كۆنگره‌ی جیهانی یه‌كه‌م
بۆ لێهاتوان وپسپۆڕانی عیراقی له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات
|
ئه‌م كۆنگره‌یه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عیراقی ڕێكده‌خرێت، به‌مه‌به‌ستی له خۆگرتن وكۆكردنه‌وه‌ی
پسپۆڕان ولێهاتوانی عیراقی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، وله به‌رواری 22 تا 24 ی
مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی 2008 له هۆتێلی ڕه‌شید له به‌غداد سازده‌كرێت،
به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی چه‌ند ئامانجێكی سه‌ره‌كی وه‌كو ئاماده‌كردنی
تۆماری زانیاری تایبه‌ت به لێهاتوان وپسپۆڕانی عیراقی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
وده‌ست نیشانكردنی میكانیزمی به‌شداربونیان له بنیاتنانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان،
وئاسانكردنی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ وڵات، وكاراكردنی ڕۆڵیان له شوێنی كۆچیان
له ڕێگای چه‌ند میكانیزمێكی دیاریكراو كه له كۆنگره‌دا ده‌ست نیشان ده‌كرێت.
په‌یامی كۆنگره بریتییه له (( دابینكردنی كه‌شێكی
گفتوگۆی ئازاد وشه‌فاف ومتمانه‌ی ئاڵوگۆڕكراو له نێوان هه‌ریه‌ك له لایه‌نه‌كانی،
په‌رله‌مان – حكومه‌ت – لێهاتوانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ))، له ڕێگای تێڕوانینیَكی
دیاریكراو بۆ گه‌یشتن به عیراقێكی گه‌شه‌سه‌ندوو وپێشه‌نگ و تایبه‌تمه‌ند
له ڕووی هه‌رێمی وجیهانییه‌وه، وڕاكێشانی باشترین كه‌سانی لێهاتوو و خاوه‌ن
تواناكان بۆ به‌شداریكردن له دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی وڵات، وپێگه‌یاندنی
تاكه‌كانی وڵات به‌شێوه‌یه‌كی زانستی وپیشه‌یی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن خاوه‌نی
بڕیاربن و به‌رپرسیارێتی بگرنه ئه‌ستۆ.
كۆنگره‌كه نزیكه‌ی ( 150 ) كه‌سایه‌تی عیراقی كۆچبه‌ر
كۆ ده‌كاته‌وه، وڕه‌چاوی جۆراجۆری ئاینی ونه‌ته‌وه‌یی پێكهاته‌كانی گه‌لی
عیراقی كردووه، و له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كی باڵا به‌ڕێوه ده‌چێت له گه‌ڵ
لیژنه‌یه‌كی ئاماده‌كاری ولیژنه‌یه‌كی زانستی و سكرتارییه‌تێك بۆ ڕێكخستنی
هه‌رسێ لایه‌نی ناوبراو.
به‌رنامه‌ی كاری كۆنگره بریتییه له پێشكه‌شكردنی ئه‌و
لێكۆڵینه‌وانه‌ی كه بۆی پێشكه‌شكراون له چوارچێوه‌ی سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی
كۆنگره‌كه‌دا، له گه‌ڵ به‌ستنی چه‌ند كۆمبونێك بۆ ئاماده‌كردنی میكانیزمێك
بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وانه.
ته‌وه‌ره‌كانی كۆنگره بریتین له:
• ناساندنی لێهاتووان و پسپۆڕانی عیراقی له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات وده‌ست نیشانكردنی بواری پسپۆڕییه‌كان.
• ڕاكێشانی ئه‌م لێهاتووانه وكاراكردنی ڕۆڵیان له
ناوه‌وه‌ی وڵات له ڕێگای د‌یاریكردنی پاڵنه‌رو به‌دیهێنانی ئاسانكاریی گونجاوو
پێداویستیه‌كانی ئه‌م كاره به ده‌ركردنی یاسای هاوچه‌رخ و ڕێوشوێنی گونجاو
له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه.
• دامه‌زراندنی پردی گه‌یاندن له گه‌ڵ لێهاتووانی
عیراقی له ده‌ره‌وه.
ــــــــــــــــــــــــ
1.
چۆن ده‌توانن به‌شداری له كۆنگره‌دا بكه‌ن
.....
2.
زانیاری گرنگ بۆ به‌شداربوان
........ |