)
حکومەتى فیدرالى دەتوانێت دەسەڵاتى خۆى ببەخشێت بە حکومەتى هەرێم و بەپێچەوانەشەوە بە ڕەزامەندى هەردوولا، ئەوەش بە یاسا ڕێکدەخرێت.


 

بەشى سێیەم
پایتەخت
مادەى(124)
یەکەم: بەغدا بەو سنوورى شارەوانیەى هەیەتى پایتەختى کۆمارى عێراقە، سنوورە ئیدارەکەى پارێزگاى بەغدایە.
دووەم: دانانى پایتەخت بە یاسا ڕێکدەخرێت.
سێیەم: پایتەخت بۆى نیە لە سنوورى هیچ هەرێمێکدابێت.


 

بەشى چوارەم
ئیدارە خۆجێیەکان
مادەى (125)
ئەم دەستوورە مافى ئیدارىو سیاسىو ڕۆشنبیرىو فێرکردنى نەتەوە جیاوازەکانى وەک تورکمان و کلدان و ئاشوورىو پێکهاتەکانى تر دەپارێزێت و ئەو کارەش بەیاسا ڕێکدەخرێت.

 










 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI