![](improtinfo.files/image001.gif) ![](improtinfo.files/image002.gif)
به‌شداربوانی
به‌ڕێز
ئێمه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عیراق خۆشحاڵین كه داوای ئێمه‌تان قبوڵكردووه بۆ ئاماده‌بون له
كۆنگره‌ی جیهانی یه‌كه‌م بۆ لێهاتوان وپسپۆڕانی عیراقی له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات كه له ماوه‌ی 21- 25 / 12 / 2008 له به‌غداد سازده‌كرێت.
یه‌كه‌م : ( كارنامه‌ی
لێكۆڵینه‌وه )
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م :
دروستكردنی
تۆمارێكی زانیارییه ده‌رباره‌ی ئاواره‌و پسپۆر ولێهاتووان
وپسپۆره تایبه‌تمه‌نده‌كان وشوێنی نێشته‌جێبوونیان له وڵاتانی
عه‌ره‌بی وجیهانی بۆ ئه‌وه‌ی بدرێته ده‌زگاكانی ئیداری وڵات به‌مه‌به‌ستی
سوود وه‌رگرتن و كار پێكردنیان له ده‌زگاكانی ده‌وڵاتدا.
• ڕاكێشانی
ئه‌م لێهاتووانه وكاراكردنی ڕۆڵیان له ناوه‌وه‌ی وڵات له ڕێگای
د‌یاریكردنی پاڵنه‌رو به‌دیهێنانی ئاسانكاریی گونجاوو پێداویستیه‌كانی
ئه‌م كاره به ده‌ركردنی یاسای هاوچه‌رخ و ڕێوشوێنی گونجاو
له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه.
ته‌وه‌ری دووه‌م:
باسی ڕێگاكانی گه‌ڕانه‌وه‌ی
ئه‌م پسپۆڕانه ده‌كرێت وئاسانكارییه‌كان و پاداشتی ماددی پێویست
بۆ ئاسانكردنی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ .
وڵات، و ته‌وه‌ری سێیه‌میش
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌رده‌وامبوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م
پسپۆرانه ده‌بێت ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵات، وكاركردن بۆ
سوود وه‌رگرتن له تواناكانیان له ڕێگای به‌ستنی كۆنگره‌و وچاوپێكه‌وتنی
به‌رده‌وام بۆیان.
دووه‌م : ( كارنامه‌ی به‌شداربون
له سمینارێك ) له سمیناره‌كانی كۆنگره، كه سه‌باره‌ت به یه‌كێك
له‌م بابه‌تانه ده‌بێت:
بابه‌تی یه‌كه‌م : واقیعی وه‌به‌رهێنان
له عیراق ( ژووره‌كانی بازرگانی – ئابوری – پیشه‌سازییه‌كان ) .
بابه‌تی دووه‌م: واقیعی فێركردن
وزانكۆكان له عیراق .
بابه‌تی سێیه‌م : واقیعی ته‌ندروستی
له عیراق .
بابه‌تی چواره‌م : واقیعی نه‌وت
له عیراق .
سێیه‌م: ( كارنامه‌ی به‌شداربون
له ورك شۆپێك ) له ورك شۆپه‌كانی كۆنگره ، كه ئه‌مانه‌ن :
ورك شۆپی یه‌كه‌م : دانانی
تۆمارێكی زانیاری سه‌باره‌ت به لێهاتو و پسپۆرانی عێراقی .
ورك شۆپی دووه‌م : به‌دیهێنانی
میكانیزمه‌كانی راكێشانی لێهاتوانی عێراقی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
.
ورك شۆپی سێیه‌م : به‌دیهێنانی
میكانیزمی به‌رده‌وام بونی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ لێهاتوانی
عێراقی له ده‌ره‌وه . بۆ زانیاری / دواین كات بۆ وه‌رگرتنی
كارنامه‌كانی به‌شدابوان رۆژی چوارشه‌ممه ده‌بێت به‌رواری
10-12-2008
|