مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

دەستورى عێراقى

ئێمە ڕۆڵەکانى دۆڵى ڕافیدەین، نیشتمانى نێردراوان و پێغەمبەران، جێگاى حەوانەوەى پێشەوایان و پیاوچاکان و  پێشەنگانى شارستانیەت و داهێنەرانى نووسین و لانکەى ژماردن، لەسەر زەوى ئێمە یەکەم یاسا لەلایەن مرۆڤەوە دانرا، لەنیشتمانى ئێمەدا دادپەروەرانەترین چەرخى سیاسەتى بەڕێوەبردنى وڵاتان هەنگاوى بۆ نراو لەسەر خاکەکەمان هاوەڵان و پیاوچاکان نوێژیان خوێندو فەیلەسوف و زانایان تێڕامانیان ئەنجامداو ئەدیب و شاعیران داهێنانیان کرد.
 وەک هەستکردن بە مافى خوا لەسەرمان و، بەدەنگەوە هاتنى نیشتمان و هاونیشتمانانمان و وەڵامدانەوەى بانگەوازى سەرکردە ئایینى و هێزە نیشتمانیەکانمان و سوور بوونى سەرچاوە (مراجع) مەزنەکانمان و سەرکردەو سیاسیەکانمان و، لە ئاپۆڕەیەکى جیهانیدا لەلایەن هاوڕێیان و دۆستانەوە بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بە ملیۆنان کەس لە 30 کانوونى دووەمى 2005 بە ژن و پیاو و گەنج و پیرەوە بەرەو سندوقەکانى دەنگدان ڕۆیشتین. بە لە بیربوونى ئازارەکانى چەوساندنەوەى مەزهەبى لەلایەن تاقمە زۆردارەکەو، هەستکردن بە ئازارى شەهیدانى عێراق بە شیعە و سووننە و عەرەب و کورد و تورکمان لەگەڵ براکانى تریان لە پێکهاتەکانى دیکە و ئیحا وەرگرتن لە ستەم و شکاندنى ڕێزى شارە پیرۆزەکان و باشوور لە میانەى ڕِاپەڕێنى شەعبانىو جەرگ سووتاو بە ئاگرى گۆڕە بە کۆمەڵەکان و زۆنگاوەکان و دوجەیل و ئەوانى دىو، بە وەدەنگ هاتن لەسەر سزاکانى سەرکوتکردنى نەتەوایەتى لە قەسابخانەکانى هەڵەبجە و بارزان و ئەنفال و کوردە فەیلیەکان و، هەستکردن بە ئازارەکانى تورکمان لە بەشیر، وەک سەرجەم ناوچەکانى دیکەى عێراق، ئەوەبوو خەڵکى ناوچەکانى ڕۆژئاوا زۆریان چەشت بە لەناوبردنى سەرکردەو ڕەمز و سەرۆک عەشیرەت و ئاوارەکردنى تواناکان و وشک کردنى سەرچاوەکانى بیرو ڕۆشنبیریان، بۆیە دەست لەناو دەست و بەیەک ڕیز هەوڵماندا بۆ بنیاتنانەوەى عێراقى نوآ، عێراقى ئایندە بەبآ دەمارگیرى مەزهەبىو لایەنگیرى ڕەگەزپەرستانەو گرێى ناوچەیى و جیاخوازىو دوورخستنەوەى هیچ لایەک.
  تەکفیر و تیرۆریش نەبووە ڕێگر لەبەردەمماندا بۆ بنیاتنانى دەوڵەتى یاسا، مەزهەبگەریەتىو ڕەگەزپەرستیش نەیوەستاندین تا پێکەوە بەردەوام بین لە پتەوکردنى یەکێتى نیشتمانى و گرتنەبەرى ڕێگاکانى ئاڵوگۆڕى ئاشتیانەى دەسەڵات و دادپەروەرانەى دابەشکردنى سامان و ، بەخشینى هەلى یەکسان بە هەموان.
 ئێمەى گەلى عێراق ئێستا دواى هەستانەوەمان و بە متمانە بوون بە داهاتوو و لە ڕێى ڕژێمێکى کۆمارى فیدرالى دیموکراسى فرەیى، بە ژن و پیاوو گەنج و پیرەوە پەیمانمان داوە هیممەت بکەین بۆ ڕێزگرتن لە بنەماکانى یاساو لەناوبردنى سیاسەتى دوژمنکارانەو، گرنگیدان بە ژن و مافەکانىو، پیرو خەمەکانىو، منداڵ و کاروبارەکانىو، بڵاوکردنەوەى کەلتورى فرەیىو، ڕیشەکێشکردنى ئاگرى تیرۆر.
 ئێمەى گەلى عێراق بە سەرجەم پێکهاتەکانیەوە بە تەواوى ویستى خۆمان بە ئازادانەو ئارەزوومەندانە بڕیارى یەکگرتنى ئارەزوومەندانەمان داوەو دەرس وەردەگرین لە ڕابردومان بۆ داهاتوومان، وە لە بەها باڵاکانى پەیامە ئاسمانیەکان و دۆزینەوە نوێکانى زانست و شارستانیەتى مرۆڤەوە ئەم دەستورەمان دانا. پابەندبوون بەم دەستورەش یەکێتى ئازادانەى گەل و خاک و سەروەرى عێراق دەپارێزآ.


 

 










 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI