مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆ (لاپه‌ڕه‌ی‌ سێیه‌م)

په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆ (لاپه‌ڕه‌ی‌ دووه‌م)
به‌ندی‌ ژماره‌(39)
یه‌كه‌م: سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دانیشته‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی‌ خواره‌وه‌: 
( به‌ناوی‌ خوای‌ به‌خشنده‌ی‌ میهره‌بان...له‌ جیاتی‌ گه‌ل دانیشتنه‌كه‌مان ده‌ستپێده‌كه‌ین.)
دووه‌م:خوێندنی‌ چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی‌ پیرۆز له‌سه‌ره‌تای‌ هه‌موو دانیشتنێكدا.
به‌ندی‌ ژماره‌(40)
یه‌كه‌م:ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌‌و ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران ده‌توانێت ئاماده‌ی‌ دانیشته‌كان ببێت له‌سه‌ر داوای‌ خۆی‌‌و به‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌روه‌ها ده‌توانێت به‌شداری‌ له‌و گفتوگۆیانه‌دا بكات كه‌ په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ كاروباری‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌ یان حكومه‌ت، هه‌روه‌ك ده‌توانێت گه‌وره‌ به‌رپرسان‌و كارمه‌ندانی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ خۆی‌ بهێنێ‌ تا پشتیان پی‌ ببه‌ستێ‌ دوای‌ مۆڵه‌ت خواستن له‌ سه‌رۆك.
دووه‌م: هاوڵاتیان‌و كارمه‌ندانی‌ بواری‌ ڕاگه‌یاندن مافی‌ ئاماده‌بوونی‌ دانیشته‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانیان هه‌یه‌ پاش مۆڵه‌ت وه‌رگرتن له‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ به‌مه‌رجێك دانیشته‌كه‌ نهێنی‌ نه‌بێـت.
به‌ندی‌ ژماره‌(41)
ئه‌ندام  له‌ دانیشته‌كاندا له‌سه‌ر مۆڵه‌تی‌ سه‌رۆك قسه‌ده‌كات، هه‌روه‌ها سه‌رۆك بۆی‌ هه‌یه‌ ماوه‌یه‌كی‌ دیاریكراو دابنێ‌ بۆ قسه‌كردن. هه‌روه‌ك ئه‌ندام نابێت له‌و ماوه‌یه‌ی‌ بۆی‌ دیاریكراوه‌ زیاتر بدوێ‌، بۆشی‌ نیه‌ زیاتر له‌ دوو جار به‌شداری‌ بكات له‌سه‌ر بابه‌تێك مه‌گه‌ر سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن ڕێگه‌ی‌ پێ بدات. 
به‌ندی‌ ژماره‌(42)
یه‌كه‌م: ئه‌ندام ووته‌كانی‌ ئاڕاسته‌ی‌ سه‌رۆك ده‌كات به‌مه‌رجێك له‌ بابه‌ته‌كه‌ ده‌رنه‌چێت‌و خۆی‌ دوور بگرێـت له‌ دووباره‌كردنه‌وه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌ندام په‌یڕه‌وی‌ ئه‌م خاڵانه‌ی‌ نه‌كرد ئه‌وا ته‌نها سه‌رۆك بۆی‌ هه‌یه‌ ئاگاداری‌ بكات بۆ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاره‌كانی‌ ئه‌م په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆیه‌.
دووه‌م: نابێت دووباره‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ بكرێت كه‌ یه‌كلاییكراونه‌وه‌.
به‌ندی‌ ژماره‌(43)
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ به‌شداری‌ ده‌كات ده‌توانێت ڕاوبۆچوونی‌ خۆی‌ ده‌رببڕێت به‌ڵام پێویسته‌ ڕێزو شكۆی‌ ده‌زگا ده‌ستوریه‌كانی‌ ده‌وڵه‌ت‌و ڕێزی‌ سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی‌  ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بپارێزێت، به‌ شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ پێچه‌وانه‌ی‌ یاساو هێمنی‌ دانیشتنه‌كه‌ نه‌وه‌ستێ‌.
به‌ندی‌ ژماره‌(44)
نابێت هیچ كه‌س جگه‌ له‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران قسه‌ به‌و كه‌سه‌ ببڕێت كه‌ ده‌دوێت یان تێبینیه‌كی‌ ئاڕاسته‌ بكات. ته‌نها سه‌رۆك مافی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌  ئاگاداری‌ بكات له‌هه‌ر كاتێكدا كه‌ ده‌دوێت ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی‌ به‌ندی‌ پێشوو یان هه‌ر به‌ندێكی‌ دی‌ ئه‌م په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆیه‌ی‌ كرد، یان بۆچوونه‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌نده‌ ئاشكرابوو كه‌ چیدی‌ پێویستی‌ به‌وه‌ نه‌ده‌كرد له‌سه‌ری‌ بدوێ‌.  
به‌ندی‌ ژماره‌(45)
ســه‌رۆكــی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌تــوانــێــت فـــه‌رمـــان بــدات بــه‌لابــردنــی‌ ووتـــه‌ی‌ هـــه‌ریــه‌ك لــه‌ ئــه‌ندامان له‌ كۆنوسی‌ دانیشتنه‌كه‌دا ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ بوو له‌گه‌ڵ‌ بڕگه‌كانی‌ ئه‌م په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆیه‌، له‌ كاتی‌ ده‌ربڕینی‌ ناڕه‌زایی له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ ده‌خــرێــتــه‌ بــه‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بــۆ ئــه‌وه‌ی‌ بــه‌بــێ‌ مــشــتــومــڕ بــڕیــاری‌ خــۆی‌ بــدات لــه‌و باره‌یه‌وه‌.  
به‌ندی‌ ژماره‌(46)
ئــه‌گـــه‌ر یـــاســا لــه‌نـــاو ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانـدا تێكچوو ســه‌رۆكــیــش نه‌یتوانی‌ كـــۆنــتــڕۆڵــی‌ دانــیشــتــنــه‌كــه‌ بــكــات، ئــه‌وا دانــیــشــتــنـه‌كــه‌ هــه‌لــَده‌گــیــرێــــــت یان دواده‌خــــرێــــت.

به‌شی‌ هه‌شته‌م
ڕێوشوێنی‌ تایبه‌ت به‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ده‌وڵه‌ت
به‌ندی‌ ژماره‌(47)
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دانیشتنێكی‌ تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌دات بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌ پاڵاوتنی‌ سه‌رۆك كۆمارو هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی‌ به‌پێی‌ ماده‌ی‌ (70) له‌ ده‌ستور.
به‌ندی‌ ژماره‌(48)
سه‌رۆك كۆمارو هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی‌ له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌راندا سوێندی‌ یاسایی‌ ده‌خۆن، به‌و شێوه‌یه‌ی‌ كه‌ له‌ ماده‌ی‌ ژماره‌ (50)ی‌ ده‌ستوردا هاتووه‌.

به‌شی‌ نۆیه‌م
ڕێوشوێنی‌ متمانه‌به‌خشین‌و به‌دواداچوونی‌ به‌رنامه‌ی‌ حكومه‌ت
به‌ندی‌ ژماره‌(49)
یه‌كه‌م: سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ ڕاسپێردراو ناوی‌ ئه‌ندامان‌و به‌رنامه‌ی‌ حكومه‌ت ده‌خاته‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران.
دووه‌م: به‌رنامه‌ی‌ حكومه‌تی‌ سه‌رۆك وه‌زیران ڕه‌وانه‌ی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت ده‌كرێت به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ یه‌كێك له‌ جێگره‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بۆ ئاماده‌كردنی‌ ڕاپۆرتێك له‌سه‌ری‌‌و پێشكه‌شكردنی‌ بۆ ئه‌نجومه‌ن پێش ده‌نگدان له‌سه‌ری‌.
سێیه‌م: حكومه‌ت متمانه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ده‌ست ده‌هێنێت پاش ڕه‌زامه‌ندی‌ نیشاندان له‌سه‌ر یه‌ك به‌یه‌كی‌ وه‌زیره‌كان‌و به‌رنامه‌ی‌ حكومه‌ت به‌ زۆرینه‌ی‌ ڕه‌ها.

به‌شی‌ ده‌یه‌م
پرسیارو لێپرسینه‌وه‌و بــانــگــهــێــشــتــكــردن
به‌ندی‌ ژماره‌(50)
 هه‌موو ئه‌ندامێك ده‌توانێت به‌ نووسراو پرسیار ئاڕاسته‌ی‌  ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ یا سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران‌و جێگره‌كانی‌ یان وه‌زیره‌كان یاخود سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ سه‌ربه‌خۆكان‌و سه‌رۆكی‌ ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی‌ كه‌ په‌یوه‌ندیدارنین به‌ حكومه‌ته‌وه‌ بكات، له‌ یه‌كێك له‌و كاروبارانه‌ی‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌وان پاش ئاگاداركردنی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران. به‌مه‌به‌ستی‌ وه‌رگرتنی‌ ڕونكردنه‌وه‌ی‌ زیاتر له‌ كارێك كه‌ ئه‌ندام نایزانێت، یان لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوێك كه‌ ئاگای‌ لێیه‌تی‌، یان وه‌ستان له‌سه‌ر سووربونی‌ حكومه‌ت له‌ كارێك له‌ كاره‌كاندا.
به‌ندی‌ ژماره‌(51)
ده‌بێت ئه‌و پرسیارانه‌ی‌ كه‌ پێویسته‌ زاره‌كی‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌وه‌ وه‌ڵام بدرێته‌وه‌ له‌ كارنامه‌ی‌ نزیكترین دانیشتندا دابنرێت، به‌لایه‌نی‌ كه‌مه‌وه‌ له‌ دوای‌ هه‌فته‌یه‌ك له‌ ئاگاداركردنی‌ به‌رپرسی‌ دیاریكراو، هه‌روه‌ك نابێت وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ پرسیاره‌كان له‌ دوو هه‌فته‌ تێپه‌ڕبكات.
به‌ندی‌ ژماره‌(52)
نابێت ئه‌و پرسیارانه‌ بخرێنه‌ كارنامه‌ی‌ دانیشتنه‌كانه‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندیدارن به‌و بابه‌تانه‌ی‌ ڕه‌وانه‌ی‌ لیژنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كراون، پێش ئه‌وه‌ی‌ لیژنه‌كه‌ ڕاپۆرتی‌ خۆی‌ پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بكات، هه‌روه‌ك نابێت په‌رله‌مانتار له‌ دانیشتنێكدا زیاد له‌ پرسیارێك تۆمار بكات. وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ پرسیاره‌كانیش به‌پێی‌ ڕیزبه‌ندیان ده‌بێـت.
به‌ندی‌ ژماره‌(53)
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ پرسیاری‌ ئاڕاسته‌ كردووه‌ ده‌توانێت داوای‌ ڕونكردنه‌وه‌ له‌ به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندیدار بكات یان تێبینی‌ خۆی‌ سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامه‌كه‌ بخاته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێی‌ وابوو پرسیاره‌كه‌ گرنگه‌و په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ بابه‌تێكی‌ گشتیه‌وه‌، ده‌توانێت به‌پێی‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ خۆی‌ ڕێگه‌ بدات به‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندیدار یان هه‌ر ئه‌ندامێك تا به‌ كورتی‌ تێبینی‌ بخه‌نه‌ڕوو سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامی‌ به‌رپرسه‌كه‌. 
به‌ندی‌ ژماره‌(54)
ئه‌ندام ده‌توانێت له‌هه‌ر كاتێكدا پاشگه‌زبێته‌وه‌ له‌ پرسیاره‌كه‌ی‌، هه‌روه‌ك پرسیاره‌كه‌ كاری‌ پێ‌ ناكرێت كاتێك ئه‌و كه‌سه‌ی‌ پرسیار ده‌كات یان پرسیاری‌ لێكراوه‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی نه‌مێنێت.
به‌ندی‌ ژماره‌(55)
بیست‌و پێنج په‌رله‌مانتاری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌توانن بابه‌تێكی‌ گشتی‌ بخه‌نه‌ ڕوو بۆ تاووتوێكردن به‌مه‌به‌ستی‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ سیاسه‌ت‌و كاری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران یان یه‌كێَك له‌ وه‌زاره‌ته‌كان، داواكه‌ش پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌كرێت‌و سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانیش واده‌یه‌ك دیاری‌ ده‌كات بۆ ئاماده‌بوونی‌ له‌گه‌ڵ دیاریكردنی‌ دوا مۆڵه‌ت بۆ تاووتوێكردنه‌كه‌.  
به‌ندی‌ ژماره‌(56)
ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ بیست‌و پێنج ئه‌ندام ده‌توانێت بانگهێشت ئاڕاسته‌ی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران یان یه‌كێك له‌ جێگره‌كانی‌ یاخود وه‌زیره‌كان بكات بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنیان له‌و كاروبارانه‌ی‌ كه‌ په‌یوه‌یدیداره‌ پێیانه‌وه‌، بانگهێشته‌كه‌ش ئه‌نجام نادرێت پاش تیپه‌ڕبوونی‌ حه‌وت ڕۆژ نه‌بێت به‌لانی‌ كه‌مه‌وه‌ پاش پێشكه‌شكردنی‌.
به‌ندی‌ ژماره‌ (57)
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌توانێت له‌ ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ بپرسێته‌وه‌ به‌ داوایه‌ك كه‌ هۆكاره‌كه‌ی‌ تێداڕوونكرابێته‌وه‌و پاش به‌ده‌ستهێنانی‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ زۆرینه‌ی‌ ڕه‌های‌ ژماره‌ی‌ ئه‌ندامان.
به‌ندی‌ ژماره‌ (58)
بانگهێشتنامه‌ له‌لایه‌ن پێشكه‌شكاری‌ داواكه‌ به‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ لانی‌ كه‌م بیست‌و پێنج ئه‌ندام‌و به‌ نووسراو پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌كرێت‌و تێیدا به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ بابه‌ت‌و ئه‌و كارانه‌ی‌ كه‌سه‌كه‌ی‌ بۆ  بانگهێشتكراوه‌ ده‌خرێته‌ڕوو له‌گه‌ڵ‌ خاڵ‌و شێوازی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ بانگهێشته‌كه‌و ئه‌و هۆكارانه‌ی‌ كه‌ پشتی‌ پێ‌ ده‌به‌ستێ‌ ، له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ی‌ كه‌ بانگهێشتكراو ئه‌نجامی‌ داوه‌و ئه‌و بنامایانه‌ی‌ كه‌ پشتی‌ پێده‌به‌سـتێ‌ له‌ بۆچوونه‌كانیدا. نابێت بانگهێشتكردنه‌كه‌ هیچ بڕگه‌یه‌كی‌ تێدابێت كه‌ پێچه‌وانه‌ی‌ ده‌ستوور یان یاسابێت یان ده‌سته‌واژه‌ی‌ نه‌شیاو له‌خۆبگرێت یان په‌یوه‌ندی‌ به‌ بواریكه‌وه‌ هه‌بێت كه‌ كاری‌ حكومه‌ت نه‌بێت یان مه‌به‌ست له‌ بانگهێشته‌كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ تایبه‌تی‌ بێت. هه‌روه‌ك نابێت جارێكی‌ دی‌ داوای‌ بانگهێشتكردن بكرێت له‌سه‌ر بابه‌تێك كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشتر یه‌كلایی‌ كردبێته‌وه‌، مه‌گه‌ر به‌هۆی‌ ڕووداوێكی‌ نوێ‌ كه‌ پێویست بكات. 
به‌ندی‌ ژماره‌(59)
ئه‌و كه‌سه‌ی‌ داوای‌ بانگهێشتی‌ كردووه‌ مافی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ له‌هه‌ر كاتێكدا په‌شیمان ببێته‌وه‌ له‌ داواكه‌ی‌، هه‌روه‌ك بانگهێشته‌كه‌ش هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ به‌ لاچوونی‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ داوای‌ بانگهێشتی‌ كردووه‌ یان ئه‌و كه‌سه‌ی‌ بانگهێشت كراوه‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی‌.
به‌ندی‌ ژماره‌(60)
ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ویستی‌ پرسیارێك یان بانگهێشتنامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی‌ سه‌رۆك یا ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران بكات، ده‌بێت دوانگه‌ی‌ تایبه‌تی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ جێبهێڵێ‌‌و له‌ شوێنی‌ تایبه‌ت له‌ هۆڵی‌ دانیشتنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دابنیشێ‌.
به‌ندی‌ ژماره‌(61)
ئه‌گه‌ر گفتوگۆكه‌ كۆتایی هات به‌ ڕازیبوونی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ بۆچوونی‌ بانگهێشتكراو، ئه‌وا كێشه‌كه‌ كۆتایی‌ پێدێت. به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌توانێت متمانه‌ له‌ بانگهێشتكراو وه‌ربگرێته‌وه‌ به‌ گوێره‌ی‌ به‌نده‌كانی‌ ئه‌م په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆیه‌.

به‌شی‌ یازده‌یه‌م
ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌و متمانه‌ لێ‌ سه‌ندنه‌وه‌
به‌ندی‌ ژماره‌(62)
یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ ده‌به‌خشرێت به‌ زۆرینه‌ی‌ ڕه‌های‌ ژماره‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌لایه‌ن دادگای‌ باڵای‌ فیدڕاڵیه‌وه‌ داوای‌ له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێت، له‌ یه‌كێك له‌م بارانه‌ی‌ خواره‌وه‌دا:
یه‌كه‌م: شكاندنی‌ سوێندی‌ ده‌ستوری‌.
دووه‌م: پێشێلكردنی‌ ده‌ستور.
سێیه‌م: خیانه‌تی‌ گه‌وره‌.
به‌ندی‌ ژماره‌(63)
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌توانێت به‌ زۆرینه‌ی‌ ڕه‌ها متمانه‌ بكێشێته‌وه‌ له‌ یه‌كێك له‌ وه‌زیره‌كان، له‌به‌رواری‌ كێشانه‌وه‌ی‌ متمانه‌ش به‌ ده‌ست له‌كاركێشراوه‌ داده‌نرێت. نابێت كێشانه‌وه‌ی‌ متمانه‌ له‌ وه‌زیر بخرێته‌ڕوو مه‌گه‌ر له‌سه‌ر داوای‌ خۆی‌ بێت یان له‌سه‌ر داوای‌ په‌نجا په‌رله‌مانتار پاش تاووتوێكردنی‌ بانگهێشتێك كه‌ ئاڕاسته‌ی‌ كراوه‌. هه‌روه‌ك ئه‌نجومه‌ن بڕیاری‌ خۆی‌ ده‌رناكات له‌سه‌ر داواكه‌ به‌لانی‌ كه‌مه‌وه‌ دوای‌ حه‌وت ڕۆژ نه‌بێت له‌ به‌رواری‌ پێشكه‌شكردنی‌.
به‌ندی‌ ژماره‌(64)
یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ده‌توانێت داوایه‌ك پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بكات بۆ كێشانه‌وه‌ی‌ متمانه‌ له‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران.
دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌توانێت له‌سه‌ر داوای‌ پێنج یه‌كی‌ ئه‌ندامانی‌ كێشانه‌وه‌ی‌ متمانه‌ له‌سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران بخاته‌ڕوو پاش بانگهێشتكردنێك كه‌ ئاڕاسته‌ی‌ ده‌كرێت، هه‌روه‌ك نابێت داوای‌ متمانه‌ كێشانه‌وه‌ پێشكه‌ش بكرێت لانی‌ كه‌م پاش حه‌وت ڕۆژ نه‌بێت له‌ به‌رواری‌ پێشكه‌شكردنی‌ بانگهێشتنامه‌كه‌.
سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ زۆرینه‌ی‌ ڕه‌های‌ ده‌نگی‌ ئه‌ندامانی‌ متمانه‌ له‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران ده‌كێشێته‌وه‌.


  لاپه‌ڕه‌ی   1           2            3             4









 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI