مـــرحبــا بــــك فـــي
سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ به‌غداو پارێزگاكانی‌ تر رسوا ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ سه‌باره‌ت به‌ باری‌ ئاسایش وره‌وشی‌ سیاسی عیراق په‌یوه‌ندی‌ به‌ مالكی‌ وبارزانییه‌وه‌ ده‌كات   *     دكتۆر ئه‌لسوهێل پیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌ گه‌لی‌ عیراق و ته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *     به‌رێز عارف ته‌یفور بیرۆزبایی‌ له‌ كوردو ته‌واوی‌ گه‌لی‌ عیراق ده‌كات   *     سه‌رۆك نوجه‌یفی‌ بیرۆزبایی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان له‌گه‌لی‌ عیراق وته‌واوی‌ موسڵمانان ده‌كات   *       

په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆ (لاپه‌ڕه‌ی‌ سێیه‌م)

به‌ندی‌ ژماره‌(65)
ئه‌گه‌ر متمانه‌ له‌ سه‌رۆك وه‌زیران وه‌گیرایه‌وه‌ ئه‌وا حكومه‌ت به‌ ده‌ست له‌كاركێشراوه‌ داده‌نرێت.
به‌ندی‌ ژماره‌66)
له‌ كاتی‌ ده‌نگدان به‌ سه‌ندنه‌وه‌ی‌ متمانه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران به‌ گشتی‌، سه‌رۆك وه‌زیران‌و وه‌زیره‌كان له‌ پۆسته‌كانیان ده‌مێننه‌وه‌ بۆ ڕاییكردنی‌ كاروباره‌كانیان به‌ مه‌رجێك له‌ 30 ڕۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات تا پێكهێنانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ نوێ‌ به‌ پێی‌ به‌ندی‌ (73)ی‌ ده‌ستور.
به‌ندی‌ ژماره‌(67)
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌توانێت بانگهێشتی‌ به‌رپرسانی‌ ده‌سته‌ سه‌ربه‌خۆكان بكات‌و ڕێوشوێنه‌كانی‌ بانگهێشتكردنی‌ وه‌زیره‌كانیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كرێت، هه‌روه‌ك ئه‌نجومه‌ن ده‌توانێت به‌زۆرینه‌ی‌ ڕه‌های‌ ئه‌ندامانی‌ له‌ پۆسته‌كانیان بیانبه‌خشێ‌.

به‌شی‌ دوازده‌یه‌م
لیژنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
به‌ندی‌ ژماره‌(68)
لیژنه‌یه‌كی‌ كاتی‌ بۆهه‌مواركردنی‌ ده‌ستور پێكدێت‌و ئه‌و كارانه‌ ئه‌نجام ده‌دات كه‌ له‌ ماده‌ی‌ (142)ی‌ ده‌ستور ئاماژه‌ی‌ پێكراوه‌.
به‌ندی‌ ژماره‌(69)
لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌ن له‌ یه‌كه‌م دانیشتنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پاش په‌سه‌ندكردنی‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆ پێكدێت‌و له‌ پێكهێنانیشیدا ویست‌و پسپۆڕی‌‌و شاره‌زایی ئه‌ندام له‌به‌رچاو ده‌گیرێت.
به‌ندی‌ ژماره‌(70)
له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌راندا ئه‌م لیژنه‌ هه‌میشه‌ییانه‌ی‌ كه‌ له‌ خواره‌وه‌ دیاری‌ كراون پێك ده‌هێنرێت:
1. لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌.
2. لیژنه‌ی‌ ئاسایش‌و به‌رگری‌. 
3. لیژنه‌ی‌ یاسایی.
4. لیژنه‌ی‌ نه‌وت‌و گازو سامانه‌ سروشتیه‌كان.
5. لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌.
6. لیژنه‌ی‌ دارایی.
7. لیژنه‌ی‌ ئابووری‌‌و وه‌به‌رهێنان‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌.
8. لیژنه‌ی‌ په‌رورده‌و فێركردن.
9. لیژنه‌ی‌ ته‌ندروستی‌‌و ژینگه‌.
10. لیژنه‌ی‌ كارو خزمه‌تگوزاری‌.
11. لیژنه‌ی‌ هه‌رێم‌و ئه‌و پارێزگایانه‌ی‌ له‌ هه‌رێمێكدا ڕێكنه‌خراون.
12. لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ.
13. لیژنه‌ی‌ ڕۆشنبیری‌‌و ڕاگه‌یاندن‌و گه‌شت‌و گوزارو شوێنه‌وار.
14. لیژنه‌ی‌ ئه‌وقاف‌و كاروباری‌ ئایینی‌.
15. لیژنه‌ی‌ ڕاگوێزراوان‌و ده‌ركراوان‌و ئاواره‌.
16. لیژنه‌ی‌ كشتوكاڵ‌و ئاوو زۆنگاوه‌كان.
17. لیژنه‌ی‌ ڕیشه‌كێشكردنی‌ به‌عس.
18. لیژنه‌ی‌ شه‌هیدان‌و قوربانیان‌و زیندانه‌ سیاسیه‌كان.
19. لیژنه‌ی‌ لاوان‌و وه‌رزش.
20. لیژنه‌ی‌ ئافره‌ت‌و خێزان‌و منداڵ.
21. لیژنه‌ی‌ داموده‌زگاكانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌.
22. لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ ئه‌ندامان‌و په‌ره‌پێدانی‌ په‌رله‌مانی‌.
23. لیژنه‌ی‌ هۆزه‌كان.
24. لیژنه‌ی‌ سكاڵا.
به‌ندی‌ ژماره‌(71)
پێكهێنانی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ كاتی‌ بۆ چاودێری جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ (140)ی‌ ده‌ستور له‌كاتی‌ جێبه‌جێكردنیدا.
به‌ندی‌ ژماره‌(72)
یه‌كه‌م: هه‌موو ئه‌ندامێك مافی‌ ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ خۆی بپاڵێوێ‌ بۆ ئه‌ندامێتی‌‌و سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌ریه‌ك له‌ لیژنه‌كان.
دووه‌م: ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ناوی‌ پاڵێوراوانی‌ هه‌موو لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌خاته‌ڕوو تا به‌یه‌ك لیست، كه‌ لیسته‌ په‌رله‌مانیه‌كان له‌سه‌ری‌ ڕێك ده‌كه‌ون، ده‌نگی‌ له‌سه‌ر بدرێت.  
به‌ندی‌ ژماره‌(73)
ژماره‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كان نابێت له‌ حه‌وت ئه‌ندام كه‌متر بێت‌و له‌ پازده‌ ئه‌ندامیش زیاتر بێت.
به‌ندی‌ ژماره‌(74)
لیژنه‌كان له‌ سه‌ره‌تای‌ سێ‌ ڕۆژی‌ یه‌كه‌می‌ ده‌ست به‌كاربوونیان به‌ زۆرینه‌ی‌ ژماره‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌و جێگری‌ سه‌رۆك‌و بڕیارده‌رێك هه‌ڵده‌بژێرن.
به‌ندی‌ ژماره‌(75)
یه‌كه‌م: لیژنه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی‌ ده‌وری‌ ده‌بێت كه‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ یان جێگره‌كه‌ی‌، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی‌ لیژنه‌كه‌ ئاماده‌نه‌بوو، دیاری‌ ده‌كات. ئاگاداركردنی‌ ئه‌ندامانیش له‌ڕێی‌ بڕیارده‌ره‌وه‌ ده‌بێـت.
دووه‌م: ڕێژه‌ی‌ یاسایی‌ دانیشتنی‌ لیژنه‌كان به‌ ئاماده‌بوونی‌ زۆرینه‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ ده‌بێت.
سێیه‌م: بڕیاره‌كانی‌ لیژنه‌ به‌ زۆرینه‌ی‌ ڕه‌های‌ ژماره‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ ده‌درێت‌و بڕیاره‌كانی‌ لیژنه‌كه‌ش به‌ڕاپۆرتێك بۆ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ به‌رزده‌كرێته‌وه‌ به‌ واژووی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌كه‌ یان جێگره‌كه‌ی‌ یاخود ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئاماده‌نه‌بوون.
چواره‌م: لیژنه‌كان ده‌توانن پشت به‌ شاره‌زایان ببه‌ستن له‌كاتی‌ پێویستدا، هه‌روه‌ك كرێی‌ كاركردنه‌كه‌یان دیاری‌ ده‌كرێت پاش ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیدا.
به‌ندی‌ ژماره‌(76)
یه‌كه‌م: لیژنه‌ ده‌توانێت هه‌ریه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بانگهێشت بكات تا بۆچوونی‌ خۆی‌ ده‌رببڕێ‌ له‌ سه‌ر ئه‌و  بابه‌ته‌ی‌ كه‌ خراوه‌ته‌ ڕوو، به‌ڵام مافی ده‌نگدانی‌ نیه‌. هه‌روه‌ها لیژنه‌ مافی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ بانگهێشتی‌ هه‌ر كارمه‌ندێكی‌ حكومه‌ت، به‌ ئاگاداری‌ به‌رپرسه‌كه‌ی‌، یان شاره‌زا، یا پسپۆڕ بكات، جگه‌ له‌ ئه‌ندامان بۆ سوردوه‌رگرتن له‌ بۆچوونیان.
دووه‌م: هه‌موو ئه‌ندامێك له‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران مافی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ ئاماده‌بێت له‌ دانیشته‌كانی‌ هه‌ر لیژنه‌یه‌كدا به‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌، هه‌روه‌ها ده‌توانێت بۆچوونی‌ خۆی‌ ده‌ربڕێت، به‌ڵام مافی‌ ده‌نگدانی‌ نیه‌.   
به‌ندی‌ ژماره‌(77)
یه‌كه‌م: لیژنه‌ مافی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ به‌ڕه‌زامه‌ندی‌ زۆرینه‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ بانگهێشتی‌ هه‌ر وه‌زیرێك یان كه‌سێك كه‌ له‌پله‌ی‌ وه‌زیر بێت بكات بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ بابه‌تێك به‌ئاگاداری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران‌و سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران. هه‌روه‌ك پێویسته‌ به‌رپرسی‌ بانگهێشتكراو له‌ماوه‌ی‌ حه‌وت ڕۆژدا له‌به‌رواری‌ وه‌رگرتنی‌ بانگهێشتنامه‌كه‌ ئاماده‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ لیژنه‌كه‌ ببێت.
دووه‌م: لیژنه‌ به‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ زۆرینه‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ مافی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ ڕاسته‌وخۆ بانگهێشتی‌ جێگری‌ وه‌زیره‌كان‌و به‌رپرسانی‌ خاوه‌ن پله‌ی‌ تایبه‌ت‌و فه‌رمانبه‌رانی‌ دیكه‌ی‌ حكومه‌ت بكات (مه‌ده‌نی‌ بن یان سه‌ربازی‌) بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ بابه‌تێك یان داواكردنی‌ زانیاری‌ به‌ ئاگاداركردنی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران‌و سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران.
سێیه‌م: وه‌زیری‌ ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران یان هه‌ركه‌سێك كه‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ بكات ده‌توانێت ئاماده‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ لیژنه‌كان ببێت پاش بانگهێشتكردنی‌ به‌مه‌به‌ستی‌ هه‌مه‌ئاهه‌نگی‌‌و هاوكاری‌‌و گۆڕینه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ له‌ نێوان حكومه‌ت‌و ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران.
چواره‌م: لیژنه‌ مافی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ هه‌ر دیدارێك كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر به‌رپرسێك ئه‌نجامی‌ ده‌دات‌و له‌ چوارچێوه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانیدایه‌ دیكۆمێنتی‌ بكات به‌شێوه‌ی‌ ده‌نگ یان  ڕه‌نگ‌و ده‌نگ.
به‌ندی‌ ژماره‌(78)
لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كان ده‌توانن له‌ رێی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ داوای‌ ئه‌و زانیاری‌‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ بكه‌ن كه‌ پێویستیان پێیه‌تی‌ له‌ فه‌رمانگه‌كانی‌ ده‌وڵه‌ت‌و ڕێكخراوه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كان.
به‌ندی‌ ژماره‌(79)
ئاماده‌بوون له‌ دانیشنی‌ لیژنه‌كاندا وه‌ك ئاماده‌بوونی‌ دانیشتنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانه‌، هه‌روه‌ها هه‌مان بڕیاره‌كانی‌ ئه‌م په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆیه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت له‌ كاتی‌ ئاماده‌نه‌بوون له‌ دانیشتنی‌ لیژنه‌كاندا.
به‌ندی‌ ژماره‌(80)
كاتێك ئه‌ندامێتی‌ یه‌كێك له‌ لیژنه‌كان به‌تاڵ ده‌بێت، ئه‌ندامێكی‌ تر  له‌ جیاتی‌ هه‌ڵده‌بژێردرێت له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه‌.
به‌ندی‌ ژماره‌(81)
یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كێشه‌كان به‌ ته‌واوی‌ به‌ڵگه‌نامه‌كانیه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ لیژنه‌كان ده‌كات بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و تاووتوێكردن‌و ده‌ركردنی‌ ڕاسپارده‌ی‌ گونجاو له‌باره‌یانه‌وه‌.
دووه‌م: هه‌ر لیژنه‌یه‌ك كۆنووسی‌ دانیشتنه‌كانی‌ خۆی‌ ڕێكده‌خات، هه‌روه‌ها ناوی‌ ئاماده‌بووان‌و نه‌هاتووان ده‌نووسرێن‌و ئه‌و بیروبۆچوونانه‌ش كه‌ ده‌خرێنه‌ڕوو تۆمار ده‌كرێن. بڕیاره‌كانیش به‌ كۆی‌ ده‌نگ ده‌بێت، له‌كاتی‌ یه‌كسان بوونی‌ ده‌نگه‌كانیش ئه‌ولایه‌ په‌سه‌ند ده‌كرێت كه‌ سه‌رۆك ده‌نگی‌ بۆ ده‌دات.
به‌ندی‌ ژماره‌(82)
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌توانێت لیژنه‌ی‌ كاتی‌ یان لیژنه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ دروست بكات، به‌ پێی‌ پێداویستی‌ كارو ئه‌و كێشانه‌ی‌ ده‌خرێنه‌ به‌رده‌می‌.
به‌ندی‌ ژماره‌(83)
پێكهێنانی‌ لیژنه‌ی‌ كاتی‌‌و لیژنه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ به‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ زۆرینه‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ ئاماده‌بوو ده‌بێت له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران، له‌سه‌ر پێشنیاری‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ یان په‌نجا ئه‌ندام.
به‌ندی‌ ژماره‌(84)
لیژنه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌دواداچوونی‌ ڕاستیه‌كانی‌ هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌و كێشانه‌ی‌ كه‌ ده‌خرێنه‌ به‌رده‌می‌ لیژنه‌كه‌، هه‌روه‌ها ده‌توانێت بانگهێشتی‌ هه‌ركه‌سێك بكات كه‌ ده‌یه‌وێت بۆ گوێگرتن له‌ وته‌كانی‌ به‌ رێگاوشوێنی‌ یاسایی‌. له‌هه‌مانكاتدا مافی‌ به‌ئاگابوونی‌ هه‌یه‌ له‌ هه‌ر شتێك په‌یوه‌ندی‌ به‌و كێشه‌یه‌وه‌ هه‌بێـت كه‌ خراوه‌ته‌ ڕوو، به‌ بێ‌ ده‌ستوه‌ردانه‌ ئه‌و كێشانه‌ی‌ كه‌ له‌ دادگا خراونه‌ته‌ڕوو. هه‌روه‌ك ده‌توانێت پشت به‌ كه‌سانی‌ شاره‌زا ببه‌ستێ‌ دوای‌ دیاریكردنی‌ كرێی‌ كاركردنیان به‌ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌.
به‌ندی‌ ژماره‌(85)
دوای‌ كۆتاییهاتنی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ لیژنه‌ ، ڕاپۆرت‌و ڕاسپارده‌ی‌ خۆی‌ به‌رز ده‌كاته‌وه‌ بۆ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌، تا له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بخرێته‌ ڕوو به‌مه‌به‌ستی‌ بڕیاردانی‌ ڕێوشوێنی‌ پێویست.
به‌ندی‌ ژماره‌(86)
لیژنه‌ مافی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ یان جێگره‌كه‌ی‌ یاخود بڕیارده‌ر له‌سه‌ر كارلابدات ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا توانای‌ نیه‌ یاخود ناتوانێ‌ ئه‌ركه‌كانی‌ ڕاپه‌ڕێنێ‌.

به‌شی‌ سێزده‌یه‌م
تایبه‌تمه‌ندی‌ لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كان
به‌ندی‌ ژماره‌(87)
یه‌كه‌م:هه‌ر لیژنه‌یه‌كی‌ هه‌میشه‌یی مافی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ یاسا پێشنیار بكات كه‌ په‌یوه‌ندی‌ هه‌بێت به‌ تایبه‌تمه‌ندی‌ كاره‌كه‌یه‌وه‌ به‌پێی‌ ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی‌ كه‌له‌م په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆیه‌ ئاماژه‌ی‌ پێكراوه‌.
دووه‌م: لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كان ئه‌ركی‌ توێژینه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ یاسایی‌‌و پڕۆژه‌ یاسا پێشنیاركراوه‌كان له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرن كه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ پسپۆری‌ بواری‌ كاری‌ ئه‌وانه‌وه‌ هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووی‌ بۆچوونیان له‌و كێشه‌و بابه‌تانه‌ی‌ بۆیان ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندیداره‌ به‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی‌ كه‌ له‌م په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆیه‌ ڕوونكراوه‌ته‌وه‌.
سێیه‌م: هه‌ر لیژنه‌یه‌ك مافی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ به‌دواداچوون‌و چاودێری‌ پاراستنی‌ هاوسه‌نگی‌ بكات له‌و داموده‌زگایانه‌ی‌ كه‌ پێی‌ په‌یوه‌ندیداره‌.
به‌ندی‌ ژماره‌(88)
لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌
بواری‌ پسپۆڕی‌ ئه‌م لیژنه‌یه‌ بریتیه‌ له‌:
یه‌كه‌م: لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ هه‌ڵوێستی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌‌و هه‌رێمی‌‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی‌ سیاسه‌تی‌ نێوده‌ڵه‌تی‌.
دووه‌م: به‌دواداچوونی‌ سیاسه‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ده‌وڵه‌ت‌و نوێنه‌رایه‌تی‌ دیبلۆماسی‌.
سێیه‌م: به‌دواداچوونی‌ كۆنگره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
چواره‌م: لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ڕێككه‌وتن‌و په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌ هاوكاری‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی‌ یاسایی.
پێنجه‌م: پێشنیاركردنی‌ یاساكانی‌ ڕێكخستنی‌ بواری‌ دیبلۆماسی‌‌و باڵوێزخانه‌.
شه‌شه‌م: به‌دواداچوونی‌ كاروباری‌ تایبه‌ت به‌ ڕێكخراوی‌ جیهانی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان‌و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تی‌‌و هه‌رێمیه‌كان.
به‌ندی‌ ژماره‌(89)
لیژنه‌ی‌ به‌رگری‌‌و ئاسایش.
بواری‌ پسپۆڕی‌ ئه‌م لیژنه‌یه‌ بریتیه‌ له‌:
یه‌كه‌م: به‌دواداچوونی‌ كاروباری‌ ئاسایشی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ده‌وڵه‌ت.
دووه‌م: به‌دواداچوونی‌ كاروباری‌ ئاسایشی‌ ناوخۆو له‌ناوبردنی‌ تیرۆرو تاوان.
سێیه‌م: به‌دواداچوونی‌ كاروباری‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان.
چواره‌م: به‌دواداچوونی‌ كاروباری‌ فه‌رمانگه‌ی‌ هه‌واڵگری‌.
پێنجه‌م:پێشنیاركردنی‌ یاساكانی‌ تایبه‌ت به‌ ئه‌فسه‌رانی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان‌و پۆلیس‌و ئه‌ندامان‌و ده‌زگاكانی‌ هه‌واڵگری‌ عێراقی‌.
به‌ندی‌ ژماره‌(90)
لیژنه‌ی‌ یاسایی‌
بواری‌ پسپۆڕی‌ ئه‌م لیژنه‌یه‌ بریتیه‌ له‌:
یه‌كه‌م: پێداچوونه‌وه‌ی‌ یاساكان‌و گونجاندنی‌ به‌پێی‌ ده‌ستور.
دووه‌م: لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ یاسای‌ تایبه‌ت به‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ دادگا (قچائیه‌).
سێیه‌م: هاوكاری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران‌و لیژنه‌كان له‌ داڕشتنی‌ ده‌قی‌ یاسایی‌.
چواره‌م: چاككردن‌و په‌ره‌پێدانی‌ سیسته‌می‌ یاسایی‌‌و دادگایی (قچائیه‌).
پێنجه‌م: لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایانه‌ی‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران‌و حكومه‌ته‌وه‌ ده‌خرێته‌ به‌رده‌ستی‌، هه‌روه‌ها ده‌ربڕینی‌ بۆچوونی‌ لیژنه‌ ده‌رباره‌یان‌و ئاماده‌كردن‌و داڕشتنی‌ ده‌قه‌كانی‌، به‌ گوێره‌ی‌ ڕاسپاردنی‌ لیژنه‌كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌وه‌.
شه‌شه‌م:  پێداچوونه‌وه‌ی‌ بڕیاره‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ شۆڕشی‌ هه‌ڵوه‌شاو.
حه‌وته‌م: به‌دواداچوونی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان.
به‌ندی‌ ژماره‌(91)
لیژنه‌ی‌ نه‌وت‌و گازو سامانه‌ سروشتیه‌كان.
بواری‌ پسپۆڕی‌ ئه‌م لیژنه‌یه‌ بریتیه‌ له‌:
یه‌كه‌م: چاودێریكردن‌و سه‌رپه‌رشتیكردنی‌ سیاسه‌تی نه‌وت‌و سامانه‌ سروشتیه‌كان.
دووه‌م:چاودێریكردنی‌ ژمێریاری‌ داهاتی‌ نه‌وت‌وو گازو سامانه‌ سروشتیه‌كانی‌ دیكه‌.
سێیه‌م: پێشكه‌شكردنی‌ پڕۆژه‌ی‌ یاساكان به‌مه‌به‌ستی‌ دانانی‌ سنورێك بۆ به‌فیڕۆدانی‌ سامانی‌ نه‌وت‌و سروشتی‌.
چواره‌م: به‌دواداچوونی‌ ئاماده‌كردن‌و هێنانه‌كایه‌ی‌ كۆمپانیای‌ نه‌وت بۆ مسۆگه‌ربوونی‌ باش به‌ڕێوه‌چوونی‌ به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌كان بۆ هاوڵاتیان.
پێنجه‌م: به‌دواداچوونی‌ سیاسه‌تی‌ نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراك‌و ده‌رمان‌و پێداویستیه‌ سه‌ره‌كیه‌كان‌و دۆسیه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كه‌به‌و هۆیه‌وه‌ دروست بووه‌.
شه‌شه‌م: به‌دواداچوونی‌ ئاماده‌كردن‌و به‌دیهێنانی‌ پڕۆژه‌كانی‌ په‌یوه‌ندیدار به‌ سامانی‌ سروشتی‌.
به‌ندی‌ ژماره‌(92)
لیژنه‌ی‌ ده‌ستپاكی‌ (نه‌زاهه‌).
بواری‌ پسپۆڕی‌ ئه‌م لیژنه‌یه‌ بریتیه‌ له‌:
یه‌كه‌م: به‌دواداچوونی‌ گه‌نده‌ڵی‌ ئیداری‌‌و دارایی‌ له‌ ده‌زگا جیاوازه‌كانی‌ ده‌وڵه‌ت.
دووه‌م: به‌دواداچوون‌و چاودێریكردنی‌ كاری‌ ده‌سته‌و ده‌زگاكانی‌ ده‌ستپاكی‌ (نزاهه‌) (ده‌سته‌ی‌ ده‌ستپاكی‌، فه‌رمانگه‌ی‌ پشكنه‌ری‌ گشتی‌، دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌و ده‌زگا سه‌ربه‌خۆكانی‌ دیكه‌).
سێیه‌م: پێشنیاركردنی‌ پڕۆژه‌ی‌ یاسای‌ تایبه‌ت به‌ ده‌ستپاكی‌.
به‌ندی‌ ژماره‌(93)
لیژنه‌ی‌ دارایی‌.
بواری‌ پسپۆڕی‌ ئه‌م لیژنه‌یه‌ بریتیه‌ له‌:
یه‌كه‌م: به‌دواداچوونی‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ ده‌وڵه‌ت‌و ئاڵوگۆڕ له‌ نێوان به‌شه‌كانی‌.
دووه‌م: پێشنیاركردنی‌ یاسای تایبه‌ت به‌ گومرگ‌و باج‌و باربۆ (رسوم).
سێیه‌م: به‌دواداچوونی‌ بانك‌و گره‌نتی‌ (الائتمان)و قه‌رزو دابینكردن (تأمین).
چواره‌م: سه‌رپه‌رشتی‌ ئاماده‌كردنی‌ بودجه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران.
پێنجه‌م: به‌دواداچوونی‌ قه‌رزو قه‌ره‌بووه‌كان كه‌ به‌سه‌ر گه‌لی‌ عێراقدا سه‌پێنراوه‌.
شه‌شه‌م: به‌دواداچوونی‌ سیاسه‌تی‌ دارایی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت‌و داموده‌زگاكانی‌ ده‌وڵه‌ت.
به‌ندی‌ ژماره‌(94)
لیژنه‌ی‌ ئابووری‌‌و وه‌به‌رهێنان‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌.
بواری‌ پسپۆڕی‌ ئه‌م لیژنه‌یه‌ بریتیه‌ له‌:
یه‌كه‌م: به‌دواداچوونی‌ پلانی‌ ئابووری‌ ده‌وڵه‌ت.
دووه‌م: گرنگیدان به‌ بواری‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت‌و تایبه‌تكردن (خصخصه‌).
سێیه‌م: بازرگانی‌ ناوخۆو ده‌ره‌وه‌و كرێ‌و نرخ.
چواره‌م: چاودێری‌ په‌یماننامه‌ مۆركراوه‌كان بۆ هاورده‌كردنی‌ بڕگه‌كانی‌ كۆبوونی‌ خۆراك‌و پاراستنی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ باش‌و پرۆسه‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ ڕێك‌و پێك.
پێنجه‌م: به‌دواداچوونی‌ په‌ره‌پێدانی‌ پیشه‌سازی‌ ناوخۆیی.
شه‌شه‌م: به‌دواداچوونی‌ كاروباری‌ وه‌به‌رهێنانی‌ نیشتمانی‌‌و بیانی‌‌و پێشنیاركردنی‌ یاساو بڕیاره‌كان كه‌ هانی‌ پڕۆژه‌كانی‌ وه‌به‌رهێنان ده‌دات له‌ عێراقدا.
به‌ندی‌ ژماره‌(95)
لیژنه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێركردن.
بواری‌ پسپۆڕی‌ ئه‌م لیژنه‌یه‌ بریتیه‌ له‌:
یه‌كه‌م: به‌دواداچوونی‌ كاروباری‌ په‌روه‌رده‌و فێركردن بۆ هه‌موو قۆناغه‌كان‌و پڕۆگرامه‌كانی‌.
دووه‌م: به‌دواداچوون‌و گه‌شه‌پێدانی‌ زانكۆو ناوه‌نده‌كانی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ زانستی‌.
سێیه‌م: به‌دواداچوونی‌ گشتگیركردنی‌ كه‌لتوری‌ لێبوردن‌و مافی‌ مرۆڤ.
به‌ندی‌ ژماره‌(96)
لیژنه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ و ژینگه‌.
بواری‌ پسپۆڕی‌ ئه‌م لیژنه‌یه‌ بریتیه‌ له‌:
یه‌كه‌م: پێداچوونه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی‌ سیاسه‌تی‌ ته‌ندروستی‌ وڵات به‌ گونجاوترین  شێوه‌ له‌گه‌ڵ خزمه‌تگوزاریه‌كانی‌ حكومه‌ت.
دووه‌م: گرنگی‌ دان به‌ كادیری‌ پزیشكی‌‌و ته‌ندروستی‌‌و ڕه‌خساندنی‌ كه‌شێكی‌ ئارامبه‌خش بۆیان تا كۆچ نه‌كه‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات به‌و پێیه‌ی‌ زیان كه‌وتنه‌ له‌ ووزه‌ی‌ وڵات.
سێیه‌م: به‌دواداچوونی‌ پلانی‌ دابینكردنی‌ ده‌رمان‌و ئامێره‌كان له‌ كۆگا باوه‌پێكراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه‌.
چواره‌م: به‌دواداچوونی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و یاساو ڕێوشوێنانه‌ی‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ژینگه‌ له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی‌ عێراق.
پێنجه‌م: به‌دواداچوونی‌ پاراستن‌و گه‌شه‌پێدانی‌ ناوچه‌ سه‌وزه‌كان له‌ شارو گونده‌كانی‌ عێراق.
شه‌شه‌م: به‌دواداچوونی‌ هاندانی‌ وه‌زاره‌ته‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ دیارده‌ی‌ به‌ بیابان بوون.
حه‌وته‌م: چاودێری‌ پرۆسه‌ی‌ شاردنه‌وه‌ی‌ پاشماوه‌ زیانبه‌خشه‌كان‌و پێشكه‌شكردنی‌ پڕۆژه‌ی‌ یاسایی به‌رگر له‌ فڕێدانی‌ پاشماوه‌ ئه‌تۆمیه‌كان له‌ ناوچه‌كانی‌ عێراق.
به‌ندی‌ ژماره‌(97)
لیژنه‌ی‌ كارو خزمه‌تگوزاری‌.
بواری‌ پسپۆڕی‌ ئه‌م لیژنه‌یه‌ بریتیه‌ له‌:
یه‌كه‌م:گرنگیدان به‌ كاروباری‌ خزمه‌تگوزاری‌ شاره‌وانی‌ و ئاوی‌ خواردنه‌وه‌و ئاوه‌ڕۆ.
دووه‌م: به‌دواداچوونی‌ كاروباری‌ كاره‌با.
سێیه‌م: به‌دواداچوونی‌ كاروباری‌ گه‌یاندن.
چواره‌م: به‌دواداچوونی‌ كاروباری‌ گواستنه‌وه‌.
پێنجه‌م: پێشنیاركردنی‌ یاسای‌ تایبه‌ت به‌ ڕێكخستنی‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان حكومه‌ت‌و خاوه‌ن كارو كرێكار.
شه‌شه‌م: چاودێریكردنی‌ جێبه‌جێكردنی‌ یاسای‌ كار.
حه‌وته‌م: چاودێریكردن‌و به‌دواداچوونی‌ ئاماده‌كردنی‌ كرێكاری‌ به‌توانا به‌پێی‌ پێداویستی‌ بازاڕی‌ كار.
به‌ندی‌ ژماره‌(98)
لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ هه‌رێم‌و ئه‌و پارێزگایانه‌ی‌ كه‌ له‌ هه‌رێمێكدا ڕێكنه‌خراون.
بواری‌ پسپۆڕی‌ ئه‌م لیژنه‌یه‌ بریتیه‌ له‌:
یه‌كه‌م: گرنگیدان به‌ كاروباری‌ هه‌رێم‌و ئه‌و پارێزگایانه‌ی‌ كه‌ له‌ هه‌رێمێكدا ڕێكنه‌خراون‌و په‌یوه‌ندیان به‌ حكومه‌تی‌ فیدڕاڵی‌.
دووه‌م: به‌دواداچوونی‌ كاروباری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ هه‌رێم‌و پارێزگاكان‌و ئه‌نجومه‌نه‌ ناوچه‌ییه‌كان.
سێیه‌م: به‌دواداچوونی‌ به‌شداری‌ دادوه‌رانه‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ داموده‌زگا جیاجیاكانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ فیدڕاڵی‌ و نێردراوو زه‌ماله‌ته‌كانی‌ خوێندن‌و كۆنگره‌ ناوخۆیی‌و نیوده‌وڵه‌تیه‌كان.
 چواره‌م: به‌دواداچوونی‌ دابه‌شكردنی‌ دادپه‌روه‌رانه‌ بۆ داهات‌و پاره‌ی‌ تایبه‌تكراو له‌ نێوان هه‌رێم‌و پارێزگاكان.
پێنجه‌م: پێشنیاركردنی‌ یاسای‌ ڕێكخستنی‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان ئه‌نجومه‌نی‌ یاسادانانی‌ هه‌رێم‌و پارێزگاكان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌ فیدڕاڵیه‌كان.
شه‌شه‌م: پێشنیاركردنی‌ یاسای‌ ڕێكخستنی‌ كاری‌ ئه‌و دوو ده‌سته‌یه‌ی‌ كه‌ له‌ ماده‌ی‌ 105 و 106ی‌ ده‌ستور ئاماژه‌ی‌ پێكراوه‌.
به‌ندی‌ ژماره‌(99)
لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤــ.
بواری‌ پسپۆڕی‌ ئه‌م لیژنه‌یه‌ بریتیه‌ له‌:
یه‌كه‌م: به‌دواداچوونی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ عێراقی‌ له‌سه‌ر بنه‌ما دانپێدانراوه‌كان له‌ ده‌ستورو تۆماركردنی‌ سه‌رپێچیه‌كان‌و پێشنیار بۆ چاره‌سه‌ركردنیان.
دووه‌م: تۆماركردنی‌ سه‌رپێچی‌ مافی‌ مرۆڤـ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌وه‌.
سێیه‌م:به‌دواداچوونی‌ كاروباری‌ به‌ندكراوان‌و ده‌ستگیركراوان له‌ به‌ندیخانه‌كاندا.
به‌ندی‌ ژماره‌(100)
لیژنه‌ی‌ ڕۆشنبیری‌‌و هونه‌رو ڕاگه‌یاندن‌و گه‌شتوگوزار.
یه‌كه‌م: گرنگیدان به‌ سه‌رجه‌م بواره‌كانی‌ ڕۆشنبیری‌.
دووه‌م: گرنگیدان به‌ په‌ره‌پێدانی‌ هونه‌رو ئه‌ده‌ب.
سێیه‌م:گرنگیدان به‌ كاروباری‌  گه‌شتوگوزار به‌ تایبه‌ت گه‌شتوگوزاری‌ ئایینی‌.
چواره‌م: به‌دواداچونی‌ كاروباری‌ شوێنه‌وارو لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونی‌ گێڕانه‌وه‌ی‌ كه‌لوپه‌له‌ كۆنه‌ عێراقیه‌ دزراوو له‌ناوچووه‌كان‌و پاراستنیان.
پێنجه‌م: به‌دواداچوونی‌ ده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندن‌و چاودێری‌ كاره‌كانیان.
شه‌شه‌م: به‌دواداچوونی‌ ده‌سته‌ی‌ ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندیه‌كان.
به‌ندی‌ ژماره‌(101)
لیژنه‌ی‌ ئه‌وقاف‌و كاروباری‌ ئایینی‌.
بواری‌ پسپۆڕی‌ ئه‌م لیژنه‌یه‌ بریتیه‌ له‌:
یه‌كه‌م: به‌دواداچوونی‌ كارو بڕیاری‌ دیوانه‌كانی‌ ئه‌وقاف.
دووه‌م: پێشكه‌شكردنی‌ پڕۆژه‌ی‌ یاسای كاراكردن‌و په‌ره‌پێدانی‌ ئه‌وقاف.
سێیه‌م:به‌دواداچوونی‌ ده‌سته‌ی‌ باڵای‌ حه‌ج‌و عومره‌.
به‌ندی‌ ژماره‌(102)
لیژنه‌ی‌ ڕاگوێزراوان‌و ده‌ركراوان‌و ئاواره‌.
بواری‌ پسپۆڕی‌ ئه‌م لیژنه‌یه‌ بریتیه‌ له‌:
یه‌كه‌م: به‌دواداچوونی‌ گێڕانه‌وه‌ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ به‌زۆر ڕاگوێزراون‌و ده‌ركراون، بۆ شوێنی‌ نیشته‌جێبوونیان پێش ڕاگواستن، هه‌روه‌ها گێڕانه‌وه‌ی‌ ماڵ و دارایی گواستراوه‌و نه‌گواستراوه‌كان بۆیان.
دووه‌م: به‌دواداچوونی‌ گێڕانه‌وه‌ی‌ موڵك‌و دارایی ڕاگوێزراوان‌و ده‌ركراوان كه‌ به‌ ناڕه‌وا ده‌ستی‌ به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌لایه‌ن ڕژێمی‌ پێشووه‌وه‌.
سێیه‌م: به‌دواداچوونی‌ كاروباری‌ هاوڵاتیان كه‌ له‌ژێرسایه‌ی‌ ڕژێمی‌ پێشوودا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌، له‌ به‌ره‌نجامی‌ ڕاگواستنی‌ خێزانه‌كانیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق.
چواره‌م: لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ یاسا پێشنیاركراوه‌كان كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ڕه‌گه‌زنامه‌، به‌و پێیه‌ی‌ له‌ به‌ندی‌ یازده‌ی‌ ده‌ستور ئاماژه‌ی‌ پێكراوه‌، به‌ هاوئاهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی‌ یاسایی‌.
پێنجه‌م: به‌دواداچوونی‌ ده‌سته‌ی‌ باڵای‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ موڵكداری‌.
به‌ندی‌ ژماره‌(103)
لیژنه‌ی‌ كشتوكاڵ‌و ئاوو زۆنگاوه‌كان.
بواری‌ پسپۆڕی‌ ئه‌م لیژنه‌یه‌ بریتیه‌ له‌:
یه‌كه‌م: به‌دواداچوونی‌ كشتوكاڵ‌و په‌ره‌پێدانی‌.
دووه‌م:.چاودێری جێبه‌جێكردنی‌ سیاسه‌تی‌ داهاتی‌ ئاوو دابه‌شكردنی‌ له‌ ناوخۆدا.
سێیه‌م: گرنگیدان به‌ گونده‌كان‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ ژیانی‌ كشتیاران‌و جوتیاران.
چواره‌م:به‌دواداچوونی‌ سامانی‌ ئاژه‌ڵ‌و كاروباری‌ ڤێرتێرنه‌ری‌.
پێنجه‌م:به‌دواداچوون‌و په‌ره‌پێدانی‌ كاروباری‌ كۆچبه‌ران له‌ ڕێی‌ نیشته‌جێكردنیان‌و دابینكردنی‌ ژینگه‌ی‌ شیاو بۆیان.
شه‌شه‌م: به‌دواداچوونی‌ زیندوكردنه‌وه‌ی‌ زۆنگاوه‌كان.
حه‌وته‌م: به‌دواداچوونی‌ كاروباری‌ دانیشتواتی‌ زۆنگاوه‌كان‌و په‌ره‌پێدانی‌ بارودۆخیان.
هه‌شته‌م: په‌ره‌پێدانی‌ زۆنگاوه‌كان وه‌ك سامانێكی‌ نیشتمانی‌‌و كه‌لتورێكی‌ مرۆیی.
به‌ندی‌ ژماره‌(104)
لیژنه‌ی‌ ڕیشه‌كێش كردنی‌ به‌عس.
بواری‌ پسپۆڕی‌ ئه‌م لیژنه‌یه‌ بریتیه‌ له‌:
یه‌كه‌م: چاودێریكردن و به‌دواداچوونی‌ ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی‌ كه‌ ده‌سته‌ی‌ باڵای‌ ڕیشه‌كێشكردنی‌ به‌عس ده‌یگرێته‌به‌ر بۆ مسۆگه‌ربوونی‌ دادوه‌ری‌‌و بابه‌تیبوون‌و شه‌فافیه‌ت، هه‌روه‌ها چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ یاساكانی‌ ده‌سته‌ی‌ ناوبراو.
 دووه‌م: ده‌ركردنی‌ ڕاسپارده‌ سه‌باره‌ت به‌و بڕیارانه‌ی‌ كه‌ ده‌سته‌ی‌ ڕیشه‌كێشكردنی‌ به‌عس‌و فه‌رمانگه‌كانی‌ ده‌ری‌ ده‌كات له‌ وه‌زاره‌ت‌و ده‌سته‌ حكومیه‌كان‌و ڕاسپارده‌كانیش له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌خرێنه‌ڕوو.
به‌ندی‌ ژماره‌(105)
لیژنه‌ی‌ شه‌هیدان و قوربانیان‌و زیندانه‌ سیاسیه‌كان
بواری‌ پسپۆڕی‌ ئه‌م لیژنه‌یه‌ بریتیه‌ له‌:
یه‌كه‌م: به‌دواداچوونی‌ كاری‌ ده‌زگای‌ شه‌هید.
دووه‌م: به‌دواداچوونی‌ كاری‌ ده‌زگای‌ زیندانه‌ سیاسیه‌كان.
سێیه‌م:به‌دواداچوونی‌ كاروباری‌ ئه‌وانه‌ی‌ به‌هۆی‌ پرۆسه‌ سه‌ربازی‌‌و تیرۆریستیه‌كانه‌وه‌ شه‌هید بوون یان زیانیان لێكه‌وتووه‌.
چواره‌م: به‌دواداچوونی‌ كاروباری‌ كه‌مئه‌ندامان.
پێنجه‌م: به‌دواداچوونی‌ كاروباری‌ ده‌ركراوه‌ سیاسیه‌كان.
به‌ندی‌ ژماره‌(106)
لیژنه‌ی‌ لاوان‌و وه‌رزش.
بواری‌ پسپۆڕی‌ ئه‌م لیژنه‌یه‌ بریتیه‌ له‌:
یه‌كه‌م: به‌دواداچوونی‌ كاروباری‌ لاوان‌و به‌رزركردنه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی‌ ئاستی‌ لێهاتوویان له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا.
دووه‌م: به‌دواداچوون‌و په‌ره‌پێدانی‌ كاروباری‌ وه‌رزشوانان‌و ده‌زگا وه‌رزشیه‌كان.
به‌ندی‌ ژماره‌(107)
لیژنه‌ی‌ ئافره‌ت‌و خێزان‌و منداڵ.
بواری‌ پسپۆڕی‌ ئه‌م لیژنه‌یه‌ بریتیه‌ له‌:
یه‌كه‌م: پێشكه‌شكردنی‌ پڕۆژه‌ی‌ یاسای‌  پێشنیاركراو كه‌ پشتیوانی‌ ڕۆڵی‌ ئافره‌ت ده‌كات له‌ كۆمه‌ڵگه‌و ڕێره‌وی‌ سیاسیدا.
دووه‌م: گرنگیدان به‌ مافی‌ ئافره‌ت‌و به‌رگری‌ كردن لێی‌ به‌ پێی‌ گه‌ڵاڵه‌نامه‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤـ به‌له‌به‌رچاوگرتنی‌ تایبه‌تمه‌ندی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ عێراقی‌.
سێیه‌م: تۆماركردنی‌ سه‌رپێچی‌ مافه‌كانی‌ ژنان كه‌ له‌ ده‌ستور ئاماژه‌ی‌ بۆكراوه‌.
چواره‌م: به‌دواداچوونی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و یاساو ڕێوشوێنانه‌ی‌ كه‌ خێزان ده‌پارێزێ‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ عێراقیدا.
پێنجه‌م: گرنگی به


  لاپه‌ڕه‌ی   1           2            3             4









 
 
 
 
POWERED BY ENG.A.K.ALSAADI