|
||||||||||||||||||||||||||
|
به‌شداربوانی به‌ڕ‌ێز : ئێمه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی خۆشحاڵین كه داوه‌تنامه‌ی ئێمه‌تان قبوڵ كردووه به ئاماده‌بونتان له كۆنگره‌ی یه‌كه‌می جیهانی بۆ لێهاتوان و پسپۆرانی عێراقی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، كه له 21 بۆ 25 ی كانونی یه‌كه‌می ساڵی 2008 له به‌غدا ده‌به‌سترێت . ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه كه ئێمه ده‌ستمان كرد به ئاماده‌كردنی پێداویستییه لۆجیستییه‌كان بۆ به‌شدابوان به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه : 1- رۆژی یه‌ك شه‌ممه 21/12/2008 ده‌ست ده‌كرێت به پێشوازی كردنی به‌شداربوانی كۆنگره ، بۆ تۆماركردنی ناوه‌كانیان له هوتێلی ڕه‌شید كه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر هۆڵی كۆنگره‌كان ( باره‌گای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی ) . 2- پلیتی فڕۆكه به خۆراییه بۆ به‌شداربوانی كۆنگره له ( ئه‌سته‌مبوڵ – عه‌ممان – به‌غداد ) وكاته‌كانی فڕینیش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت: • كاتژمێر 11:00 به‌یانی له ئه‌سته‌مبوڵه‌وه هه‌ڵده‌ستێت . • كاتژمێر 01:10 ی دوای نیوه‌رۆ ده‌گاته عه‌ممان . • كاتژمێر 02:15 ی دوای نیوه‌رۆ له عه‌ممانه‌وه هه‌ڵده‌ستێت • كاتژمێر 04:45 ی دوای نیوه‌ڕۆ ده‌گاته به‌غدا . 3- سه‌رۆكایه‌تی كۆنگره هه‌ڵده‌ستێت به دابینكردنی خه‌رجی گواستنه‌وه‌ی به‌شداربوان له وڵاتانی دراوسێوه ( بێجگه له ئه‌سته‌مبوڵ و عه‌ممان و قاهیره و دوبه‌ی و به‌یروت )، وله گه‌یشتنیان بۆ به‌غدا بڕی پاره‌ی كرینی بلیتی فڕۆكه‌یان پێ ئه‌درێت به‌و مه‌رجه‌ی پلیته‌كه له‌پله‌ی گه‌شت و گوزار بێت نه‌ك پله‌ی یه‌كه‌م . 4- سه‌رۆكایه‌تی گۆنگره هه‌ڵده‌ستێ به دابین كردنی بلیتی به‌شداربوان له ئه‌وروپاوه بۆ ئه‌سته‌مبوڵ یان عه‌ممان به‌مه‌رجێك نرخی بلیته‌كه له 1000$ زیاتر نه‌بێت یان بڕی 1000$ پێ ئه‌درێت و زیادتر بێت پێیان نادرێت . 5- سه‌رۆكایه‌تی كۆنگره هه‌ڵده‌ستێت به دابینكردنی خه‌رجی پلیتی به‌شداربوانی كۆنگره ئه‌وانه‌ی له ئه‌مریكا و ئوستوراڵیا و نیوزله‌نده و یابانه‌وه بۆ ئه‌سته‌مبوڵ یان عه‌ممان به‌ڕیده‌كه‌ون، به‌مه‌رجێك ده‌بێت نرخی پلیته‌كه له 1500$ زیاتر نه‌بێت، و ته‌نها 1500$ پێی ئه‌درێت و زیاده‌كه‌ی نادرێت . 6- به‌شداربوان له فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه پیَشوازی ده‌كرێن و ده‌گوازرێنه‌وه بۆ هوتێلی ره‌شید له‌لایه‌ن لیژنه‌ی پێشوازی‌یه‌وه ئه‌وانه‌ی تابلۆی ناساندنی خۆیان هه‌ڵده‌گرن. 7- سه‌رۆكایه‌تی كۆنگره هه‌ڵده‌ستێ به دابینكردنی خه‌رجی هۆتێلی ره‌شید به ته‌واوی بۆ هه‌رسێ خواردنی به‌یانی نیوه‌ڕۆ و ئێواره بۆ ماوه‌ی سێ شه‌و له ماوه‌ی 21-25/12/2008 . 8- شایه‌نی باسه خه‌رجییه‌كانی ( په‌یوه‌ندییه‌كان ، خواردنی زیاده ، كه‌ل وپه‌لی ساردكه‌ره‌وه‌ی ژوره‌كه ) له‌سه‌ر به‌شداربوان خۆیانه . 9- بۆ زانیاری زیاتر تكایه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به سكرتاریه‌تی گۆنگره : به‌رێز عه‌باس عه‌نبوری – به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه / یان به‌رێز وائیل تائی - به‌رپرسی به‌دواداچون له نوسینگه‌ی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شیخ خالید عه‌تییه . به‌ژماره ته‌له‌فۆنی (009647704443799 ) یان ناردنی نامه‌ی ئه‌لیكترۆنی بۆ ئه‌م ئیمێلانه :
[email protected] – [email protected]
|
|||||||||||||||||||||||||
|
||||||||||||||||||||||||||
|
||||||||||||||||||||||||||
|