مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات
 
  السبت 10 اب 2013

      
 سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌رێز نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌ تاوانكارییه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ رسواكرد كه‌ هاوولاَتی‌ بێتاوانی‌ كرده‌ قوربانی‌.
به‌رێزی‌ وتی‌:له‌ كاتێكدا زۆر به‌ توندی‌ته‌قینه‌وه‌ تاوانكارییه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكا نی‌ رسواده‌كه‌ین كه‌ بوونه‌ هۆی‌ زه‌وتكردنی‌ گیانی‌ كه‌سوكاری‌ بێچه‌كی‌ بێتاوانمان،ئه‌وه‌تا به‌ سه‌رسورمانه‌وه‌ ده‌روانینه‌ باری‌ لاوازو وێرانی‌ ئاسایشی‌ عیراق ده‌كه‌ین ،كه‌ زیاتر سستبون و بێده‌سه‌لاَتی‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایش ده‌گه‌ێنێ‌ ، ته‌نانه‌ت به‌ڵێنی‌ نه‌خشه‌و ستراتیژییه‌تی‌ نوێ‌ ده‌خرێته‌ به‌ركار له‌ ماوه‌ی‌ جه‌ژنی‌ قوربانی‌ پیرۆزدا شكستی‌ هێنا و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ ته‌نها پرۆپاگه‌نده‌یه‌كی‌ راگه‌یاندن بوو ، ئه‌ڵبه‌ته‌هه‌وڵدانێكی‌ شكستهێناوبوو بۆ داپۆشینی‌ لادانه‌ ئه‌منییه‌كان و نسكۆ یه‌ك له‌دوای‌ یه‌كه‌كانه‌ كه‌ زیانێكی‌ زۆری‌ گیانی‌ هاوولاَتیان و موڵك و مالیان .هه‌ربۆیه‌داوا له‌ سه‌ركردایه‌تییه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ین هه‌ڵوێستێكی‌ به‌رپرسی‌ پیشه‌یی‌ بگرنه‌ به‌رو زوو به‌زووكاررایی‌ ئه‌وتۆ بخه‌نه‌گه‌ر وهه‌وڵی‌ هه‌واڵپرسی‌ بخه‌نه‌كار وكه‌لێنه‌ لاوازه‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ن و ده‌ست به‌ هه‌ڵمه‌تێكی‌ راسته‌قینه‌بكه‌ن به‌ره‌و راگرتنی‌ خوێنی‌ پیرۆزی‌ پاكی‌ زه‌وتكرد و دابینكردنی‌ ئاسایش وسه‌قامگێری‌ بۆ عیراقییان .
هاوكات به‌رێزی‌ نیگه‌رانی‌ خۆی‌ له‌ ئاست شه‌هیدبوونی‌ هاوولاَتیانی‌ بێتاوانی‌وچاكبوونه‌وه‌ی‌ زوو به‌ زووی‌ بۆ زامداران خواست ولێخۆشبوون وبه‌زه‌یی‌ بۆ شه‌هیده‌كان.

نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌
عیراق






 أرسل هذا المقال لصديق  أرسل هذا المقال لصديق    صفحة للطباعة  صفحة للطباعة


 

 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI