مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       
به‌ درۆخستنه‌وه‌ی‌ هه‌واڵێك
 
  الأثنين 29 تموز 2013

      
رۆژنامه‌ی‌ (البینه‌ الجدیده‌ ) له‌ راپه‌ره‌ سێی‌ ژماره‌ 1810ی‌ رۆژی‌ 23/7/2013دا وتارێكی‌ له‌ ژێر ناونیشانی‌ (مهزله‌ برلمانیه‌ ، یوما واحدا للبرلمان فحصل علی‌ راتب تقاعدی‌ كامل وممیزات مدی‌ الحیاه‌ ـــ  كاڵته‌جاری‌ په‌رله‌مان ، ئه‌حمه‌د رازی‌ خزر به‌ یه‌ك رۆژ له‌ په‌رله‌مان مووچه‌ی‌ ته‌واوی‌ خانه‌نشینی‌ وجیاوازی‌ تامردن پێبه‌خشرا ) ، ئه‌وه‌ دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ په‌رله‌مانتاری‌ ناوبراو له‌ 1ماوه‌ی‌ نێوان 8/10/2012تا كۆتایی‌ خولی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ یه‌كه‌م له‌ 130 دانیشتندا به‌شداریی‌ كردووه‌ ، ئه‌وه‌ی‌ رۆژنامه‌كه‌ بلاَویكردۆته‌وه‌ ده‌ستدرێژی‌ كردنه‌ بو سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران و ئه‌ندامه‌كانی‌ وئه‌وه‌ی‌ دووباره‌ بلاَویكرده‌وه‌ له‌ راستگۆیی‌ داده‌شكێنێ‌. له‌ كاتێكدا ئه‌م جۆره‌ هه‌والاَنه‌  به‌ته‌واوه‌تی‌ به‌درۆ ده‌خه‌ینه‌وه‌ جارێكی‌ تر ئه‌وه‌ دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی‌ راگه‌یاندن له‌وانیش رۆژنامه‌ی‌ باسكراو و په‌یامنێره‌كانیان  ، به‌ وردی‌ و مه‌وزوعییه‌ته‌وه‌ هه‌واڵه‌كان بگه‌ێنن وپێش بلاَوكردنه‌وه‌ی‌ دڵنیابن له‌ راستگۆیی‌ و بنه‌ماكانی‌ كاری‌ رۆژنامه‌وانی‌ په‌یره‌و  بكه‌ن .
فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندن
ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌
عیراق

 أرسل هذا المقال لصديق  أرسل هذا المقال لصديق    صفحة للطباعة  صفحة للطباعة


 

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI