مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكان مه‌حكووم ده‌كات
 
  الأثنين 29 تموز 2013

      
 سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌رێز نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ مه‌حكوومكرد كه‌ گیانی‌ هاوولاَتی‌ بێتاوانیان كرده‌ ئامانج
به‌رێزی‌ وتی‌ "به‌ توندترین ده‌سته‌واژه‌ی‌ ناره‌زایی‌ ومه‌حكوومكردن ته‌قینه‌وه‌ تاوانكارییه‌كانی‌به‌غداو پارێزگاكان رسواده‌كه‌ین كه‌ بوونه‌ هۆی‌ زه‌وتكردنی‌ هاوولاَتبانی‌ بێتاوانی‌ بێچه‌ك .
هاوكات ئه‌وه‌ دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌و كرداره‌ قێزوه‌ندانه‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ ناكۆكی‌ خستنه‌ نێوان و ورۆژاندنی‌ ئاینزایی‌ وتایه‌فه‌گه‌رییه‌وه‌یه‌ له‌نێوان رۆڵه‌كانی‌ گه‌له‌كه‌ماندا كه‌ ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی‌ مه‌ترسیداره‌و بێده‌سه‌لاَتییه‌كی‌ ئاشكرای‌ دامه‌زراوه‌ ئه‌منییه‌كان و ده‌سه‌وه‌ستانیان له‌ ئاست پاراستنی‌ هاوولاَتیان ده‌خاته‌ روو ، به‌تایبه‌تی‌ پاش هێرشه‌ یه‌ك له‌ دوای‌ یه‌كه‌كان و په‌ره‌سه‌ندنی‌  ژماره‌و جۆری‌ ده‌ستدرێژییه‌كان كه‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی‌ زیانێكی‌ زۆری‌ گیانی‌ سامانی‌ ، ئه‌ڵبه‌ته‌ به‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ هیچ پێشكه‌وتنێكی‌ نه‌وعی‌ دیار به‌دیبكرێت كه‌ گه‌لی‌ پێ دلنیابێته‌وه‌ له‌وه‌ی‌ دامه‌زراوه‌ ئه‌منییه‌كان توانای‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و مه‌ترسییه‌ی‌ هه‌بێت . سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ نیگه‌رانی‌ خۆی‌ له‌ ئاست شه‌هیدبوونی‌ هاوولاَتیانی‌ نێتاوان ده‌ربری‌ وهیوای‌ چاكبوونه‌وه‌ی‌ زامداران و سۆز ولێبوردن بۆ شه‌هیدان خواست .



نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌
عیراق

 أرسل هذا المقال لصديق  أرسل هذا المقال لصديق    صفحة للطباعة  صفحة للطباعة


 

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI